 |
|
behnam5555 |
02-27-2012 06:57 PM |
چیرۆک و ، پەندی کوردی
چیرۆک و ،پەندی کوردی
عومەر شێخەڵڵا دەشتەکی
1. [ئاشەوان لە خەیاڵێک، باراشهێر لە خەیاڵێک.]
چیرۆکەکەی: رۆژێک خێزانێک باراشیان نامینێت، خاوەن ماڵ باراشی دەباتە ئاشی، ئاشەوان خاڵی باراشهێر دەبێت، باراشهێر مشتی خۆی لەوەخۆشکردبوو، ئاشەوان خاڵیتی مزەی ئاشی لێناستینی، ئاشەوان برای دایکیەتی ئاشەوانی خاڵیشی خۆی بۆ مزەیەکی باش خۆش کردبوو، باراشهاڕ خوارزایەتی، چەندی بگێرێتەوە، دەنگی نایێ.
* ئەم پەندە بە دوو مەبەست و بۆ چوونی جودا وازی یەکتر دەگۆترێت.
2. [ئەرێ دایە، داری کەنگر چلۆنە؟ کیژم (کوڕم) وەکی ئەمن دەمدا حینچک، ئەتو دەتکرد قینچک.]
چیرۆکەکەی: ناچاری پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ بیربکاتەوە، ڕێبازی ژیان و گوزەرانی خۆش بکات، کابرایەکی هەژار هەبوو، ژن بوو مرد، ماڵ بوو چوو، مایەوە خۆی تاکە کچێک، له به‌ر نه‌بوونی ده‌تیان کرد به که‌نگر کردن و هێنانی بۆ شار، به‌هاران نه‌مر و نه‌ژین ده‌رامه‌تیان داده‌نا، کچه‌ی شۆخ و شه‌نگ و نازدار، کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندی شار داخوازی کرد، گواستیانه‌وه، کچه شه‌رمی به نه‌دارایی باوکی بوو، نه‌یهێشت هاتوچۆی بکات. ڕۆژێک له په‌نجه‌ره‌ی ته‌لاره‌که‌یه‌وه، سه‌ری ده‌رهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چفته چفتی ده‌وروبه‌ر ڕزگار بکات، گۆتی: ئه‌رێ داری که‌نگر چلۆنه؟
باوکی گوتی: وه‌کی ئه‌من ده‌مداحینچک، ئه‌تو ده‌تکرد قینجک.
*ئه‌م په‌نده دوو به‌شه له سه‌ر شێوه‌ی وه‌ڵام و پرسیار گوتراوه، واتاکه‌شی به که‌سێک ده‌ڵێن شه‌رمی به نه‌بوونی خۆی بێ، ڕاستیه‌که‌ش نه‌شێردرێته‌وه، تووشی وه‌ڵامی زه‌ق ببێ.
3. [ئه‌گه‌ر خوا بدا له خه‌ته جۆیه‌کی ده‌دا.]
چیرۆکه‌که‌ی: له کوێره گوندێکی ئه‌م کورده‌وارییه، پیاوێک هه‌بوو، ئه‌وه‌ی کار و پیشه‌بوو نه‌ی ده‌کرد، ڕۆژێک له دیوه‌خانێ یه‌کێک لێی ده‌پرسی: تۆ له‌وێ ده‌چیه وێ، بۆ کارێک ناکه‌یت؟ پیاوه‌که دێته وه‌ڵام: نیتم چیبکه‌م، خه‌ڵکی ئاوایی کۆمه‌کی ده‌که‌ن، که‌رسته‌ی جۆتی بۆ ساز ده‌ده‌ن ده‌ینێرنه به‌یار کێلانێ، لاته جۆتێک ده‌کات، گاسن له کوومه زێرێک گیر ده‌بێت، به‌لاپووته‌که‌ی ده‌ستی چوار ده‌وری ده‌داته‌وه، له ناو جۆرکی که‌ران ده‌کات، ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه، خه‌ڵکی ده‌رو دراوسێ لێی ده‌ۆرسن: ها ئه‌وه‌شت ته‌واو نه‌کرد! پیاوه‌که ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خوا بدات له خه‌ته جۆته‌کی ده‌دا.
*ئه‌م په‌نده به که‌سێک ده‌ڵێن، به ئاسانی، له هه‌وه‌نته، له‌ختو خۆڕایی، تووشی خێرێکی باش ببێت.
4. [ئه‌من ده‌که‌ی شینێ ئه‌و که‌شکه‌ک.] یان [گریان لۆ هه‌ریسه‌یه، لۆ ئیمام حوسێنی نی یه.]
چیرۆکه‌که‌ی: خێفرۆشیکی قه‌راجی دێته که‌ندیناوه‌ی، یه‌ک له کێخواکانی سیانه‌تی مردبوو، خه‌ڵکی گونده‌که لێکڕا ده‌گریان، ئه‌ویش ده‌تی به گریان کرد، یه‌کی مه‌فتووق لێی پرسی ئه‌وه‌ی مردووه ده‌ناسی؟ گۆتی: ناوه‌ڵڵا، گۆتی: ئه‌دی ئه‌و گریان و ڕۆ ڕۆیه‌ت له‌چی؟ خێفرۆش گۆتی: ئه‌من ده‌که‌ی شینێ ئه‌و که‌شکه‌ک.
*ئه‌م په‌نده به که‌سێک ده‌گۆترێت له خۆڕایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌ریتی باو ببه‌زێنێ.
|
اکنون ساعت 10:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)