 |
|
behnam5555 |
02-26-2012 07:49 PM |
"شانۆنامه" جوانێ
جوانێ
"شانۆنامه"
سه‌لاح محه‌مه‌دی
که‌سه‌کان:
کچان و کوڕان
1)
(ده‌نگی شایی. کچ دێت. کوڕ به‌ره‌و روی دێت.)
کچ: گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم،زه‌ڕ چه‌پکێ ئاڵ چه‌پکێ،نایێم بۆ زه‌ماوه‌ند،نایێم بۆ هه‌ڵپه‌ڕکێ.
کوڕ: ئه‌ی کچه مه‌نگه‌که‌ی به ده‌نگی چپه‌دوو...
کچ: شاییه...
کوڕ: ئه‌ی ئه‌نام وردیله‌ی نه‌رمۆڵه‌ی ئێسک سووک...
کچ: بتدایێ دڵ به من به هه‌موو ماناوه...
کوڕ: کچ له رێی جوانیتا...
کچ: ناڕۆم چاوکاڵ لێم تۆراوه.
کوڕ: باخچه‌ی پاشا...
کچ: نایێم بۆ زه‌ماوه‌ند.
کوڕ: ناته‌وێ ئه‌م زامی دڵه‌م له باتی؟
کچ: نا. ئه‌وه چیه؟ بۆ وایه؟
کوڕ: چۆنه؟
کچ: هه‌ر کچ ئه‌یه‌وێت و کوڕیش ناتوانێت!
کوڕ: ده‌ی هه‌ر ئه‌وه خۆشی ئه‌کات!
کچ: خۆش؟ ئه‌ی ناوێ کچه له خۆی پرسێت گوڵ له سه‌ری نه‌دات چی ئه‌وێت؟
کوڕ: ناوێ! کچ به گوڵۆ جووانه!
کچ: ئه‌ی ئێوه به چی جووان ئه‌بن؟
کوڕ: ئێمه خوا پێداوین!
کچ: خوا؟
کوڕ: ئه‌رێ،خوا گیان!
کچ: وایه،له بیرم نه‌بو!
کوڕ: بۆیه نابینی تیری دوژمن چۆن پێکامیه!
کچ: با. دیم چۆنی ئهپێکایت!
کوڕ: شۆخیم پێئه‌که‌یت؟
کچ: ئه‌رێ! وا پیه‌وه لکابووی ئێژی...
کوڕ: ده‌ی هه‌ڵپه‌ڕینه! شان به شان،ده‌س له ده‌س.
کچ: ده‌ی بۆ به‌رت دا؟
کوڕ: چاوم پێت که‌وت،خه‌ریک بوویت...
کچ: خه‌ریک بیر کردنه‌وه بووم.
کوڕ: له چی؟
کچ: گوڵی زه‌ردو سور. چه‌ن بێتامه،ئه‌م گشته خۆمان جووان ئه‌که‌ین تا ئه‌وه‌ی خۆشمان ئه‌وێ خۆشی لێمان بێت(ئه‌خوێنێ) گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم زه‌ڕ چه‌پکێ،ئاڵ چه‌پکێ،نایێم بۆ زه‌ماوه‌ن...
کوڕ: حه‌کایه‌ته‌کان به‌مجۆره‌ن. خه‌و،خواستن،خوێن!
کچ: من نامه‌وێ!
کوڕ: ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێ،حهکایهتیش نیه!
کچ: ئیتر کۆن بووه!
کوڕ: حه‌کایه‌ت وه‌ک شه‌رابه! هه‌رچی کۆنتر،خۆشتر!
کچ: وه‌ک خۆشه‌ویستی؟
کوڕ: ئیتر ته‌واو بوو!
کچ: بۆ تۆ،نه‌ک بۆ من!
کوڕ: من و تۆ بۆ یه‌ک ناوین!
کچ: ئه‌ی ئه‌و گشته قسه خۆشانه،بوون به چی؟
کوڕ: بوون به هیچ!
کچ: ئه‌وه بوو له ده‌ستۆ ههڵئهپهڕا؟
کوڕ: ئه‌رێ.
کچ: چه‌ندی گه‌ڕام له شاران،نه‌مدی که‌س وه‌ک تۆ جووان بێ...
کوڕ: ئیتر ته‌واو بوو!
کچ: کیژۆڵه نه‌شمیلانه‌که‌ی چاو جووان چۆن ده‌بێ نێوانمان وا بێ...
کوڕ: وا ئه‌زانی منیش به‌م ده‌رده ناتلێمهوه!
کچ: با،دیم چۆن تلاوتلته! بۆیه دهسیو به‌ر نا ئه‌دا!
کوڕ: چی بکه‌م؟ به قسه‌ی دایک و باوک نه‌که‌م؟
کچ: ئه‌ی خۆت؟ قسه‌ی خۆت چیه؟
کوڕ: خۆت باشتر ئه‌زانی!
کچ: ئه‌رێ باش ئه‌زانم!
کوڕ: خه‌تای خۆت بوو! خۆت گه‌ره‌کت نه‌بوو!
کچ: نه‌مئه‌توانی!
کوڕ: ئه‌وه‌تا،بزانه!
کچ: خه‌ڵک جۆرێ ته‌ماشام ئه‌که‌ن! خه‌جاڵه‌ت ئه‌کێشم! له‌م کاولبووه قامک ئه‌که‌ی به ئاوا دنیا ئه‌زانێ!
کوڕ: هێشتا دێر نه‌بووه!
کچ: ئیتر دێره!
کوڕ: ته‌نیا حهڵقهمان گۆڕاوه‌ته‌وه! ئه‌توانم تێکی به‌م!
کچ: تێکی به‌یت؟!
کوڕ: دڵم هه‌ر لای تۆیه!
کچ: با‌نگم نه‌کردی په‌شیمانت که‌مه‌وه.
کور: من،خۆشتم ئه‌وێ!
کچ: ئیتر ته‌واو بوو!
کوڕ: ئه‌ی بۆ وا ئه‌که‌یت؟
کچ: بۆ ئه‌وه‌ی پێت بێژم...
کوڕ: چیم پێ بێژیت؟
کچ: هیچ!
کوڕ: خۆم ئه‌زانم!
کچ: ...
کوڕ: زۆر خۆی کوژێ هه‌ر شه‌ش مانگه! ئیتر دوای ئه‌وه... بیگره هاتم! کوێ له کوێ خۆشتره،فه‌رموو!
کچ: وتم ناتوانم!
کوڕ: ئه‌وێ وه‌ک ئێره نیه. هه‌ر چی شته به مه‌یلی خۆته! ئاغه‌ی خۆتی و نۆکه‌ری خۆت! که‌س به دیوارتا سه‌ر ناکه‌وێ بزانێ خه‌ریک چیت!
کچ: مه‌گه‌ر ئێمه چی ئه‌که‌ین؟
کوڕ: هیچ! مه‌نزورم ئه‌وه‌یه هه‌ر چی بکه‌یت ئازادی!
کچ: مه‌گه‌ر ئێره وا نیه؟ دوو ساڵ به یه‌کۆ بووین،کێ به‌ری پێگرتین؟
کوڕ: هه‌ر ئه‌وه حه‌ساوه به‌رو بگرن؟ له بیر‌و چووه هه‌رجار قه‌رارمان دائه‌نا شه‌ش کیلۆمان که‌م ئه‌کرد نه‌کا...
کچ: نه‌کا چی؟
کوڕ: ده‌ی حه‌یامان ئه‌چوو! هه‌زار قسه‌یان بۆ دروس ئه‌کردین!
کچ: ئازادی وایه؟
کوڕ: نا،ئه‌مه به‌شێکیه‌تی! بۆ نه‌توانین به دڵی خۆمان هه‌ڵسین و دانیشین؟
کچ: بۆ ئه‌وه‌ی نامانه‌وێ!
کوڕ: نا،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێ!
کچ: شه‌ڕه شێعره؟
کوڕ: ئه‌گه‌ر گوڵی زه‌ردو سوری نهویستایێ،کوڕ شێت نیه خۆی باته به‌ر گولله!
کچ: بۆ ئه‌که‌ویته شوێن قسه‌ی من؟
کوڕ: بۆ ئه‌وه‌ی خۆشتم ئه‌وێ!
کچ: هه‌ر به‌مه‌یه ئێژن کوێری!
کوڕ: به قسه‌ی نه‌که‌م پیوایه خۆشیم ناوێت!
کچ: بۆ جارێکیش بووه قسه‌ی خۆت بکه!
کوڕ: فه‌رق ئه‌کات!
کچ: فه‌رقی چیه؟
کوڕ: ئێمه له ترسا نازانین چی به یه‌ک ئێژین! قه‌ت نه‌مانتوانی به باشی یه‌ک بناسین!
کچ: ئێمه باش یه‌ک ئه‌ناسین!
کوڕ: ناسین که‌ی وایه!
کچ: ئه‌ی ئه‌و گشته خه‌وو خه‌یاڵ و قسه‌و باسه؟
کوڕ: خۆت ئێژی خه‌وو خه‌یاڵ!
کچ: ده‌ی له‌وه زیاتر چی هه‌یه؟
کوڕ: نازانم!
کچ: ده‌ی به توون! گوڵم ناوێ بۆ سه‌رم،نه زه‌ردێ،نه سورێ،نه...
کوڕ: یه‌کجاری بێژه...
کچ: چی بێژم؟
کوڕ: نازانم!
کچ: ئه‌ی چی ئه‌زانی؟
کوڕ: ته‌نیا خۆشه‌ویستی!
کچ: خۆشه‌ویستی چیه؟
کوڕ: تا ئیسه که‌س نه‌یزانیه،ئه‌ته‌وێ من بزانم!
کچ: خۆشتم ئه‌وێ!
کوڕ: ...
کچ: خۆشتم ئه‌وێ!
کوڕ: ...
کچ: نابیسیت؟ خۆشتم ئه‌وێ،خۆشتم ئه‌وێ!
کوڕ: ...
کچ: هه‌ر ئه‌مه‌یه. به ده‌نگی به‌رز هاوار که‌یت و نه‌ترسی له‌وه‌ی بێژی خۆشتم ئه‌وێ!
کوڕ: یه‌واش! ده‌نگمان ئه‌بیسن!
کچ: ئیسه مانای خۆشه‌ویسی ئه‌زانی!
کوڕ: بڕۆم سه‌رێ به‌م! زوو دێمۆ!
کچ: ئه‌رێ،بڕۆ!
(کوڕ ئه‌ڕوات)
کچ: نازانم بۆچی خاتوزینم بیر هاته‌وه. ئه‌و کاته‌ی ئه‌چێت بۆ دیتنی کاکه مهم له زیندان. مهم له دوایین هه‌ناسه‌کانی ژیانیشیا ناتوانێ له ئه‌شقی زین تێبگات و ده‌رچوون له زیندان په‌سه‌ند ناکات. به خۆم ئێژم بۆچی به قسه‌ی زین ناکات و مانه‌وه‌و مردن له زیندان هه‌ڵئه‌بژێرێت. داخۆ متمانه‌ی به زین نه‌بوو یان توانای خۆش ویستنی له خۆ‌یا نه‌ئه‌دی. به خۆم ئێژم من کامیانم. له‌و جوته که له تاو ئه‌شقی یه‌کتر وه‌ک شه‌م سوتان کامیانم؟ مهمی زیندانیم یان کچه شۆخی ئه‌وینداری که‌ڕو کاس؟ به خۆم ئێژم بۆچی زین خۆی ئه‌کوژێ. مهم مردووه‌و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه. به خۆکوژی چی ده‌س ئه‌که‌وێت؟ به من بوایێ ئه‌موت به توون! مانای نیه! دواجاریش به خۆم ئێژم ئه‌شق هه‌ر ئه‌مه‌یه. ژیان پێکه‌وه‌و مردنیش. هه‌ر چه‌ن دڵنیام له‌وه‌ی"نابێته‌وه گوڵ،چه‌پکه گوڵێ با بردی"!
کوڕ: (دێته‌وه) لێم تۆرا!
کچ: هه‌زار جار ئاواتم به مردن خواسته‌و هه‌ر جاریش...
کوڕ: وتی ئه‌وه کێیه له‌گه‌ڵیا قسه ئه‌که‌یت.
کچ: هیوام به چی بێت؟
کوڕ: پیوایه منیش له‌وانه‌م بتوانێ به سه‌رما داخوڕێ!
کچ: خۆزگه‌م به خۆت!
کوڕ: من؟
کچ: گشتان!
کوڕ: کێ؟
کچ: کوڕ!
کوڕ: شۆخی ئه‌که‌یت؟
کچ: نا.
کوڕ: خۆزگه‌م به خۆت!
کچ: ئه‌رێ،خۆزگه‌م به خۆمان!
کوڕ: بهڕاسمه!
کچ: ده‌ی منیش خۆزگه به خۆزگه‌تان ئه‌خوازم!
کوڕ: خۆزگا به قسه‌ت ئه‌کردم!
کچ: باسی چی ئه‌که‌یت؟
کوڕ: رۆیشتن!
کچ: رۆیشتن؟
کوڕ: ئه‌رێ،رۆیشتن!
کچ: بڕۆم چیبکه‌م؟
کوڕ: هه‌ر شه‌ش مانگ،زیاتر نا!
کچ: شه‌ش مانگی چی؟ چیها ئه‌ناسم شه‌ش ساڵیشه هه‌ر له جێی خۆیانن!
کوڕ: ئه‌وان نافامن! باره‌که‌ی نازانن!
کچ: هه‌ر تۆ ئه‌زانی!
کوڕ: نا،زۆر که‌س هه‌یه دوو مانگیشی پێنه‌چووه. چی ئێژی؟
کچ: ئه‌ته‌وێ بێژم چی؟
کوڕ: ته‌نیا بێژه باش!
کچ: ناتوانم!
کوڕ: بیری لێکهرۆ،هه‌ر هه‌ردووکمان،ته‌نیا،ئه‌وه‌ی پێت خۆشه! خه‌م بۆ هیچ ناخۆیت! هه‌رچی شته ته‌نیا داوای که! داوا کردنیشی ناوێ! چیت گه‌ره‌که له به‌ر دستایه!
کچ: ...
کوڕ: رۆژو شه‌و به یه‌کۆ،هه‌ر گه‌ڕان و خۆشی و سه‌یران...
کچ: ...
کوڕ: له‌وێ ترسی هیچمان نیه!
کچ: ...
کوڕ: له‌وێ ئیتر شه‌رم ناکه‌ین بێژین خۆشتم ئه‌وێ!
کچ: به‌رزتر بێژه!
کوڕ: خۆشتم ئه‌وێ!
کچ: به‌رزتر،به‌رزتر!
کوڕ: خۆشتم ئه‌وێ!
کچ: ناوی بنێین چی؟
کوڕ: چی؟
کچ: کچه‌که‌مان!
کوڕ: هه‌ر چی تۆ بێژیت!
کچ: غه‌ریبه!
کوڕ: ئه‌ی ئه‌گه‌ر کوڕ بوو؟
کچ: حه‌ز ئه‌که‌م سکی ئه‌وه‌ڵم کچ بێت!
کوڕ: هه‌ر چی تۆ بێژیت!
کچ: حه‌ز ئه‌که‌م به ناو با‌نگم کات!
کوڕ: جووانێ... جووانێ!
کچ: (ئه‌خوێنێت) وه‌ره یارم وه‌ره ئه‌ی تازه یارم،وه‌ره ئه‌ی شه‌و چرای رووناکی ماڵم. وه‌ره با تێکه‌ڵ بکه‌ین هه‌ر دوو هه‌ناسه،وه‌ره بیشکێنه ئه‌م ئاوات و تاسه. وه‌ره ماچم ده‌یێ ماچی خودایی،که بێزارم له ماچی سینه‌مایی.
(تاریکایی)
2)
کچ: (ورته‌ی دێت) که بێزارم له ماچی سینه‌مایی...
کوڕ: ناڕۆیتۆ؟
کچ: که بێزارم له ماچی سینه‌مایی...
کوڕ: رۆژۆ بووه!
کچ: که بێزارم له ماچی سینه‌مایی...
کوڕ: من ئه‌ڕۆم!
کچ: که بێزارم له ماچی سینه‌مایی...
کوڕ: خه‌ریکم ئه‌ڕۆم!
کچ: ئیتر وه‌ختی رۆیشتن نیه!
کوڕ: شه‌و ته‌واو بوو!
کچ: وه‌ختی مانه‌وه‌یه!
کوڕ: بوویته شاعێریش!
کچ: به شتی تریش!
کوڕ: هیچ باش نیه لێره بمێنینه‌وه!
کچ: وایه! ئیتر ناوێ به‌تاڵ دانیشین! کارمان زۆره!
کوڕ: جارێ هه‌سته خۆت کۆ بکه‌رۆ،ده‌رفه‌ت زۆره بۆ خه‌وو خه‌یاڵ!
کچ: ئیتر خه‌و نیه،خه‌یاڵ ته‌واو بوو!
کوڕ: خه‌وو خه‌یاڵ ته‌واو بوونی نیه!
کچ: ئیتر مناڵ نین،ئێمه گه‌وره بووین!
کوڕ: ئه‌رێ،رۆژێتریش له ته‌مه‌نمان فت!
کچ: ئه‌مڕۆ وه‌ک هه‌موو رۆژێکیترمان نیه! رۆژه ساڵه!
کوڕ: ئێژم بوویته شاعێر!
کچ: نا،بوومه‌ته ژن!
کوڕ: فه‌رقی چیه؟
کچ: فه‌رق ئه‌کات. تۆ ئیتر پیاوی!
کوڕ: من هێشتا کوڕم!
کچ: بووی به پیاو!
کوڕ: خۆت لوس مه‌که!
کچ: ژن و شوو!
کوڕ: واز بێنا،هه‌ڵیت و پڵیتی چیته؟
کچ: قه‌رار بوو ناوی بنێین غه‌ریبه،ئه‌رێ؟
کوڕ: هه‌ڵسه،گه‌یشتین!
کچ: وا ئه‌زانی خه‌وه،باوه‌ڕ ناکه‌یت!
کوڕ: باوه‌ڕ به چی بکه‌م؟
کچ: (ده‌س به سکیا ئه‌کێشێ) له خۆم زیاتر هۆشم پێوه ئه‌وێت!
کوڕ: لاوه کۆی که‌رۆ،حاڵم نیه!
کچ: (گۆرانی ئه‌خوێنێت) فاتمه دو چاوی مه‌ستت،پڕ ته‌لیسمی جووانیه...
کوڕ: ...
کچ: پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی ئاره‌قی یه‌زدانیه...
کوڕ: ...
کچ: به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی هه‌یکه‌لی یونانیه...
کور: ...
کچ: لار‌و له‌نجه‌ت موسیقایه به‌سته‌یه گۆرانیه...
کوڕ: ...
کچ: گیانه‌که‌م ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه شێتانه‌یه...
کوڕ: وس به!
کچ: گه‌رچی دڵداری له خاکی ئێمه‌دا ئه‌فسانه‌یه...
کوڕ: باش گوێ بگره! ئه‌وه‌ی وتت وا ئه‌زانم شۆخیت کرده‌و هیچ نایێژم! وه‌لێ جارێ‌تر...
کچ: هه‌ر به ته‌نیا بۆ کوڕی خاوه‌ن ته‌لارو ئانه‌یه...
کوڕ: گو مه‌خۆ!
کچ: ئیسه ئیتر ژن و مێردین!
کوڕ: با دهمو پڕ نه‌که‌م له...
کچ: گو!
کوڕ: منت به چی هاته‌ته به‌ر چاو؟ هه‌روا سوک و ئاسان ده‌سه چهورهکهت بساوی به سه‌رما؟!
کچ: گو!
کوڕ: گوم به! لاچۆ له‌به‌ر چاوم!
کچ: (هاملێت) بوون یان نه‌بوون؟ کێشه ئه‌مه‌یه! داخۆ ماقوڵانهیه له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆری چاره‌نووس سه‌ر دانه‌وێنیت و هیچ نه‌ڵێیت یان ده‌نگ هه‌ڵبڕیت و کۆتایی به زوڵم و زۆر بێنیت؟ مردن،خه‌وتن،هه‌ر ئهونهو ئیتر هیچ. ئه‌ڵێی خه‌وتن چاره‌ی هه‌موو دهردێکهو له خه‌وتن و خه‌و دیتن خۆشتر نیه! کێ حازره شهللاق و ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆژگار و ترسی ئه‌شقێکی سوکانه قه‌بوڵ کات و دواجار به خه‌نجه‌رێ تیژ خۆی نه‌کوژێت؟ کێ هه‌یه له‌م ده‌رده نهناڵێت و خۆی نه‌داته ده‌س چاره‌نووس؟ ئیسه ئه‌ی جوانێ،ئه‌ی ئوفیلیای جوانی بێ وێنه،له دۆعاکانتا منت له بیر بێت!
(کچێک دێت. کوڕێ به‌ره‌و روی دێت.)
ته‌واو
هاوینی 1390ی هه‌تاوی
سایت گروه تئاتر شه وار
|
اکنون ساعت 03:43 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)