 |
|
behnam5555 |
03-21-2012 05:54 PM |
خیزانی به خته‌ور
خیزانی به خته‌ور
http://www.dabashan.net/cache/multit...ISH_family.jpg هیچ شتێك نییه له ژیان گرنگتر بێت له ته‌ندروستییه‌كى باش و خێزانێكى به‌خته‌وه‌ر .. توێّژه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییه‌كانى خێزانى به‌رگرى له‌ش زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌رى تووش بوون به جه‌لته‌ى دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش له رێگاى هێشتنه‌وه‌ى هۆرمۆنى تووره‌یی له ئاستێكى نزم .
وشه جوانه‌كان و هه‌سته ناسكه‌كان كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له به‌رده‌وام بوونى خێزانێكى نموونه‌یی . لێكۆلینه‌وه‌كانى ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌و كه زمانی ئاخاوتن كاریگه‌رى له‌سه‌ر رێژه‌ى كۆرتیزۆل له‌نێوان ژن و مێرده نوێییه‌كاندا هه‌یه و ئافره‌تیش زیاتر هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به وشه ناخۆش و نێگه‌تیڤه‌كان .
(( كۆرتیزۆل )) بریتییه له هۆرمۆنێك كه په‌یوه‌ندیداره به ده‌مار گرژى و تورِه‌یی و هه‌رچه‌نده مرۆڤ زیاتر تورِه بێت رێژه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه له خوێندا زیاتر ده‌بێت
له راستیدا ئه‌و خانمانه‌ى كه رێژه‌ى كۆرتیزۆلیان زیاد ده‌بێت زیاتر رووبه‌رووى ته‌لاق و جیابوونه‌وه‌ى هاتوون دواى تێپه‌ر بوونى 10 سال له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه .
خانمان به‌رێژه‌یه‌كى زیاتر رووبه‌رووى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بنه‌وه له خوێن بۆیه ئه‌وان پێوه‌رێكى گرنگن بۆ په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان .
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ش دووپاتیان كردۆته‌وه كه خانمان كاردانه‌وه‌ى زیاتر له جه‌سته‌یان به دی ده‌كرێت به‌به‌راورد له‌گه‌ل پیاوان له‌كاتى كێشه خێزانییه‌كان .
به‌لام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت فێر بێ چۆن قسه و گفت‌و گۆ له‌سه‌ر كێشه خێزانییه‌كانی نێوان خۆی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بكات به رێگه‌یه‌كى هێمن و ئه‌رێنى ته‌نانه‌ت له كاتى توورِه‌ییشدا .
چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وت و رێگایه‌كى كاریگه‌ر هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ئه‌وانیش :
-هه‌وڵ بده پلانه‌كانت بگۆریت ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ت له‌گه‌ل به‌رامبه‌رت نه‌گونجێت . ئه‌مه باشتره له‌وه‌ى سوورِ بیت له‌سه‌ر -ئه‌نجامدانى كارێك كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت پێی ناخۆش بێت و ببێته هۆى په‌یدا بوونى جۆرێك له كێشه له‌نێوانتان .
-با هه‌رده‌م ده‌نگت هێمنانه و نزم بێت به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای گفتۆگۆكان .
-ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌كار مه‌هێنه كه ئاماژه بۆ بێ ریزى و خۆشنه‌ویستن ده‌كه‌ن .
-هه‌وڵ بده ئه‌و ده‌سته‌واژانه كه‌م بكه‌یه‌وه كه ره‌خنه له كه‌سێتى و هه‌ڵس و كه‌وتى بكات .
-هه‌وڵ بده بۆ ماوه‌ى 20 خوڵه‌ك خۆت خاو بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بیته‌وه ئه‌گه‌ر پێویستت پێ هه‌بوو .
هه‌ر هاوسه‌رێك پێویستی به لێك نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌رێنى و گۆرِینه‌وه‌ى راو بۆچوون و گفتۆ گۆ هه‌یه له بابه‌ته جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له گه‌وره‌بوونى قه‌باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه ، چونكه ژن و مێرد له‌وانه‌یه به‌درێژایی رۆژ خه‌ریكى كارى ده‌ره‌وه بن و دواتریش له‌ماڵ خه‌ریكى كاروبارى منداڵه‌كان بن بۆیه راگۆرِینه‌وه‌و گفتۆگۆكان پچرپچر ده‌بن و ده‌بێت دووباره په‌یوه‌ندییه عاتفییه‌كان نوێبكرێنه‌وه له‌نێوانیان ئه‌ویش له‌رێگه‌ی :
-هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شتێكى بچووك و به‌ته‌نیا له ئێواره‌یه‌كدا .
-دواى گه‌رِانه‌وه له‌شوێنى كاره‌وه بۆ ماڵ بۆماوه‌ى 20 خوڵه‌ك به‌ته‌نیا پێكه‌وه بن .
-دیاری كردنى دوو كاتژمێر له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ده‌رچوون .
-پابه‌ند بوون به‌و هه‌نگاوانه و چه‌سپاندنى له ژیانى رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به عاده‌تێكى ئاسایی .
له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیر هه‌رده‌م خێزان رووبه‌رووى كۆمه‌لێك كێشه ده‌بێته ئه‌ویش له ئه‌نجامى راهاتنى هه‌ر كه‌سێك له سیسته‌مێكى دیاریكراوى ژیان . به‌لام دواى هاوسه‌رگیرى ده‌بێت هه‌موو شتێك دابه‌ش بكه‌ن له ژیان و ئه‌ركه‌كانى رۆژانه‌یان و ته‌نانه‌ت شه‌ونخوونى و پشووه‌كانیانیشان .
بۆیه له‌كاتى ئاماده‌كردنى سیسته‌مى ژیانت و دیاریكردنى پلانه‌كانت پێویسته لایه‌نه‌كه‌ى تریش پشتگوێ نه‌خه‌یت پێویسته ئه‌م خالانه له‌به‌ر چاو بگریت :
-گفت‌و گۆكردن له‌سه‌ر شێوازى ژیانت له‌گه‌ل لایه‌نى به‌رامبه‌ر
-سوورِ نه‌بوون له شتێكى دیاریكراو كه تۆ به‌باشی ده‌زانیت .
-دۆزینه‌وه‌ى شتی نوێ كه هه‌ردووكتان تیایدا به‌شدار و هاوبه‌ش بن .
|
اکنون ساعت 01:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)