 |
|
behnam5555 |
02-03-2012 11:48 AM |
چه ند شیعریک له لایان ڕه‌شید بێبه‌ش
چه ند شیعریک له لایان ڕه‌شید بێبه‌ش
(........)
چرۆی ژینم ووشه‌ی شیرینی هه‌ڵبه‌ستم
بوکی حه‌زوو خۆشه‌ویستی ناخی هه‌ستم
په‌ری ئاسا له‌به‌هه‌شتی عه‌شقم دابووی
بۆ جێت هێشتم دڵت به‌خه‌مه‌وه به‌ستم
په‌یمانی خۆت نه‌برده‌سه‌ر بێوهفابووی
که‌چی هێشتا من به‌خه‌یاڵی تۆ مه‌ستم
هه‌مووساتێ وای له‌نێو دوو گلێنهمدا
بۆ پیاسهیێ له‌ده‌ستت ده‌گه‌ڕێ ده‌ستم
له‌وڕۆژه‌وه‌ی ته‌نیات کردوومه فریشته
به‌چاوی تۆ من له هه‌مووشتێ په‌ستم
-----------------------------------------------------------
(........)
ئه‌ی نه‌سیمی سه‌حه‌ری ژین ئه‌ستێره‌ی شه‌و درهنگانم
په‌پووله‌ی گوڵستانی ڕووح ئیلهام به‌خشی شیعره‌کانم
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی شادی‌دا ئاخێک بۆ تۆ هه‌ڵده‌کێشم
له‌ئاوێنه‌ی چاوانمدا نیگاری ڕووی تۆ ده‌کێشم
به‌گڕی عه‌شقی بێده‌نگت په‌روانه ئاسا ده‌سوتێم
تۆش وه‌کو هه‌ناسه‌م ساردی خهمو ئازار دێنیته ڕێم
من که ساتێ تۆم لهیادچێ گومان ده‌که‌م ده‌ڵێم من نیم
ده‌ڵێن دڵ ئاوێنه‌ی دڵه ئه‌ی بۆ من له‌دڵی تۆ نیم
وه‌ره ڕازی خۆت بنوسه دڵم په‌ڕاوی ئه‌وینه
له‌ژێر سایه‌ی خۆشه‌ویستیم ده‌نۆشیت هه‌رچی شیرینه
------------------------------------------------------------
(........)
گیانه ئه‌گه‌ر ویستت ژیان
به‌رمه‌سه‌ر به ئاهو گریان
وه‌ک ئه‌وانه‌ی دڵ پڕبریان
دوونیام لێبکه‌ی به‌گۆڕستان
فو له‌چرای بۆیه‌ک بونکه
خۆت لێم ونکه
***
ئه‌گه‌ر ویستت دڵ گیرم که‌ی
بێ به‌ندوو کۆد یه‌خسیرم که‌ی
نابینا و لاڵ و پیرم که‌ی
ونم که‌یت و له‌بیرم که‌ی
مه‌یکه به‌خه‌م و دامێنی
ئه‌وه‌نده به‌سه نهمدووێنی
***
ئه‌گه‌ر ویستت بمڕووخێنی
خۆم و عه‌شقم له‌بن بێنی
ڕووح له‌ئاوی مه‌رگ هه‌ڵبێنی
له دڵتا شوێنم نه‌مێنی
هێنده‌ی ناوێ
ته‌نها بڵێ تۆم خۆشناوێ
-----------------------------------
ته‌مه‌ن ده‌ڕوا سه‌رباری ساردی هه‌ناسه‌م
وه‌کو فه‌رهاد له‌بن نایه کێوی تاسه‌م
هاکه ڕووحیش ڕژایه ناو جامی مه‌رگ
ئازیزه‌که‌م ئه‌وسا بێی تۆ بێ پێناسه‌م
-----------------------------------------
ڕه‌نگه خه‌یاڵ که‌یت و بڵێی ئێستا لێم دوور که‌وتۆته‌وه
هه‌ستت وابێ بێوهفامه عه‌شقی تۆم له بیر چۆته‌وه
هه‌رگیز وامه‌زانه گیانه دووری تۆی له‌دڵ سڕیبم
هه‌موو ژیانم کهژاوهبێ من به‌بێی تۆ هه‌ر غه‌ریبم
---------------------------------
وهه‌ر سروه‌ی ڕازه‌کانم ده‌رگای دڵم کراوه‌یه
کۆڕی ئه‌وینم به‌بێ تۆ سارده چرا کوژاوه‌یه
وه‌ره وه‌کو خونچه و بولبول به‌ڕووی یه‌کدا پێبکه‌نین
باوه‌ش بۆ یه‌ک بگرینه‌وه ڕه‌گی جودایی هه‌ڵکه‌نین
-----------------------------------
شیرینم خه‌م هاته‌لام گوتی من هاوه‌ڵی تۆم
بۆ تێشووی ته‌نیایی تۆ ئاماده‌م بۆ مه‌رگی خۆم
به‌چاوی تۆ زیزم کرد دڵیم شکاند و پێم گوت
من تا خه‌نده یارمبێ شادم بۆچی خه‌م بخۆم
-------------------------------------------
چیبکه‌م ئاره‌زووی ژیانه من ده‌بێ دێوانهبم
خه‌م و په‌ژاره دۆستمبێ بۆ شادی بێگانهبم
له‌عه‌شقا هه‌ر سوتانمبێ بۆ چرا پهروانهبم
بۆ ئازار پهناگهبم بۆ خۆشم بێلانهبم
--------------------------------------------
گه‌لێک سه‌خته دابڕان ئه‌سته‌مه به‌رگه‌ی بگرم
دوا جاره خه‌م ده‌مکوژێ تێههڵناچمهوه ده‌مرم
چاوی پڕ له حه‌سره‌تم وا به‌ئه‌سرین خوماره
دڵی ته‌نگ و بچوکم بۆخه‌م گه‌وره‌ترین شاره
------------------------------------------
(.........)
ئه‌گر ده‌ریاوان بومایه
ڕۆژێکدههات
ئه‌و ده‌ریایه نغرۆمبکات.
ئه‌گه‌ر شوانی ههڵهپهزی چیا بومایه
ڕۆژێک ده‌هات
ئه‌و چیایه لهڕهوهزێک فڕێم بدات.
ئه‌گه‌ر ڕاوچی ناو دارستانێکی چڕبام
ڕۆژێک ده‌هات شێرێ پڵنگێ لێم بدات
لهزهلکاوێک مارێکی سڕ پێم وه‌بدات.
خۆزگه هه‌رچی ده‌بووم بوبام.
دهخورام ده‌خنکام دهگلام.
به‌ڵام ته‌نها عاشق نه‌بام!!
چونکه گوڵێ من که ئێستا عاشقی تۆم.
هه‌رچه‌ند جاری لێکیان ده‌نێی چاوه‌کانت
ده‌بنه گێژه‌نی ده‌ریا بۆم.
هه‌ر خه‌نده‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوی تۆ هه‌ڵده‌ستێ
ده‌بێته تاوێره به‌ردی چیا‌و دێته خوار بۆم.
هه‌ر که‌ڵه مووێ لهزووڵفی تۆ هه‌ڵده‌وه‌رێ
وه‌کو ئه‌ژدیهای دارستان داڵێته ئه‌ستۆم.
چونکه نهچاوت عاشقین.
نه‌ده‌ست لهسهردانت بۆ منه
نه خهندهکانیشت ڕاستین.
------------------------------------------
(........)
لێم مه‌پرسه
که‌ده‌تبینم
بۆ لێک ده‌نێم چاوه‌کانم.
وه‌ها ئاوێته‌ی دڵ ده‌بی
دام دهڕمێنی ناتوانم.
مه‌پرسه بۆچێ بێده‌نگم
کاتێ له‌حزوورتا دهوههستم.
چونکه گیانه
که‌تۆ ده‌مت ده‌که‌یته‌وه‌و
وشه‌ی عه‌شقت لێدهبیستم.
ته‌نها ده‌نگ و ڕه‌نگت نه‌بێ
نامێنی له هۆش و هه‌ستم.
خۆم بیر ده‌چێ وه‌ها به‌نیگات مه‌ست ده‌بم.
وه‌کو گیانم له‌به‌ر نه‌بێ بێهه‌ست ده‌بم.
---------------------------------------------
(........)
وانه‌زانی نهم دوێنی
بمگریێنی بم سوتێنی
له‌خۆشه‌ویستیت له‌نگ ده‌بم
خه‌یاڵ نه‌که‌ی
که‌جێم بێڵی بڕیونبی
تۆم بیر ده‌چێ و بێده‌نگ ده‌بم
دڵنیابه
هه‌تا بێمهیلیت بمگوشێ
دڵم بێ‌ناز که‌یت و بشکێ
له‌لام هه‌ر گه‌وره‌تر ده‌بی
هه‌رچه‌ند بڕۆی و لێم دووربی
بێههواڵ و شوێن بزربی
هه‌ر دێی و شیرین‌تر ده‌بی
چونکه گوڵێ
تۆ ده‌وارت له‌به‌هاری دڵ هه‌ڵداوه
ته‌نافی ستوندهی ده‌وارت
له خوێنبهرم گرێداوه
-----------------------------------
(........)
تۆ ڕۆیشتی و منیش ئیتر
بوم به‌لانه‌ی خه‌مێکیتر
هه‌واری دڵمت جێهێشت و
منتدا ده‌ست ژانێکیتر
خونچه‌ی ئه‌وین چرۆی نه‌کرد
هه‌ڵت وه‌راند جارێکی‌تر
دووای تۆ سه‌بوری دڵ نایه
به‌خه‌نده‌و نیگای جوانی تر
بێوه‌فایت وای سوتاندم
نابمه یاری که‌سێکتر
-------------------------------------------------------------------------
(........)
ده‌ڵێن نیازت وایه بڕۆی بارگه‌ی کۆچت ناوه‌ته کۆڵ
وههم گرتومی نازانم چۆن جێدێڵی منی کڵۆڵ
به‌درێژایی هه‌موو ڕۆژێ بهدیارتهوهم تائێواره
کاتێ دواجار ده‌تبینم واده‌زانم یه‌که‌مجاره
سیمات بوه بهڕۆشنایم لهگلێنه م نابێته‌وه
هه‌رچی جارێ ئه‌تۆی دیبێ له‌چاوما ده‌تناسێته‌وه
هێنده سه‌رنجم لێداوی گوڵێ ڕه‌نگی تۆم گرتوه
ئه‌وه‌ی ڕۆژێ عاشق بوبێ ده‌زانێ تۆم خۆشویستوه
بۆکوێ ده‌ڕۆی کهدهشزانی عشقت بۆته هه‌موو ژیانم
بۆچی خه‌نده‌ی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ی به‌قوڵپی گریانم
دڵنیابه گه‌رتۆ بڕۆی منیش ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و دوونیا
کوا بریندارێ ژیاوه زووخاو بکرێ بهدهروونیا؟
-------------------------------------------------------------------------------
(........)
بهبێوهفا ناوم مه‌به کهدهڕۆمو به‌جێت دێڵم
دڵنیابه تا دێمه‌وه دڵم لای تۆ به‌جێ دێڵم
به‌ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و غوربه‌ت ده‌نێم
به‌ڵێنبێ تا دێمه‌وه لات کۆڵی ئه‌وینت دانه‌نێم
گیانه دوانگه‌ی ماڵ ئاوایی فرمێسکت پێ نه‌بارێنی
ئازاری دووریم نهێنی ئه‌م عه‌شقه‌ت پێ نه‌درکێنی
نه‌که‌ی دوای من هه‌ڵبکێشی ئاهی ساردی په‌شیمانی
من و عیشقت لێبستێنێ نائومێدی و چاوه‌ڕوانی
هه‌ناسه‌که‌م که‌ڕۆیشتم تۆش نه‌گۆڕێی لهیادمکهی
گوڵ و وێنه و یادگاریه‌کان بژاکێنی و فهرامۆشکهی
چی له‌ده‌ستی چارهنوسکهم به‌رۆکی گرتوم و ده‌مبات
خۆم ده‌زانم غه‌ریب ده‌بم دوربم له تۆ و دایک و وڵات
-----------------------------------------------------------------------------
(........)
له‌ئاسمانی ئه‌وینمدا دامهچڕژێ وه‌ک ئه‌ستێره
مه‌مکه هاوده‌می ته‌نیایی به‌خه‌م و ژانم مه‌سپێره
عه‌شقم کانیاوێکی ڕوونه تۆ به‌خیانه‌ت لێڵی مه‌که
په‌یامێکی بۆ یه‌ک بونه گوڵێ جوانه مه‌رگی مه‌که
مۆمی دوانگه‌ی ماڵ ئاوایی به‌سه‌ر دڵدا مه‌توێنه‌وه
دره‌ختی ژانی ته‌نیایی له‌ده‌روونما مهڕوێنهوه
تۆ رووی سوری خۆشه‌ویستیم به‌فرمێسک دامه‌هێنه
ڕووحی عه‌شق بهکڵافهی بێوه‌فایی مه‌خنکێنه
منیش به‌ڵێن بۆ چاوی تۆ ڕووح به‌ڕێی مه‌رگ دابێنم
ههتامابی زوڵفی ژینت به‌شانه‌ی شادی‌دا بێنم
--------------------------------------------------------------------------------------
(........)
ئه‌ی فریشته‌ی خوای جوانی کاتێ وشی ناوی تۆم بیست
له‌خۆم ده‌پرسم نازانم بۆ له‌ناخه‌وه تۆم خۆش‌ویست؟!
خۆ هێشتا دڵ به‌ر ته‌له‌سمی نیگای چاوت نه‌که‌وتووه
کۆرپه‌ی حه‌زی پێنهگرتوم له‌باوه‌شتا نه‌خه‌وتووه
هێشتا وشه‌ی عه‌شق و وه‌فات بهگوێچکهدا نهچرپاندووم
پۆلووی گه‌شی خۆشه‌ویستیت بهدهروندا نهچزاندووم
که‌چی گیانه من له‌وساته‌ی ناوی تۆیان لاهێناوم
به‌ندو گیرۆده‌و گرفتار سه‌رمه‌ست و مات و شێواوم
ئه‌ی گوڵهجوان که‌ناوت وا له‌دوره‌وه ده‌مهه‌ژێنێ
ترسم هه‌یه لهبینیت ده‌بێ ڕووت چۆن بمسوتێنێ؟!
----------------------------------------------------------------------------
(........)
گوڵم دوایین په‌یامی من وشه‌ی ساردی دابڕانه
گه‌رچی ده‌شزانم به‌م کاره ژیانم به‌ره‌و نه‌مانه
ئه‌وینی تۆ دونیایێك له‌ده‌روونما بێ سنووره
به‌ڵام چیبکه‌م بۆیه‌ک بونمان ڕێگایێکی سهختودووه
کوا شیرینی ئه‌م عه‌شقه‌مان که‌توند لهباوهشمت نه‌گرم
به‌ئازاری ئه‌م دووریه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر یادێكت بمرم
گیانه من به‌ڵێنم پێدای به‌مه‌رگیش بێت وازنه‌هێنم
به‌ڵام دڵم ڕێگانادا تۆش له‌گه‌ڵ خۆم بسووتێنم
تۆ گوڵێکی تازه چرۆی من بولبولێک باڵ شکاو
تۆ ناسک‌تر له‌ناسکی من لاشه‌یه‌کی تێک چه‌ماو
تاوانم کرد لێم ببوره مۆمی عه‌شقم بۆ هه‌ڵکردی
به‌زۆرداری ده‌ستم گرتی فێری خۆشه‌ویستیم کردی
---------------------------------------------------------------------------------
(........)
وام ده‌زانی تۆش وه‌کو من عه‌شق هه‌راسانی کردووی
لهدهرونتام خه‌ون و خه‌یاڵ خه‌وی شیرینی تاڵکردووی
وام ده‌زانی هه‌ناسه‌ی تۆش ساردن وه‌کو هه‌ناسه‌ی من
ته‌زووی ئه‌وین بهلهشتادێ له‌گه‌ڵ نیگای پڕ تاسه‌ی من
ده‌مگوت ئێستا دووعاکانم بۆ ئه‌و بون به‌ئاوی نوشته
بۆ گوڵی خۆشه‌ویستی من ده‌رگای دڵی له‌سه‌ر پشته
کاتێ له‌دووره‌وه ده‌مدی خه‌نده لێوانتی گرتووه
وه‌ک په‌پوله باڵم ده‌گرت ده‌مگوت منی خۆشویستووه
که‌چی گیانه کاتێ هاتم خۆشه‌ویستیم بسپێرم پێت
چڵی زه‌ردی نائومێدی گوڵی وه‌فای پێوه بلکێت
وشه‌ی( نا)ی ساردی سه‌رلێوت زوو زمانی له‌گۆ خستم
کابوسی شه‌رم تێم ئاڵا‌و نه توانی ده‌ربڕم هه‌ستم
----------------------------------------------------------------------------
(........)
گه‌ر ده‌ته‌وێ وێران نه‌بێ ماڵی سۆزوو خۆشه‌ویستی
پێکی ژه‌هرم پێههڵنهدی هه‌واڵی مه‌رگم نه‌بیستی
گه‌ر ده‌ته‌وێ تولی عومرت به‌به‌ژنی عه‌شق هه‌ڵگه‌ڕێ
ده‌ردوو خه‌می ئه‌م ڕۆژارهت له‌گه‌ڵ ورده ماچ هه‌ڵوه‌رێ
به‌ڵێن بده ته‌نیام نه‌که‌ی هه‌تا مابی له‌گه‌ڵمابی
منیش به‌ڵێنت بێدهدهم هه‌تا مابم لهدڵمابی
------------------------------------------------------------------------
(........)
دڵم زامی عه‌شقه ئه‌م شه‌و نم نم خوێنی سۆز ئه‌ڕێژێ
تاسه‌ی ته‌نیایی و دووری تۆ ئازارێکه وا ده‌مکوژێ
هه‌وری ڕه‌شی بێهیوایی هه‌ر له‌ئاسمانی هه‌ستمه
تاکه ده‌نگێ کهداڵدهم بێ هه‌ڵوه‌رینی فرمێسکمه
به‌سه‌ر چڵی یادی تۆوه پهپولێکی بێ سره‌وتم
تۆش له‌وه‌هم و خه‌یاڵ ده‌چی هاکه لهباڵهفڕکهوتم
هێزم نه‌ما ده‌سا زووکه بوکی ڕوح سوکی ئاواتم
به‌ماچی ڕه‌ها بشکێنه هه‌زار ڕه‌نگه‌ی خه‌یاڵاتم
----------------------------------------------------------------------------
(........)
گوڵم داناوه بۆ بۆدیاری که‌چی تۆ له‌گوڵ جوانتری
شیعرشک ده‌به‌م ناسک بێت تۆ لهشیعریش ناسکتری
گوڵ شه‌رم ده‌یگرێ له‌ڕووت خونچه‌ی ده‌می بکاته‌وه
شیعریش له‌ئاستی ناسکیت وشه وشه‌ی ئه‌خواته‌وه
ده‌سته وه‌ستان ماوم گیانه له‌کوێ بێنم هاوجوانیت
که‌تۆ تریفه‌ی مانگه شه‌و گزنگی خۆری به‌یانیت
ئیتر دێم و چیم پێنیه خۆشه‌ویستم خۆتوو سزات
ده‌بێ چی له‌وه خۆشتربێ دڵداره‌که‌ت ئازارت دات
---------------------------------------------------------------
(........)
ئه‌ی سه‌برو ئارامی دڵ ڕوناکایی گلێنه
مۆمێ بۆ یهکهمساتی ئه‌م عه‌شقه داگیرسێنه
که‌هاتی وه‌ک په‌پوله به‌سه‌ر دڵمه‌وه نیشتی
تهمو هه‌وری په‌ژاره نه‌ما که‌تۆ گه‌یشتی
کاتێ وه‌کو فریشته ڕووت له‌هه‌واری دڵ کرد
هه‌رچی ئازار‌و ژانه به‌نامۆیی کۆچی کرد
خه‌م که‌هه‌واڵی زانی میوانی دڵی من تۆی
خۆی سوتاند له‌داخانا ئاگری به‌ردایه خۆی
به‌خێرهاتی شیرینم زۆر ده‌مێکه من ته‌نیام
به‌هاری عهسقت هێنا له‌ته‌نیایی په‌نات دام
باخی خۆشه‌ویستی تۆ هه‌زاران چرۆی داوه
که‌تۆ له‌دڵمای گیانه شوێنێک بۆ خه‌م نه‌ماوه
--------------------------------------------------------------------
(........)
گیانه له‌نامه‌ی ئه‌مجاره پرسیارێکت لێم کردووه
که هاوڕێکانت ده‌پرسن کێ دڵتی داگیر کردووه
ده‌ڵێی ئه‌وانم خۆشده‌وێ و تۆش پێت گوتووم ناوت نێنم
ههوهق ماوم و نازانم دڵی کامه‌تان بشکێنم
که‌ئه‌مجاره لێیان پرسی خۆت بخه‌مڵێنه وه‌ک گوڵێ
له‌بری ناوم به‌نازه‌وه ئه‌م دوو دێره شیعره بڵێ
به‌کێ ده‌گوترێ هه‌ست ناسک کێ خه‌یاڵ ده‌هۆنێته‌وه
زه‌رده‌په‌ڕ ده‌کا به‌کاڵا و تریفه ده‌خوێنێته‌وه؟
ڕه‌نگه ئاواش لێت تێنه‌گه‌ن چنکه که‌م جوان وه‌ک تۆ ژیره
شیعره‌که‌یان بۆ ته‌واو که‌و بڵێ دڵبه‌رم شاعیره
--------------------------------------------------------------------------------
(........)
شیعر گلێنه‌ی ڕونمه و خۆمی تێدا ده‌بینمه‌وه.
برین پێچی ئاوریشمینه ده‌یخه‌مه سه‌ر برینمه‌وه.
هه‌سته نه‌سته
کۆرپه‌ی حه‌زه‌و ناڕهوهسته
هه‌دا نادا‌و بێ خه‌وتنه.
وه‌کو ئامێزی یار وایه ئارامگایه
چرپه چرپی سره‌وتنه.
شیعر په‌یامه وه‌ڵامه
ده‌بڕینی ناخ‌و ڕزه.
فرمێسکی دڵ بینداره
هه‌ناسه‌ی ساردی بێنازه.
خوشکه برایه هاوڕێیه
عشقه سۆزه دسگیرانه.
پێخه‌فی شه‌وی یه‌ڵدایه
ڕوناکی شه‌و بێدارانه.
وه‌ک ئه‌ستێره دڵ ناسکه
بۆ خه‌مێکیش دادهچڕژێ.
وه‌کو شانه‌ی هه‌نگیش وایه
ئاڵۆز بێت و بووروژێ.
بۆ شکانی دڵی خه‌مێک
وشه له وشه ده‌ئاڵێ و خۆی ده کوژێ.
-----------------------------------------------------------------------------------
(........)
ده‌زانم که نیگات گوڵن ڕایان ده‌سپێری بۆ چاوم
نیگات هه‌زاره‌ها ڕازن ده‌خرۆشێن له‌پێناوم
گه‌رچی حه‌زم وه‌ک په‌پوله بۆ ناسکیت سه‌ماده‌کا
جوانیت هه‌رده‌م دڵم ده‌گرێ و عشقی تێدا به‌رپا ده‌کا
به‌ڵام گیانه هێشتا کاڵی ناتکه‌م به‌ماڵی ئێش و ژان
عه‌شق سه‌رتاپا سوتانه هه‌ر چه‌ند جارێ شیرینه ژوان
یه‌قینم که چاوی ڕونت فرمێسک لێڵی ده‌کا
له‌نێو دڵی بێگه‌ردت خه‌م هێلانه‌و ماڵی ده‌کا
بۆیه لهباوهشمت ناگرم گه‌رچی پێشت ناگه‌مه‌وه
نامه‌وێ جوانی و ناسکێت به‌خه‌می خۆم کاڵ که‌مه‌وه
باهه‌ر که‌شتی مرازی من شه‌پۆلێ حه‌سره‌ت لاریکا
ئاهی ساردم بێ له‌ده‌رون تیری ڕازی تۆ کاریکا
---------------------------------------------------------------------------------
(........)
گه‌لێک جاران لهغهمباران عه‌شق و ئه‌وینم بیستبوو
هه‌زاره‌ها شیعرم بینی بۆ جوانانیان هه‌ڵبه‌ستبوو
گه‌لێک شه‌و خه‌و بردمیه‌وه به‌دیار داستانی دڵداری
ده‌گریام بۆ وهفادارێ ڕووحی به‌خشیبێ بۆ یاری
که‌چی جارێ ئه‌و دڵه‌ی من بۆ خۆشه‌ویستی لێی نه‌دا
جوانێ گڕی له‌خه‌رمانی هه‌ست و سۆزی من به‌ر نه‌دا
شۆخێ ئاڵوده‌ی نه‌کردم دڵمی نه‌کرده ماڵی خۆی
په‌یامێکی بۆ ڕاسپێرم گوڵێ به‌دیاری به‌رم بۆی
به‌ڵام که‌تۆم دی واگۆڕام هه‌رده‌ڵێی ئه‌و دڵم نیه
خه‌یاڵت کهڵکهڵیان کردووم عاشقێکم وێنه‌م نیه
گه‌رچی شیرین بولام به‌ڵام کهبهدهممهوه پێکه‌نی
خه‌نده‌ی ساکاری سه‌ر لێوت تا ههناسهشمی ئه‌نجنی
لهسادهییت تێگه‌یشتم تازه شکۆفه‌یه نیگات
په‌پوله‌ی سۆزت ده‌نیشێ له‌یه‌که‌م چڵی سه‌ر ڕێگات
سا تۆ وه‌ک دڵمی و دڵ وه‌ک تۆ به‌ته‌نیاو بێگه‌ردو له‌کوڵ
باپێکێ له‌عه‌شق هه‌ڵده‌ین چڵی ئاره‌زوو بێته گوڵ
------------------------------------------------------------------------------
(........)
گشت ته‌مه‌نم وردووخاشه لهجهستهشم ههردڵ ماوه
ئه‌ویش خه‌م تێیدا سوڵتانه وێنه‌ی شارێکی که‌لاوه
له‌نێو له‌پی نه‌هامه‌تیم قه‌ت ئاره‌زووت ناپشکوێ
هه‌ر تۆزی پایز به‌قوربان به‌دیده‌ی من وهنوساوه
ئێستا خه‌می خۆم بوخچه‌یه به‌کۆڵمه‌وه لێره‌و له‌وێ
ئه‌گه‌ر ده‌ردت ده‌وێ وه‌ره ده‌نا شادی‌م لانه‌ماوه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م هه‌ڵده‌وه‌رێم تازه چۆن خۆم کۆکه‌مه‌وه
ناڵێم تاڵی به‌ڵام کاڵی لاده لهوڕێیهی سواوه
لهههوارم پشوێنادهی به‌خونچه‌ی خه‌نده‌یه‌ک ناگه‌ی
لێم مه‌خۆوه ڕوبارێکم لێڵ و وێڵ و بێ سه‌رچاوه
-----------------------------------------------------------------------------------
(........)
که‌له‌ده‌رگای ئهوینمتدا تۆم برد بۆ دیوه‌خانی دڵ
له‌سه‌ر مێزی خۆشه‌ویستی دامنای گه‌لێک جوانتر له‌گوڵ
نیگام خسته ژێرپیی حه‌زت تابگهی بهگلێنهشم
ڕوحم نایه له‌پی سۆزت تێکهڵبی به هه‌ناسه‌شم
وام ده‌زانی بۆ هه‌میشه میوانمی و ناڕۆیته‌وه
دوواین پێکی عه‌شق و وه‌فا له‌گه‌ڵ منا ئه‌خۆیته‌وه
منیش له‌خۆشی چاوی تۆ دڵی خهمهکانمم شکاند
په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیایم سڕی و مۆمی ئومێدم داگیرساند
له‌کانیاوی ئاسودیی ویستم ته‌ڕکه‌م لێوی تاسه‌م
گوڵی به‌هاری ژینم بی جوانیت بکه‌م بهپێناسهم
ئاره‌زوم بو وه‌کو چاوم پڕلهخهندهی تۆبن شیعرم
هیمۆگلۆبینی خوێنم بی له‌ژێر نازت بڕوا عومرم
ئه‌سه‌ف کێشم په‌یم نه‌برد تۆ خاپینۆک و بێپه‌روای
بۆ دڵێک کهپڕبێ له‌خۆت هێنده بێباک و بێوه‌فای
هه‌رکه شادی‌م پشکۆژهی دا له‌سینه‌ما په‌ستی نه‌ما
ئازاری زامی ڕابردوو لهجهستهما هه‌ستی نه‌ما
بهسهمفۆنیای فهنابونت دیسان غهمزهدهت کردمه‌وه
سه‌رپاک لهمهراقت گرتم و به‌ته‌نیایت سپاردمهوه
----------------------------------------------------------------------------
(........)
وه‌ره شێلواوی دووریمان
به‌گه‌روی جودایی داکه‌ین و بمرێ.
باژێر ساباتی عه‌شقمان ته‌ژی بکه‌ین له‌چرای ماچ
تابڕژێ چاوی ته‌نیای و
لێڕه‌واری خه‌م گڕبگرێ
چڵی ئاره‌زوو گوڵ بگرێ.
وه‌ره با له‌چاوه‌ڕوانی
ته‌مه‌نمان به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوا.
بابارانی بێهیوایی ڕه‌نگی ئه‌وین نه‌شواته‌وه و
لێمان نه‌دا نه‌فره‌تی خوا.
وه‌ره کانیاوی مرازم
هه‌ناسه‌که‌ی ژین و بونم.
بابین بنێم بهڕوناکیت
هه‌تا مه‌ست ده‌بم لهپاکیت
شه‌پۆل بده بۆ ده‌رونم
دامركێنهوه ههڵچونم.
با گۆزه‌ی پڕ تامه‌زرۆیی
له‌ده‌ست بێتاقه‌تی نه‌شکێ
بیده‌ینه‌وه خۆشه‌ویستی.
سه‌ر به‌سینگی موراد بکه‌ین
باگیانبدا خۆپه‌رستی.
وه‌ره ئێستاش وه‌کو جاران
دڵم ماڵی نازی تووه.
سیمات هه‌ر بهچاومهوهیه
نیگام دوای که‌س نه‌که‌وتووه.
بۆیادی تۆ نه‌بێ هه‌رگیز
خه‌یاڵم ڕانه‌خستووه.
بڕوابکه جله‌کانی دواین ژوانمان
بۆنی تۆی لێ نه‌ڕۆشتووه.
وه‌ره وه‌کو تریفه‌ی مانگ
کهدهپژێته چاوی ده‌ریا
بابهههناسهت شڵاڵبم.
وه‌ک بولبولی لانه‌وازی
له‌پایزدا بێمراد بوو
له‌زستانا ڕه‌ق هه‌ڵاتوو
هه‌ناسه سوار له‌بۆ به‌هار
به‌دیدی ڕووی گوڵت لاڵبم.
بهخهندهت له‌خه‌م بهتاڵبم.
به‌دوو باڵت په‌رژینم که
بائهسیری هه‌زار ساڵبم
له‌باوه‌شتا هه‌ر بێباڵبم.
----------------------------------
(........)
گیانه کازیوه بو هاتم ئێستا زه‌رده‌ی ئێواره‌یه
ئه‌و دڵه‌ی شادی ده‌ده‌ڵاند ئه‌وا غه‌رقی په‌ژاره‌یه
چاوهڕێتبوم هه‌رنه‌هاتی نیگام گولی جوانیت بگرێ
هیوام پڕبو لهئهسهف و مه‌راق له‌ئامێزم ده‌گرێ
خه‌یاڵ دهمپچکڕێتهوهو گومان له‌ژێر باڵی ناوم
لهخهندهیهکت ده‌گه‌ڕام وا فرمێسک دێنه چاوم
ڕه‌نجاوم لهبێبهڵێنیت وه‌رین چرۆی چاوه‌ڕوانیم
ده‌زانم تۆ بێی من ده‌ژی نه‌تده‌زانی که من وانیم؟ ڕه‌شید بێبه‌ش
|
اکنون ساعت 01:51 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)