 |
|
behnam5555 |
05-06-2011 07:20 PM |
كابۆلی والا-رابیندرانات تاگوور
رابیندرانات تاگوور
وه‌رگێڕانی: سلێمان دڵسۆز
چه ند سال له مه وبه ر ، له ناو گۆڤار یان كتێبێكی فارسی‌دا، نازانم، چیرۆكێكم خوێنده‌وه كه به هۆیه‌وه ئاشقی كه‌سێك بووم به ناوی رابیندرانات تاگوور. ساڵ هاتن و چوون و من ئه‌و چیرۆكه‌م بزر كرد. له‌و ساڵانه‌دا گه‌لێك جار، له دۆخێكی تایبه‌تی رۆحیدا هه‌ستم كردووه كه پێویسته جارێكی دی ئه‌و چیرۆكه بخوێنمه‌وه. ناوی چیرۆكه‌كه‌م به "كابولی" له بیر مابوو، زۆر به‌دوایدا گه‌ڕام. نه‌بوو. له‌و ساڵانه‌ی دواییشدا چه‌ند جارێك تۆڕم خسته ناو گووگڵه‌وه و له باتی كابولی چیرۆكی دیكه پێوه‌بوون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێی خۆشه‌ویستم قه‌ره‌نی ئهحمهدئاغایی ـ كه بۆ كتێب لێم خافڵ نییه‌ـ دوو كتێبی بۆ هێنام، یه‌كیان كتێبێك بوو به ناوی "چگونه داستان بنویسیم" كه پێی وابوو بۆ كۆرسی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی به كه‌ڵكم دێت. هه‌روا كه لاپه‌ڕه‌م لێ ههڵدهدانهوه به سه‌ر چیرۆكێكدا كه‌وتم كه نووسه‌ر وه‌ك فاكت هێنابوویه‌وه. خۆی بوو. "كابولی والا!"
به‌ر له‌وه‌ی چیرۆكی دڵخوازی خۆم ببینمه‌وه، زۆر جار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستیشم بكه‌وێته‌وه ره‌نگه تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو ساڵه و گۆڕانێك كه به‌سه‌ر زه‌وق و دیدگای مرۆڤدا دێ، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی له خه‌یاڵدان و هۆشمدا هه‌یبووه، نه‌یمێنێ. پێشتر ئه‌وه‌م بۆ هاتبووه پێش. بۆیه ده‌ترسام. حه‌ڤده هه‌ژده ساڵ مه‌ودایه‌كی كه‌م نه‌بوو.
به‌ڵام تامه‌زرۆیی زۆر، به سه‌ر ترسهكهمدا زاڵ بوو و ملم نا له خوێندنه‌وه.
كه گه‌یشتمه كۆتایی، هه‌مان هه‌ستی یه‌كه‌م خوێندنه‌وه سه‌رتاپای داگرتم. هه‌ر ئه‌و كاته هاتمه‌وه سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیی وۆردم كرده‌وه و په‌نجه‌م له‌سه‌ر كیبۆرد كه‌وتنه جووڵه.
مینی، كچه پێنج ساڵانه‌كه‌م، بێ قسه‌كردن هه‌ڵناكات. پێم وانییه له هه‌موو ته‌مه‌نیدا ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگ بووبێت. دایكی زۆری پێ ناخۆشه و هه‌وڵ ده‌دا رێگه له زۆربڵێییهكهی بگرێت. به‌ڵام من نا. بێده‌نگبوونی مینی نائاساییه و به‌رگه‌ی ناگرم، بۆیه ئاخاوتنمان هه‌میشه چێژبه‌خشه.
بۆ وێنه، رۆژێك له نیوه‌ی به‌شی حه‌ڤده‌هه‌می رۆمانه نوێیه‌كه‌مدا بووم كه مینییه چكۆڵه‌م خۆی خزانده ژووره‌وه و له كاتێكدا ده‌ستی له ده‌ستی ده‌نام، گوتی: "بابه! دهرگهوانهكهمان به قشقهڵه ده‌ڵێ گشگهڵه! ئه‌و هیچ نازانێ، وه‌نی؟"
پێش ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تم هه‌بێت شتێكی له‌باره‌ی جیاوازیی شێوهزارهكانهوه له‌و دنیا پان و به‌رینه بۆ باس بكه‌م، وه‌ك تریشقه چووه سه‌ر بابه‌تێكی دی: "بابه، تۆ ده‌ڵێی چی؟ بۆلا ده‌ڵێ هه‌ور فیلێكی له ناودایه كه به قۆرتمهكهی ئاوێ به‌سه‌ر عه‌رز ههڵدهپڕژێنێ و باران دروست ده‌كات!"
ئینجا، له كاتێكدا من خۆم بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پرسیاره ئاماده ده‌كرد، پرسیارێكی دیكه‌ی ده‌كرد: "بابه! دایكم چی تۆیه؟"
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م به شه‌قامدا ده‌ڕوانێت. كچه‌كه‌م له ته‌نیشت پێمه‌وه له كن مێزه‌كه دانیشتبوو و به قامكه‌كانی به ریز له ئه‌ژنۆی ده‌دان و یاری پێده‌كرد. من به قووڵی خه‌ریكی ئیشكردن له سه‌ر به‌شی حه‌ڤده‌هه‌می كتێبه‌كه‌م بووم، ئه‌و جێگایه‌ی كه پراتاب سینگ، پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه، تازه كانچلانلاتاـ ی هاوڕێی رزگار كردبوو و ده‌یانویست دووبه‌دوو به په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی سێیه‌می قه‌ڵاكه‌دا هه‌ڵبێن كه له ناكاو مینی وازی له گه‌مه‌كه‌ی هێنا، رایكرده لای په‌نجه‌ره و قیژاندی: "ئه‌ی، كابۆلی والا! كابۆلی والا!"
له خواره‌وه دهستگێڕێك به كاوه‌خۆ به شه‌قامه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕی. به‌رگێكی فشۆڵی خۆجێیی له‌به‌ردابوو و جامانه‌یه‌كی به لكێكی درێژه‌وه له‌سه‌ر نابوو. كۆڵێكی به پشتیه‌وه و قرتاڵه‌ی ترێی به‌ده‌سته‌وه بوو.
ناتوانم بڵێم كچه‌كه‌م به بینینی ئه‌و تووشی چ دۆخێك ببوو، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ به ده‌نگی به‌رز ده‌ستی كرده بانگ كردنی. له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم: "هایهۆ، ئێستا ئه‌ویش دێت و به‌شی حه‌ڤده‌هه‌می رۆمانه‌كه‌م هه‌روا به نیوه‌چڵی ده‌مێنێته‌وه!" هه‌مان له‌حزه، دهستگێڕهكه ئاوڕی دایه‌وه و چاوی لێ‌كرد. كاتێ مینی دیتی ئاوڕی دایه‌وه، ترسا، هه‌ڵات و خۆی هاویشته باوه‌شی دایكیه‌وه. نازانم چی ببووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی وا بێت دوو سێ منداڵی وه‌ك خۆی له‌ناو كۆڵی دهستگێڕهكهدا زیندانی كراون. له‌و كاته‌دا، دهستگێڕهكه گه‌یشتبووه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌م و به روویه‌كی خۆشه‌وه چاوی لێده‌كردم.
پاڵه‌وانی داستانه‌كه‌م كه‌وتبووه دۆخێكی زۆر هه‌ستیاره‌وه كه‌چی ده‌بوایه ده‌ست له كار هه‌ڵگرم و ئێستا كه بانگمان كردووه شتێكی لێ بكڕم. شتێكی كه‌مم لێ كڕی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڕه‌حمان که‌وتینه سه‌ر باسی رووس و ئینگلیز و سیاسه‌ت.
ئه‌و به‌ده‌م خۆ ئاماده‌كردن بۆ رۆیشتنه‌وه گوتی: "ببووره قوربان، ئه‌دی كچه‌كه‌تان له كوێیه؟" من كه پێم وابوو وا چاكه تا زووه ئه‌و ترسه بێهۆیهی لێ بڕه‌وێنمه‌وه، هێنام. مینی له په‌نا كورسیه‌كه‌م راوه‌ستا و زه‌ق چاوی له ده‌ستگێڕ و كۆڵه‌كه‌ی بڕی. دهستگێڕهكه مێوژ و فندوقی بۆ راگرت به‌ڵام مینی نه‌ك هه‌ر وه‌رینه‌گرت به‌ڵكو زیاتر خۆی به منه‌وه نووساند و پتر دڕدۆنگ بوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیان بوو.
به‌یانییه‌ك، ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌م یه‌كتر دیتنه، كاتێك ده‌مویست له‌ماڵ وه‌ده‌ر كه‌وم، به بینینی مینی له كاتێكدا كه ده‌ستگێڕه زه‌به‌لاحه‌كه له په‌نای دانیشتبوو و دووبه‌دوو قسه‌یان ده‌كرد و پێده‌كه‌نین، سه‌رم سوڕما. كچه چكۆڵه‌كه‌ی من دیار بوو له هه‌موو ته‌مه‌نیدا گوێكرێكی وا پشوودرێژی ده‌ست نه‌كه‌وتووه. داوێنی سارییهكهشی پڕ بوو له مێوژ و بادام، دیاریی میوانه‌كه‌ی. من له‌كاتێكدا كه سكه‌یه‌كی هه‌شت ئانهییم بۆ راگرتبوو، گوتم: "بۆچی ئه‌و شتانه‌ت داونێ؟ كابرا بێ دوودڵی پاره‌كه‌ی وه‌رگرت و له ته‌نكه‌ی گیرفانی نا.
به داخه‌وه، دوای كاتژمێرێك كه گه‌ڕامه‌وه ماڵێ، بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پاره نه‌گبه‌ته، دوو هێنده‌ی قیمه‌تی خۆی كێشه‌ی دروست كردووه! چونكه دهستگێڕهكه دابووی به مینی و دایكیشی كه چاوی به‌و سكه نوێ و بریقه‌داره كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵی به‌شه‌ڕ هاتبوو و ههڵیپێچابوو: "ئه‌و سكه هه‌شت ئانیهت له كوێ هێناوه؟"
مینی به شادمانییه‌وه گوتی: "كابۆلی والا پێی دام."
دایكی كه زیاتر حه‌په‌سابوو، قیژاندی: "دهستگێڕهكه دای به تۆ؟ ئه‌یڕۆ مینی، بۆ لێت وه‌رگرت؟"
من به‌سه‌ردا هاتمه‌وه، رزگارم كرد و ده‌ستم كرد به پرسینی پرسیاری خۆم. تێگه‌یشتم ئه‌وه یه‌كه‌م و دووه‌م جار نییه كه كابرای ده‌ستگێڕ هاتۆته سه‌ردانی. دهستفرۆشهكه به هه‌ندێك به‌رتیلی ژیرانه‌ی وه‌ك گوێز و فندوق و بادام توانیبووی ترسه‌كه له گیانی مینی به ته‌واوی بڕه‌وێنێته‌وه و ئێستا ئه‌م دووه ببوونه هاوڕێی گیانی به گیانیی.
نوكته‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان بۆ یه‌كتری ده‌گێڕایه‌وه كه زیاتر پێی دڵخۆش ده‌بوون. مینی له كاتێكدا به‌رامبه‌ری داده‌نیشت و سه‌یری ده‌موچاوی زه‌به‌لاحی ئه‌وی ده‌كرد و له كاتێكدا له‌به‌ر پێكه‌نین خۆی پێڕانه‌ده‌گیرا، لێی ده‌پرسی: "ده‌ی، كابۆلی والا، پێم بڵێ چی له كۆڵهكهتدایه؟"
ئه‌ویش به شێوه‌زاری منگنی خه‌ڵكانی چیایی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه: "فیلێك!"
ره‌نگه ئه‌و قسانه ئه‌وه‌نده‌ش مایه‌ی شادمانی نه‌بن به‌ڵام ئه‌وان زۆریان چێژ لێ وه‌رده‌گرت! و بۆ منیش ئه‌و گفتوگۆ منداڵانه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی به‌ساڵاچوو به‌رده‌وام چێژبه‌خش بوو.
ئینجا دهستگێڕهكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌جێ نه‌مێنێ، ده‌یپرسی: "ده‌ی، ژیكه‌ڵه، بڵێ بزانم كه‌نگێ ده‌چیه ماڵی خۆت؟"
زۆربه‌ی كچانی به‌نگاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ندێ شتیان له‌باره‌ی به بووك چوونه‌وه به‌رگوێ ده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئێمه چونكه ته‌رزی بیركردنه‌وه‌مان تۆزێك له‌وان جیاواز بوو، باسی ئه‌و شتانه‌مان لای منداڵان نه‌ده‌كرد، مینی به‌و پرسیاره كه‌مێك وڕ بوو. به‌ڵام وه‌سه‌ر خۆی نه‌هێنا و به حازرجوابیهوه وه‌ڵامی دایه‌وه: "ئه‌دی تۆ كه‌ی ده‌چیه ماڵی خۆت؟"
له‌ناو چینی كابۆلی والا دا ئه‌و "چوونه ماڵی خۆت"ه دوو مانای هه‌بوو. ئه‌و زاراوه‌یه به‌رامبه‌رێك بوو بۆ "چوونه زیندان". ده‌ستگێڕه زه‌به‌لاحه‌كه پرسیاری كچه‌كه‌می به‌و مانای دووه‌مه وه‌رگرت و له حاڵێكدا له پۆلیسی نادیار رادهسا، گوتی: "بزانه، من له خاوه‌ن ماڵه‌كه‌م ده‌ده‌م!" به بیستنی ئه‌و وه‌ڵامه مینی له پێكه‌نینان وه‌خۆ نه‌ده‌هاته‌وه و هاوڕێكه‌شی وێڕای وی پێده‌كه‌نی.
ئه‌وده‌م، كاتوساتی به‌یانیانی پایزی بوو، ئه‌و كاته‌ی سوڵتانه كۆنه‌كان بۆ گرتنی دنیا ركێفیان ده‌كوتا و من، هیچكات له كونجی ماڵه‌كه‌م له كه‌لكه‌ته نه‌ده‌چوومه ده‌ر، لێدهگهڕام بیرم به‌ره‌و هه‌موو سووچێكی دنیا باڵ بگرێت. به بیستنی ناوی وڵاتێكی تر، دڵم به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌فڕی و، به بینینی بێگانه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قام، ده‌ستم ده‌كرده خه‌یاڵكردنه‌وه، چیا و دۆڵ و لێڕه‌واری نیشتمانه دووره‌كه‌ی، به خۆی و كۆڵیته بچووكه‌كه‌ی له‌و وڵاته‌دا و ژیانی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ و سروشتی ئازادی ئه‌وێم ده‌هێنایه پێش چاوی خۆم. ره‌نگه دیمه‌نه‌كانی گه‌شت و گه‌ڕان كه له به‌ر چاوی من رمبازێنیان بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ كه من ژیانێكی هێند رووهكیم هه‌بوو كه ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌فه‌ر وه‌ك بروسك به‌سه‌رمدا ده‌هات. كه كابۆلی والا په‌یدا بوو بیرم كێشرایه لای لووتكه‌ی رووته‌نی شاخان، ئه‌و شوێنه‌ی كه بزنه‌ڕێی به تهلانهكانیدا كشاون. ده‌متوانی قه‌تاری وشتران ببینم كه باریان لێناون و بازرگانی سه‌ر به جامانه كه هه‌ندێكیان تفه‌نگی كۆن و عاجباتییان پێن و هه‌ندێكیشیان نێزه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه، به‌ره‌و پێده‌شته‌كانی به‌رده‌میان داده‌گه‌ڕێن. من ده‌متوانی ببینم كه ـ به‌ڵام رێك له‌و جه‌نگه‌یه‌دا دایكی مینی زریزه‌ی خه‌یاڵاتی لێ دهپساندم و به ده‌م پاڕانه‌وه‌وه داوای لێده‌كردم كه "ئاگاداری ئه‌و پیاوه بم".
به داخه‌وه دایكی مینی زۆر ترسنۆكه. ئه‌گه‌ر هه‌رایه‌ك له شه‌قام په‌یدا بێت یان نامۆیه‌ك ببینێت كه رووی كردۆته ماڵمان، یه‌كسه‌ر به‌و ئاكامه ده‌گات یان دزه یان پیاوخراپ. یان ره‌نگه پڵنگێك هاتبێت یان مه‌لاریا، له‌وانه‌شه چه‌كدارێكی ئینگلیز. ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه هێشتا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌ی خۆیدا زاڵ بێت. بۆیه له ده‌ستگێڕه گه‌ڕۆكه‌كه به‌گومان بوو و لێم ده‌پاڕایه‌وه ئاگاداری بم.
من هه‌وڵم دا به بزه‌یه‌ك ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه‌ی بڕه‌وێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به ساردوسڕی و جدیه‌ته‌وه رووی تێده‌كردم و ده‌یگوت: "تۆ ده‌ڵێی قه‌ت منداڵ نادزرێن؟" "ئه‌دی ئه‌وه راست نییه كه له كابۆل هێشتا كۆیلهراگرتن باوی ماوه؟"، "یانی رێی تێناچێت ئه‌و پیاوه زه‌به‌لاحه بتوانێ تاو بداته كچۆڵه‌یه‌ك و بیڕفێنێت؟"
من جه‌ختم له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده ئه‌وانه مه‌حاڵ نین به‌ڵام له‌وه ناچێت شتی وا رووبدات. به‌ڵام ئه‌و به گوێیدا نه‌ده‌چوو و ترسه‌که‌ی نهدهڕهویهوه.
ساڵێ جارێك، له نیوه‌ی ژانویه‌دا، ئاوڕه‌حمانی ده‌ستگێڕ، ده‌گه‌ڕایه‌وه وڵاتی خۆی و كه سه‌روبه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌هات، زۆر سه‌رقاڵ ده‌بوو. چونكه ده‌بوو ئه‌و ماڵه‌و ماڵ بكات و قه‌رزه‌كانی كۆ بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تی هه‌بوو سه‌ردانێكی مینی بكات. مرۆڤ سه‌ری له تامه‌زرۆیی ئه‌و دووه بۆ دیتنی یه‌كتر سوڕ ده‌ما، چونكه كابۆلی والا ئه‌گه‌ر به‌یانی پێی نه‌كرابا بێته سه‌ردانی مینی، حه‌تمه‌ن شه‌وێ ده‌هات.
ته‌نانه‌ت من بۆخۆشم جار هه‌بوو كه له‌و پیاوه چوارشانه‌یه كه كۆڵێكی شتومه‌كی جۆراوجۆر پێ‌بوو، ده‌ترسام، به‌ڵام كاتێ ده‌مدی مینی به پێكه‌نینه‌وه به پیریه‌وه ده‌چێت و ده‌قیژێنێت: "كابۆلی والا! كابۆلی والا!" و ئینجا ئه‌و دوو هاوڕێیه كه چه‌ندین ساڵ جیاوازیی ته‌مه‌نیان بوو، له پێكه‌نین و نوكته دووپاتهكانیان ده‌بوونه هاوبه‌ش، سوكناییم به دڵدا ده‌هات.
به‌یانییه‌ك، چه‌ند رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئاوڕه‌حمان بگه‌ڕێته‌وه، من خه‌ریكی هه‌ڵه‌گریی لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵێنهوهكهم بووم. ته‌زووی سارد بوو. تیشكی خۆره‌تاو له په‌نجه‌ره‌وه له لاقی ده‌دام و تێنێكی خۆشی هه‌بوو. ده‌وری كاتژمێر هه‌شت بوو. شه‌قام تاك و ته‌را خه‌ڵكی پێدا ده‌هات. له‌ناكاو ههراوهوریایهك له شه‌قام په‌یدا بوو. سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد و ئاوڕهحمانم دی كه دوو پۆلیس قۆڵیان گرتبوون و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد و كۆمه‌ڵێك منداڵی كونجكۆڵیان به دواوه بوون. جلوبه‌رگی كابۆلی والا په‌ڵه خوێنی پێوه بوون و یه‌كێك له پۆلیسه‌كان چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو. به په‌له له ماڵ ده‌رپه‌ڕیم، پێشم پێ‌گرتن و گوتم چی بووه؟ هه‌ركام به‌شێك له رووداوه‌كه‌یان بۆ گێڕامه‌وه و من دواجار تێگه‌یشتم كه جیرانێكمان پاره‌ی کهمبهرهیهک به دهستگێڕهكه قه‌رزدار بووه و ئێستا كه بۆ قهرزهكهی هاتووه، كابرا حاشای لێ كردووه و گوتوویه شتی وا نییه، له‌وه‌وه له گژ یه‌کتری راچوون و ئاوڕه‌حمان له كابرای دابوو. له گه‌رمه‌ی ئه‌و قسانه‌دا، گیراوه‌كه ده‌ستی كرده جوێن دان به كابرا و له‌و كاته‌دا له‌ناكاو مینییه چكۆلانهم له‌كاتێكدا وه‌ك جاران هه‌رای ده‌كرد: " كابۆلی والا! كابۆلی والا!" په‌یدا بوو. ئاوڕه‌حمان هه‌ر كه چاوی پێكه‌وت، رووی گه‌ش بۆوه. ئه‌مڕۆ ئه‌و هیچ كۆڵی پێنه‌بوو. كه‌واته مینی نه‌یده‌توانی باسی فیله‌كه بێنێته گۆڕێ. بۆیه یه‌كسه‌ر چووه سه‌ر پرسیاره‌كه‌ی تری: "ده‌چیه ماڵی خۆت؟" ئاوڕه‌حمان پێكه‌نی و گوتی: "به‌ڵێ، ژیكه‌ڵه، راست ده‌چمه وێ!" پاشان كاتێ دیتی مینی پێی سه‌یر نییه، ده‌سته بهسراوهكانی به‌رز كردنه‌وه و گوتی: "بزانه، ده‌مه‌وێ له خاوهنماڵهكهم بده‌م به‌ڵام ده‌ستم به‌سراوه!"
ئاوڕه‌حمان به تاوانی برینداركردن، چه‌ند ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
ساڵ هاتن و چوون و كه‌س ئاوڕه‌حمانی وه بیر نه‌ما. هه‌مان ژیان له هه‌مان شوێن هاوڕێمان بوو و یادی چیایییهك كه سه‌رده‌مێك ئازاد بوو و ئێستا رۆژانی زیندانی تێپه‌ڕ ده‌كردن فه‌رامۆش كرا. ته‌نانه‌ت به‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێ دانی پێدا بنێم كه مینییه چكۆله‌كه‌م، به‌و دڵه ناسك و میهره‌بانه‌ی خۆشیه‌وه، كۆنه هاوڕێكه‌ی خۆی به جارێ له‌بیر كرد. هاوڕێی نوێی دیبوونهوه. تا گه‌وره‌تر ده‌بوو، ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زانی خۆی به‌سه‌ر ده‌برد. له‌راستیدا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بوو، نیو هێنده كاتی بۆ هاتنه لای باوكی ته‌رخان نه‌ده‌كرد كه سه‌رده‌مایه‌ك خووی پێوه گرتبوو. من به ده‌گمه‌ن هه‌لی ئه‌وه‌م ده‌ست ده‌كه‌وت له‌گه‌ڵی بدوێم.
ساڵانێكی تریش رابردن. دیسانه‌وه پایز بوو و ئێمه خه‌ریك بووین تهدارهكمان بۆ بهبووكچوونی مینیی خۆمان ده‌گرت. به‌یانییه‌كی ساماڵ بوو. دوای باران، هه‌وا نه‌رم بوو و تیشكی رۆژ وه‌ك زێڕی قاڵبووه‌وه ده‌هاته به‌رچاو و هێند دره‌وشاوه بوو ته‌نانه‌ت دیمه‌نێكی جوانی ده‌دایه دیواره له خشت چێكراوهكانی كۆڵانه‌كانی كهلكهتهشمان. له سپێده‌وه، دڵم توند دهیكوتا، مینیی خۆم ئه‌وشۆ به‌جێی ده‌هێشتین.
له‌به‌ری به‌یانه‌وه ماڵی ئێمه پڕ ببوو له قیژه و هه‌را. له حه‌وشه، ده‌بوایه خێوه‌تێك له سه‌ر ئهستوندهكان دامه‌زرێت و، ریزه گڵۆپ به ناو ژوور و هه‌یواندا هه‌ڵواسرێن. په‌له‌په‌ل و تێكهوههاویشتن و هه‌یه‌جان نه‌ده‌بڕایه‌وه. من له ژووری خوێندنه‌وه دانیشتبووم و خه‌ریكی كاری خۆم بووم كه یه‌كێك وه‌ژوور كه‌وت، ئیكلامێكی كێشا و به‌رامبه‌رم راوه‌ستا. ره‌حمان كابولی والا بوو. سه‌ره‌تا نه‌مناسیه‌وه، نه هیچی به كۆڵه‌وه بوو، نه قژی وا درێژ بوو و نه وه‌ك جاران به‌گورد و تاقه‌ت. به‌ڵام ئه‌و پێكه‌نی و من ناسیمه‌وه.
پرسیم: "كه‌ی هاتی، ره‌حمان؟"
وشه‌كانی به لامه‌وه قورس بوون. به‌ر له‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ یه‌كێك نهدوابووم كه هاوچهشنێكی خۆی بریندار كردبێ، بۆیه كه بیری ئه‌وه كه‌وتمه‌وه، دڵم گوشرا. چونكه وام هه‌ست كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌هاتبایه، رۆژه‌كه فه‌ڕی باشتر ده‌بوو.
گوتم: "ئاهه‌نگێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه و من زۆر سه‌رقاڵم. ده‌كرێ رۆژێكی دیكه بێیه‌وه؟"
ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕایه‌وه و به‌ره‌و ده‌رگا وه‌ڕێ كه‌وت. به‌ڵام كاتێك گه‌یشته ناو ده‌رگا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد و گوتی: "ببووره قوربان، ناكرێ من، چاوم به كچۆڵه‌كه بكه‌وێ؟ له‌به‌ر چاوی ئه‌و، مینی هێشتا كچۆڵه‌یه‌كی بچكۆلانه بوو. پێی وابوو وه‌ك جاران غاری ده‌داتێ و به "كابولی والا، كابولی والا" گوتن به پیریه‌وه دێت.
پێی وابوو ئێستاش وه‌ك جاری جاران پێكه‌وه عه‌رش و قورش لێكده‌ده‌ن و پێده‌كه‌نن. ته‌نانه‌ت به یادی سه‌رده‌می زوو هه‌ندێكی ترێ و بادام و مێوژ كه دیار بوو له گوندیییهكی كڕیوه، جوان له كاغه‌زێك وه‌رپێچابوو و بۆی هێنابوو. بۆخۆی شتی فرۆشتنی پێنه‌بوو.
پێم گوت: "ئێمه ئه‌وڕۆ شاییمان هه‌یه و تۆ ناتوانی چاوت به هیچ كه‌س بكه‌وێ."
ره‌حمان سه‌ری به‌ردایه‌وه. بۆ چه‌ند ساتێك به تامه‌زرۆییه‌وه چاوی تێبڕیم و ئینجا گوتی: "كاتێكی خۆش." و وه‌ده‌ركه‌وت.
من كه‌مێك ناڕه‌حه‌ت بووم و ویستم بانگی بكه‌م و بیگێڕمه‌وه، كه دیتم خۆی گه‌ڕایه‌وه. لێم نیزێك بۆوه و دیاریه‌كانی بۆ راداشتم و گوتی: "ئه‌و كهمووكه شته‌م بۆ كچۆڵه‌كه هێناوه، ده‌كرێ بیده‌ی به‌و؟"
لێم وه‌رگرت و ویستم پاره‌كه‌ی بده‌مێ كه ده‌ستی گرتم و گوتی: "تۆ گه‌وره‌یی ده‌نوێنی قوربان، منت بیر نییه؟ پاره‌م ناوێ. ئێوه كچێكی بچكۆلهتان هه‌یه، منیش كچێكی به‌قه‌د هی ئێوه‌م له ماڵه‌وه‌یه. من بۆنی كچه‌كه‌ی خۆمم به كچۆڵه‌كه‌ی ئێوه‌وه ناوه و پێم خۆشه شتی بۆ بێنم، مه‌به‌ستم پاره په‌یداكردن نییه."
ئه‌وه‌ی گوت و ده‌ستی له بن جله فشوفۆڵهكهی راكرد و كوته كاغه‌زێكی بچووك و چڵكنی ده‌رهێنا. به ئاسته‌م لێكی كرده‌وه و له‌سه‌ر مێزی نووسینه‌كه‌م پانی راكرد. په‌نجه‌مۆرێكی بچووكی پێوه بوو. نه وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر بوو و نه نیگارێك. شوێن ده‌ستێكی مهرهكهباوی بوو كه به كاغه‌زه‌كه‌وه نرابوو. ئه‌مه شوێن ده‌ستی كچه بچكۆله‌كه‌ی بوو كه هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له كه‌لكه‌ته مێوه‌ی ده‌فرۆشت له‌سه‌ر دڵی بووه.
چاوم پڕ بوو له فرمێسك، له‌بیرم نه‌ما ئه‌و دهستگێڕێكی هه‌ژاری كابۆلییه و من ـ به‌ڵام نا، مه‌گه‌ر چیم له‌و زیاتر بوو؟ ئه‌ویش باوك بوو.
شوێن په‌نجه‌ی "پهربهتی"ی چكۆلانه‌ی ئه‌و له ماڵه شاخاوییه دوورهدهستهكهی، وه‌بیر مینییه چكۆلانه‌كه‌ی خۆمی خستمه‌وه.
ده‌ستبه‌جێ به دوای مینیمدا نارد. بانگكردنی ئه‌و گرفتی زۆری دروست كرد، به‌ڵام من قسه‌ی كه‌سم به گوێدا نه‌چوو. مینی به جلی هه‌ریری سووری بووكێنییه‌وه، به خۆی و خاڵێك له گراوهی سه‌نده‌ڵ به نێوچاوانه‌وه وه‌ژوور كه‌وت و به شه‌رمه‌وه له‌به‌رده‌مم راوه‌ستا.
كابولی والا كه چاوی پێكه‌وت، كه‌مێك شڵه‌ژا. ئه‌و ئیدی نه‌یده‌توانی كۆنه هاوڕێیه‌تییه‌كه‌یان زیندوو كاته‌وه. دواجار بزه‌یه‌كی هاتێ و گوتی: "بچكۆله، ده‌چیه ماڵی خۆت؟"
به‌ڵام مینی كه ئێستا ئیدی مانای چوونه ماڵی خۆتی ده‌زانی نه‌یده‌توانی وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ڵامی بداته‌وه. مینی له كاتێكدا سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو و سه‌ری داخستبوو، له‌به‌رده‌ممان راوه‌ستابوو.
كه‌وتمه‌وه بیر یه‌كه‌م رۆژ كه كابولی والا و مینییه بچكۆله‌ی من چاویان به یه‌كتر كه‌وت و دڵم گیرا. كاتێ مینی رۆیی، ره‌حمان هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشا و له‌سه‌ر عه‌رز دانیشت. وا دیار بوو ئێستا بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه كچه‌كه‌ی خۆشی ده‌بێ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه گه‌وره بووبێ و ئه‌و ناچاره به جۆرێك خۆی پێ بناسێنێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه، كچه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌و كاته نه‌بوو كه بۆ دوامین جار بینیبووی، جگه له‌وه تۆ بڵێی له‌و هه‌شت ساڵه‌دا چی به‌سه‌ر هاتبێ؟
تیشكی كزی پایزی له ده‌وری ئێمه په‌رش و بڵاو ببۆوه، به‌ڵام ره‌حمان له كۆڵانێكی ته‌نگه‌به‌ردا له كه‌لكه‌ته دانیشتبوو و چاوی بڕیبووه شاخه رووتهنهكانی ئه‌فغانستان.
من چه‌كێكم له گیرفانم ده‌رهێنا و وێمدا و گوتم: "بگه‌ڕێوه لای كچه‌كه‌ت، نیشتمانی خۆت و، هیوادارم به‌یه‌ك شاد و شوكر بوونه‌وه‌تان بۆ كچه‌كه‌م ببێته هۆی به‌خته‌وه‌ری!"
به دانی ئه‌و دیارییه، ناچار بووم له به‌عزه خه‌رجێك بگێڕمه‌وه. ئیدی نه‌مده‌توانی ئه‌و گڵۆپانه‌ی ده‌مویست بكڕم و نه‌مده‌توانی تیپی مۆسیقای سه‌ربازیش بانگ بكه‌م و ژنه‌كان به‌وه زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون. به‌ڵام بۆ من شاییه‌كه زۆر جوانتر و پڕشكۆتر ببوو، چونكه ده‌مزانی له وڵاتێكی دوور، باوكێك كه له‌مێژساڵه بزر بووه، جارێكی دیكه چاوی به فرزه‌ندی خۆی روون ده‌بێته‌وه.
|
اکنون ساعت 05:13 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)