 |
|
behnam5555 |
10-26-2011 11:32 AM |
یادێک له نه‌ته‌وه‌کانی دێرین
یادێک له نه‌ته‌وه‌کانی دێرین
نوسه‌ر: هۆشه‌نگ ده‌وڵه‌ت ئابادی / وه‌رگێڕان له زمانی فارسیه‌وه: محمد ناوزه‌نگی / سه رچاوه: گۆڤاری بخارا ژماره 55
له ڕۆژاوای ئامازۆن له قه راخ چۆمی مایسی، کۆمه‌لێک خه‌ڵک ده‌ژین، که له بواری کلتور، زمان وه کردار وه‌کو هیچ کامێک له کۆمه‌ڵگا ناسراوه‌کانی ئه‌مرۆیی ناچن "ته‌مه‌نیان به وواتایه‌کی ته‌واو ته‌نیا له زه‌مانی ئێستادا تێپه‌ر ده‌بێ" نه ئاگایان له ڕابردویه نه له شێوه‌ی بیر کردنه‌وه‌یان دا شوێنێک بۆ داهاتوو به‌دی ده‌کرێت. زمانه‌که‌یان یه‌کێکه له‌و که‌مه زمانانه که کردارێکی سه‌ر به خۆی بۆ چه‌مکه‌کانی رابردوو، داهاتوو تێدانیه. ئهلفو بێیه که‌یان تێکهڵکێشێکه له
هه‌شت پیتی ده‌نگدار بۆ پیاوان وه حه‌وت پیتی ده‌نگدار بۆ ژنان وه سێ پیتی بێ ده‌نگ.
شێوازی ئاخافتنیان وه‌کو وورته، وورته. ده‌توانن به کورته ده‌نگ یان ده‌نگی کێشراوی ووشه‌یه‌ک مانایه‌که‌ی بگۆڕن. بۆ ناوی زۆر شتان بۆ نمونه: ره‌نگه‌کان ووشه‌یه‌کیان نیه، ژماره کانیش ناناسن. ئه‌و زمان‌ناس و کۆمه ڵناسانهی که له ناو خه‌ڵکی ئه‌و هۆزه‌دا ژیاون زۆریان هه‌وڵداوه فیێری ئه‌ژماردن یان فێری خوێندنه‌وه و نوسین یان بکه‌ن به‌ڵام نه‌یان توانیوه به ئه‌نجامێک بگه‌ن.
به پێی بۆچوونی تاقمێک له توێژه‌ره‌کان: بنه‌مای گشتی مێشک بۆ فێر بونی رێزمان وه تێگه‌یشتن له ژماره‌کان، له ناو هه‌موو تاکێکی مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه له‌و به‌هره‌یه بێ به‌شن. له ناو تایفه‌ی پیراکان دا ئه‌و جهوههرانهی به پێی مانای باو کۆمه‌ڵ پێک دێنێن، چش به‌ر چاو ناکه‌وێ. ئه‌و خه‌ڵکه له لێواری چۆمی مایسی به درێژای سێسه‌د کیلۆمه‌تر له ناو گروپی بچکۆلانه‌ی پێک هاتو له چه‌ند خێزان ژیان به سه‌ر ده‌که‌ن. گونده‌کانیان جارێ وایه تا ده‌یان کیلۆمه‌تر له یه‌ک دورن، به‌رواڵه‌ت وا ده‌رده‌که‌وێ خزمایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کی تایبه‌ت و ئه‌وتۆ به ئه‌ژمار نایه‌ت. جگه له دو ووشه‌ی کچم و کورم که نیشانده‌ری خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوان خێزان بێت، ووشه‌یه‌کی تر به‌رچاو ناکه‌وێ.
خه‌ڵکی ئه‌و تایفه‌یه بۆ مردوه‌کانیان رێزێکی تایبه‌ت دانانێن. ته‌نیا بیری ئه‌و مردوانه ده‌که‌ن که به چاوی خۆیان بینیویانن. مه‌رگ لای ئه‌وان وه‌رچه‌رخانێکی سروشتیه. تا ئه‌و کاته دێنه ئه‌ژمار که له ژیاندان، وه‌ختێک ده‌مرن نه‌بونیان وه‌کو روداوێکی گرنگ هه‌ستی پێ ناکرێ. به پێی ئه‌و باوه‌ره سروشتیه هیچ که‌س بیر له نه‌مانی خۆی ناکاته‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی په‌یوه‌ندیان به داهاتووه‌وه هه‌یه، خه‌ڵکی پیراکان ته‌نیا له کاتی ئێستادا ده‌ژین. ئه‌و خه‌ڵکه دوره له ئێمه، ره‌نگه ته‌نیا کۆمه‌ڵگایه‌ک بن که چیرۆکێکیان بۆ خوڵقاندن وه ئافراندن نه‌دۆزیبێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بن که دنیا هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌یه و بووه و خوڵقێنه‌رێک یان خوایه‌ک بۆ ئه‌و دنیایه له خه‌یاڵیان دا نه‌بێ.
هه‌رچه‌نده بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و باوه‌ڕه ساده‌یه‌ش توشی کێشه هاتوون. چونکه له زمانه‌که‌یان دا کرداری گێڕانه‌وه‌ی دوور له ئارا دانیه.
له سه‌ر ئه‌وه‌ش را پێیان ووایه ڕۆحی چاک و خراپ ئابلوقه‌یان داون. هه‌ر یه ک له‌و رۆحانه به پێی سروشتی تایبه‌ت به خۆیان، خه‌ریکی یارمه‌تیدان یان ئازار پێگه‌یاندنن. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر که‌سێک لاقی بریندار بێ، بێگومان نه خوازراو پێی له سه‌ر په‌لکه گه‌ڵایه‌ک داناوه که روحێکی خراپ هێناویه‌ته به‌ر پێیانی، ئه‌گه‌ر ئه‌و برینه ساڕ‌ێژ بێته‌وه، دیاره گیانێکی خێرخواز به شێوه‌یه‌کی نهێنی، لاقه برینداره‌که‌ی به لاقێکی ساغ گۆڕیوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و نوسراوانه‌ی که له لایه‌ن گه‌ڕیده و چه‌رچیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له به‌ر ده‌ستدایه زانیاری له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه ته‌نیا بۆ دو سه‌ده له مه‌و به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژمێری ئه‌و کات نزیکه‌ی په‌نجا هه‌زار که‌س مه‌زه‌نده کراوه. به‌ڵام ئیستا ژماره‌یان له سێسه‌د که‌س که‌متره، ئه‌و روداوانه‌ی که بوونه هۆی که‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه، زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدانیه. چونکه هیچ که‌س ئاگای له ڕابردو نیه. به‌ڵام وێده‌چێ هۆکاری سه‌ره‌کی که‌مبوونه‌وه‌یان، پڕژانو بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه بوبن که ده‌ره‌کیه‌کان (چه رچی، قازانجچی و گه‌ڕیده‌کان) بۆ ناوچه‌که‌یان هێناویانن، ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆنه‌وه هاتوچۆی ئه‌و تایفه‌یان کردوه، ناویان له‌و خه‌ڵکه ناوه(پیراکان) به‌ڵام خه‌ڵکه‌که خۆیان ئه‌وه نازانن. ئه‌وان به خۆیان ده‌ڵێن(هی- ئایتی- ئی هی) که ئاوێته‌یه له سێ وشه‌ی(هین ئه‌و- ئیسک- تهختوگۆڕ). ده‌کرێ ئه‌و ووشانه به هاو مانای(ده‌رون پاک یان پاکژکراو له هه‌ر ناڕاستیه‌ک) بزانین‌و لێکی بده‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا ئه‌و ناوه ڕه‌نگه(خۆ به زل زانینی) ئه‌و خه‌ڵکه ساکاره بنوێنێ. به‌ڵام راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکه له‌و په‌ڕی ساویلکهییدان و دڵیان به ماڵی دنیاوه نیه. ئه‌وه‌ش خۆی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێ که له خواری و چه‌وتی به دورن. له سه‌ر ڕه‌فتارو فه‌رهه‌نگی(ده‌رون پاکان)، زمان ناسه‌کان توێژینه وه‌یان کردووه. ده‌ستکه‌وته چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کان، کۆشکی ڕازاوه‌ی گریمانه کانیانی تێکداوه.
به‌ڵام وێنه‌یه‌ک که له ژیانی ساکاری ئه‌و ئیتنیکه دورانه به دیکراوه، ده شێ گشتمان بخاته سه‌ر ئه‌و ڕامانه که ئیمه: له کوێوه هاتوین و بۆ کوێ ده‌چین!؟
له سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ر هه‌ڵدانی مرۆڤی ئه‌وڕۆیی هێشتا ناکۆکی له ئارا دایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕون‌و ئاشکرایه: پێشینیانی دێرینی ئیمه نزیکه‌ی دوسه‌د هه‌زار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ پێیان ناوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌و جیهانه له‌و ماوه‌یه دا به یارمه‌تی هێزی هزرو ئه‌ندیشه، وواته ته‌نیا چه‌کێک که به‌ده‌ستیه‌وه بوه به دوای ئیمکاناتی باشتر بۆ ژیان، له سه‌رگۆی زه‌وی بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه، مرۆڤ به جێی ئه‌وه‌ی که وه‌کو گیانله به‌رانی تر ببێته گه‌مه‌ی ده‌ستی سروشت، شێلگیرانه بۆ زاڵبون به سه‌ر سروشتدا تێکۆشاوه له هێزه سروشتیه کان بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیانی خۆی که ڵک وه‌رگرێ. گه‌لێک جاران سه‌ر که‌وتنی گه‌وره‌ی ده‌ستخستووه. به‌ڵام ئایا ئه‌و زاڵبون و سه‌رکه‌وتنه ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری به مرۆڤ به خشیوه. گومانێکی گه‌وره‌یه. دوسه‌د هه‌زار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ پێشینیانی دور و دێرینی ئیمه به یه‌که وه به‌و رێگایه‌دا به‌ڕێ که‌وتن به‌ڵام هه‌موویان وه‌کو یه‌ک پێش نه‌که‌وتن.
هۆکاری گرنگی دابڕان وبه‌جێ مان له‌و کاروانه زۆرن. بۆ نمونه: بارودۆخی ناله باری که‌ش وهه‌وا له هه‌ندێک له ناوچه‌کانی جیهان، خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار به تێکۆشانی فره‌تر کردووه. جارێ واشه بیر‌و باوه‌ڕو داب و نه‌ریته‌کان له ناوچه‌یه‌ک دا، بوونه به‌ربه‌ست و ڕێگر له به‌رده‌م ڕه‌و ڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتن. به‌ڵام هۆکاره‌که‌ی هه‌ر شتێک بێت ئاکامه‌که‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ له به‌ر چاومان دیار‌و ئاشکرایه: قۆڵێک پێشه‌نگن و به ته‌وژم وخێرا رێگا ده‌بڕن. تاقمێکیش به شه‌له‌شه‌ل به دوای ئه‌وانه‌وه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیوایه‌ک بۆ گه‌یشتن به هاوڕێیانی توندوتیژی خۆیان هه‌بی. ئه‌و ڕاستیه تاڵه له دابه‌ش بوونی ووڵاتانی جیهان به دوبه‌شی پێشکه وتوو و گه‌شه نه‌سه‌ندوو دا به ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند به داخه‌وه ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشوه چوونی ووڵاتانی گروپی دووهه‌م له به‌ر هۆکاری گه‌لی ده‌ستکردی خۆیان ئه‌وه‌نده ئارام وه له سه‌رخۆیه که ئه‌گه‌ر بێ ڕێزی نه بوایه ووشه‌ی دواکه‌وتوو بۆ ئه‌وانه گه‌لێک له‌بارتره.
پێویست به شیکردنه‌وه ناکات،پێوه‌ر بۆ ئه‌و دابه‌ش بوونه ته‌نیا: ده‌وڵه‌مه‌ندی وه هه‌ژاریه .هه‌رگیز لێره دا قسه له ڕاده‌ی مه‌عنه‌وی بوون یا خود به‌هره‌مه‌ند بوونی خه‌ڵک له به‌خته‌وه‌ری نایه‌ته ئاراوه.
به کورته چاو خشاندنێک به سه‌ر ژیانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی جیهان دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که له رێگه‌ی پێشکه‌وتن و په‌ره سه‌ندنی ئابوری، ناکرێ به کامه‌رانی بگه‌ین. چونکه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوک به یه‌که‌وه قۆڵیان له قۆڵی یه‌کتر کردبایه، بۆچی خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ووڵاتانی جیهان زێده‌تر له هه‌موو خه‌ڵکی دنیا، ده‌رمانی هێوه بوونه‌وه ده‌خۆن.
ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌کێشن وخواردنه‌وه‌ی ئاوکۆڵی ده‌خۆنه‌وه. ژماره‌ی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان و خۆکوژی و تاوانی گه‌وره له ناویان دا زۆرتر له هه‌رشوێنێکی تری گۆی زه‌ویه.
ڕون و ئاشکرایه که‌سێکی زۆر به‌خته‌وه‌ر، پهناناباته بهردنیایهکی خه‌یاڵی وه خۆی یاخۆد که‌سانی تر ناکوژێ.
ئه‌گه‌ر به خۆمان بقهبوڵێنین به درێژای ڕێگا پڕ لێژو هه‌ڵدێره‌که‌ی دوسه‌د هه‌زار ساڵه، تێکۆشانمان بۆسه‌رکه‌وتن به سه‌ر سروشتدا، مرۆڤی به کامه‌رانی نه‌گه‌یاندووه، ده‌بێ له خۆمان بپرسین: له کام شوێن یان خاڵ، لاڕێ بووین. بۆ گه‌یشتن به ووڵامی ئه‌م پرسیاره لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بینانه‌تر له سه‌ر ژیانی ساده و ساکاری قه‌ومه دوره‌که ی پیرا ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رمان بێ. ئیمه نازانین ئه‌و خه‌ڵکه چ کاتێک له کاروانی خێرای مرۆڤایه‌تی دابراوون و به‌جێماون. ئایا ئه‌و رێگایه‌ی پێی دا هاتوون گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک هه‌بوه یا نه؟ با ئه‌وه‌مان له بیر بێ له ناو بونه‌وه‌ره‌کان وگیانلهبهرهکان دا، خه‌ڵکی پیرا له کۆنه‌وه له جیاتی به گژدا چونه‌وه‌ی سروشت،ئاشتیان له گه‌ڵ کردووه‌وه. ده‌کرێ بڵێین له‌و بواره‌دا به ئه‌و په‌ڕی کامیل بوون گه‌یشتوون. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زێهنی و ڕه‌فتاری خه‌ڵکی ئه‌و هۆزه له ڕاستی دا ته‌نگژه و ئاسته‌نگ نین به‌ڵکه کامیل بونی سه‌ر سوڕهینهری ئامێرین بۆ هاوژیانیو هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ سروشتدا پێویستن.
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ ڕه‌نگ ناوێکیان نیه له به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه که ڕه‌نگ به‌شتێک له سروشتی ژینگه‌یانه وه پێویست ناکات سه‌رنجی که‌س ڕاکێشێنێ. خوارده‌مه‌نی و جل و به‌رگیان به ڕاو کردنی گیان له‌به‌ران وه کۆکردنه‌وه‌ی گیا‌و کۆڵه‌کان دابین ده‌که‌ن چونکه ئه‌و شتانه هه‌مو کاتێ له به‌ر ده‌ست دان، پێویست نیه ژماره‌کان بزانن وه حیساب ڕابگرن.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی پیرا بۆ دیاری کردنی په‌یوه‌ندی نێوان خزمایه‌تی ناوی تایبه‌تیان نیه، ته‌نیا له ووشه‌کانی کوڕم یان کچم له زمانه‌که‌یان دا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، له به‌ر ئه‌وه‌یه که به‌س منداڵان پێویستیان به ئاگاداری و به‌سه‌ر ڕاگه یشتن هه‌یه.
بۆ ئه‌و ئاگاداری لێ کردنه‌ش ده‌بێ زانیاری ووردیان سه‌باره‌ت به منداڵه‌کانیان هه‌بێ. که‌م بوونی پیته‌کان له زمانی پیرا دا، ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه بێ: بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕاستیه‌کانی مێشکیان پێویستیان هه‌ر به‌و چه‌ند دانه پیته هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆزه کردارێکی سه‌ر به خۆیان بۆ ڕابردو یان داهاتوو نیه له به‌ر ئه‌وه‌یه که ته‌نیا له کاتی ئێستادا ده‌ژین وواته له باوه‌شێکدا که سروشت ئارام و هێمن به‌رده‌وام تێده‌په‌ڕێ.
ئه‌وه‌ی باسکرا چۆنیه‌تی ژیانی قۆڵێک مرۆڤه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی هه‌زاران ساڵ، ئێستاش خوو وخده ساکاره کانیان بۆ ژیان له گه‌ڵ سروشت پاراستوون. دادوه‌ری سه‌باره‌ت به به‌خته‌وه‌ر بونیان یان به‌خته‌وه‌ر نه‌بوونیان، ئاسته‌م و دژواره ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر مانای به‌خته‌وه‌ری له خۆیان بپرسین ووه‌ڵامیان بۆ ئه‌و پرسیاره نه‌بێ. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌کرێ بڵێین ژیانیان به دوره له دڵه‌کوته، ته‌نانه‌ت هێمن و ئاسوده‌ن.
له به‌رامبه‌ر که‌ل وپه‌له سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی پیرا دا ئێمه مرۆڤه پێشکه‌ووتوه‌کان، ئیمکانیاتێکی فراوانمان وه‌ده‌ست هێناوه.
به‌ڵام ڕوون نیه بۆچی ێه‌م ئێمه ئه‌و ئیمکاناتانه بۆ تێکدانی حه‌سانه‌وه‌مان به کار ده‌هێنن. ئیمه زمانه‌که‌مان پڕپیت و بهربڵاوو لێک کشاوهیه به‌ڵام خۆ هه‌ر به ته‌نیا بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕاستیه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌ر ناگرین. له سه‌ر باریکه ڕێگایه‌ک ڕاوه‌ستاوین که جیاکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له مه‌جاز بووه به‌گرێ کوێره‌یه‌ک له باوه‌ڕی خه‌ڵک دا. ئه‌وانه‌ی گه‌لێک جاران هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون لۆمه‌یان لێ ناکرێ. چونکه به ته‌واوه‌تی باوه‌ڕیان له ده‌ست چووه.
له بری نێزه‌و تیروکه‌وانی مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌کان، چه‌کی وه‌هامان دروست کردووه که له ڕێگای زۆر زۆر دوره‌وه کۆمه‌ڵ کوژی ده‌کات.
ده‌رون ناسه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان:
ئه‌گه‌ر مرۆڤ قوربانیه‌که‌ی خۆی ببینێ ڕه‌نگه له کوشتنی ئه‌و خۆی بپارێزێ.
ئه‌و تیوریه له ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش دا سه‌لمێنراوه و وه‌ڕاست گه‌ڕاوه. به‌ڵام ئه‌و حه‌زه غه‌ریزه به‌رگری که‌رانه‌ی ده‌رونی مرۆڤ به درێژای مێژوو بۆ به‌رگری و وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر چه‌ک و چۆله‌کانی ڕۆژگارانی پێشوو، پێک هاتوون. ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مڕۆ چه‌کێک له شوێنێکی زۆر ئارام و هێمنه‌وه هه‌ڵده‌فڕێ و دوای ڕێ پێوانێکی دور و درێژ ئه‌و باره قورس و کوشنده‌یه به سه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکدا هه‌ڵده‌ڕژێ که ته‌قێنه‌ری چه‌که‌که هیچ کاتێ ئه‌و خه‌ڵکه نابینێ.
ئه‌و نمونه‌یه به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌خات که ئێمه ی مرۆڤ له ڕوانگه ی حه‌زه کانمانه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ک له ده‌سکه‌وته‌کانی خۆمان به جێماوین وه ناتوانین ئه‌و هیزانه‌ی که خۆمان ووروژاندومانن ده‌ستیان به سه‌ردا بگرین و ڕامیان بکه‌ین.
له‌و بارودۆخه‌دا کام مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی حه‌سانه‌وه بێ.
خه‌ڵک له ڕۆژگارانی کۆنه‌وه خه‌وی خۆش و حه‌سانه‌وه‌یان پێکه‌وه گرێ داون، توێژینه‌کانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوش ئه‌و تیو ریه یان سه‌لماندووه.
له به‌شێک له به‌شه‌کانی خه‌وه‌که‌مان دا وورده وورده، ئه‌زمونه جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژانه‌مان، ئه‌وانه‌ی که ڕاستن و ئاوێته‌ی بیر‌و فیکریکی ساغ و سه‌لیمن له ناو مێشکمان دا وه‌ریان ده‌گرین. ئه‌وانه‌ی که ڕاست نین و زه‌ره‌دیان هه‌یه له بیر خۆمانیان ده‌به‌ینه‌وه. له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ دا کاتێ بۆ خه‌وتن سه‌رمان ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌رین، ئه‌گه‌ر خوابکا گیڤه‌ی فیشه‌کێک، ڕمبه‌ی بۆمبێک، هات و هه‌رای به دفهڕی شه‌ڕخوازان وه ده‌نگی گوێ ته‌قێنی ئامێره‌کانی شارستانیه‌ت که له هه‌ر سوچێکی دنیاوه گوێی گه‌ردونیان که‌ڕ کردووه بهێلن چاوانمان له سه‌ر یه‌ک بنێین و خه‌و بمان باته‌وه، چه‌نده‌مان خه‌و پێویسته تا وه‌کو بتوانین کۆمه‌ڵێک له ئه‌زمونه ناراسته کانی ڕۆژانه‌مان بپاڵێوین و تۆڕیان بده‌ین؟! له نێوان ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی پیرا وه ئێمه‌ی به ڕواڵه‌ت مرۆڤه پێشکه‌وتووه‌کان جیاوازگهلی زۆر هه‌یه. که هه‌ر یه‌ک له‌و جیاوازیانه پێشانده‌ری کامه‌رانی خه‌ڵکی پیرا وه دڵه‌کوته‌ی هه‌میشه‌ی ئێمه‌ن. به‌ڵام به دور له‌وه‌ی که گوترا ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر جیاوازیه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خه‌ڵکی پیرا به درێژه پێدانی و به‌رده‌وام کردنی ژیانی ساده و ساکاری ناو سروشت توانیویانه ڕابردو وه داهاتوو به‌لاوه نێن وه ته‌مه‌نیان له کاتی ئێستا دا به سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام ئێمه دیلی ڕابردووین وه نیگه‌رانی داهاتوو. له‌و نێوانه‌دا ڕاسته‌وخۆ به کردار ئێستامان له بیر کردووه.
به‌و پێیه زۆر سه‌یره بۆ چه‌مکی ئیستا کرداری سه‌ر به‌خۆ هه‌یه.
به‌ڵام له کرداری ڕۆژانه‌ماندا که‌ڵکی لێ وه‌رناگرین. خۆ دیاره ئێمه ناتوانین وه‌کو خه‌ڵکی پیرا بژین به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان له بارودۆخێکی ته‌واو سه‌ره‌تایدا به کامه‌رانی و حه‌سانه‌وه گه‌یشتون. ده‌بێ ووڵامێکی گونجاوو بۆ ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌کیه بدۆزینه‌وه: ئایا ئه‌و ڕێگا دورو درێژه بایه‌خ و به‌های پێدا هاتنی هه‌بووه یان نا؟! ئێمه وه‌ها به دهسکهوتهکانمانهوه نوساوین که ناتوانین بۆ سه‌ر ژیانی ساکار و ساده بگه‌ڕێینه‌وه. به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و ڕاستیه وه‌ربگرین که
هه‌ر شه‌قاوێکی درێژ‌و به‌رز پێویست نیه پێشکه‌وتن له قه‌ڵه‌م بدرێ.
|
اکنون ساعت 02:36 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)