 |
|
behnam5555 |
03-22-2011 07:39 PM |
هه‌رمێ و هه‌ڵووژه‌و قه‌یسی !
هه‌رمێ و هه‌ڵووژه‌و قه‌یسی !
ماوه‌یک له‌مه‌و پێش نیازم وا بوو له سه‌ر ڕه‌وتی به لاڕێدا بردنی ئاواز‌و گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی لێره له ” ڕاوێژ ” نووسینێک بڵاوبکه‌مه‌وه ، به‌ڵام به هۆی هه‌ندێ گیر‌و گرفتی ژیانه‌وه نهم تووانی ! بابه‌تی ژێره‌وه له نووسینی هاوڕێی ئازیز و چه‌ندین ساڵه‌م کاک ” عماد که‌ریمیان ” ه ، که له ژماره 48 ی حه‌وته‌نامه‌ی” دیدگاه “ دا بڵاوی کردۆته‌وه ، ده‌قاوده‌ق قسه‌ی دڵی منی کردووه ! بۆیه لێره‌دا له‌سه‌ر ئیزنی ، هه‌ر باناوی خۆیه‌وه بڵاویئهکهمهوه :
هه‌رمێ و هه‌ڵووژه‌و قه‌یسی !
بێ گومان فه‌رهه‌نگ و کولتووری هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێنهیکه که ئاستی بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و چۆن بیر کردنه‌وه‌یان نیشان ئه‌داو به ورد بوونه‌وه له سه‌ر به‌شه‌کانی کوولتووری هه‌ر کۆمهڵگایێ وه‌کوو زمان ، جل و به‌رگ ، موسیقا ، ئه‌ده‌بیات و … ئه‌تووانین گه‌لێ زانیاری له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به ده‌ست بێنین . گۆرانی نوێنه‌ری دوو به‌شی هونه‌ری کۆمه‌ڵگایه ؛ شێعر و مۆسیقا . به هێز بوونی گۆرانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یک ئه‌و ڕاستیه ده‌ر ئه‌خات که ئاستی بیر کردنه‌وه له نێۆ مرۆڤه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له سه‌ره‌وه‌یه‌ی به‌م جۆره تووانیویانه کاری هونه‌ری واته شێعر و مۆسیقای به هێز به‌رهه‌م بێننن . گه‌لی کورد وه‌کوو گه‌ڵێکی ڕه‌سه‌ن و چه‌ند هه‌زار ساڵه ، تووانیویه له به‌شی گۆرانیدا قسه‌ی بۆ ووتن هه‌بێ و هه‌زاران گۆرانی به‌هێز و نه‌مری له خه‌زێنه‌ی کولتووری خۆیدا تۆمار کردووه . به ڕاستی له داوێنی چیا سه‌ر کهشهکانیدا هۆنه‌رمه‌ندانێ گه‌وره په‌روه‌رده بوونه‌و به‌رهه‌می گه‌وره‌یان خوڵقاندووه .
شاعیران ، گۆرانیبێژان و مۆسیقاوانانێ که له شه‌وگاری ڕه‌شی بن ده‌ستیدا تووانیان ئه‌رکی خۆیان وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێ به چاکی جێ به جێ بکه‌ن و وه‌کوو ئه‌ستێره‌ی پرشنگدار له ئاسمانی هونه‌ری کورده‌واریدا بگه‌شێنه‌وه و له دڵی خه‌ڵکا نه‌مر بن .
له پاش رزگار بوونی باشووری کوردستان و دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، هیواکان بۆ په‌ره پێدان به هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی زۆرتر بووه‌وه . پاش ساڵه‌ها چه‌وساوه‌یی و ڕۆژ ڕه‌شی بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا هه‌لێ ڕه‌خسا که له ناوچه‌یکی ڕزگار کراودا خزمه‌تی ڕاسته‌قینه بکرێ به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و کولتووری لاواز کراوی نه‌ته‌وه‌یک . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له کوردستانی باشووردا وه‌ڵامی هیواکان نه‌درایه‌وه و به‌رپرسان له جێی خزمه‌ت به هونه‌ر و کولتووری ڕه‌سه‌ن ، ده‌ستیان کرد به کاولکاری هونه‌ر و کوولتوور . هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره و ڕاسته‌قینه که‌وتنه په‌راوێزه‌وه و ده‌نگیان خنکێندرا . هاوکات که‌سانێ که سووکایه‌تی و قه‌شمه‌ری و لاسایی کردنه‌وه گه‌وره‌ترین هونه‌ریانه بوون به هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی نیشتمانی و بایه‌خیان پێدرا و یه‌ک له دووای یه‌ک وه‌کوو قارچک هه‌ڵتۆقین . به ڕاستی به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ خه‌بات و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یک ( لانی که‌م له بوواری هونه‌ریدا ) ده‌بێ گۆتره‌یی کردنی هونه‌ر بێ !؟ جا ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای پێکه‌نینه ، هه‌بونی وه‌زاره‌تێکی گه‌وره‌ی ده‌م پڕ که‌ره به نێوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان .
زۆر سه‌یره له که‌ش و هه‌وای دیکتاتۆریه‌تی ڕه‌شی به‌عسیدا هۆنه‌رمه‌ندانێ وه‌کوو مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و مامۆستا تایه‌ر تۆفێق ، … ، به‌رهه‌م دێن به‌ڵام له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی کوردستاندا ؛ عه‌زیز وه‌یسی و ده‌یان قه‌شمه‌ری وه‌کوو ئه‌و درووست ئه‌بن و گه‌وره ئه‌کرێن و بایه‌خیان پێئهدرێن .
به ڕاستی ئایا ئاستی ڕووناک‌بیری له کوردستانی باشووردا تا ئه‌و ڕاده‌یه نزم بۆته‌وه که له سووکایه‌تی به هونه‌ر چێژ وه‌ر ئه‌گرن !؟ ڕووی پێنووسی من له‌م ووتاره‌دا له به‌ر پرسانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانه که به ڕای من خه‌ریکن به بایه‌خ دان به که‌سانی نالایه‌ق ده‌نگی هونه‌رمه‌ندای ڕاسته‌قینه ئه‌خنکێنن . ئایا رۆژی ئه‌وه نه‌هاتووه که به هه‌موومانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین بۆ چاکسازی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان ؟
تا که‌ی ڕێگه بده‌ین هه‌ر که‌سێ به ناوی هونه‌رمه‌نده‌وه سووکایه‌تی بکا به هونه‌ر ؟ تا که ی رێگه بده‌ین هه ر قسه ی قۆر ۆ ناحه‌زێ به ناوی شێعره‌وه بکرێ به گۆرانی ؟ رۆژگارێ گوێگری کورد به دڵ و به گیانهوهو گوێی ڕا ئه‌گرت بۆ ده‌نگی ” شیرین به‌هاره ” ی تایه‌ر تۆفێق و ” خه‌مگین و دڵ په‌شێوم ” ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌رو ” دیسان شه‌وهات ” ی حه‌سه‌ن زیره‌ک و ” ڕۆحه‌که‌م ڕووی خۆت بنوێنهی ” ماملێ و چێژی لێ وه‌ر ئه‌گرت ، به‌ڵام ئێستا ده‌بێ گوێ بیستی چی بن ؟ ” به چه‌ندی گوڵ به چه‌ندی ” (نرخدانان بۆ مرۆڤ و له‌ش فرۆشی )
” هیچ به خۆڕایی ناڵێم ، ماچ به‌و دینار بسێنه ” ( هاندان بۆ ماچ دان به پاره‌و ، بازرگانی کردن به له‌شی مرۆڤ )
” هه‌رمێ و هه‌ڵووژه‌و قه‌یسی ، ئه‌منم عه‌زیزی وه‌یسی ” ( ؟؟؟؟؟!!!!!!)
به داخه‌وه چی بووین و ئێستا چیمان به سه‌ر هاتووه ؟؟!! نه‌ته‌وه‌یک که له مێژووی هونه‌ری خۆیدا لاوک و حه‌یران و سیاچه‌مانه‌و هۆره و لۆرهو ده‌یان جۆره گۆرانی و مۆسیقای دڵ‌نشین و ئاسمانی هه‌یه ، بۆچی ئه‌بێ هێنده دووا که‌وێ که ئه‌مڕۆ ناوی سووکایه‌تی و قه‌شمه‌ری بنێن هونه‌رو ، هه‌رمێ و ههڵوووژه و قه‌یسی کاناڵه‌کانمان داگیر بکه‌ن !!!
منبع: http://www.ravej.com/
|
اکنون ساعت 09:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)