 |
|
behnam5555 |
05-18-2011 08:08 PM |
تاریخچه ی گاگش
تاریخچه ی گاگش
ناوی دوو گوندی بچکۆڵانه و ژیکه‌ڵانه و خۆش دیمه‌نی مه‌ڵبه‌ندی مه‌نگوڕانه ، که له به‌ری باکووری ڕۆژئاوای شاری مه‌هاباد دا هه‌ڵکه‌وتوون :
(گاگه‌شی سه‌روو ـ گاگه‌شی ژێروو).
مێژووی بنیادنانی ئه‌م دوو گونده و بناغه‌ی ناوه‌که‌یان نادیاره. به‌ڵام به‌چی دیاره ناوی (گاگه‌ش)ی ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌ر ئه‌و نێوه پیرۆزه‌ی(لالش= لاله‌ش)ی ئایینی کۆنی کوردان نه‌بێ که له ترسی هه‌ره‌سی ڕه‌شی دینی عه‌ره‌بان ، ناوه‌که‌یان گۆڕیبێت!
له به‌یتی (ناسر و ماڵ ماڵ) دا ئه‌وتۆ ده‌رده‌که‌وێ که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌کاندا شارهگوندێکی ئاوه‌دان و قه‌ره‌باڵغ به ناوی گاگه‌ش له‌و شوێنه دا بووبێ که قاره‌مانه‌کانی چیرۆکهبهیتهکه ، واته (ناسر و ماڵ ماڵ) ، ئه‌سڵه گاگه‌شی بوون و گۆڕ و گڵکۆکانیشیان له نێوان دوو (گاگه‌ش)ی ئیمڕۆ دایه.
شایانی باسه بگوترێ که له نێوانی دوو (گاگه‌ش)ه‌کاندا پاناوک و ده‌شتاییه‌کی بچووکی به مێرگ و چیمه‌ن ڕازاوه هه‌ڵکه‌وتووه ، که (سهمبوریان)ی ناوه. له به‌شێکی (سهمبووریان)دا ئاسه‌واری ئاوه‌دانییه‌کی داڕووخاوی تێک ته‌پیو ماوه‌ته‌وه ، که هه‌ر به‌س که‌ڵه‌که به‌ردی لێ دیاره و چی تر. هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ پشکنینێکی دێرینهناسانهی له‌سه‌ر نه‌کراوه، به‌ڵام به گوته‌ی خه‌ڵکی مه‌ڵبه‌ند، ده‌بێ شاره‌دێی(گاگه‌ش)ی ئاوه‌دانی کهونارانی جێیه‌که‌ی سهمبووریانی ڕازاوه بووبێت. ئه‌و شاره‌دێیه دوای هێرش و داڕمان و کاول کردنی ، له دوو شوێنی سه‌ره‌وه و ژێره‌وه‌ی سهمبووریاندا دوو (گاگه‌شی سه‌رێ و خوارێ) سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
(گاگه‌ش) زێد و زێگهی من نییه و هیچکام له خزم و که‌س و کاره‌کانیشم له وێ له دایک نه‌زاون. به‌ڵام من دڵ گرێ دراو به گوندی (گاگه‌ش)م و پێم خۆشه ئه‌گه‌ر له ئاخر پێچی ماڵاوایی ژیانیشم دا بۆم بلوێ و ده‌ست بدات ، بچمه‌وه نێو میلله‌ته ڕوح سووکه‌که‌ی گاگه‌ش و ، له خاکه نه‌خشینه‌که‌ی دا ده‌مێک سهرکهمهوه و له ده‌می مردن‌دا هه‌ر له‌وێ بمرم و خۆڵه‌که‌م تێکه‌ڵ به خاکی پیرۆزی گاگه‌ش ببێته‌وه.
هۆی ئه‌م دڵبهستهگی و ئهویندارییهم به گاگه‌ش و گاگهشیان هه‌ر ئه‌مه‌یه که من له (گاگه‌ش) و له خه‌ڵکی وێنده‌رێ ده‌رسی ژیانم وه‌رگرتووه و له وێنده‌رێ چاوم کراوه‌ته‌وه . له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی هه‌مه ، تێشووم له‌وێ ڕا هێناوه.
ئه‌وده‌م که لاوێکی بیست ساڵانه‌ی کاڵ و که‌م ئه‌زموون بووم، دوای ئه‌وه‌یکه له مه‌دره‌سه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایانی ورمێ ، په‌ڕه کاغه‌زێکی کۆتایی خوێندنیان پێدام و وه‌ک مامۆستای فێرگه ڕه‌وانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگایان کردم ، له (گاگه‌ش)ی سه‌روو دا خۆم گرته‌وه. من به کۆڵبارێکی سووکه‌وه که‌وتمه نێو میلله‌تێکی ژیری دڵ ده‌ریای خاوه‌ن ڕابوردوویه‌کی خاوێن و، هه‌ر له‌وێ چاوم کرایه‌وه. من ئه‌گه‌رچی ده‌رسی کۆمه‌ڵناسیم خوێندبوو، به‌ڵام کۆمه‌ڵناسیم هه‌ر به وشه ده‌زانی و له کۆمه‌ڵگا دا سرک و سڵ و بێ ده‌ست و بێ ده‌ره‌تان بووم. کۆمه‌ڵگای بچووکی گاگه‌ش به فریام هات و فێری ژیانی نێو کۆمه‌ڵگای کردم. من که پێم نایه گاگه‌ش، هیچم نه‌بوو بییان ده‌مێ ؛ ئه‌وه‌ی پێویستی داهاتووم بوو ، ئه‌وان پێیان دام.
گاگه‌ش زانکۆم بوو، گاگه‌ش مامۆستا‌م بوو. خه‌ڵکی گاگه‌ش که‌س و کار و دێد و دایک و باب و باپیرم بوون ؛ هه‌ربۆیه من ئه‌ویندار و دڵ گرێ دراو به (گاگه‌ش)م و پێم خۆشه له ئه‌گه‌ر ئاخر پێچی ماڵاوایی ژیانیشم دا بووبێ ، ڕوو بکه‌مه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته و له خاکه پاکه پیرۆزه‌که‌ی دا وه‌رکه‌وم و تێکه‌ڵ به خاکی گاگه‌ش ببمه‌وه.
منبع : گاگش
|
اکنون ساعت 12:20 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)