 |
|
behnam5555 |
02-03-2012 11:31 AM |
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
ئه‌و خه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌که‌شمدایه
کام تاریکی شه‌وی غوربه‌ت, به‌قه‌د ڕۆژی من تاریکه
کام عاشقیش به وێنه‌ی من له‌گه‌ڵ خه‌می تۆ خه‌ریکه
من ئه‌و که‌سه‌م هه‌موو وه‌رزێ پشکۆی ئاگری زستانم
نه‌به عه‌شقت گه‌یشتم و نه تۆش زانیت به سووتانم
من که‌ته‌نیام له‌م غوربه‌ته بۆ ده‌مکوژی به‌دڵ ڕه‌قی
بۆ بێباکی له ئاستی من دڵ ئه‌شکێنی به نا هه‌قی
توخوا کچێ مه‌مڕه‌نجێنه و چرای دڵم فوو لێ مه‌که
خۆری ڕووتم لێ هه‌ڵبکه و کۆڕی شیعرم گه‌رمترکه
ده‌با به‌سبێ له‌خۆبایی ژیان هه‌مووی هه‌ر ده‌ورانه
ڕۆژێ دادێ په‌شیمان بی ئه‌و قه‌ده‌ره له پێشمانه
من هه‌رخه‌می ئه‌و ڕۆژه‌مه نه‌گه‌م به‌تۆ سه‌رنێمه‌وه
وه‌کو نالی و مام و فه‌رهاد به‌و عیشقه‌وه بتوێمه‌وه.
هۆنراوه‌ی گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
20/12/2004
_____________________
چوار شعرۆکه
(1)
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ خه‌ڵاتی نۆبڵ
بۆ گه‌نده‌ڵی پێشکه‌ش بکرێت
ئاهه‌نگ سازکه‌ن، سه‌رۆک!
یه‌که‌م که‌س وه‌ری ده‌گرێت.
(2)
ئه‌لێن له باشووری کوردستان
دیموکراسی باڵی شکا
سه‌رۆک به ئاره‌زووی خۆی
واژووی هه‌موو شتێ ده‌کا.
(3)
کاسه لێسه‌کانی ووڵات
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌س ناناسن
بۆ له ده‌نگی میلله‌ت ناگه‌ن
ئێوه تاکه‌ی که‌ڕ و کاسن
بانگی دیموکراسی ئه‌ده‌ن
که‌چی میرات گری کورسین
بۆ ناڕواننه دایکی شه‌هید
هه‌تا ئێستاش ڕووت و برسین.
(4)
نه‌وه‌ی نوێیان چه‌وسانه‌وه
له‌بیرتان چوو برا کوژی
به‌قه‌د ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
خوێنی گه‌نج و لاوتان مژی
نیشتیمان لێتان تووڕه‌یه
دار و به‌ردیش هاته قسه
کورد سه‌رۆکی وه‌های هه‌بێ
دڵنیابن زۆر بێ که‌سه.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د/ 5/1/2011
خۆشه‌ویستی تۆ ماڵێکه
له‌ژێر باڵی هه‌وردایه
که بارانێ ته‌ڕم ده‌کات
هه‌ستی تۆشی له‌گه‌ڵدایه
ئاورینگی چاوه‌کانی تۆ
وه‌ک شه‌ونمی گه‌ڵا وایه
شه‌وانه‌ش که ده‌رده‌که‌وی
سێبه‌ری خۆر له‌به‌رتایه
ئاوازی هۆنراوه‌کانم
شه‌پۆلی سۆزی ده‌ریایه
بۆیه که‌نار ئه‌مدوێنی
هه‌ناسه‌ی تۆ له سینگمایه
زه‌ریایه‌کی له بۆنی گوڵ
که‌سیش نازی تۆی لێنایه
به نه‌وڕه‌سێ قبووڵمکه
تا لێو بده‌م له‌و گۆنایه.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
|
اکنون ساعت 03:47 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)