پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   ڕێـبـوار ئـالانـی.... (http://p30city.net/showthread.php?t=36021)

behnam5555 02-15-2012 10:14 PM

ڕێـبـوار ئـالانـی....
 

ڕێـبـوار ئـالانـی

ئـــاهــێک

نـازداره‌کـه‌ی ئـه‌وینی دل
ئه‌ی ده‌روونی پڕ له‌ هانا
به‌هـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که‌
به‌بێ به‌ڵـگه‌و بـزه‌و مانا

*************
شه‌و مه‌که‌ نێو ڕازه‌کان و
سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه‌
ئـاهـی بـابردووی پــایزێ
لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـه‌خه

************
عه‌شقت بۆته‌ ملوانکه‌یه‌ک
لــه‌ناو گــه‌ردنی پــڕ ئاهــم
ڕۆژی گــه‌نجێتیم مه‌کــوژه‌
مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم

*************
بـه‌م سـه‌رنجه‌ پــڕ گــوڵانه‌ت
زۆر شت له‌لای من ئه‌درکێن
گـه‌رچــی لــێوت نابزوێـنی ؟
بـه‌ڵام چــاوت بــه‌ من ئه‌ڵێن

**************
ڕێبـــوار ئـــالانی
لــــه‌نده‌ن


:53::53::53::53:


وام ئـه‌زانی

ئــــازیــزه‌كــه‌م وام ئـه‌زانـی
خــــه‌ونــی دڵـم دێـنـیـتـه‌دی
نـــه‌م ئـه‌زانــی هـیـوای ژیـان
لـــه‌ناو ئـه‌بـه‌یـت بـۆ ئـه‌به‌دی

*******
شه‌پۆلێک بوویت بۆ هه‌ناسه‌م
خـۆزگـه‌یه‌ک بـووی له‌ بـه‌هـارا
ملی وه‌فـا و عـه‌شـق و جـوانی
بـــه‌ده‌ستی خـۆت کـرد بـه‌دارا

*******
ئـــاواتـێـکی نـــــه‌بــڕاوه‌ بـووی
لــه‌نـــاو دڵــی سـه‌د تـاسـه‌وه‌
ئــه‌گـه‌ر وویـسـتت نـاونـیشانم
بــــــه‌پـــــایـیـزا بــم نــاسـه‌وه ‌

*******
خــه‌تـای خـۆتـه‌ مـن ئه‌گرێـنی
دنـیـا لـــــــــه‌لات پـێـکه‌نـیـنـه‌
بــاڵنـــده‌یـه‌ک مـاڵی نــــابـێ
لــــه‌ نـاو‌ ئــه‌و دڵه‌ پــڕ قـیـنـه ‌

*******
دنـیـایـه‌کـــم بـــــۆ خـوڵـقـانـدی
پــڕ بـوو لــه‌نـاز،پـڕ لـــه‌ بـه‌ستـه‌
مـن تـێـنـاگـه‌م لــه‌ عه‌شـقی تۆ
بـۆ هـێـنـده‌ خــۆت لا مـه‌بـه‌ستـه ‌

***********
ڕێـبـوار ئـالانـی
بـه‌ریـتـانـیـا
08/10/2010


:53::53::53::53:

وام ئـه‌زانی
ئــــازیــزه‌كــه‌م وام ئـه‌زانـی
خــــه‌ونــی دڵـم دێـنـیـتـه‌دی
نـــه‌م ئـه‌زانــی هـیـوای ژیـان
لـــه‌ناو ئـه‌بـه‌یـت بـۆ ئـه‌به‌دی

*******
شه‌پۆلێک بوویت بۆ هه‌ناسه‌م
خـۆزگـه‌یه‌ک بـووی له‌ بـه‌هـارا
ملی وه‌فـا و عـه‌شـق و جـوانی
بـــه‌ده‌ستی خـۆت کـرد بـه‌دارا
*******
ئـــاواتـێـکی نـــــه‌بــڕاوه‌ بـووی
لــه‌نـــاو دڵــی سـه‌د تـاسـه‌وه‌
ئــه‌گـه‌ر وویـسـتت نـاونـیشانم
بــــــه‌پـــــایـیـزا بــم نــاسـه‌وه ‌

*******
خــه‌تـای خـۆتـه‌ مـن ئه‌گرێـنی
دنـیـا لـــــــــه‌لات پـێـکه‌نـیـنـه‌
بــاڵنـــده‌یـه‌ک مـاڵی نــــابـێ
لــــه‌ نـاو‌ ئــه‌و دڵه‌ پــڕ قـیـنـه ‌
*******
دنـیـایـه‌کـــم بـــــۆ خـوڵـقـانـدی
پــڕ بـوو لــه‌نـاز،پـڕ لـــه‌ بـه‌ستـه‌
مـن تـێـنـاگـه‌م لــه‌ عه‌شـقی تۆ
بـۆ هـێـنـده‌ خــۆت لا مـه‌بـه‌ستـه ‌
***********
ڕێـبـوار ئـالانـی
بـه‌ریـتـانـیـا
08/10/2010



اکنون ساعت 10:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)