 |
|
behnam5555 |
10-19-2011 06:24 PM |
میرمیرێن یان میری نه‌ورۆزی
میرمیرێن یان میری نه‌ورۆزی میرمیرێن یه‌کێ له داب و نه‌ریته‌کانی کۆنی کورده‌واری بووه که له کاتی نه‌ورۆز له ناو کورده‌کاندا باو بووه. و به شێوه‌ی تایبه‌تی و ئاهه‌نگێکی باش به‌ڕێوه چووه،
له کوردستان نه ته‌نیا میرمیرێن دابێکی تایبه‌تی نه‌ورۆز بووه و له دوای تێپه‌ڕ بوونی زمسان و هاتنی ساڵی تازه به‌ڕێوه چووه، بهڵڵکوو له کاتی زه‌ماون و کاتی خۆشی و جه‌ژنه‌کاندا بۆ شاد کردنی خه‌ڵکی و رازاندنه‌وه‌ی مه‌جلیسی شایی، یه‌کێ له دابه‌کانی تایبه‌تی ئه‌م جۆره مه‌جلیسانه بووه.
به‌داخه‌وه گۆڕانی رۆژگار ته‌می له‌بیر چوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دابه جووانه‌دا کێشاوه وئه‌توانین بڵێین نزیک به فه‌رامۆشی و له‌بیر چوونه‌وه‌یه. شایه‌د ئێستایش له گونده دووره‌کانی کوردستان و بڕێ له جێگا دووره‌کانی کوردستان که ده‌نگی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن کات و ساتی خه‌ڵکی یه‌خسیر نه‌کردووه، ئه‌م داب و ده‌ستووره مابێ و له جێژنه‌کاندا به‌ڕێوه چێ.
ئێستاش جاری وا هه‌یه له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زان ، یان شه‌وانی وه‌رزی زستان له قاوه‌خانه‌کان کایه‌ی" میر و وه‌زیر" به‌ڕێوه ده‌چێ که نیشانه‌کانی "میرمیرێن"ه و بۆنی ئه‌وی لێ ده‌چێ.
- کاتی ده‌سه‌ڵاتداری حاکمه‌کان و فه‌رمانروا زاڵمه‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانن بیر و رای خۆیان سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی ژیانیان و چۆنیه‌تی حکوومه‌تی حاکمه‌کان ده‌رببڕن ، به‌م چه‌شنه کایانه ، وه‌کوو میرمیرێن ره‌خنه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به زۆرداری زاڵمه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ندانه ، ته‌مسیلی و شانۆیکی ته‌نز ده‌ربڕیوه.
- له لایێکیترهوه چونکوو فه‌رهه‌نگ و ئاداب و رسوم ی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بیر و باوهڕهکانیاندا په‌یوه‌ندی پته‌و و نه‌پچڕاوه‌ی هه‌یه، رێزدانان بۆ میری نه‌ورۆزی و ئه‌م دابه کۆنه له لای خه‌ڵکییه‌وه به‌رچاو گیراوه. تا راده‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئه‌مر و نه‌هی " میری نه‌ورۆزی " یان به پێویست زانیوه و قه‌بووڵیان کردووه.
- میر له ناو خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ر شارێکه‌وه هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی وه‌ئه‌ستۆ بووه، به‌ڵام مافی پێکه‌نین و ته‌نانه‌ت بزه‌ی سه‌ر لێوی نه‌بووه و خه‌ڵک ده‌یان توانی به دیتنی بزه‌ی میری نه‌ورۆزی ، له‌م مه‌قامه لای به‌رن. هه‌ر بۆیه میری نه‌ورۆزی له نێوان پیاوانی قسه‌زان و خۆڕاگر هه‌ڵده‌بژێردرا.
پیاوانی گه‌وره‌ی شار به عه‌لاقه و خۆشی ئامرازی پێویستی میری نه‌ورۆزیان ئاماده ئه‌کرد وه‌کوو خنجێر و شمشێر و جل و به‌رگی تایبه‌تی و بۆ پێک هێنانی شادی و خۆشی ته‌واوی خه‌ڵک، تێده‌کۆشان و ده‌ستووراتی میریان به گیان و به دڵ به‌ڕێوه ده‌برد.
- میر ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بوو و ئه‌بوایه ته‌واوی فه‌رمانه‌کانی به‌ڕێوه چوایێ و ئه‌نجام بدرایێ، هه‌رچه‌ن فه‌رمانه‌کان نامۆ و دووره ئاسایی بوواێت.
- ئه‌ندامانی حکوومه‌تی میر ئه‌مانه بوون: میر یا ئه‌میر ، کۆنه وه‌زیر که موشاوێری میر بووه و له ناو پیره پیاوانی قسه‌زان هه‌ڵبژارده ئه‌بوو، وه‌زیری ده‌ستی راست ، وه‌زیری ده‌ستی چه‌پ که مهوهڵی ده‌ستووراتی عادی میری به ئه‌ستۆوه بوو و دوهه‌می مه‌عمووری ئه‌نجام دانی ده‌ستووراتی نائاسایی بووه، هه‌ر وه‌ها چه‌ن پیاویتر له چوارچێوه‌ی توانایان ئه‌رکی خۆیان به جێ ئه‌هێنا . وه‌کوو: میرزا که ده‌ستووره‌کانی نووسیوه، پیاوی گۆپاڵ زێوین که گۆپاڵێکی زێوی به ده‌سته‌وه بووه و فه‌رمانه‌کانی میری به خه‌ڵک و ئه‌وانیتر راگه‌یاندووه. " وشکهرێن" که جلێکی تایبه‌تی له خوری و موی بزن له‌به‌ر ده‌کرد و زه‌نگۆله‌ی زۆری به خۆوه هه‌ڵده‌واسی و به خۆشی خه‌ڵکی وه‌پێکه‌نین ئه‌هێنا و گاڵته‌ی به ته‌واوی خه‌ڵکی ئه‌کرد، ته‌نیا به میر نه‌بێت.
- خزمه‌تکاران و خنجێرداران: که جل و به‌رگی ئه‌مانه سوور بووه. هه‌ر وه‌ها ده‌هۆڵ ژه‌نان و شمشاڵ ژه‌ن و ده‌ف لێده‌ر که له‌لای میری نه‌ورۆزی خه‌ریکی پێکهێنانی به‌زمی شایی بوون. میر و پیاوه‌کان له کاتی حوکومرانی خۆیان له‌گه‌ڵ نیگابانه‌کان و خه‌ڵکی کوچه و کۆڵان و بازار له شاره‌کان ئه‌گه‌ڕان و فه‌رمانی جۆراوجۆریان ئه‌دا.
بڕێک له‌و فه‌رمانانه بۆ خه‌ڵکی به‌رژه‌وه‌ن و هان دانیان بۆ کاری چاکه بووه و بڕێکیتریان بۆ سه‌رگه‌رمی و پێکهێنانی شادی و خۆشی و پێکه‌نین بووه.
هه‌ر وه‌ها که وتمان که‌مترین بزه و پێکه‌نینی میر، ئه‌بووه هۆی لابردنی میر له مه‌قامی ئه‌میری. به‌م بۆنه‌وه له رۆژانی ته‌واو بوونی جه‌ژنی به‌هاری، خه‌ڵک به ته‌واوی توانایانه‌وه ، تێئهکۆشان میر بێننه پێکه‌نین تا بیانوێکیان بێ بۆ ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی میری نه‌ورۆزی و له دوایشدا : لێدان و هه‌ڵبڕینی میر و پێکه‌نینی خه‌ڵک و پیرۆزیان به‌سه‌ر میر. میر که خۆی ئه‌مانه‌ی ئه‌زانی ، له دوا رۆژانی ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی حکومه‌تی زۆر هۆشی به خۆیه‌وه بوو تا پێنه‌که‌نێ و به‌ر په‌لاماری خه‌ڵک و کوته‌ک دانیان نه‌که‌وێ.
چونکوو ئه‌یزانی زۆر بێبهزێییانه لێی ئه‌ده‌ن و وه‌ده‌ری ئه‌نێن.
هه‌ر بۆیه به‌رانبه‌ر کاره‌کانی خه‌ڵکی دیانی بهجگهریا ئه‌نا و پێنائهکهنی تا هه‌لێکی ده‌ست ئه‌که‌وت و خۆی له چنگی خه‌ڵک ده‌رباز ئه‌کرد یان ئه‌چووه شوێنێکی ئه‌من یان بۆ ماڵی یه‌کێ له‌گه‌وره‌کانی شار و به‌م جۆره رزگاری ئه‌بوو.
هه‌ر وه‌ها نیشانی ئه‌دا که " بیش از پنج روزی نیست حکم میرنوروزی" واته ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری میر نه‌ورۆزی چه‌ن رۆژێک زیاتر نیه.
م : ژوان
|
اکنون ساعت 01:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)