behnam5555 |
01-12-2012 06:12 PM |
تارا جاف... مه‌ستیی په‌نجه سپییه‌کانی و چه‌نگه مێینه‌که‌ی
تارا جاف... مه‌ستیی په‌نجه سپییه‌کانی و چه‌نگه مێینه‌که‌ی
http://up8.iranblog.com/images/gge9prw1k28upbb9w5z8.jpg
که‌من بۆ یه‌که‌م جار چوومه کۆنسێرته‌که‌ی که (سه‌نته‌ری کلتوری جیهان) له وڵاتی دانیمارک بۆی سازکردبوو ،هه‌ر له‌یه‌که‌م ساته‌وه هه‌ستم به‌و جۆشه کرد که له ئاسمانی مۆزیکی ئه‌وه‌وه ده‌هاته بیستن و بینین و به‌ر که‌وتن ،کۆنسێرته‌که که‌مێک جیاواز و که‌مێکیش تایبه‌ت بوو ،جیاواز بوو چونکه ته‌نها یه‌ک ئامێر ده‌بووه سۆلۆی گۆرانییه‌کان و تایبه‌تیش بوو چونکه خه‌ڵکی ئێمه به‌ده‌گمه‌ن له‌و جۆره کۆنسێرتانه ده‌بینرێن. هه‌ڵسوڕانی کۆنسێرته‌که زۆر ده‌ترسان که جه‌ماوه‌ری که‌م بێن بۆ کۆنسێرته‌که به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری ئێمه حه‌زی به به‌زم و ڕه‌زمی ڕه‌شبه‌ڵه‌که . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه جه‌ماوه‌رێکی زۆر له کورد و بگره چه‌ند بیانیهکیش ئاماده‌بوون.
تارا جاف له ڕێی باوه‌شی ئه‌و چه‌نگه ناسکه جوانترین هه‌ستی خۆیمان ده‌کاته پێکێ شه‌رابی عیشق: بۆ ئه‌وین و بۆ ژیان.
http://www.kurdishphotos.com/data/610/medium/4.jpg
له ڕێی ئه‌و ته‌له باریک و تهریبانه به مه‌ستیی ، چ هه‌واڵێکی خۆشه‌ویستی و چ مزگێنییه‌کی پڕ له شادمانیمان بۆ دێنێ ، له ڕێی بۆشایی ئه‌و ته‌له ناسکانه ده‌نگێک ده‌رده‌هێنێ که تێکه‌ڵ به هه‌ناسه‌ی شه‌رابی ئێوارهکانه و پڕه له ستایشی ئاسمان، که بۆ زه‌وی دووپات ده‌بێته‌وه و بریقه‌ی ئه‌فسانه‌ی خوای ده‌نگخۆشه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌ردنی ژیان...
ده‌نگ و هه‌ست و سۆزی تارا حاڵه‌تێکی جیاواز و ده‌گمه‌نه که ده‌کرێ پێویست بێ بۆ ئێستای مۆسیقا‌و گۆرانی کوردی چونکه جۆشێکی ستوون به خۆشی و هه‌ستێکی ته‌ریب به جوانی له که‌سایه‌تی ده‌نگیی به‌دی ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی من تێبینیم کرد کاتێک که تارا جاف پارچه موزیکێک لێده‌دا ئه‌و ناوه له زمان و له گوتن ده‌وستێنێت و وات لێده‌کات ته‌نها گوێت بۆ گۆرانی و چامه مۆسیقییه‌کانی شل بێت ،ئاوازه‌کانی وات لێده‌کات ته‌نها به ژه‌نینی ئه‌و میلۆدیانهوه خه‌ریک و سه‌رمه‌ست بیت، که له‌ڕێی ئه‌و ده‌ست و په‌نجه سپیانه‌ی ئه‌وه‌و دێنه ده‌رێ.
تارا هه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ی منداڵییه بۆ مۆسیقا وای لێکردووه که ئێستا ئه‌و ده‌رگا خهیاڵاویانهی مۆسیقا‌و جیهانی ئاوازه‌کان بۆ خۆی بکاته‌وه ...هه‌ر خۆی ویستویه‌تی له ڕێی چه‌ند ئامێرێکه‌وه بچێته ئه‌و کانه ڕۆحییه ،،سه‌ره‌تا به ئامێری پیانۆ ده‌ستی پێکردووه و دواتر فێری گیتار ژه‌نینیش بووه ،تارا ده‌زانێ که ئه‌و جۆش و ئه‌و ناخه هه‌ڵقوڵاوه‌ی پڕ له عیشق بۆ ژیان و بۆ مۆسیقا به‌م ئامێرانه نایه‌ته ته‌قین ، هه‌تا ڕۆژێک گوێ بۆ ئامێری چه‌نگ ده‌گرێت و خوو به ژه‌نینی ده‌گرێت , چه‌نگ ئامێرێکی وروژێنه‌ری ناخ و نهستهکانه و فێربونی زۆر ئاسان نییه که ئێستا خاتوو تارا بۆته پێشه‌نگێک بۆ ژه‌نینی ئه‌و ئامێره...
ژه‌نینی هارپ بۆته کارێکی ڕۆژانه و بگره هه‌موو ساتێکی لێ داگیر کردووه هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێت:
"من کاتێک هه‌ست به زیندویی خۆم ده‌که‌م ئه‌و کاتانه‌ی که په‌نجه‌کانم له‌سه‌ر ژێکانی هارپهکهیه "
http://up8.iranblog.com/images/17iafdhdz4zli2uw083h.jpg
به ڕێکه‌وتێکی زۆر سه‌یر وه‌ک هه‌موو ڕێکه‌وتێکی ژیانی خۆی ئه‌و ئامێره ده‌بێته هاوسۆز و هاو تاراوگه‌ی ڕۆحی و ئیدی ده‌بنه دووعاشقی کارامه بۆ ژه‌نینی یه‌کتری ، تارا و هارپهکهی دوو ئامێزی بێ وڵاتن هه‌ردووکیان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که بگه‌نه باوه‌شی یه‌کتری و له‌ڕێی تۆنه ته‌ڕو بۆندارهکانیان ببنه پارچه‌یه‌ک میلۆدی باڵدار .
ئامێری هارپ ئامێرێکی کۆنه و پڕ له چیرۆکی ئه‌فسانه‌یه تاراش له‌و کۆنییه شتی تازه‌مان بۆ دێنێ ، هه‌ناسه‌ی گه‌رمی به‌فر و گه‌مه‌ی جووته عاشقێکی یاخی و پێکه‌نینی مناڵێکی سه‌ر چیمه‌نه سه‌وزه‌کانی موحیبه‌ت ، به‌ڵێ له ڕێی ئه‌و له‌رینی ته‌لانه ئه‌م وێنه سه‌رسام و ڕاموسانانه به خه‌یاڵمان ده‌بینین.
گۆرانی چڕینی جۆش ئامێز کهمهست و حه‌یران و به‌ساقه‌ی گیانی مۆسیقا کردبێ له که‌م هونه‌رمه‌ند دا به‌دی ده‌کرێ ، ده‌نگی تارا جاف ده‌بێته ده‌نگێکی تایبه‌ت و ده‌بێته توانایه‌کی جیاواز که به ستایلێکی جیاوازتر ئێمه سه‌رمه‌ست به خوانی عیشق و ژیان و هه‌وادارانی خوماربوون ده‌کات، توانویه‌تی هاوسه‌نگییه‌کی جوان دروست بکات له نێوان هه‌ستی خۆی و تۆنی چه‌نگه‌که‌ی به جۆرێک تارا بێ ئه‌و چه‌نگه ناتوانێ و چهنگهکهش بێ تارا ناتوانن ببنه دوو دوانه‌ی مۆسیقا له ئاسمانێکی تێکه‌ڵ به خورپه‌ی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی .
هه‌ر چه‌نده زۆر کۆسپ بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌وامی بوون له هونه‌ره‌که‌ی به‌ڵام بێ کۆڵنه‌دان هه‌وڵی گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی داوه که ده‌بێت بگه‌ێنرێ...په‌یامی ئه‌و له ڕێێ ئاواز‌و گۆرانییه‌کانی : ڕۆحێکی مژده به‌خشه بۆ بوونی ژیانی خۆی و خه‌ڵکانی ده‌وروپشتی و به‌خشینی ئارامییه‌که بۆ مرۆڤه‌کانی تر .
که‌سانی نزیکی خۆی به‌رده‌وام بوون له ڕێگه‌گرتن له به‌رده‌م هونه‌ره‌که‌ی به‌ڵام تارا جافیش ئه‌وه‌نده سه‌ر سه‌خت بووه له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا هاتنی و فڕینی خۆی سه‌پاندووه به سه‌ر دنیای گۆرانی وتن و دواجاریش هه‌ر تارا جاف بۆته یه‌که‌می براوه‌کان له‌به‌رده‌م هه‌موو ڕێگرییه‌کان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ش بگاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها گۆرانی به زاراوه‌ی هه‌ورامی بچڕێ.
http://chrakan.com/Editor/assets/tara1.JPG
که‌سانی ده‌وروپشتی تارا جاف زۆر کاریگه‌ری که‌لتور و گۆرانی و هونه‌ری هه‌ورامی به‌سه‌ریانه‌وه زاڵه و عاشقی هۆره‌ی جافن، هه‌ر بۆیه تارا خوازیار و هیوای بووه که تاقه ڕێگه بۆ ڕازی کردنیان ته‌نها چڕینی گۆرانی هه‌ورامی بێت دواتر بوونی له جیهانی گۆرانی وتن ده‌سه‌لمێنێ و به‌رده‌وام هاریکاری له که‌سانی ده‌وروپشتی وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه‌کان و شیعره‌کان به تایبه‌ت شیعره‌کانی مه‌وله‌وی که جێگه‌یه‌کی قوڵی له دڵ و ده‌رونی هه‌ریه‌ک له تارا و دهورووپشتهکهی جێهێشتووه. شیعر تێکه‌ڵبونێکی تره له جیهانه پڕ له سیحره‌که‌ی هونه‌ری تارا جاف، ئه‌و تێکستانه‌ی که هه‌ڵیده‌بژێرێ ده‌بێ ته‌واوکه‌ری ئه‌و تێکه‌ڵبونه بن که له‌ناخی یاخی و جوانییه‌وه دێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌زموونێکی پڕ له به‌هه‌ره و پڕ له مه‌ستیی. خه‌ونی په‌یامه‌که‌ی تارا به‌وه کۆتایی نایه‌ت ته‌نها گۆرانی بچڕێ به‌ڵکو به یارمه‌تیدانی هونه‌ریی بۆ هاو مرۆڤه‌کانی خۆی که له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردن دان بۆ هاتنه ناو ئه‌و هونه‌ره و ده‌ست گرتنیان بۆ زیاتر په‌ره به به‌هره‌مه‌ندیی خۆیان بده‌ن.. که ئاماده و به‌نیازه به پێی توانا هه‌موو هاوکاریه‌ک و کار ئاسانیه‌ک بۆیان دابین بکات بۆ ده‌رخستنیان و ده‌رکه‌وتنیان له نێو هونه‌ر و میوزیکی کوردی. سه‌فه‌ر جیهانێکی تری تارایه که له ڕێیه‌وه چه‌ندین خه‌ونی ساده ده‌بنه ڕاستی و به بینینی چه‌ند هاوڕێ و هاودارانی هونه‌ره‌که‌ی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ترۆپکه‌ی گه‌یشتن به خودی خۆی. تارا جاف هه‌میشه له‌سه‌فه‌ره هه‌میشه دووباڵی فڕیوی پڕ له مۆسیقایه بۆ ئێمه و نۆته‌ی عیشق و یهکئامێزیمان بۆ ده‌خاته ڕوو.
له زۆربه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌بێ هارپهکهی له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ و مۆسیقا هاوڕێی سهفهرێتی و سه‌فه‌ریش هاوڕێی مۆسیقایهتی.
شێوازی جل‌و به‌رگ پۆشینیشی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تێدا هه‌یه ، که هه‌موو جارێک له کۆنسێرته‌کانی ده‌رده‌که‌وێت به جلێکی گه‌رم ڕه‌نگی کوردی ئاماده‌یی خۆی بۆ ساردیی هۆڵه‌کان ده‌رده‌خات ، هه‌ندێ جار بینه‌ر وا هه‌ست ده‌کات ئه‌و جلانه هه‌ر بۆ باوه‌ش و ژه‌نینی ئه‌و ئامێره له بهرکراون و ڕێکه‌وتنێکی سیماجوان له نێوان جله‌کانی و هارپهکهی و تۆنه سیحریهکانی به‌دی ده‌کرێ .
هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی کۆنسێرته‌کاندا ئاماده‌بوونی خۆی به ڕۆحێکی جوان و به په‌نجه سپییه بۆنداره‌کانی مۆسیقا نیشانداوه و له زۆر جێگاوه بانگهێشت ده‌کرێت که دیارترینیان کۆنسێرته‌که‌ی فیستیڤاڵی چاند و هونه‌ری کوردی بوو له باژاری بات مان له ساڵی 2005 که جه‌ماوه‌رێکی فراوانی کورد تیایدا ئاماده‌بوو.. ئه‌و فیستیڤاڵه بووه هۆی که کۆمپانایه‌کی کوردی بۆ کاری هونه‌ری ئه‌رکی له چاپ دانی سیدیه‌که‌ی بگرێته ئه‌ستۆ . هه‌روه‌ها له‌م دواییانه کۆنسێرته‌کانی دیار به‌کر و ده‌رسیم و ئه‌زمیر ده‌نگی زۆری دایه‌وه له زۆریی جه‌ماوه‌ر و ڕێک‌و پێکی کۆنسێرته‌کان.
دوا دواترین کۆنسێرتیش که له وڵاتی دانیمارک سازی دابوو له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم که به هه‌ردوکیان دوانه‌یه‌ک بوون له چڕینی ڕۆحی پڕ له سۆزی ئاواز و گۆرانی ، تارا به هارپه مێینه‌که‌ی و عه‌دنان که‌ریمیش به عود و ده‌نگه پڕ له نهشئهکهی و به به‌شداری لێده‌ری ده‌ف نیهاد جهمشیر . ئه‌م کۆنسێرته له ڕووی دابین کردنی هۆڵێکی شایسته و هاتنی جه‌ماوه‌رێکی هێمن و تینوو بۆ مۆسیقا به سه‌رکه‌وتوترین کۆنسێرت له‌قه‌ڵه‌م درا له تاراوگه. سیدییهکانی تارا جاف له زۆر لاوه ڕه‌واجێکی هونه‌ریی باشی هه‌یه و له زۆر شوێن به‌دوای ده‌گه‌ڕێن ،هه‌روه‌ها له نێو نێوه‌نده ڕۆشنبیریی وفه‌رهه‌نگییه‌کان و له‌لای خه‌ڵکانی بیانی، زۆر به ڕێزه‌وه ده‌ڕواننه هونه‌ره‌که‌ی .
ماوه‌ته‌وه بیڵێین تارا جاف یه‌که‌م خانمه کورده که په‌نجه سپییه‌کانی تێکه‌ڵ به سۆزی گه‌وره‌ی ئه‌و ئامێره ده‌بێت،یه‌که‌م ئاوازێکی ڕۆح سووکه که له‌ده‌رگای ئه‌ندێشه‌و ئارامیمان ده‌دات و هزر و هۆشمان دێنێته جۆش ، و ژیان ،هه‌وا،گه‌ردوون ، زیاتر له‌لامان خۆشه‌ویست ده‌کات. ناسکیی و میهره‌بانیی ڕۆحی مۆسیقای تارا جاف له‌وه ده‌رده‌که‌وێت که توانای ژه‌نینی مۆسیقای هه‌بێ بۆ نه‌خۆشه‌کان و دڵ ئارامی و ئاسوده‌ییان پێببه‌خشێ وهه‌روه‌ها گۆرانی وتن بۆ ئاژه‌ڵه‌کان که زمان و گۆیان نییه ،کارێکه جێی ڕامان و وه‌ستانه بۆ ئه‌و ئاماده‌ییه پڕ له بڵندییهی بۆ نه‌خشینی هه‌موو شتێکی جوان بۆ جوانتر و هه‌مووشتێکی ناشرینیش بۆ جوان.
م : چراكان
|