 |
|
behnam5555 |
03-20-2012 12:01 PM |
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا
( 1 )
مێری ئیوانز
له فارسییه‌وه: ئاره‌زوو مه‌حموودی
سیمۆن دۆبوار له ریزی یه‌كه‌م به‌ره‌ی ژنانی چینی مامناوه‌ندیی ئوروپا دایه كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ریان هه‌ڵدا و بۆ فێربوون هیچ لهمپهرێكیان له سه‌ر رێ نه‌بوو. له نموونه‌ی دیكه‌ی ژنی ئه‌م به‌ره‌یه ده‌توانین ئاماژه به هانا ئارێنت و مارگارێن مید بكه‌ین. ئه‌م ژنه پێشڕه‌وانه كه‌سانێكی به‌ئاگا بوون كه باوه‌ڕیان به كێشه‌ی ژن نه‌بوو و خۆیان به ژن نا، به‌ڵكوو به مرۆڤ داده‌نا. ده‌یان ساڵ تێپه‌ڕ بوو تا ئه‌م ژنه پێشڕه‌وانه بۆیان ده‌ركه‌وت كه به هۆی ژن بوونیان بوار و ده‌رفه‌ته‌كانیان به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه. كاتێ سیمۆن دۆبوار له ساڵی 1937 دا یه‌كه‌م كتێبی بۆ چاپ كردن نارده بنكه‌ی چاپی گالیمار له پاریس، به‌رپرسه‌كه‌ی بۆی نووسی كه كتێبه‌كه‌ی بۆ چاپ ناكا، چوونكه ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه بۆ ژنێكی نووسه‌ر گونجاو نییه. دۆبوار ورده‌ورده بۆی ده‌ركه‌وت كه دنیای خۆی و سه‌رله‌به‌ری دنیا، پیاوانه‌یه. به‌دواداچوونی ئه‌و پرسیاره كه بۆچی وه‌هایه، بوو به هۆی چاپی كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م له ساڵی 1949 كه به یه‌كێك له گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه فێمینیستییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
دۆبوار دواتر گووتی: هه‌نووكه ده‌زانم كه ئه‌گه‌ر بمه‌وێ خۆم پێناسه بكه‌م، یه‌كه‌م شتێكی كه ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه من ژنم.
ئه‌و له كتێبه‌كه‌ی دا نیشانی دا كه رۆیشتنی ژنان له په‌ڕاوێزی ئه‌م دنیایه‌ی ته‌واو پیاوانه‌یه و هاتنیان بۆ ناوه‌ند (ی دنیا) رێگه‌یه‌كه یه‌كجار پڕ له كۆسپ و دوور و درێژ.
دۆبوار له ره‌گه‌زی دووه‌م دا ئه‌مه‌ی ده‌رخست كه له گۆڕه‌پانی ژیان دا كه‌س ژن به به‌ڕێوه‌به‌ر و بناس دانانێ، به‌ڵكوو به هۆی ژن بوونیان گه‌یشتوونه‌ته وه‌ها ئاستێكی نزم كه ته‌نیا وه‌ك كه‌ره‌سه و بابه‌تی ناسین سه‌یر ده‌كرێن.
ژنان به بێ سه‌رنجدان به راده‌ی په‌روه‌رده بوون و چینی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ره‌نگی پێست هه‌میشه ژنن، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو پیاوێك له پله‌ی یه‌كه‌م دا پیاوه. پیاوان یاسا داده‌ڕێژن، ژنان ده‌بێ پابه‌ندی یاسا بن. پیاوان نۆرمه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. ژنان له‌گه‌ڵ نۆرمه‌كان جیاوازییان هه‌یه. پیاو ره‌سه‌نه، ژن ئه‌وی تره. دۆبوار، فه‌یله‌سووف، ئه‌دیب، ره‌خنه‌گر و له هه‌مووان زیاتر رۆماننووسێكی گه‌وره‌یه. له سه‌رده‌می گه‌نجی دا رووی كرده ئه‌ده‌بیات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژیانی پڕ كێشه و لێواولێو له بیر و ئه‌ندێشه و ره‌نگاوڕه‌نگی و به‌سه‌رهات بوو به‌ڵام تا كۆتایی ته‌مه‌نی، ئه‌ده‌بیات بوو به هه‌وێنی سه‌ره‌كی ژیانی. خۆی ده‌ڵێ نووسین به‌لایه‌وه زیاتر له هه‌موو كار و ئه‌زموونێكی دیكه شادیی بۆ به‌دیاری هێناوه.
رۆمانه‌كانی دۆبوار پرسی جۆراوجۆری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فكری، فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقی وه‌خۆ ده‌گرێ. به‌ڵام زیندووترین و لهبیرنهكراوترین به‌شی رۆمانه‌كانی دۆبوار له‌و ژنان ده‌كۆڵێته‌وه كه به ره‌نج و ئازاره‌وه تێكه‌ڵاوی ئه‌شق بوون. دۆبوار له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كان كه له چوار به‌رگ و له نێوان ساڵانی 1958 تا 1972 دا بڵاو كرایه‌وه زۆر ورده‌كاریی له ژیانی خۆی وه‌كوو ژن دركاندووه.
سیمۆن دۆبوار خۆی ده‌ڵێ كه ئامانجی سه‌ره‌كی له نووسینی بیره‌وه‌رییه‌كان ناسینی جۆری ژنانه بوونییه‌تی. ئالبێر مێمی كه یه‌كێكه له ره‌خنه گرانی به‌ناوبانگی به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار له كتێبه‌كه‌ی دا ده‌نووسێ:
( كتێبی ) بیره‌وه‌رییه‌كان له په‌نای ره‌گه‌زی دووه‌م: چیرۆكی سه‌فه‌رێكی تاكی ده‌گێڕێته‌وه، سه‌فه‌ری ژنێك به‌ره‌و رزگاریی راسته‌قینه و ئه‌مه وای كرد به‌رهه‌مه‌كه‌ی ببێته یه‌كێك له گرینگ‌ترین پرۆژه فێمینیستییه‌كان.
گرینگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دا نییه كه مۆدێلێك بۆ به‌دواداچوون یان رێچاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی ژن بوون ئاراسته ده‌كات، به‌ڵكوو گرینگییه‌كه‌ی له‌وه دایه كه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌خاته به‌رده‌ست. نموونه‌ی كچێك كه له ته‌نگه‌ژه‌ی ژنانه بوون و ئه‌وی تر بوون رایكرد، ئافراندنی هه‌ڵبژارد و رزگار بوو.
به قسه‌ی دۆبوار رۆمانی میوان تا راده‌یه‌كی زۆر له ژیاننامه ده‌چێ و له‌وێدا ئێره‌یی بردن به كچێك كه وه‌كو منداڵی خۆی قبووڵی كردووه و تا گه‌یشتن به كۆتاییه‌كی تاڵ، زه‌ق ده‌كاته‌وه.
ماندارنه‌كان له هه‌مانكاتدا كه پڕه له بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری، چیرۆكی ژنێك ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌شق ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی. وێنه جوانه‌كان باسی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری و چۆنییه‌تی روانگه‌ی وێرانكه‌ر و سووكایه‌تی پێكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ژن ده‌كات و هه‌روه‌ها له ناهومێدی ژنێك وه‌ك دایكێكی گه‌نج و حوان و سه‌ركه‌وتوو ده‌دوێ كه له ناكاو پێده‌زانێ ژیانی بێهووده و بێبه‌هره‌ی هه‌یه و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستێكی ته‌سك دایه. له كۆتایی دا ژنی دۆڕاو چیرۆكی تاڵی ژنێكه كه مێرده‌كه‌ی به‌جێی دێڵێ. گه‌رچی رۆمان و ئه‌زموونه تایبه‌ته‌كانی دۆبوار زۆر لێك ده‌چن به‌ڵام ناتوانین چیرۆكه‌كانی به راپۆرتی ئه‌زموونه تایبه‌تییه‌كانی دابنێین.
دۆبوار له چیرۆكه‌كانیشی دا وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی هه‌وڵ ده‌دات رای خۆی سه‌باره‌ت به كێشه بنه‌ڕه‌تییه فه‌لسه‌فییه‌كان ده‌رببڕێ. له ئه‌زموونه مرۆڤایه‌تی و تایبه‌تییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ تا له سه‌ر كێشه ئه‌خلاقییه‌كان بدوێ. دۆبوار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت له رۆمان، چۆنییه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان و شێوازی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌خاته روو.
تاقمێك له ره‌خنه‌گران دۆبوار به‌مه تاوانبار ده‌كه‌ن كه نووسراوه‌كانی له راده‌به‌ده‌ر شه‌خسین. به‌ڵام مارگارێت واڵتێرز پێی وانییه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه پێی وایه دۆبوار له به‌رهه‌مه‌كانی دا به ته‌واوی خۆی ئاشكرا ناكا، سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می منداڵی و ره‌گه‌زی خۆی راشكاوانه نادوێ، له باره‌ی شێتی، خه‌ون و هه‌رچه‌شنه توندڕه‌وییه‌ك بێده‌نگ ده‌بێ. دۆبوار له دوایین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له وتووێژێك دا له‌وه به‌داخ بوو كه له سه‌ر هه‌ندێ كێشه به راده‌ی پێویست راشكاوانه نه‌دواوه.
دۆبوار پێی وایه ژنان بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی بگه‌ن ده‌بێ خاوه‌نی ئیش بن، له كۆت و به‌ندی ژیانی ناو بنه‌ماڵه دوور بكه‌ونه‌وه. به‌م چه‌شنه دۆبوار به داهاتووی ئه‌و ژنه سی و چه‌ند ساڵه‌یه كه سێ منداڵی هه‌یه و پله‌ی خوێندنی له خواره‌وه‌یه یان ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی كه بێجگه‌له ئیش كردن له كارخانه و زه‌ماوه‌ند كردن ناتوانێ هیچی تر بكا هیوابڕاو ده‌بێ و رێچارهیهكیش ئاراسته ناكا. نووسینه‌كانی دۆبوار له سه‌ر كێشه‌ی ژنان زۆر به‌بایه‌خن. به‌ڵام وێده‌چێ سه‌رنج ناداته ئه‌و ژنانه‌ی له باری بارودۆخ و رۆحییه‌وه تێك ده‌ڕوخێن. له رۆمانه‌كانی دا كاتێ له باره‌ی ژن و مێرد و دایكانه‌وه ده‌نووسێ شێوازی ساردی راپۆرتێكی پزیشكی زاڵ ده‌بێ. به‌ڵام به بڕوای واڵتێرز كورته رۆمانی مه‌رگی ئارام كاریگه‌رترین و به‌هه‌ست ترین چیرۆكی دۆبواره، چوونكه له‌و رۆمانه‌دا دۆبوار له‌گه‌ڵ هه‌ستی جۆراوجۆر رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه كه ناتوانێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی مهنتقییان له سه‌ر بكا. واته ئه‌شقێكی بێهیوا و ناسینێك كه به‌هۆیه‌وه جارێكی تر سه‌رده‌می منداڵی ده‌دۆزێته‌وه و مه‌رگی خۆی ده‌بینێ. دۆبوار له ساڵانی كۆتایی ته‌مه‌نی دا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌گرانه ده‌ربڕیوه كه به‌رده‌وام جه‌ختیان خستۆته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز كه له به‌رهه‌مه‌كانی دا هه‌یه و لایه‌نه‌كانی تر و به‌تایبه‌ت كێشه‌ی فه‌لسه‌فی و سیاسیی نێو رۆمانه‌كانی وه‌به‌رچاو نه‌گیراون. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه جێی سه‌رنجه، چونكه شاهیدی هه‌ڵوێستی دژ به ژنی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاو سالارییه و ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سووفێكی گه‌وره وه‌ك سیمۆن دۆبوار كه ساڵانێكی زۆر مامۆستای فه‌لسه‌فه بووه به شیاوی ئه‌وه نازانێ له سه‌ر گرفته فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌كان بدوێ.
وێنه‌ی دۆبوار فه‌یله‌سووفی ئیگزیستانسیالیست به‌رده‌وام له ژێر نسێی ژان پۆل سارتێر دا بزر ده‌بێ. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ته‌نانه‌ت تاقمێك پێیان وایه كه دۆبوار قوتابی سارتێر نییه به‌ڵكوو داهێنه‌ری ئیگزیستهنسیالیزمی فه‌رانسییه و سارتێر قه‌رزداری بێئه‌مه‌گی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یه.
سه‌باره‌ت به راست و درۆی ئه‌م بانگه‌شه‌یه كه دۆبوار بۆخۆشی هیچ كات ئاماژه‌ی پێنه‌كردووه نادوێین. دۆبوار هه‌میشه و راشكاوانهسارتێری به خاوه‌نی زه‌ینێكی داهێنه‌ر قبووڵ ده‌كرد و له به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆی له ئاستێكی زۆر به‌رزتری داده‌نا. به‌شێك له فێمیستهكانی سه‌رده‌م له‌م بابه‌ته‌شه‌وه ره‌خنه‌یان لێ گرتووه. به‌ڵام باسكردنی ئه‌م كێشانه نیشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی گرینگی دۆبواره. دۆبوار له رۆمانه‌كانی دا زۆر یه‌ك له ئه‌ندێشه فه‌لسه‌فی و ئیگزیستهنسیالیستیهكانی روون كردۆته‌وه، بۆ وێنه روانگه‌ی ئه‌و بۆ مه‌رگ:
له راستی دا پرسی ته‌وه‌ریی گشت چیرۆكه‌كانی دۆبوار كه هه‌ڵگری كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیاسی، میتافیزیكی و جوانی ناسانه‌ی ئه‌وه نیشانده‌ری دژوازی مه‌رگه. ژیان دوو هه‌قیقه‌تی سه‌ره‌كییه كه ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ڵی رووبه‌ڕوو بینه‌وه و بێجگه‌له ئه‌م دوانه هیچ هه‌ڵبژاردنێكی تر نییه: شادمان له بوون و ترس له مه‌رگ.
دۆبوار له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دا رای خۆی له سه‌ر ئازادی ده‌رده‌بڕی. به بڕوای ئه‌و ئازادی بارودۆخێكه كه مرۆڤ خۆی پێكی دێنێ. له‌وانه‌یه مرۆڤه‌كان له بارودۆخێكی دژوار و به‌رته‌سك دا بژین به‌ڵام هه‌میشه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه له نێوان ئازادی و كۆیله‌بوون دا یه‌كیان هه‌ڵبژێرن. رۆمانه‌كانی مێوان و خوێنی دیتران په‌یامی تاكخوازییهكی بێ‌سنوور ده‌گه‌یه‌نێ. فه‌زای ناو رۆمانی خوێنی دیتران فه‌زای سه‌رده‌می پاریسی داگیر كراوه و ده‌چێته ریزی رۆمانی خۆڕاگرییه‌وه. به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو رۆمانه‌كه وه‌كوو تاك له بڕیاردانی ئه‌خلاقی زۆر به‌توانان. له‌و دوو رۆمانه‌دا زۆربه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی ئیگزیستهنسیالیزم وه‌ك سیستمێكی ئه‌خلاقی خۆ ده‌نوێنن. له راستی دا قه‌یرانێك كه پێكهاته‌ی حه‌زی تاكه بۆ ئازادی و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مافی خه‌ڵكان، هه‌وێنی سه‌ره‌كی سێ رۆمانی ئیگزیستهنسیالیستی دۆبواره، واته میوان، خوێنی دیتران و هه‌موو ده‌مرن.
كتێبی هه‌موو ده‌مرن بانگه‌وازی دۆبواره بۆ به‌ڵێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ وه‌ك تاك ته‌نیا كاتێ ئازاده كه ئاماده بێ بۆ مافه‌كانی ئه‌وانی دیكه خه‌بات بكا. به‌ڵام دۆبوار له خوێنی دیتران دا باسی گرفته‌كانی ئه‌و به‌ڵێنه ده‌كات. بۆ وێنه خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ ئه‌وانی تر جاری وایه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه یان له‌ناوچوونی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆ پاراستنی مافه‌كانیان تێده‌كۆشن. دۆبوار گه‌رچی له ماوه‌ی ژیانی دا كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریی په‌سند نه‌كرد، به‌ڵام هیچ كات له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ دا به پێگه‌یه‌كی سیاسی نه‌گه‌یشت.
ئان ویت مارس له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه دۆبوار ته‌نیا له روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه و به سه‌رنجدانێكی تایبه‌ت به ئازادی سیاسه‌ت دێنێنه ئاراوه.
دۆبوار ئه‌و كاته‌ی سه‌ركوت پێناسه ده‌كا و زۆر سه‌رنج ناداته بارودۆخی مادی و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ست به هاوخهمییهكی یه‌كجار زۆر له‌گه‌ڵ چینه چه‌وساوه‌كان ده‌كات به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌كانی دا ئه‌مه نیشان نادا كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی شێوازێكی تایبه‌ت له بوونیان نییه.
وه‌ها رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك له راسپارده‌كانی بۆ ژنانیش دا ده‌بیندرێ. له ره‌گه‌زی دووه‌م دا به ژنان راده‌سپێرێ خۆیان چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن، به‌ڵام روون نییه ئه‌و ژنه‌ی له بارودۆخێكی سه‌ركوتكراو دا گه‌شه‌ی كردووه چۆن ده‌توانێ چاره‌نووسی خۆی دیاری بكا. قه‌ت به تێروته‌سه‌لی له سه‌ر چالاكی و نووسراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دۆبوار قسه نه‌كراوه. ئه‌م راستییه تا راده‌یه‌ك له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه دۆبوار چاخی خۆی دا نه‌چۆته نێو رێكخراوه و دامه‌زراوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه. له به‌رهه‌مه‌كانیشی دا زۆر به كه‌می شوێن پێی ئه‌م كۆبوونه‌وه و ناوه‌ند و رێكخراوه سیاسییانه ده‌بیندرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كێكه له به‌ناوبانگترینی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئهلجهزاییردا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری Les Temps Modernes (ئه‌م گۆڤاره گۆڤارێكی سیاسی و خاوه‌ن رێبازێكی دژ به داگیركه‌ریی ـ سوسیالیستی و دژ به گۆلیستیه) بووه، به‌ڵام له نووسراوه‌كانی دا ژیانی به كرده‌وه‌ی سیاسی نابیندرێ. بیر و باوه‌ڕه سیاسییه‌كه‌ی بوێرانه و پێشه‌نگانه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌زموونی پراكتیكی نێو رێكخراوه سیاسییه‌كان نییه. خوێنی دیتران كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانی دا نووسراوه له یه‌كه‌م رۆمانه‌كانی خۆڕاگرییه و له كتێبی ماندارنه‌كان دا بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری فه‌رانسه به وردبینی و لێهاتووییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه خراوه‌ته روو. هه‌موو ده‌مرن رۆمانێكه سه‌باره‌ت به شازاده‌یه‌كی ئیتالی كه به ژیانێكی تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه و ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ته‌نیا مه‌رگه بایه‌خ به ژیان ده‌به‌خشێ. دۆبوار به ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆی له نووسیندا ده‌زانی. له‌وانه‌یه ئه‌و به‌شه له نووسراوه‌كانی دۆبوار كه باسی ئه‌ندێشه فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كا پێشوازی كه‌می لێكرابێ. به‌ڵام كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی دۆبوار كه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌زه سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشاوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رمانی دۆبوار به‌سه.
دۆبوار له ره‌گه‌زی دووه‌م و هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كانی دیكه‌ی دا ژنێكه كه له سه‌ر ژنان ده‌نووسێ، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه پیاوان ئه‌م ژنه‌یان په‌روه‌رده كردووه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیان ژیاوه. ده‌كرێ نێوی ژیانی سه‌ڵت بوون له سه‌ر ژیانی تایبه‌تیی دۆبوار دابنێین. به بڕوای زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانی فێمینیزم ئه‌م لایه‌نه‌ی ژیانی دۆبوار زۆر گرینگه و نیشانی ده‌دات چۆن فێمینیزمی ئه‌م ژنه لێهاتوو و نوخبه‌یه نموونه به‌هاكانی پیاو سالارانه‌ی پێوه دیاره و ئه‌مه‌ش دواتر بووه هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه بكه‌وێته به‌ر شك و گوومانه‌وه و حاشای لێبكرێ.
له راستی دا دۆبوار به ژنانی راسپارد ئاكار و به‌های پیاوانه فێر بن و به‌كاری بێنن. دۆبوار توێژینه‌وه‌كانی خۆی له سه‌ر بنه‌مای به‌ها و ده‌ستووره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئیگزیستهنسیالیستی دامه‌زراند. ئه‌م باوه‌ڕه كه ده‌بێ ژنان دژ به ژێرده‌ستی خۆیان خه‌بات بكه‌ن و له دنیای گشتی پیاواندا پێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ له لایه‌ن سیمۆنهوه په‌ره پێدرا. به‌م جۆره دۆبوار ژێرده‌ست بوونی ژنان وه‌ك راسته‌قینه‌یه‌ك قبووڵ ده‌كا و پێی وابوو كه خه‌بات كردن به دژی ئه‌م ژێرده‌ست بوونه ره‌تكردنه‌وه‌ی ژنانه بوونی سوننه‌تی و له هه‌مان كات دا قبووڵكردنی بایه‌خ و ئه‌ندێشه‌كانی پیاوانه‌یه. تاقمێك له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن رۆمانه‌كانی دۆبوار به سانایی ئه‌مه نیشان ده‌ده‌ن كه نووسه‌ر فه‌رانسی، سۆسیالیست و فه‌یله‌سووفه، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی زۆر كه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه كه نیشان بدا ئه‌م به‌رهه‌مانه نووسینی ژنێك یان فێمینیستێكه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زی دووه‌م ی نه‌نووسیبایه هیچ كات به شووناسێكی فێمینیستی نه‌ده‌گه‌یشت.
|
behnam5555 |
03-20-2012 12:04 PM |
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا ( 2 )
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا
( 2 )
مێری ئیوانز
له فارسییه‌وه: ئاره‌زوو مه‌حموودی
مێری ئیوانز له كتێبه‌كه‌ی دا به نێوی سیمۆن دۆبوار ماندارنی فێمینیست به شێكی له ژێر ناوی رۆمانه‌كان: پیاوان و ژنان ی بۆ راڤه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پیاو و ژنی نێو چیرۆكه‌كانی دۆبوارتهرخان كردووه و له خواره‌وه وه‌رگێڕاوی كورته‌یه‌ك له‌م بابه‌ته ئاراسته ده‌كه‌ین: دۆبوار له ره‌گه‌زی دووه‌م دا سۆز و دڵه‌ڕاوكێی كچه گه‌نجه‌كان كه چاوه‌ڕوانی نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوانن نیشان ده‌دات. به بڕوای دۆبوار هه‌ستی كچه گه‌نجه‌كان ئاوێته‌یه‌كه له هیوا و ترس، له لایه‌كه‌وه ئه‌و بواره بهرفراوانهمان بۆ ره‌خساوه كه پیاوان ده‌یده‌نه ژنان و هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ژنان به پشتگری پیاوانه‌وه ده‌توانن بچنه ناویه‌وه و له لایه‌كه‌ی تره‌وه‌و ئه‌و نرخه‌ی كه ده‌بێ بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوان بیده‌ن: سته‌می ناو ماڵ، دووگیانی، په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و هه‌وڵدانێكی تاقه‌ت پروكێن به قه‌د درێژایی ژیانی ناو ماڵ.
ره‌گه‌زی دووه‌م وێنه‌یه‌كی جوان له‌و كه‌سانه به‌ده‌سته‌وه نادات كه ده‌توانن دهركهیهك له سه‌ر دنیا بكه‌نه‌وه و دواتریش ده‌ركه‌كه داده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژن بۆ هه‌میشه له پشت ئه‌و ده‌ركه داخراوه‌دا بمێنێته‌وه. پیاو خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه دۆبوار ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه وه‌ك حه‌ز و مه‌یلێكی سه‌ره‌تایی بۆ زاڵ بوون به سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا ناوی ده‌بات و پێی وایه پیاو له دووهه‌زار ساڵی رابردووه‌وه ئه‌م حه‌ز و مه‌یله‌ی به لێشاو نیشان داوه. پیاو كه له زۆر رووه‌وه كه‌م ته‌رخه‌م و بێبه‌زه‌ییه به كه‌سێك ناسراوه كه بێ هه‌ست و عاتیفه‌یه و ته‌نیا خۆی ده‌بینێ و هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژ له‌گه‌ڵ ژن ده‌كات. دۆبوار ئه‌و سیستمه به ئه‌خلاقی دوولایه‌نه ناودێر ده‌كا كه له لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌یه‌وێ ژن كۆنترۆل بكا. پیاو هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژن به‌ره‌و خه‌یانه‌ت كردن، له‌باربردنی منداڵ، ئه‌خلاقی خراپ و هه‌ڵوێستی نابه‌جێ هان ده‌دا، تووشی یاسای توند و تیژی دژ به ته‌ڵاق، له‌بار بردنی منداڵ یان سه‌ربه‌خۆیی له باری ئابووری ده‌بێته‌وه. به‌م پێیه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز بریتییه له دیالیكتیكی نێوان ده‌سه‌ڵاتی پیاو و بێهه‌ڵوێستی ژن. ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندییه پیاو هان ده‌دا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵسووكه‌وت بكا و ژن به‌ره‌و بێ هه‌ڵوێستی و درۆ كردن ده‌با؟ هیچ كام له‌و دوو ره‌گه‌زه توانایی ده‌ربڕینی ویستی راسته‌قینه‌ی خۆی نییه و هه‌ردوو لا هه‌میشه ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی ئه‌خلاقی دوژمن كارانه له به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا. دۆبوار له كاتێ توێژینه‌وه له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز ژن راده‌سپێرێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پیاو ره‌چاو بكا و ئه‌مه‌ش له بیروڕای دۆبوار دا دژوازییه. دۆبوار ژن بانگهێشت ده‌كا تا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌قڵ، سه‌ربه‌خۆیی و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ست و سۆز ـ واته ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی كه پیاو بۆ سه‌ركوت كردنی ژنان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ ـ له ژێرده‌ستی و كۆییله بوون خۆ رزگار بكات.
به رای دۆبوار پیاوكهرهسه و ده‌رفه‌ت و توانایی پێویستی له به‌ر ده‌ست دابووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به مه‌عریفه‌ی خۆی بدا (پیاو تووشی چاره‌نووسی ژن نه‌بووه كه پێویستی به خه‌ڵكانی دیكه بێ) و دنیای ده‌وروبه‌ری بناسێ و ئایدۆلۆژی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكی بخوڵقێنێ. به بڕوای دۆبوار ژن به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئه‌م چه‌شنه چالاكییانه ده‌بێ له ژیان دا سه‌ربه‌خۆ بێ و له‌و په‌یوه‌ندییانه كه كرده‌وه و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه خۆ بپارێزێ. ئه‌گه‌رچی بابه‌تی سه‌ره‌كی كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م ناساندن و شی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌زه، به‌ڵام له راستی دا زۆربه‌ی روانگه و بۆچوونه‌كانی دۆبوار سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییانه له رۆمان و چیرۆكه‌كانی دا ده‌بیندرێ. دۆبوار به‌م شێوه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی چیرۆك دا توانیویه‌تی به‌شێك له مێژوو و ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه عاتیفییهكانی ژن و پیاو بخاته روو، له ره‌گه‌زی دووه‌م دا نه‌یتوانیوه، چوونكه نموونه‌كانی ئه‌م كتێبه (ره‌گه‌زی دووه‌م) بۆ داڕشتنی تیۆره‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنرا. به‌م حاڵه ئاشكرایه كه رۆمانه‌كانیش به‌رهه‌می قه‌ڵه‌می نووسه‌ری كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م ه، چوونكه هه‌موو كات جه‌خت ناخاته سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و دوو بایه‌خه‌ی نێوان پیاو و ژن و به‌كارهێنانی مه‌عریفه به ته‌نیا رێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی نێوان دوو ره‌گه‌ز داده‌نێ. له رۆمانه‌كانیش دا ده‌بینین ژن ناچارهله ده‌ست كه‌موكووڕییه بیۆلۆژیكییهكانی ڕا بكا. ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار بخه‌ینه نێو چوارچێوه‌یه‌كی گشتی، له یه‌كه‌م رۆمانی درێژییه‌وه تا ژنی دۆڕاو نموونه‌یه‌كی گشتی ده‌خرێته روو. به‌م چه‌شنه كه ژن گۆڕانكارییه‌كی زۆری به سه‌ر دا نایه. (له رۆمانه جۆراو جۆره‌كان دا به‌شێك له كه‌سایه‌تییه ژنه‌كان به ناوی دیكه‌وه ئاماده‌ن) ئه‌وه له حاڵێك دایه په‌سند كردن و سه‌رنجڕاكێشی پیاوان به‌راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بێته‌وه.
پی یێر له میوان دا پیاوێكه خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی ئاڵۆز و له بابه‌ت ئه‌خلاقییه‌وه ناسك، كه‌چی موریس له دۆڕاو دا كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی زۆر به سه‌ختی له هاوژینێكی خه‌یانه‌تكار و له‌خۆبایی ده‌ترازێ.
به دوور كه‌وتنه‌وه‌ی پیاو له كێشه‌ی ئه‌خلاقی و عاتیفی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن و پیاویش خراپتر ده‌بێت. په‌یوه‌ندی نێوان فرانسواز و پی یێر له میوان (ئان و لوویی له ماندارهكان) دا په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانتیك نییه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه یه‌كده‌ستی و سه‌رنجی دوولایه‌نه‌ی تێدایه و ئه‌مه‌ش له دۆڕاو دا نابینین.
به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی دۆبوار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ژن له رۆژاوای ئوروپا كه به راده‌یه‌كی به‌رچاو له رزگاری گه‌یشتووه و تیۆری ژنانه سه‌باره‌ت به جێنده‌ر، سوننه‌ته باوه‌كانی تووشی مه‌ترسی كردووه. هه‌ر بۆیه جۆری روانینی ئه‌و وه‌ك نووسه‌رێكی وردبین و كارامه بۆ ئه‌م گۆڕانكاریانه زۆر سه‌رنج راكێشه. به بڕوای ئه‌و، ئه‌و گۆڕانكاریانه بۆ ژنان زیاتر شكست بووه تا سه‌ركه‌وتن و به مانای خراپتر بوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز بووه.
به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار به سێ قۆناغ دابه‌ش ده‌كرێ:
رۆمانه ئیگزیستانسیالیستیهكان (میوان، خوێنی دیتران، هه‌موو ده‌مرن).
رۆمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (ماندارهكان).
ئه‌و رۆمانانه‌ی باسی داماوی و بێ سهرهوبهریی ئه‌خلاقی ده‌كه‌ن (كۆمه‌ڵه چیرۆكی دۆڕاو و رۆمانی وێنه جوانه‌كان).
له‌م سێ قۆناغه‌دا شێوه‌ی جۆراوجۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز و وێنه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ له ژن و پیاو به‌دی ده‌كرێ. له قۆناغی یه‌كه‌م، واته له رۆمانه ئیگزیستانسیالیستهكان دا، دۆبوار كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی عاتیفی گه‌رم و گووڕ و گرینگتر له هه‌مووان هاوكاری وێنا ده‌كات: پیاو و ژن به هۆی هاوبه‌ش بوون له حه‌ز و به‌هاكان دا لێك نزیك ده‌بنه‌وه. وه‌ك پی یێر و فرانسواز له میوان و ژان و هێلێن له خوێنی دیتران دا كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان له سه‌ر بنه‌مای ئامانجی سیاسی و رووناكبیرانه‌ی هاوبه‌ش و هاوده‌نگی دوولایه‌نه‌یه له باره‌ی رێبازی ژیان و باوه‌ڕه ئه‌خلاقییه‌كان. ئه‌م لایه‌نه هاوبه‌شانه، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوانه (ژن و پیاو) و دنیای ده‌وروبه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ده‌روونییان جێبه‌جێ ده‌كات.
دۆبوار جارێك گوتوویه‌تی خۆی و سارتێر یه‌ك مۆریان به نێوچاوانه‌وه‌یه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ته‌واوی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان فرانسواز و پێیێر و هه‌روه‌ها ژان و هێلێن ده‌چێت. چه‌شنێ رێككه‌وتنی شاراوه‌یه دژ به دنیا: رێككه‌وتنی نێوان دوو مرۆڤ هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه به ته‌وه‌ری ژیانی هاوبه‌شی ده‌زانن، بوونه‌ته یه‌ك.
دۆبوار ئه‌م هاوژینانه كه ئه‌ركی ئه‌خلاقییان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هه‌یه، به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی عاتیفی ده‌كاته‌وه. له دۆڕاو دا ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته بابه‌تی سه‌ره‌كی:
په‌یوه‌ندییه‌ك كه تێیدا ژن له باری عاتیفییه‌وه به ته‌واوی ده‌روه‌ستی پیاوه و وه‌ك تاك ناتوانێ له هیچ بابه‌تێك دا خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێ.
ئه‌م نموونانه له هه‌موو رۆمانه‌كانی دۆبواردا ده‌بیندرێ. له میوان دا ئێلیزابێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌بینێ ده‌ستی مێرده‌كه‌ی بۆ چركه‌یه‌ك له سه‌ر شانی ژنێكی دیكه‌یه، هه‌ستی خۆی ئاوا ده‌رده‌بڕێ:
له كۆتایی هۆڵی بینه‌ران دا، بۆ چركه‌یه‌ك راوه‌ستا، كلۆد یارمه‌تیی سوزانی دا تا باڵته‌كه‌ی داكه‌نێ، پاشان له لای دانیشت. سوزان داهاته‌وه و ده‌ستی له سه‌ر باسكی دانا. ژانێكی مه‌رگ هێنه‌ر ئێلیزابێتی داگرت. به ناچاری بیری له شه‌وێكی مانگی دێسامبر كرده‌وه كه به دڵخۆشییه‌كی ته‌واوه‌وه به شه‌قامه‌كان دا ده‌ڕۆیی، چوونكه كلۆد پێی گوتبوو: تۆ ئه‌و ژنه‌ی كه خۆشم ده‌وێی....
ئێلیزابێتیش وه‌ك هه‌موو ژنانی ناو به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی دۆبوار له ئێره‌یی بردن و ره‌نج كێشان كه به‌رهه‌می خه‌یانه‌تی مێرده‌كه‌یه‌تی و ئیتر تایبه‌ت به خۆی نییه، ئازار ده‌بینێ.
چیرۆكه‌كانی دۆبوار له‌م قۆناغه‌دا نیشانه‌ی گشت ئه‌و گرفتانه‌ی پێوه دیاره كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز دا هه‌یه و له به‌رهه‌مه‌كانی دواتردا كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
جێی خۆیه‌تی سه‌رنج بدرێته تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی رۆمانه‌كانی دۆبوار كه هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆمانییه‌وه ده‌بیندرێ و ئه‌ویش بریتییه له رای دۆبوار سه‌باره‌ت به سرووشت و لایه‌نه‌كانی مه‌یلی جنسیی ژنانه و پیاوانه. دۆبوار له ره‌گه‌زی دووه‌م دا باسی ئه‌وه ده‌كا كه مه‌یلی جنسی پیاوانه له چاو مه‌یلی جنسی ژنانه كێشه‌ی زۆر كه‌متره. هه‌ر ئه‌مه له رۆمانه‌كانی دا شێوازی چیرۆكی به خۆیه‌وه ده‌گرێ و ئه‌و مۆدێلێكی جنسییه‌تی دووپات ده‌كاته‌وه، واته ژن ده‌روه‌ستی ئه‌و پیاوه‌یه كه له گه‌ڵی په‌یوه‌ندی جنسی هه‌بووه و ناتوانێ حاشای لێ بكا. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه پیاو حه‌ز ده‌كا په‌یوه‌ندی جنسی به كه‌م به‌ها یان لانی كه‌م ده‌یه‌وێ له چاو ژن ئه‌م په‌یوه‌ندییه به گرنگ دانه‌نێ.
ئه‌م نموونه‌یه دووپات كردنه‌وه‌ی ئایدیالۆژی په‌سند كراوی رۆژاوایه. به پێی ئه‌م ئایدیالۆژیایه نیازی جنسی پیاو سرووشتییه كه ده‌بێ ده‌ری ببڕێ، له حاڵێك دا نیازی جنسی ژن زۆر جار په‌یوه‌سته به نیازه‌كانی دیكه‌یه‌وه و زیاتر له پیاو تێكه‌ڵاوی هه‌ست و سۆز ده‌بێ. به پێی ئایدیالۆژیی نیازی جنسی پیاو (به چه‌شنێ كه مێری مهكینتاش باسی كردووه) خه‌یانه‌ته زوو تێپهڕهكانی پیاو و نیاز به سۆزانی و ...تاد نابێ به نائه‌خلاقی دابنرێ به‌ڵكوو نیشانه‌ی بوونی ئه‌و دنیایه‌یه كه تێیدا چاوه‌ڕوانی له كوڕ ده‌كرێ كه پیاو بێ. پیاوی ناو رۆمانه‌كانی دۆبوار به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ له باری ئه‌خلاقییه‌وه سووك بێ، به‌ڵام به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌یه‌وه زه‌بری رۆحی قورس له هاوژینه‌كه ده‌دات. دۆبوار له رۆمانه‌كانی دا به‌ره به‌ره لایه‌نی عاتیفیی په‌یوه‌ندییه جنسییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له رۆمانه سه‌ره‌تاییه‌كانی دۆبواردا په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه و تێیدا ژن و پیاو له باری عاتیفی و جنسییه‌وه چالاك و به‌رپرسن له ماندارنه‌كان دا چه‌شنێ به‌های دوولایه‌نه له نێوان دوو جۆره په‌یوه‌ندی دا خۆی ده‌نوێنێ: له لایه‌كه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ژن و پیاو تێیدا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌های ئه‌خلاقی یان سیاسی هاوبه‌شن بێ ئه‌وه‌ی له باری عاتیفی و جنسییه‌وه چالاك بن و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسووكه‌وتی جنسی و راكێشرانی عاتیفییه. درووست وه‌كوو وێناكردنی دۆبوار بۆ ژنان كه له ماندارنه‌كان دا هاتووه:
به ئه‌شقه‌وه ژیان، واته مردن به هۆی ئه‌شقه‌وه
دۆبوار له رۆمانه‌كانی دا ئه‌مه شی ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ ده‌توانێ له بواری روناكبیریدا چالاك بێ، تێگه‌ییشتنێكی بیرمه‌ندانه‌ی مه‌زن و نزیكایه‌تی عاتیفی به خه‌ڵكانی بێ. به‌ڵام وێده‌چێ ده‌یه‌وێ بڵێ هه‌ر كه كێشه‌ی جنسی بێته گۆڕێ گشت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه مه‌زنانه له پڕ بزر ده‌بن. هیچ كام له‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی له ماندارنهكاندا باسیان ده‌كرێ به‌خته‌وه‌رانه پاراو نین و نرخێكی كه بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به شێوه‌ی شۆرشێكی عاتیفی، رۆژه به‌تاڵه‌كانی ته‌نیایی و چاره‌ڕه‌شی و بێهووده‌یی ده‌درێت، زۆر گرانه.
سه‌ره‌ڕای وه‌سفی ئه‌و گرفته زۆرانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو رۆمانه‌كه دایه، ئه‌گه‌ری خۆشه‌ویستی دولایه‌نه‌ی نێوان دوو ره‌گه‌ز ره‌ت ناكرێته‌وه. به‌ڵام دۆبوار له دوایین رۆمان و كۆی كورته چیرۆكه‌كانی دا باسی ئه‌م بوارانه ناكات و ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌دوێ كه له سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه و فریودانی دوولایه‌نه‌ن. هه‌روه‌ها باری ده‌روونی ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی خۆشویستنی پیاوێك ده‌شڵه‌ژێ له سێ كورته چیرۆكی كۆی ژنی تێكشكاو دا دێنه به‌رباس و له چیرۆكی دۆڕاو دا به به‌ربڵاوترین و زیندووترین شێوه وه‌سف ده‌كرێ. له دوایین به‌رهه‌مه‌كانی دۆبواردا بێجگه‌له ره‌شبینی و چاوه‌ڕوانی كردنی ئاكامی نیگه‌تیڤی په‌یوه‌ندی عاتیفی نێوان دوو ره‌گه‌ز گۆڕانكارییه‌كی تریش له‌م به‌رهه‌مانه‌دا ده‌بیندرێ. فه‌زای چیرۆكه‌كان ئیتر فه‌زای رۆشنبیرانی لیبراڵ نییه، به‌ڵكوو كه‌سایه‌تییه‌كان له نێو به‌ڕێوه‌به‌ران و پسپۆڕان دا هه‌ڵبژێر دراون. پیشه‌یان له به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی رۆمانه‌كانی سه‌ره‌تای، به ته‌واوی جیاوازه و له‌و پێوه‌ره بایهخییانهی رۆمانه‌كانی سه‌ره‌تای جیا ده‌كاته‌وه.
لۆرنس پاڵه‌وانی كتێبی وێنه جوانه‌كان سه‌رقاڵی ئیشی پڕوپاگه‌نده‌یه و مێرده‌كه‌ی ژان شارل ئارشیتێكت ه و به پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی پیاوی رۆمانه‌كانی پێشووی دۆبوار مه‌به‌ستێكی نییه بێجگه له‌وه‌ی به ئامانجه‌وه له خزمه‌ت سه‌رمایه‌دارێك دابێ كه ژیانێكی ئاسووده‌ی پێ به‌خشیوه و لێی دڵنیایه. سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پاره و خاوه‌ن دارییه‌تی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له‌و سه‌رمایه‌داره چاوه‌ڕوان ده‌كرێ و هه‌روه‌ها پێكهێنانی هاوسه‌نگییه‌كه له نێوان ژیانی بنه‌ماڵه و چوارچێوه سوننه‌تییه‌كان . چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكا لۆره‌نس له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی هاوبه‌ش بێ. ته‌نیا شتێكی كه ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌یه ژنێكی سه‌رنج راكێش بێ و زیانی ماددی نه‌بێ. ئه‌م رۆمانه‌ش هه‌ر وه‌ك رۆمانه‌كانی تری دۆبوار ناوێكی به‌رچاوی هه‌یه. كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو رۆمانه‌كه به ته‌واوی ته‌سلیمی ئه‌و وێنانه ده‌بن كه بۆ خۆیان درووستیان كردوون. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌یل به پاراستنی ئه‌و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی دهیاری ده‌كه‌ن كه مرۆڤی له چه‌شنی ئه‌وان ده‌بێ چ جۆره ههڵسووكهوتێكیان هه‌بێ. به‌م جۆره لۆره‌نس كاتێ ژان شارڵ دیارییه‌كه‌ی پێ ده‌دا حاڵه‌تی سووپاس كردنێكی ژنانه له خۆی نیشان ده‌دا:
نه‌ختێ سه‌ری دانه‌واند، بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌یی پێشكه‌وتوو به شێوه‌ی پێویست به‌رچاو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ رۆمانه‌كه وێنه‌یه‌كی په‌سند كراوه له كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگووزه‌ران، به‌ره‌و فه‌نابوون و به‌تایبه‌ت به‌تاڵ له به‌هاكان. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه دژه ئه‌خلاق نییه (له راستی دا زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له كرده‌وه‌ی نائه‌خلاقی بێزارن) ئه‌گه‌ر سه‌رنجدان به كێشه گشتییه‌كان به سه‌ره‌كی ترین فاكته‌ری به‌ئه‌خلاق بوون دابنێین ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه وێنا ده‌كرێ به ته‌واوی به‌تاڵه له به‌هاكان. له وێنه جوانه‌كان دا بێجگه‌له لۆره‌نس (مێرده‌كه‌ی پێی وابوو بۆچوونه‌كانی لۆره‌نس تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستیارانه‌یه) كه‌سێكی تر نابینی كه جیا له پرسی شه‌خسی به‌ڵێن یان زانیارییه‌كی تری هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسه شه‌خسییه‌كان بكه‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌وه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه (وه‌ك دۆمینیك، دایكی لۆره‌نس) ده‌توانن به بڕیارێكی پته‌و، سه‌ركه‌شانه به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن . دۆمینیكیش یه‌كێك له‌و پاڵه‌وانانه‌ی دۆبواره كه كاتێ مێرده‌كه‌یان به‌جێیان بێڵێ ده‌شێوێن، به توند و تیژی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك شێت ده‌بن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی دۆمینیك توند و تیژ و لاتره و تاڕاده‌یه‌كیش له ئاستێكی نزم دایه چوونكه ورده ورده به‌ره‌و باش بوون ده‌چێ و بێ هیچ كه‌موكووڕییه‌ك درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات.
له وێنه جوانه‌كان دا دنیای عاتیفه‌كان ـ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی كه نموونه‌ی دۆمینیك روونی ده‌كاته‌وه ـ به‌سۆز تر و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بگۆڕتره. نیازێكی یه‌كجار زۆر به په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان له ئارادایه (دۆمینیك له شوێنێك دا ده‌ڵێ: ژن به بێ پیاو ناته‌واوه). بێجگه‌له ئه‌مه له زۆربه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له‌م نیازانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن گرفته‌كه زیاتر دۆزینه‌وه‌ی بارودۆخێكه بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا له گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه په‌یوه‌ندی ساز بكرێ. ژێده‌ری به‌ها دانێكی ئه‌وتۆ تاڕده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌شێت زه‌ماوه‌ند كردن و پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كان له ریزی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بێ. به‌م پێیه به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسییه‌كانی مرۆڤ یان به‌ها و روانگه هاوبه‌شه‌كانی ـ ژن و مێرد ـ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی داگیركردنی هاوبه‌شی جنسی. گه‌ش نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان له سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوو دا، سه‌رنجی نووسه‌رانی دیكه‌شی راكێشاوه. بۆ نموونه ده‌توانین به هێربێرت ماركوزێ، كریستۆفێر لاش، ده‌یڤید ریسمهن ئاماژه بكه‌ین. له‌ناوچوونی هه‌ستی راكێشانی تاك سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كانی دیكه، خواسته دوولایه‌نه‌كانی پیاو، ژن و منداڵانی بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها په‌لهاویشتنی له راده‌به‌ده‌ری به‌ها مادی و ئابوورییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاك دا، بۆته هۆی پێكهێنانی بارودۆخێك كه تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی تاك، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ بێسهمهرتر ده‌بن. به‌ڵام هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی دۆبوار ده‌ست نیشانی ده‌كا ئه‌م بارودۆخه بۆ ژن و پیاو یه‌كسان نییه. دۆبوار له رۆمانه‌كانی دا باسی گرفتی ژنانێك ده‌كات كه مێرده‌كانیان به‌جێیان هێشتوون. له كتێبی وێنه جوانه‌كان و دۆڕاو دا كولتوورێك وێنا ده‌كات كه له‌وێدا مرۆڤه‌كان ده‌بنه ئۆبژه‌كان و له نێو ئه‌م ئۆبژانهش دا ژنان له چاو ئه‌وانی تر كه‌متر ده‌توانن چاره‌نووسی خۆیان بگۆڕن. به‌م جۆره كۆمه‌ڵگای به‌كارهێنه‌ر به‌ستێنێكی گشتییه به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز له سه‌ر دوو ره‌گه‌ز كاریگه‌ری نیشان ده‌دا.
دۆبوار له كۆچیرۆكی ژنی تێك شكاو و ته‌مه‌نی شاردنه‌وه‌ی نهێنی و به‌تایبه‌تی له كورته چیرۆكی دۆڕاودا له ژنێك ده‌دوێ كه ژیانی به‌ختی مێردێك كردووه كه به‌جێی دێڵێ. مونیك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی چیرۆك، ته‌مه‌نی 40 ساڵه و موریسی مێردی پێی ده‌ڵێ كه له‌گه‌ڵ ژنێكی گه‌نج تر په‌یوه‌ندی هه‌یه. سه‌ره‌تا مونیك هه‌وڵ ده‌دات خۆڕاگر بێت و ده‌وری ژنێكی ئاشق و لێواولێو له تێگه‌ییشتن بگێڕێ و هیوادار بێ كه مۆریس بۆلای بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌بینین كه وا نابێت. نۆئێلی هه‌موو ویست و ئاره‌زووه‌كانی ئێستای مۆریس كه خوازیاری ژنێكی رێك‌وپێك و ئهمڕۆژینه به‌جێ دێنێ. وه‌ك چۆن مونیك وه‌ك هاوسه‌رێكی ئاشق و پاڵپشتی موریس سه‌رده‌مایه‌ك نیازه‌كانی به جێدێنا. ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پیاوێك له سه‌ره‌تای ژیانی كار و ده‌سه‌ڵاتخوازیدا پێویستییه‌تی.
موریس له دۆڕاو دا كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست نییه به‌ڵكوو وه‌كوو ژان ـ شارڵ له وێنه جوانه‌كان دا دیلی ده‌سه‌ڵاتخوازیی پیشه‌كه‌یه‌تی و هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بچه‌سپێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه به پێی بۆچوونه‌كانی دۆبوار پیاوان ئه‌گه‌ر بێئهخلاقیش بن به‌ڵام خراپ یان دژ به ژن نین و ژنان گه‌رچی قوربانی كرده‌وه‌ی پیاون، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆیان بارودۆخی قوربانی بوون پێك دێنن. مونیكیش ـ وه‌ك پۆل له ماندارنه‌كان دا ـ خۆی ده‌داته ده‌ست ئه‌م خه‌یاڵه كه ژیان ته‌نیا له سایه‌ی خۆشه‌ویستی پیاوێك دا مانای هه‌یه. كات، توانایی و جاری وایه به‌هاكانیشی به‌خت ده‌كات و وا بیر ده‌كاته‌وه به‌م كاره خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی مافی ئه‌وه. لێكدانه‌وه‌ی دۆبوار له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نییه كه ژنان هه‌قیان به ده‌سته و پیاوان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نابه‌جێن. به‌ڵكوو زیاتر پرۆژه‌یه‌كی ئاڵۆز دێنێته ئاراوه كه تێیدا ژن و پیاو به شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه یه‌كتر له ناو ده‌به‌ن. ژنان هه‌موو شتێك له پێناو خۆشه‌ویستنی پیاوێك به‌خت ده‌كه‌ن. پیاوان ئه‌م ئه‌رك و خۆبه‌خت كردنه خۆههڵبژێرهی ژنان قبووڵ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كولتوورێكی نامۆیه كه ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ژن و پیاو به نموونه‌یه‌كی گونجاو داده‌نێ. به‌ڵام ئه‌م دوو ره‌گه‌زه له پێناو ئه‌مه ده‌بێ نرخێكی قورس بده‌ن. به‌م جۆره ژن هیچ كات توانای بیركردنه‌وه و كرده‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نابێ. چوونكه ده‌بێ هه‌موو بواره‌كانی به‌پێی ویستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رێك بخات و پیاوانیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست به تاوان كردن و گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی په‌یوه‌ندی گه‌لێكی نه‌زۆك.
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی فێمینستهكانی هاوچه‌رخ بڕوایان وابێ كه له بارودۆخه‌دا كه پیاو سه‌ربه‌خۆیه و ژن سه‌ربه‌خۆ نییه، پیاو به‌رده‌وام ره‌گه‌زی هه‌ڵبژارده و ژنان به‌رده‌وام دۆڕاوه. به‌ڵام دۆبوار به دوای پاراستنی دابه‌شكردنی ئه‌م دوو بایه‌خه ره‌هایه نییه، به‌ڵكوو له هه‌موو رۆمانه‌كانی دا ئاماژه به‌مه ده‌كا كه هه‌ر دوو ره‌گه‌ز به هۆی زێده‌ڕۆیی ئه‌و ئه‌شقه‌ی له ژنه ئاشقه‌كان دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئازار ده‌بینن. له راستی دا دۆبوار به‌ها ئیگزیستهنسیالیستییهكانی خۆی ده‌پارێزێ و له گشت به‌رهه‌مه‌كانی دا بڕوای به ئازادی تاك و توانای هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه هه‌یه. به‌ڵام له ماوه‌ی نێوان نووسینی كتێبی میوان و دۆڕاو دا گۆڕانكاری به سه‌ر دۆبواری نووسه‌ر دادێ. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی گۆڕانی وێناكردنی راده‌ی توانایی پیاو و ژن و به تایبه‌ت ژن بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی. له دیدی كرده‌وه زه‌مینییه‌كانی مرۆڤه‌وه، له نێوان كرده‌وه و تێگه‌ییشتوویی .
|
behnam5555 |
03-20-2012 12:06 PM |
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا ( 3)
سیمۆن دۆبوار له ئاوێنه‌ی رۆمانه‌كانی دا
( 3)
مێری ئیوانز
له فارسییه‌وه: ئاره‌زوو مه‌حموودی
پیشه‌یی پێشكه‌وتوو به شێوه‌ی پێویست به‌رچاو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ رۆمانه‌كه وێنه‌یه‌كی په‌سند كراوه له كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگووزه‌ران، به‌ره‌و فه‌نابوون و به‌تایبه‌ت به‌تاڵ له به‌هاكان. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه دژه ئه‌خلاق نییه (له راستی دا زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان له كرده‌وه‌ی نائه‌خلاقی بێزارن) ئه‌گه‌ر سه‌رنجدان به كێشه گشتییه‌كان به سه‌ره‌كی ترین فاكته‌ری به‌ئه‌خلاق بوون دابنێین ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه وێنا ده‌كرێ به ته‌واوی به‌تاڵه له به‌هاكان. له وێنه جوانه‌كان دا بێجگه‌له لۆره‌نس (مێرده‌كه‌ی پێی وابوو بۆچوونه‌كانی لۆره‌نس تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستیارانه‌یه) كه‌سێكی تر نابینی كه جیا له پرسی شه‌خسی به‌ڵێن یان زانیارییه‌كی تری هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسه شه‌خسییه‌كان بكه‌ونه به‌ر مه‌ترسییه‌وه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه (وه‌ك دۆمینیك، دایكی لۆره‌نس) ده‌توانن به بڕیارێكی پته‌و، سه‌ركه‌شانه به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ن . دۆمینیكیش یه‌كێك له‌و پاڵه‌وانانه‌ی دۆبواره كه كاتێ مێرده‌كه‌یان به‌جێیان بێڵێ ده‌شێوێن، به توند و تیژی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و لانی كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك شێت ده‌بن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی دۆمینیك توند و تیژ و لاتره و تاڕاده‌یه‌كیش له ئاستێكی نزم دایه چوونكه ورده ورده به‌ره‌و باش بوون ده‌چێ و بێ هیچ كه‌موكووڕییه‌ك درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات.
له وێنه جوانه‌كان دا دنیای عاتیفه‌كان ـ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی كه نموونه‌ی دۆمینیك روونی ده‌كاته‌وه ـ به‌سۆز تر و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بگۆڕتره. نیازێكی یه‌كجار زۆر به په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان له ئارادایه (دۆمینیك له شوێنێك دا ده‌ڵێ: ژن به بێ پیاو ناته‌واوه). بێجگه‌له ئه‌مه له زۆربه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له‌م نیازانهوه سه‌رچاوه ده‌گرن گرفته‌كه زیاتر دۆزینه‌وه‌ی بارودۆخێكه بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا له گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه په‌یوه‌ندی ساز بكرێ. ژێده‌ری به‌ها دانێكی ئه‌وتۆ تاڕده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌شێت زه‌ماوه‌ند كردن و پێكهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كان له ریزی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بێ. به‌م پێیه به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسییه‌كانی مرۆڤ یان به‌ها و روانگه هاوبه‌شه‌كانی ـ ژن و مێرد ـ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی داگیركردنی هاوبه‌شی جنسی. گه‌ش نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كان له سه‌رمایه‌داریی پێشكه‌وتوو دا، سه‌رنجی نووسه‌رانی دیكه‌شی راكێشاوه. بۆ نموونه ده‌توانین به هێربێرت ماركوزێ، كریستۆفێر لاش، ده‌یڤید ریسمهن ئاماژه بكه‌ین. له‌ناوچوونی هه‌ستی راكێشانی تاك سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كانی دیكه، خواسته دوولایه‌نه‌كانی پیاو، ژن و منداڵانی بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها په‌لهاویشتنی له راده‌به‌ده‌ری به‌ها مادی و ئابوورییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاك دا، بۆته هۆی پێكهێنانی بارودۆخێك كه تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی تاك، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ بێسهمهرتر ده‌بن. به‌ڵام هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی دۆبوار ده‌ست نیشانی ده‌كا ئه‌م بارودۆخه بۆ ژن و پیاو یه‌كسان نییه. دۆبوار له رۆمانه‌كانی دا باسی گرفتی ژنانێك ده‌كات كه مێرده‌كانیان به‌جێیان هێشتوون. له كتێبی وێنه جوانه‌كان و دۆڕاو دا كولتوورێك وێنا ده‌كات كه له‌وێدا مرۆڤه‌كان ده‌بنه ئۆبژه‌كان و له نێو ئه‌م ئۆبژانهش دا ژنان له چاو ئه‌وانی تر كه‌متر ده‌توانن چاره‌نووسی خۆیان بگۆڕن. به‌م جۆره كۆمه‌ڵگای به‌كارهێنه‌ر به‌ستێنێكی گشتییه به‌ڵام به شێوه‌ی جیاواز له سه‌ر دوو ره‌گه‌ز كاریگه‌ری نیشان ده‌دا.
دۆبوار له كۆچیرۆكی ژنی تێك شكاو و ته‌مه‌نی شاردنه‌وه‌ی نهێنی و به‌تایبه‌تی له كورته چیرۆكی دۆڕاودا له ژنێك ده‌دوێ كه ژیانی به‌ختی مێردێك كردووه كه به‌جێی دێڵێ. مونیك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی چیرۆك، ته‌مه‌نی 40 ساڵه و موریسی مێردی پێی ده‌ڵێ كه له‌گه‌ڵ ژنێكی گه‌نج تر په‌یوه‌ندی هه‌یه. سه‌ره‌تا مونیك هه‌وڵ ده‌دات خۆڕاگر بێت و ده‌وری ژنێكی ئاشق و لێواولێو له تێگه‌ییشتن بگێڕێ و هیوادار بێ كه مۆریس بۆلای بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا ده‌بینین كه وا نابێت. نۆئێلی هه‌موو ویست و ئاره‌زووه‌كانی ئێستای مۆریس كه خوازیاری ژنێكی رێك‌وپێك و ئهمڕۆژینه به‌جێ دێنێ. وه‌ك چۆن مونیك وه‌ك هاوسه‌رێكی ئاشق و پاڵپشتی موریس سه‌رده‌مایه‌ك نیازه‌كانی به جێدێنا. ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پیاوێك له سه‌ره‌تای ژیانی كار و ده‌سه‌ڵاتخوازیدا پێویستییه‌تی.
موریس له دۆڕاو دا كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست نییه به‌ڵكوو وه‌كوو ژان ـ شارڵ له وێنه جوانه‌كان دا دیلی ده‌سه‌ڵاتخوازیی پیشه‌كه‌یه‌تی و هه‌وڵده‌دات وێنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بچه‌سپێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه به پێی بۆچوونه‌كانی دۆبوار پیاوان ئه‌گه‌ر بێئهخلاقیش بن به‌ڵام خراپ یان دژ به ژن نین و ژنان گه‌رچی قوربانی كرده‌وه‌ی پیاون، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆیان بارودۆخی قوربانی بوون پێك دێنن. مونیكیش ـ وه‌ك پۆل له ماندارنه‌كان دا ـ خۆی ده‌داته ده‌ست ئه‌م خه‌یاڵه كه ژیان ته‌نیا له سایه‌ی خۆشه‌ویستی پیاوێك دا مانای هه‌یه. كات، توانایی و جاری وایه به‌هاكانیشی به‌خت ده‌كات و وا بیر ده‌كاته‌وه به‌م كاره خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی مافی ئه‌وه. لێكدانه‌وه‌ی دۆبوار له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نییه كه ژنان هه‌قیان به ده‌سته و پیاوان خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نابه‌جێن. به‌ڵكوو زیاتر پرۆژه‌یه‌كی ئاڵۆز دێنێته ئاراوه كه تێیدا ژن و پیاو به شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه یه‌كتر له ناو ده‌به‌ن. ژنان هه‌موو شتێك له پێناو خۆشه‌ویستنی پیاوێك به‌خت ده‌كه‌ن. پیاوان ئه‌م ئه‌رك و خۆبه‌خت كردنه خۆههڵبژێرهی ژنان قبووڵ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كولتوورێكی نامۆیه كه ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ژن و پیاو به نموونه‌یه‌كی گونجاو داده‌نێ. به‌ڵام ئه‌م دوو ره‌گه‌زه له پێناو ئه‌مه ده‌بێ نرخێكی قورس بده‌ن. به‌م جۆره ژن هیچ كات توانای بیركردنه‌وه و كرده‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی نابێ. چوونكه ده‌بێ هه‌موو بواره‌كانی به‌پێی ویستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی رێك بخات و پیاوانیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست به تاوان كردن و گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به پاراستنی په‌یوه‌ندی گه‌لێكی نه‌زۆك.
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی فێمینستهكانی هاوچه‌رخ بڕوایان وابێ كه له بارودۆخه‌دا كه پیاو سه‌ربه‌خۆیه و ژن سه‌ربه‌خۆ نییه، پیاو به‌رده‌وام ره‌گه‌زی هه‌ڵبژارده و ژنان به‌رده‌وام دۆڕاوه. به‌ڵام دۆبوار به دوای پاراستنی دابه‌شكردنی ئه‌م دوو بایه‌خه ره‌هایه نییه، به‌ڵكوو له هه‌موو رۆمانه‌كانی دا ئاماژه به‌مه ده‌كا كه هه‌ر دوو ره‌گه‌ز به هۆی زێده‌ڕۆیی ئه‌و ئه‌شقه‌ی له ژنه ئاشقه‌كان دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئازار ده‌بینن. له راستی دا دۆبوار به‌ها ئیگزیستهنسیالیستییهكانی خۆی ده‌پارێزێ و له گشت به‌رهه‌مه‌كانی دا بڕوای به ئازادی تاك و توانای هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه هه‌یه. به‌ڵام له ماوه‌ی نێوان نووسینی كتێبی میوان و دۆڕاو دا گۆڕانكاری به سه‌ر دۆبواری نووسه‌ر دادێ. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی گۆڕانی وێناكردنی راده‌ی توانایی پیاو و ژن و به تایبه‌ت ژن بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی. له دیدی كرده‌وه زه‌مینییه‌كانی مرۆڤه‌وه، له نێوان كرده‌وه و تێگه‌ییشتوویی فرانسواز (میوان) و ئازار چێشتنی مونیك له ده‌روه‌ست بوون (دۆڕاو) دا جیاوازی هه‌یه. له‌وانه‌یه دۆبواریش پێی وابووبێ كه ئازادی رێژه‌یی پیاو و ژنیش هه‌ر به‌و راده‌یه لێك دوور بوون.
لێره‌دا ده‌بێ جه‌خت بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه روانگه‌ی دۆبوار له گه‌ڵ فێمینیسته رادیكاڵه‌كان كه پێیان وایه پیاو ئازاد و ژن دیله، یه‌ك نییه. دۆبوار له گشت رۆمانه‌كانی دا نیشانی ده‌دا پیاو و ژن هه‌ركیان له ژێر كاریگه‌رییه زۆرهملییهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی دان. موریس له دۆڕاو دا ده‌توانێ هاوسه‌ره‌كه‌ی به جێ بێڵێ، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وپه‌ڕی ئازادی نییه، چوونكه وه‌ك پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌بێ ئاستی خۆی نه‌دۆڕێنێ. ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ژنی نوێ دا ده‌وری ئاشقێكی بێوێنه بگێڕێ و له به‌رامبه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی ژیانی دا ده‌وری ئه‌و پیاوه بگێڕێ كه ئاشقی ژنێكی دیكه‌یه. ئازادییه‌كانی موریس به هۆی ژنی نوێ وه به‌رته‌سكتر بۆته‌وه. چوونكه ده‌بێ خواستی ژنه‌كه‌ی كه ده‌یه‌وێ مێرده‌كه‌ی له ئیش دا سه‌ركه‌وتوو بێ، له جنس دا به‌توانا بێ و ئاستێكی باشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ، به جێ بێنێ. له‌وانه‌یه بۆ تاقمێك له خوێنه‌رانی ئه‌و به‌رهه‌مه بههادانێكی ئه‌وتۆ له به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆراگری مونیك له به‌رامبه‌ر ره‌نج و ئازاردا گرینگ نه‌بێ. به‌ڵام دۆبوار نیشانی ده‌دات كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز ناچارن نرخی په‌یوه‌ندی نێوانیان ـ هه‌رچه‌ند جیاواز بێ ـ بیده‌ن. وه‌ك بۆمان ده‌ركه‌وت له نێوان میوان و دۆڕاو دا جۆرێك جێگۆڕكێ به‌و بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كراوه كه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤه. له‌وانه‌یه له‌ناوچوونی به‌هاكانی هیومانیزمی لیبڕاڵی پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، سیستمی پیاو سالارانه‌ی به‌هێزتر كردبێ. وادیاره ژن له زۆر سۆنگه‌وه ئازادی زیاتری به‌ده‌ست هێناوه: شێوازه‌كانی به‌رگریكردن له منداڵ بوون، ده‌ست راگه‌یشتن به بنكه‌كانی فێركاری و پیشه‌یی. ده‌كرێ ئه‌م گۆڕانكارییانه به واتای باشتر بوونی بارودۆخی ژیان بێ (له بیرمان نه‌چێ باشتر بوونی ئه‌م بارودۆخه ته‌نیا له ئه‌مریكا و ئوروپای باكووره و هه‌موو دنیا ناگرێته‌وه) به‌ڵام هاوكات له گه‌ڵ په‌سند كردنی ئه‌م راستییه ده‌كرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی له ره‌گه‌ز (كه چاوه‌ڕوانی زیاتری له ژنانه) بۆته هۆی خراپتر بوونی بارودۆخی ژنان. دۆبوار له دۆڕاو و وێنه جوانه‌كان دا نیشان ده‌دات كه ئیتر وێنه‌ی ژنی ناو ماڵ له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ته‌كنیك خوازدا ناگونجێ. ئێستا چاوه‌روانی له ژن ده‌كرێ كه بۆ نموونه ببێته نه‌شته‌رگه‌رێكی لێوه‌شاوه‌ی مێشك، كابانێكی بێ وێنه، هاوسه‌ر و دایكێكی بێ وێنه و یه‌كێ بێ له‌و ده‌هه‌زار كه‌سه چالاكه‌ی كه كۆمه‌ڵگا هه‌ڵیبژاردوون. ژنی ئارمانجی ده‌بێ دڵڕفێن، رووناكبیر و خۆشه‌ویست بێ. نموونه‌ی ژنێكی خه‌یاڵی ئه‌وتۆ له دنیای پیاو سالاری ته‌كنیك خواز دا زۆر كه‌مه، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو ئووستورهكان هێزی ئه‌م خه‌یاڵه له وه‌دی نه‌هاتنی دا نییه، به‌ڵكوو له‌و پێوه‌رانه دایه كه بۆ دنیای راسته‌قینه ده‌ست نیشانی ده‌كات. به پێی ئه‌مه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا كه به‌های زۆر به سه‌ركه‌وتن ده‌درێ، ئه‌گه‌ر ژن خاوه‌نی گشت یان لانی كه‌م به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژنی خه‌یاڵی نه‌بێ به دۆڕاو و شكست خواردوو ده‌ناسرێ. وه‌ك چۆن مونیك له دۆڕاو دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌رنج راكێشی نۆئێلی له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندییه رۆحی و ئه‌خلاقییه‌كانی نییه، به‌ڵكوو به‌و هۆیه‌یه كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی موریس سه‌باره‌ت به ژنی چالاك، وریا و سه‌ركه‌وتوو ده‌گونجێ. به‌لای موریسهوه گرینگ نییه نۆئیلی بیر و زین و چالاكییه‌كانی بۆ ئه‌و كارانه ته‌رخان بكا كه له باری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بێ به‌هان، له‌لای مۆریس گرینگ ئه‌و سه‌ركه‌وتن وشانازییهیه كه كۆمه‌ڵگا په‌سندی ده‌كات. وه‌ك چۆن مونیك بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه چالاكییه‌كانی، واته په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و ماڵداری، له ئێستادا به فێڕۆچوونی كاته. په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و كاری ناو ماڵ به‌های مادی نییه و به‌م هۆیه‌ش كۆمه‌ڵگایه‌كی كه گشت په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و هه‌موو جۆره ئیشێك به پێی به‌های ناوبازاڕ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ، بایه‌خی پێ نادات.
وه‌ك چۆن له رابردوو دا پیاو ناچار بوو بۆ پاراستنی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی، بژیوی هاوسه‌ره‌كه‌ی دابین بكات، ئێستاش بۆ پیاو گرینگه ژنه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌و قۆناغه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك توانایی بێت كه له بازاڕی كاڵا دا به‌هایه‌كی ناسراوی پێ بدرێ. ئه‌م گۆڕانكاریانه ـ كاریگه‌رییه‌كی ئاڵۆزی له سه‌ر ژن هه‌بووه: له لایه‌كه‌وه ژن بۆ ئه‌وه هان ده‌درێ كه له باری ئابوورییه‌وه له مێرده‌كه‌ی و به گشتی پیاو سه‌ربه‌خۆ بێ و له لایه‌كه‌ی تره‌وه ئه‌م گۆڕانه به واتای ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی تری (سه‌ره‌ڕای په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و ماڵداری) پێدهسپێردرێ.
به بڕوای دۆبوار له‌م گۆڕانه‌دا ژن له كاری ماڵێ كه پێی بڕاوه رزگار ده‌بوو، به‌ڵام بێجگه‌له‌وه ده‌یزانی كه ئیشی هه‌قده‌ست به ته‌نیا گه‌شه و ئازادی ژن مسۆگه‌ر ناكات. پرسیارێكی كه بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژن له باری عاتیفییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێ و له ده‌ست پیاو رزگار بێ ده‌بێ چ گۆڕانكارییه‌كی تر پێك بێ؟ واته ئه‌و بارودۆخه‌ی دۆبوار له كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م دا به توندی هێرشی ده‌كاته سه‌ر و له رۆمان و كورته چیرۆكه‌كانی دا باسیان لێده‌كا. به‌ڵام دۆبوار به هیچ شێوه‌یه‌ك دوور خستنه‌وه‌ی ژن له په‌یوه‌ندی عاتیفی له‌گه‌ڵ پیاو ره‌ت ناكاته‌وه:
تێكڕای فێمینیسته‌كان سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنی ئه‌شق و جێنده‌ریان پێناسه كردووه. به بڕوای هه‌ندێك ده‌بێ ده‌وری پیاو له ژیانی ژن بسڕدرێته‌وه. هه‌ندێكی تر خوازیاری مانه‌وه‌ی ده‌وری پیاون. من رای دووه‌م په‌سند ده‌كه‌م و دژ به ئه‌ندێشه‌ی حه‌بس كردنی ژن له ناو گێتۆ(1) ی ژنانه‌م. (بیره‌وه‌رییه‌كان)
كه‌واته په‌یوه‌ندی نێوان دوو ره‌گه‌ز ده‌پارێزرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌شق و جێنده‌ر سه‌رله‌نوێ پێناسه بكرێن. هه‌روه‌ها له چیرۆكه‌كانی دۆبوار دا پێناسه‌ی نوێ نادۆزینه‌وه. له كۆتایی كتێبی ره‌گه‌زی دووه‌م دا كۆمه‌ڵێك پێشنیار سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی پیاو | ژن ی گۆڕاو ئاراسته ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه پێشنیاره ته‌نیا وه‌ك پێشنیار ده‌مێنێته‌وه و تا راده‌یه‌كیش گۆڕانكاری ئایدیالۆژیكی پێوه دیاره. له ره‌گه‌زی دووه‌م و هه‌روه‌ها له رۆمان و كورته چیرۆكه‌كان دا فه‌زای مادی زیاتر به‌ستێنێكه (جاری وایه پڕ كێشه) كه تاك تێیدا بۆ گه‌یشتن به جۆرێك له جیاواز بوونی غه‌یره مادی هه‌وڵ ده‌دات. هه‌ر بۆیه له به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار دا زۆربه‌ی خواسته فێمینیستییه‌كانی سه‌رده‌م بۆ دابه‌شكردنی ئیشی ناو ماڵ و منداڵداری نێوان ژن و پیاو و مووچه‌ی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو و كۆتایی هێنانی جیاخوازییه یاساییه‌كان ناخرێته روو. ئه‌مه به واتای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییانه له لایه‌ن دۆبوارهوه نییه (به پێچه‌وانه هه‌موو كات به‌رگریی له‌م ئامانجه كردووه) به‌ڵكوو به راده‌ی پێویست ئه‌م ویستانه له به‌راورد له گه‌ڵ گرفته‌كانی تری ژیانی ژن (یان پیاو) به گرینگ دانانێ. به‌ڵام له چیرۆكه‌كانی دۆبوار دا بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌بیندرێ، واته هیچ كات وه‌ك دایك باسی ژن و وه‌ك باوك باسی پیاو ناكات. گه‌رچی له ماندارنه‌كان دا ئان خاوه‌نی كچێكه و له دۆڕاو دا مونیك خاوه‌نی دوو كچه، به‌ڵام باشترین په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دایك و كچانه به شێوه‌ی سارد و بهپهرێزانه وێنا كراوه. له لێدوانه‌كانی دۆبواردا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پیاو و ژن بۆشاییه‌ك ده‌بیندرێ. ئه‌ویش ئاره‌زووی بوونی منداڵ و ئه‌و خۆشی و ناخۆشیانه‌ی وه‌ك دایك و باوك ئه‌زموونی ده‌كه‌ن. هیچ كام له پیاوانی ناو رۆمانه‌كانی په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ منداڵه‌كانیان نییه، ئه‌گه‌رچی له ماندارنه‌كان دا رۆبێرت و پرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌میان له گه‌ڵ منداڵه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌زموونی ئه‌واندا جێی به‌های ژیانی ناو بنه‌ماڵه به‌تاڵه. وه‌سفی ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان پیاوان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به دوور له راستی نییه. به رای زۆربه‌ی فێمینیسته‌كان پیاوان زۆر كه‌م له گه‌ڵ منداڵه‌كانیانن. له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئه‌ركی قورسی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له سه‌ر شانی دایكه. خاڵی جێی سه‌رنج له‌و نموونه‌یه‌ی دۆبوار دا كه رۆڵی دایك و باوك نیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌كه‌می باسی راستهقیهنه ده‌كرێت. واته جاری وایه منداڵانێك هه‌ن كه له باری عاتیفییه‌وه گرینگی‌یان پێ نادرێ. مونیك وابه‌سته‌ی منداڵه‌كانییه‌تی، به‌ڵام منداڵه‌كانی ناتوانن بۆشایی نه‌بوونی موریس پڕ بكه‌نه‌وه. ئان زۆر جار له هه‌ڵسووكه‌وتی نادین تووڕه ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر نادین دا كێشه‌یه‌كی شه‌خسی نییه. له رۆمانه‌كانی دۆبوار دا كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان كه ژنن هیچ كات له به‌رامبه‌ر دایكیان دا راناوه‌ستن. ئه‌م كه‌سایه‌تییانه وه‌ك ژنی به‌هێز، هه‌ڵكه‌وتوو و (فرانسواز و ئان) سه‌ربه‌خۆ ده‌ژین و دێنه ناو دنیای رۆمانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه گه‌یشتوون و بۆچی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ده‌روه‌ست و چاره‌ڕه‌شی وه‌ك مونیك یان پۆل جیاوازن، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نییه، ئه‌گه‌ریش ببێ زۆر كورته. جێی پرسیاره بۆچی دوو كچه‌كه‌ی مونیك وه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازن، یه‌كیان سوننه‌تی و ئه‌ویتریان به شێوه‌یه‌كی تووڕه و تۆسنانه سه‌ربه‌خۆ و تێگه‌ییشتوو، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به جێمتمانه بوون و زۆرجاران نیه‌تخراپی نادین هیچ روون كردنه‌وه‌یه‌ك نییه. ئه‌مه راسته كه ده‌زگیرانه‌كه‌ی له شه‌ڕدا كووژراوه به‌ڵام روونكردنه‌وه‌یه‌كی گونجاو له سه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بیرتهسكانهی نادین به‌تایبه‌ت له پۆل نییه. به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له ماندارنه‌كان دا واته هه‌ڵسوكه‌وتی نادین له گه‌ڵ ئان و پۆل تایبه‌تمه‌ندی گرینگ و سه‌رنجڕاكێشی به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار ئاشكرا ده‌كات. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی ژنان به گشتی له گه‌ڵ ژنانی دیكه باش نییه. كاتێ له سه‌ر پیاوێك ركه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، زۆر به خراپی ده‌جووڵێنه‌وه و ئه‌م ئاكاره‌ش له كوشتنی ژنێكی تر له میوان دا تا نازنواندن و ركه‌به‌رایه‌تی نادین له ماندارنه‌كان و نوئێلی له چیرۆكی ژنی تێكشكاو دا به جیاوازی نیشان ده‌درێ. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه تا راده‌یه‌كی زۆر چیرۆكی دۆبوار له چیرۆكی نووسه‌رانی ژنی دیكه كه تێیدا ژنان و به تایبه‌ت خوشكان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ته‌با و نزیكن، جیا ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه جین ئاستین و جۆرج ئه‌لیووت ژنانێك وێنا ده‌كه‌ن كه هیچ خۆشه‌ویستییه‌ك له نێوانیان دا نییه. (له پاركی مێنیسفیلد و هه‌ست و هه‌ست كردن دا ركه‌به‌ریی له سه‌ر پیاوێك كه كاریگه‌ری ئه‌خلاقی به دواوه ده‌بێ، ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی خۆی) به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نیشان ده‌ده‌ن كه ژن ده‌توانێ په‌یوه‌ندی عاتیفی راسته‌قینه و ته‌نانه‌ت به‌دوور له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ساز بكا. جێی سه‌رنجه كه دۆبوار بۆ نیشاندانی نه‌بوونی شووناسێكی هاوبه‌شی ژنانه وته‌ی پیاوێكی نووسه‌ر، واته تۆلستۆی ده‌گێڕێته‌وه، له حاڵێكدا سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ژنانه ته‌نیا به چه‌ند نموونه له چیرۆكی ژنانی نووسه‌ر ئاماژه ده‌كرێ (مه‌گی تالیور له ئاشه‌كه‌ی ته‌نیش فۆلۆس، به‌رهه‌می جۆرج ئێلیۆت و جۆو له ژنانی بچووك به‌رهه‌می لویزامی ئێلكۆت یان كۆیله‌یی سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی كۆلت باسیان ده‌كات). به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رۆمانی میدێ مارچی جۆرج ئێلیۆت دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێناكرێ له خۆبه‌خشی و كه‌سایه‌تی مه‌زنییه‌تی سه‌باره‌ت به رۆزامۆندی بێزار كه‌ر و ده‌سه‌ڵاتخواز و هێزی ئارام و ئه‌خلاقی ئان له كتێبی وه‌سوه‌سه‌ی جین ئاستین دا ده‌توانێ ئازادی مێرده‌كه‌ی (كه هێشتا خۆشی ده‌وێت) كه ژنێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردووه، قبووڵ بكات. ئه‌م ژنانه وه‌ك ئه‌وی دیكه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن، به‌ڵكوو وه‌ك تاك بیر له‌و بوارانه ده‌كه‌نه‌وه كه ژنان بۆ بڕیاره ئه‌خلاقییه‌كان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و دوای په‌سندكردنی ئه‌و بوارانه به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه كرده‌وه له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش ئه‌م پاڵه‌وانانه له به‌ر هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان ته‌نرابێتن ـ هۆكارێك كه هیچ كام له پاڵه‌وانه‌كانی دۆبوار ناگرێته‌وه ـ بهدیلێكن له په‌نای وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی دۆبوار به‌رجه‌سته‌یان ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تییانه په‌یڕه‌وی له پێوه‌ر و سوننه‌ته‌كان ناكه‌ن و له هه‌مووان گرینگتر ئاماده‌ن له بواری ئهخلاقییهوههڵبژێرن كه ئاسایشیان مسۆگه‌ر نه‌كات و پیاوانیش په‌سندی نه‌كه‌ن.
له ره‌گه‌زی دووه‌م دا ناسینی ئه‌ده‌بیات به شێوه‌ی دۆبوار به واتای له‌به‌ر چاونه‌گرتنی به‌شێكی گه‌وره له‌و چاوهڕوانیانهیه كه ژنان ده‌توانن جێبه‌جێی بكه‌ن. مه‌به‌ستی ئه‌و باسكردن له پرسی چۆنییه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه له ئه‌ده‌بیات دا نییه، به‌ڵكوو ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بكه‌م كه بێجگه‌له ئایدیالۆژی زاڵی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و بێده‌سه‌ڵاتی ژنان كۆمه‌ڵێك به‌دیلی تریش هه‌ن. مێژوونووسان و ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بیات رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ باشتر چۆنییه‌تی خۆڕاگری ژنانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و ئه‌م روونكردنه‌وانه له سه‌ر رابردووی ژنانه، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانی دیكه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی وه‌ك سوننه‌تی ئه‌ده‌بی مه‌زن یان راڤه‌ی سوننه‌تی مێژوو ناوی ده‌به‌ن هه‌میشه روانگه‌یه‌كی كامڵ و راست نییه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كانی دۆبوار ئه‌م پرسیاره بێته ئاراوه كه ئایا ئه‌و به‌شێك له‌و گشتگیركردنهی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و بێده‌سه‌ڵاتی ژنان كه له ره‌گه‌زی دووه‌م دا له سه‌ری ده‌دوێ، له رۆمانه‌كانیشی دا ده‌قاوده‌ق ده‌ست نیشانی ناكا؟
ئه‌گه‌ر وای دانێین كه ئه‌م بابه‌ته یه‌كێك له ههوێنهكانی رۆمانی دۆبواره ده‌بێ بپرسین كه رۆمانه‌كانی دۆبوار به چ وردبینییهكهوه په‌یوه‌ندییه‌كانی تاكی و تایبه‌تی نێوان دوو ره‌گه‌ز ده‌خاته روو؟ ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ریالیزمی فێمینیستییه‌وه كه شێوازی ره‌خنه ئهدهبیهكهشی دیاری ده‌كا، چیرۆكه‌كانی دۆبوار لێكبده‌ینه‌وه ده‌بینین ئه‌م به‌رهه‌مانه خاوه‌نی به‌هایه‌كی یه‌كجار زۆرن. چوونكه رێك لایه‌نی ده‌روه‌ست بوونی عاتیفی ژنان ده‌خاته روو كه پێشتر فێمینیسته‌كان باسیا كردووه. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌مه دۆبوار كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری جیاواز وێنا ده‌كات كه بۆ ئه‌خلاقی جنسی ژن و پیاو به‌كار دێت و چه‌ند نموونه‌یه‌ك له هۆگرنه‌بوونی پیاو به هه‌ندێك له لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی بوونی ژنانه زه‌ق ده‌كاته‌وه. بۆوێنه له دۆڕاو دا موریسی بێوه‌فا هۆگرییه‌كی به‌و ماڵه نییه كه له رابردوو دا سووكنایی و چێژی پێده‌به‌خشی و خۆی به به‌شێكی ئه‌م ماڵه نازانێ.
به‌ڵام دۆبوار ئه‌گه‌ر له چیرۆكه‌كانیشی دا توانیبێتی واقعی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و ده‌روه‌ستی ژنان ئاشكرا بكات، دیسان جێی پرسیاره كه ئایا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك بارودۆخی ئاڵۆز وه‌ك ورووژاندن و رێككه‌وتن كه تایبه‌تمه‌ندی ناسراوی ژیانی زۆربه‌ی مرۆڤه‌كانه، به شێوه‌یه‌كی باش وێنا بكا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیات ئیراده‌ی مرۆڤی بۆ گۆڕان پێوه دیار نه‌بوایه و ته‌نیا ژیانی رۆژانه و دووپاته‌ی مرۆڤی نیشان دابوایه، لاواز و ده‌ست به‌تاڵ ده‌بوو. به‌ڵام دنیایه‌كی كه دۆبوار پێشنیاری ده‌كات دنیایه‌كه لێوڕێژ له عاتیفه‌ی زیندوو كه بڕیار و عاتیفه‌ی به ئامانج كرا‌و له تایبهتمهندییهكانیهتی. هۆی به‌رده‌وام بوون له ژیانی ژن و مێردایه‌تی دا نیازی مادی ژن و مێرد یان بوونی منداڵ نییه. گشت كه‌سایه‌تییه‌كان كاتێ بڕیار ده‌ده‌ن زۆر به‌كه‌می بارودۆخی مادی له به‌رچاو ده‌گرن. هه‌موو رۆماننووسه گه‌وره‌كانی ئوروپا پاره وه‌ك گرینگ‌ترین و یان به‌شێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی بوونی مرۆڤ داده‌نێن و له چوارچێوه‌ی ئه‌م سوننه‌ته دا به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێ كه‌سایه‌تی چیرۆكی وێنا بكه‌ن، ئه‌ویش بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه له بیری شێوه‌ی دابین كردنی بژیوی ژیان دابن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه وه‌ك چۆن ئێلیۆت، ئاستین، برۆنتهكان (ئیمیلی، ئان و شا‌رلۆت) و فلوبێر به باشی نیشانیان داوه پاره مرۆڤه‌كان پێده‌گه‌یه‌نێ.
كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك دڵخوازی یان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی نه‌كردن له گه‌ڵ مرۆڤ له‌دایك نابن، به‌ڵكوو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ئاكامی كولتوورێكن كه بۆ خۆی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام بوواری ته‌نیا به هۆی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌سایه‌تی رۆلان كه به مانای راسته‌قینه كڕدراوه، لێی نزیك ده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بهشكۆیانهی شارڵ بواری خاوه‌نییه‌تی به هۆی ره‌فتاری ناله‌بار و دوور له شارستانییه‌تی له به‌ر چاوی مێرده‌كه‌ی ده‌دۆڕێ. ئێما وه‌ك زۆربه‌ی پاڵه‌وانه ژنه‌كان ئه‌وه‌ی به ئه‌شق و جوانی داده‌نا كه به هۆی جلی گران بایی و سه‌روه‌ت پێی بگا. هۆگری و سه‌رنجدانی ژن به چۆنییه‌تی دابین كردنی ده‌وڵه‌مه‌ندی و پێگه‌ی پیاو له دنیای مادیدا كه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو، له دنیای دۆبوار دانیه. ته‌نیا كاتی وێناكردنی موریس و نۆئێلی له دۆڕاو دا ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه حوكم دانی دوولایه‌نه‌ی مرۆڤه‌كان له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی سه‌ڵتی تاك نییه، به‌ڵكوو نۆرم و ده‌سه‌ڵات خوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ره‌گه‌ز ده‌ورێكی گرینگ ده‌گێڕن. له هه‌موو رۆمانه‌كانی دیكه‌ی دۆبوار دا ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای خۆشویستنی دوولایه‌نه و كه‌سایه‌تی تاك بڕیار له سه‌ر خه‌ڵكانی تر ده‌درێ. له راستی دا كێشه‌كه له‌مه دایه كه كه‌س نییه تا ئه‌و راده‌یه به‌ره‌و تاك بوون رۆیشتبێ. كه‌واته ئه‌و شته‌ی تاك ده‌توانێ له خه‌ڵكانی تردا خۆشی بوێ یان رێزی لێ بگرێ زۆر جار په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌می به‌م خه‌ڵكانه‌وه هه‌یه و زیاتر به‌رفراوانی نیازه‌كان و مه‌به‌سته‌كانی له دیتران دا ده‌بینێته‌وه و نابێ به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مادی دابنرێ یان گاڵته‌ی پێ بكرێ. هه‌ندێك له ژنانی رۆماننووسی سه‌ده‌ی نۆزده سه‌باره‌ت به‌وه كه ژنان به چ شێوه‌یه‌ك پێداویستییه‌كان و چۆنییه‌تی جێبه‌جێ بوونی داواكارییه‌كانیان له پیاوان دا ده‌بیننه‌وه راشكاوانه دواون. به‌تایبه‌ت جۆرج ئێلیۆت زۆر سه‌ركه‌وتوانه نیشانی داوه ژن به چ شێوه‌یه‌ك له پیاو دا به دوای كه‌موكوڕییه‌كانی دا ده‌گه‌ڕێ. سپاردنی ئیراده به كه‌سێكی تر له میدێل مارچ دا به باشترین شێوه وه‌ك خوازبێنی كردنی لاید گیت له رۆزامۆند وێنا كراوه. لاید گیت حه‌ز ناكا له گه‌ڵ رۆزامۆند زه‌ماوه‌ند بكا و رۆزامۆندیش له حه‌ز و ئامانجه‌كانی لاید گیت تێناگا و به‌ڵام:
كه سه‌یری لاید گیتی كرد فرمێسكه‌كانی هاته خواری. هیچ وه‌ڵامێك له‌م بێده‌نگییه گونجاوتر نه‌بوو. لاید گیت خۆی دایه ده‌ست شه‌پۆلی عاتیفه‌وه و هه‌موو شتێكی له‌بیری خۆی برده‌وه. ته‌نیا بیری له‌مه ده‌كرده‌وه كه شادمانی ئه‌م بوونه‌وه‌ره جوان و دڵڕفێنه ده‌روه‌ستی ئه‌وه. ئارام له ئامێزی گرت. به‌ڵێ، عاده‌تی وابوو له ئاست داماوان و ره‌نجده‌ران دا له‌سه‌ره خۆ و مێهره‌بان بێ. (میدێل مارچ)
له‌م كاته‌وه لاید گیت دیلی كه‌سایه‌تی ناسه‌قامگیری رۆزامۆنده. نه ده‌توانێ رابكات و نه‌ده‌توانێ واز له دابینكردنی داواكارییه‌كانی رۆزامۆند بێنێ. گه‌رچی ئه‌و كاته‌ی تووڕ ده‌بێ ناڕه‌زایی خۆی نیشان ده‌دا به‌ڵام ناتوانێ به مانای راسته‌قینه وه‌ك پیاوێكی ئازاد هه‌ڵسووكه‌وت بكات.
زۆربه‌ی فێمینیسته‌كان لێره‌دا ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌ربه‌ست نه‌بوونی رۆزا مۆنده و ئه‌وه‌ی كه ده‌روه‌ستی پیاوانه. ناچاره وا بكات پیاوێك به پێی خواستی ئه‌و بجووڵێته‌وه. چوونكه ناتوانێ به هه‌وڵ و كۆششی خۆی به ئامانجه‌كانی بگا. ژنی ورده بۆرژوازی سه‌ده‌ی نۆزده، بێ مێرد نه‌یده‌توانی ببێته خاونی ماڵ و شوێنی پارێزراو له كۆمه‌ڵگادا.
پیاو له ژیانی ژن دا دوو ده‌وری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بینێ. فێمینیسته‌كانی سه‌رده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو هێشتاش ئه‌م رۆڵانه ده‌گێڕێ به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ. له درووشمه سیاسیه‌كان دا ژنی بێ مێرد هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نییه، به‌ڵام له واقعی كۆمه‌ڵگادا ئه‌و ژنه‌ی زه‌ماوه‌ند نه‌كات له بارودۆخێكی باش دا نییه. به‌م هۆیه‌شه‌وه وابه‌سته بوون به پیاو و په‌سند كردنی پیاوانه ئێستاش وه‌ك سه‌ده‌ی نۆزده، له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوونی ژنانه‌یه. ئه‌گه‌ر وای دانێین ئه‌م بانگه‌شه‌یه راسته و كاتێ دۆبوار سه‌رقاڵی نووسینی به‌رهه‌مه‌كانی بوو هێشتا وه‌ها بارودۆخێك زاڵ بوو، به‌ڵام دۆبوار كاتێ سه‌رنج راكێش بوونی پیاو و ژن شی ده‌كاته‌وه دابینكردنی سه‌روه‌ت و جێنده‌ر به بنه‌ما دانانێ. له میوان، خوێنی دیتران و ماندارنه‌كان دا نیشان ده‌دات كه پیاو و ژن چۆن ده‌توانن له گروپه سیاسییه‌كان دا و به شێوه‌یه‌كی بیرمه‌ندانه په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌وه بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م پرسیاره بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه كه پیاو و ژن له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان دا چی ده‌بینن وا له هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆیاندا نادۆزرێته‌وه. له نێو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له هه‌مووان زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر و گه‌شه‌كردووتر نیشان ده‌درێ (فراسواز و پی یێر له میوان و ئان و رۆبێرت له ماندارنه‌كان دا) جێی جێنده‌ر به‌تاڵه و ئه‌وه‌ی دوو كه‌س به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات دۆستایه‌تییه‌كی پته‌وه كه ده‌توانێ له نێوان دوو پیاو یان دوو ژنیش دا هه‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئێره‌یی بردن، ره‌نج كێشان و گرفته عاتفییهكان ـ وه‌ك چۆن ژن و مێردی ناوبراو تووشی ده‌بن ـ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو هاوڕه‌گه‌زدا كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئایا ئه‌م چه‌شنه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ی ژنانی ریزپه‌ڕ كه هاوڕێی دڵخوازی خۆیان ته‌نیا له نێو پیاوان دا ده‌دۆزنه‌وه ده‌توانێ كرده‌وه‌یه‌ك بێ له به‌رامبه‌ر به‌ئاگا بوونی كرچ و كاڵی سیاسی و رووناكبیرانه‌ی زۆربه‌ی ژنان؟ ئه‌گه‌ر وایه جێی بیركردنه‌وه‌یه كه له رۆمانه‌كانی دۆبوار دا ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی پیاوان به سه‌ر ژنان له سه‌ر بنه‌مای باڵاده‌ستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكوو هێزی رۆحی و رۆشنبیرانه‌یه. به‌ڵام له‌وانه‌یه واتای ده‌سه‌ڵاتی Phallic و سیمبوولیكی رۆبێرت له ماندارنه‌كان دا و پی یێر له میوان دا بۆ ئان و فرانسواز وه‌ك مانای ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌تی پیاوان بۆ ژنانی سوننه‌تی (دایكان و هاوسه‌رانی ناو ماڵ) نه‌بێ، به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ چه‌شنێ له ده‌سه‌ڵاته، واته جۆرێك توانایی بۆ تێگه‌ییشتن له یه‌كپارچه بوونی جیهان كه زۆر جار ژن به خاوه‌نی ئه‌م تواناییه نازانن. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ئه‌و ژنانه به‌توانا و پڕ به‌هره نین و زۆر هه‌وڵ ناده‌ن. ژنانێكی وه‌ك هێلێن له خوێنی دیتران و فرانسواز له میوان دا زۆر بوێرن و توانای ئه‌نجامدانی زۆر كاریان هه‌یه، به‌ڵام له به‌راورد له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان بۆ سیستماتیك كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به قه‌د مێرده‌كانیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و هێز نین. لێره‌دا گواستنه‌وه‌ی باسه‌كه له چیرۆكه‌كانی دۆبوارهوه بۆ په‌یوه‌ندی دۆبوار له‌گه‌ڵ سارتێر گونجاوه. له چیرۆكه‌كانی دۆبوار دا ژیاننامه به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی ته‌رخان كردووه. ده‌توانین بڵێین بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پۆزه‌تیڤ له نێوان ژنان و پیاوان دا كه له رۆمان و كورته چیرۆكه‌كانی دا ده‌بیندرێ هه‌مان په‌یوه‌ندی نێوان دۆبوار و سارتێره. دۆبوار راشكاوانه راده‌گه‌یه‌نێ كه كتێبی میوان ژیاننامه‌یه. له ماندارنه‌كان دا ئاماژه به زۆر كه‌س و شوێن ده‌كرێ كه دۆبوار له بیره‌وه‌رییه‌كانی دا ئاماژه‌ی پێ كردوون، تا ئه‌و جێیه‌ی كه‌سایه‌تی ئان له ماندارنه‌كان دا هه‌مان دۆبوار و كه‌سایه‌تی رۆبێرتیش هه‌مان سارتێری هاوڕێیه‌تی. به‌ڵام رۆماننووسه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مه‌كانیان دا باس له‌و مرۆڤ و رووداوانه بكه‌ن كه ده‌یانناسن و ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن له باره‌ی كولتوورێكی بێگانه‌وه بنووسن به‌رهه‌مه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێ (وه‌ك دۆبوار له رۆمانی هه‌موو ده‌مرن) و به‌م پێیه نابێ هه‌وڵ بده‌ین هاوشێوه‌كانی نێوان هه‌قیقه‌ت و چیرۆك ده‌ستنیشان بكه‌ین. به‌م پێیه به‌م ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین كه له به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار دا له كاتی لێكدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دوو ره‌گه‌ز نابێ گرینگی به‌وه بده‌ین كه دۆبوار تا چ ئاستێك ئه‌زموونی شه‌خسی خۆی به‌كار هێناوه، به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌مه له‌به‌ر چاو بگرین كه ئایا له رۆمانه‌كانی دۆبوار دا پێكهاته و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی چیرۆكیی پیاوسالارانه‌یه یان فێمینیستی. كه‌واته ده‌بێ ده‌ركه‌وێ ئایا شێوه‌ی نیشان دانی په‌یوه‌ندی ژن و پیاو به‌ڕاستی پێشه‌نگه و وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی ریالیزمی باسی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه كراوه یان ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌مه زه‌ق بكاته‌وه كه ژنان چۆن ده‌توانن زیاتر له پیاوان بچن تا ببنه ئه‌و ژنه سه‌ربه‌خۆیه‌ی كه له كۆتایی ره‌گه‌زی دووه‌م دا زاڵ ده‌بێ.
له رۆمانه‌كانی دۆبوار دا ئه‌و كاته ژن ئازاده كه مۆدێلی ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی پیاوانه ره‌چاو بكه‌ن و هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كانی دۆبوار هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پیاوسالارهن. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌رچی دۆبوار زۆر به وردی كه‌موكوڕییه‌كانی ژنانه ده‌خاته روو و به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ده‌روه‌ستی و درۆ وێنا ده‌كات، به‌ڵام زۆر كه‌متر ره‌خنه له پیاوان ده‌گرێ.
دۆبوار له میوان دا پیجیێر به‌وه تاوانبار ناكا كه گوێ له‌مستی گهزاویره به‌ڵكوو وه‌ك نموونه‌ی هێزی ئه‌خلاقی و پاراستنی بنه‌ماكان ستایشی ده‌كا. به‌ڵام ئاماژه به‌مه ناكا كه حوكمێكی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به پیاوێك كه ده‌توانێ ئاوا له به‌ر ده‌ستی ژنێكی وه‌ك گهزاویر دابێ ـ ئه‌و ژنه‌ی كه ته‌نیا سه‌رقاڵی تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بوونی جه‌سته‌یه‌تی ـ له راستی به دووره. به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سارد و بێلایه‌نی رۆبێرت كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئان بۆ لای پیاوێكی تر واته لوییس بچێ تاوانبار ناكات. به‌ڵام له راستی دا پاش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كرێ ئان به‌خته‌وه‌ر نییه و ژیانێكی به‌تاڵ له عاتیفه‌ی هه‌یه، باشتر وا بوو دۆبوار له په‌یوه‌ندی نێوان ئان و رۆبێرت بكۆڵێته‌وه. ئان به‌دوای پیاوێكی دیكه داده‌گه‌ڕێ و له كۆتایی دا هه‌ركیان زۆر خه‌فه‌ت بار ده‌بن. به‌ڵام هیچكات گوومان له راستی كرده‌وه و ئیشه‌كانی رۆبێرت ناكرێ. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی باشه بۆ په‌سند كردنی خه‌مساردانه‌ی ئایدیالۆژی پیاو سالارانه، واته قبووڵكردنی سه‌رقاڵ بوون به داهاتوویه‌كی پیشه‌یی، ده‌سه‌ڵاتخوازی سیاسی یان هه‌ر شتێكی دیكه بۆ پیاوان به ته‌واوی په‌سندكراو و ته‌نانه‌ت جێی رێزیشه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێش به ژیانی سۆزداریشان بگرێ. له راستی دا ئان له به‌ر ئه‌وه رۆبێرتی خۆش ده‌وێ چوونكه به سه‌ركه‌وتووییه‌كی پیشه‌یی باش گه‌یشتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ئان په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان سه‌رقاڵی رۆبێرت و ناڕه‌زایه‌تی خۆی و هه‌روه‌ها خۆشحاڵی له كاتی بینینی لوویس دا نابینێ. له هیچ شوێنێكی میوان دا په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان بێمتمانه‌یی و حه‌زی سه‌ره‌ڕۆ و بیرتهسكانهی نادین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان راكێشێ، له‌گه‌ڵ چالاكی دایك و باوكی نابینین. هه‌ڵبه‌ت تاوانبار كردنی دایكان به هۆی كه‌موكوڕی و شكستی منداڵه‌كانیان دروشمێكی فێمینیستییه. دۆبوار له هیچ جێیه‌كی كتێبه‌كه‌ی دا ئاماژه به‌وه ناكا نادین پێی خۆشه به پیاوی بزانن و ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ند كاریگه‌ریی باوكی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كارتێكردنی دایكی وه‌كوو نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ریه‌وه بێ، (دایكێك) كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پیاوێكی پیشه‌یی سه‌ركه‌وتوو نییه.
به‌م پێیه له به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار دا ئه‌و پیاوانه به باش داده‌نرێن كه په‌یوه‌ندییه‌كی عاتیفییان به منداڵه‌كانیانه‌وه نییه یان ده‌توانن خولیای ئه‌شقێك بن كه ده‌بێته هۆی ئازاری كه‌سێكی تر یان ئه‌وه‌ی وه‌ها به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بن كه پێیان وابێ هه‌موو ژێر ده‌سته‌ی ئه‌وانن (وه‌ك هانری له ماندارنه‌كان دا). به‌مجۆره و به دانانی به‌های باش بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی به هۆی ژیانی گشتی شیاوی ئه‌م حوكمهن، رۆبهڕووبوونهوهی له‌مێژینه‌ی نێوان پیاوانی هه‌رێمی گشتی و ژنانی هه‌رێمی تایبه‌تی ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی دۆبوار، رۆبێرت به پیاوێكی باش داده‌نێ، به‌ڵام فێمینیستی سه‌رده‌م ده‌ڵێ ئه‌و پیاوه‌ی سه‌باره‌ت به نیازه عاتیفیهكانی هاوسه‌ر یان كچه‌كه‌ی ئاوا كه‌مته‌رخه‌م بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئه‌خلاقی پۆزه‌تیڤ بێت به‌ڵام مرۆڤێكی باش نییه. دۆبوار بۆ به‌جێهێنانی كاریگه‌ریی توانا باڵاده‌سته‌كان پێوه‌ر و پێش گریمانه‌كانی پیاوان ده‌خاته روو. پییێر و رۆبێرت له باری ئه‌خلاقییه‌وه په‌سند كراون هه‌رچه‌ند پی یێر به‌هۆی بێوهفابوونی بۆته هۆی ئازاری زۆر و رۆبێرتیش هیچ تاوانێكی نییه، به‌ڵام به هۆی خه‌مساردی تاوانباره. له دنیای دۆبوار دا سه‌رنجدان و خه‌م خواردن بۆ دیتران (له ئاستێكی سه‌رتر له سه‌ڵت بوونی زه‌ین) و ئه‌ركی هه‌موو تاكێك سه‌باره‌ت به مرۆڤی دیكه (نه‌ك له پێناو ئامانجێكی سه‌ڵت وه‌ك ئازادی) كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی عاتیفه‌كانی شوێن بخاته سه‌ر كرده‌وه‌كانی، هه‌میشه له ریزی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیاوانی باش دانییه.
فێمینیسته‌كانی سه‌رده‌م ئێستاكه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ی جیاوازییهكانن كه له جۆری تێگه‌ییشتن و پێوانه ئه‌خلاقییه‌كانی نێوان ژنان و پیاوانه. هه‌مووان گرینگی كرده‌وه‌ی پیاویان له هه‌رێمی تایبه‌تی دا په‌سند كردووه. گه‌رچی له رۆمانه‌كانی دۆبوار دا پیاوی فێڵاوی نابینرێ، به‌ڵام هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوانانه‌ی كه فێمینیزم بۆ ئه‌خلاقی دیاری كردوون ناگونجێن. ده‌كرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه جه‌خت كردنی فێمینیزم له سه‌ر كرده‌وه‌ی تایبه‌تی (كه به گشتی له گه‌ڵ درووشمی شه‌خسی، سیاسییه دێته گۆڕێ) جاری وایه مه‌ترسی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی كێشه گشتییه‌كانی له‌خۆی دا حه‌شار داوه. به‌و واتایه‌ی كه به راده‌یه‌ك جه‌خت ده‌خرێته سه‌ر كرده‌وه‌ی تاك كه كرده‌وه‌ی گشتی فه‌رامۆش ده‌كرێ. به‌ڵام ئه‌مه به واتای سه‌ركۆنه‌كردنی دۆبوار نییه. دۆبوار به بڕیارێكی پته‌و و ئازاییهكی زۆره‌وه باوه‌ڕه سیاسییه‌كانی خۆی ده‌ربڕیوه. ئه‌م باوه‌ڕانه زۆر جار له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دژایه‌تییان بووه و جاری واش بوو ژیانی له وڵاته‌كه‌ی لێ تاڵ ده‌كرد. ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی دۆبوار شاهیدێكی باوه‌ڕپێكراون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنانیش وه‌ك پیاوان ده‌توانن خاوه‌نی باوه‌ڕه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌كان بن و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م باوه‌ڕانه‌دا بژین. له‌وانه‌یه ئه‌م گه‌واهی دانه له په‌نای ره‌گه‌زی دووه‌م دا گه‌وره‌ترین خزمه‌تێك بێ كه دۆبوار به فێمینیزمی كردووه. ***
په‌راوێز:
(1) گێتۆ له رابردوودا به گهرهگێك له شار ده‌گووترا كه جووله‌كه‌كان ناچار كرابوون كه له‌وێدا بژین و ئێستاكه به‌و كه‌مینه‌یه ده‌گوترێ كه به هۆی گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری له شوێنێكی دیاریكراودا نیشته‌جێن.
سه‌رچاوه:
زن و ادبیات ( سلسله پژوهش های نڤری درباره‌ی مسائل زنان )
گزینش و ترجمه: منیژه نجم عراقی، مرسده صالح پور، نسترن موسوی
نوبت اول 1382، تهران / نشر چشمه
م : وه‌رگێڕان
|
اکنون ساعت 11:34 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)