 |
|
behnam5555 |
04-10-2012 06:54 AM |
به‌ردی هه‌تاو
به‌ردی هه‌تاو
ئۆکتاویۆ پاز
وه‌رگێڕانی: مراد ئه‌عزه‌می
به‌ردی هه‌تاو له یه‌ک دوو ڕسته‌دا چڕ ناکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک زۆربه‌ی شاکاره شێعریهکانی ئه‌م چاخه، پێکهاته‌یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه که خۆی ڕهخنهلهخۆی ده‌گریت. یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش، ئه‌مه‌سه که ڕه‌خنه‌گری کارامه ده‌کاته شتێکی بێ که‌ڵک. هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه که ڕێ وشوێنێک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق پێشنیار کات ودوایه‌ش ده‌سته‌ونه‌زه‌ر بێده‌نگ بوه‌ستیت، چاره‌یه‌کی دیشی نییه جگه‌له بێده‌نگ بوون. بۆیه‌ش تکایه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌کییه، فه‌رامۆشی که‌ن. ئه‌وه وه نه‌قڵی ئه‌و به‌یت بێژه ده‌چیت که دوای ئه‌وه‌ی لێی ده‌پرسن ئه‌ی که‌نگی ده‌گه‌یه سه‌ر نه‌قڵه‌که ، ده‌ڵێ گه‌لۆ،ده ئه‌وه هه‌ر نه‌قڵه‌که خۆی بووئیدی. شێعری پاز چیرۆکێکی بێ کۆتایه له ئه‌زمان چیرۆکبێژێکی بێ کۆتا. چیرۆکه‌که‌ی چیرۆکی دی ده‌گێڕیته‌وه‌و، ئه‌وانیش ده‌بنه نه‌قڵی به‌یت بێ‌ژان. پرسیار: کێ چیرۆکی ده‌ست پێ کرد؟ پاز له‌سه‌ر وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، تا ڕاده‌ی گونجاوی هه‌ر شاعیرێکی نوێخوازی ناسیاوم، نزیک بۆته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شاعیرێکی به ئه‌زموون پێی وایه که وه‌ڵامێکیش له گۆڕێ دا نییه، جگه له نیشانه‌ی پرسیارێک، یان ئه‌وه‌تا له به‌ردی ههتاودادووخاڵی له‌سه‌ر یه‌ک، که خوێنه‌ر بانگهێشتن ده‌که‌نه دووباره‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق.
ئه‌م ده‌قه شێعریه، له‌سه‌ر شێوازی[1] (Finigan’s Wake ) هۆنراوه‌ته‌وه که وه‌ک تراپیستهکان[2] له نێوان درکاندنی هه‌مووشتێک وبێدهنگییهکی تۆخ دا دێت وده‌چیت. ئه‌وه ده‌قێکه هه‌مووان پێویستیان به هۆنینه‌وه‌ی هه‌یه. پرسیار: بڵێی دانتهش هه‌ستێکی ئاوای هه‌بووبێت؟ وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ت هه‌روابووه. ئه‌گه‌ر نیازتان به تاریفیک هه‌یه،ئه‌وجا ده‌ڵێم به‌ردی هه‌تاو شێعرێکه لهسهرڕێچکهی هێراکلیتوس و، هه‌ر وه‌ها ده‌قێکه په‌سه‌ندی مارتین بوبێر3 ، که پێی وابوو ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له ناهومێدی ئێگزیستانسیالیستی، دۆزینه‌وه‌ی خوده له‌هه‌ناوی دیتران دا. بۆیه ش ئه‌وه شێعرێکی سیاسییه، ئه‌گه‌ر چی فڕیشی به‌سه‌ر ڕێ وشوێنه ساکاره به‌شه‌ر دۆستانهکانهوه نییه. هه‌روا، ئه‌و ده‌قه وه‌ک باقی شێعره‌کانی پاز، هونراوهیهکه له‌سه‌ر خه‌و وێ نه‌که‌وتن.
نووسه‌ر: دۆناڵد گاردنێر، وه‌رگێڕی ئینگلیسی شێعره‌که
سێزده‌هه‌مین ده‌گه‌ڕێته‌وه... ئه‌وه یهکهمینهکهیه؛
وه هه‌میشه‌ش هه‌ر یه‌کێکه- له‌وانه‌شه ئه‌وه ههرترووکهیهک بیت؛
ئه‌رێ تۆ شازاده‌ی، تۆ،ئه‌ی هه‌وه‌ڵین ودواههمین؟
ئه‌رێ تۆ پاشایت، تۆی بێ هاوتاو دواهه‌مین مه‌عبوود؟
به‌شێک له شێعری "ئارتمیس"به‌رهه‌می ژێراردۆ نێروال
شۆڕه‌بییه‌ک له بللور، سپیدارێک له ئاو
ئاوپژێنێکی بڵیند ، که با ده‌یچه‌مێنێته‌وه،
دره‌ختێکی سه‌ماکار و بنجی له قووڵایی دا،
به‌ستێنی چۆمێک که ده‌چه‌مێته‌وه‌و، ده‌خزێته پێش،
بهسهرخۆدادهشکێتهوهو، ده‌سووڕێته‌وه‌و
به‌رده‌وام ده‌ڕێ دایه:
کوێره‌ڕێی بێده‌نگی هه‌ساره‌کان
یان ئه‌و به‌هارانه‌ی به‌ئه‌سپایی تێپه‌ڕین،
ئاوێک له پش جووتێ پێڵووی داخراو
که سه‌ر له به‌ری شه‌و ڕهساڵهتێ هه‌ڵده‌قوڵێت،
حزوورێکی بێ هاوتا له به‌رودوای شه‌پۆلان،
هه‌موو شت داده‌پۆشێ شه‌پۆل دوای شه‌پۆل،
ئاقارێک له‌سه‌وز که بێ کۆتایه،
وه‌ک تروسکه‌ی برووسکه‌ی ئه‌و باڵانه‌ی
له ناخی ئاسمان دا په‌ل ده‌بنه‌وه،
*
ڕچه‌یه‌کی شکاو له ناخی بیابان دا،
له ڕۆژانی داهاتوو و،
نیگای به‌مۆله‌ق وخهمناکی قه‌ره‌به‌ختی،
وه‌ک باڵنده‌یه‌ک که چریکه‌ی، دارستان ده‌کاته به‌ردو،
ئهوشادیه باهاوردانهی که هێشتاش له سه‌رچڵه شاراوه‌کانه‌وه
به‌سه‌رمان داده‌بارێن،
ساته نوورانیانهی باڵنده‌کان به ده‌نووک ده‌یبه‌ن،
مزگێنیانه‌ی له لهپمانهوه لێوڕێژ ده‌بن،
*
حزورێکی له گوێن هێرشی ناکاوی گۆرانی،
وه‌ک شنهبایێک که له‌ئاوری دارستان دا ده‌چڕێت،
نیگایێکی به‌مۆله‌ق وبه‌رده‌وام که ئوقیانووسه‌کان و
کێوه‌کانی جیهان له حه‌وادا ههڵداوهسیت،
بارستێک له نوور که له عهقیقێک بگوزه‌رێ،
ده‌ست ولاقێک له نوور، ورگێک له نوور، که‌ناره‌کان،
ڕه‌وه‌زێکی له‌به‌ر هه‌تاو سوتاو ، بهندهنێک له ڕه‌نگی هه‌ور،
له ڕه‌نگی ڕۆژ که به له‌ز قه‌ڵه‌مباز ده‌دات،
کات ده‌بریسکێته‌وه و بارستی هه‌یه، جیهان ئێستا له‌وبه‌ر جه‌سته‌ی تۆوه دیاره‌و،
له زوڵاڵییهتی تۆوه‌یه که زۆڵاڵه،
*
من له ته‌لاره‌کانی ده‌نگه‌وه تێده‌په‌ڕم،
له نێوانی بوونه‌وه‌ره زایهڵهییهکانهوه ده‌خزێم،
لهوبهرزوڵاڵییهتهوه وه‌ک کوێرهپیاوێک ده‌ڕوانم،
له دانه‌وه‌یه‌ک دا ون و لهزایهڵهیهکی دی دا له‌دایک ده‌بمه‌وه،
ئه‌رێ ئه‌ی دارستانه کۆڵه‌که گوڵاوه‌توون بووهکانیسیحراوی،
من له ژێر ئاسمانه‌کانی نووره‌وه
دهخزێمهدهناخی ته‌لاره دره‌وشاوه‌کانی پاییزه‌وه،
من له نێوانی جه‌سته‌ی تۆوه وا تێده‌په‌ڕم که له نێوانی جیهانه‌وه،
ورگی تۆ گۆڕه‌پانێکه له ژێرههتاو سووتاو
مهمکهمانت دوو په‌رسگه‌ی جمکن که له‌وان دا
خوێنت پاسگری نهێنییه‌کانی هاوته‌ریبی خۆیه‌تی
وه‌کو لاولاوه لێت ده‌هاڵێن نیگاکانم ،
تۆ ئه‌وشاره‌ی که ده‌ریا گه‌مارۆی داوی،
ئهوشوورانهی که ڕووناکی دوو له‌تی کردوون،
له ڕه‌نگی خۆخ، شۆڕه‌کات
له ڕه‌نگی ئه‌و ڕه‌وه‌زو باڵندانه‌ی
که مل که‌چی نیوهڕۆیهکن هه‌مووانی ههڵڵوشیوه،
له‌ڕه‌نگی خولیاکانم جلت پۆشیوه‌و
وه‌ک ئه‌ندێشه‌م ڕووت وقووت ده‌ڕۆی،
من له نێوانی چاوه‌کانت وادهگوزهرێم که له نێوانی ئاو،
ئه‌و چاوانه‌ی که به‌وره‌کان بۆ نۆشینی خه‌ون دێنهده که‌ناری،
ئه‌و بڵێسانهی که باڵنده‌ی باڵ زێڕین له نێوانی دا دهبیتهخهڵووز،
من له نێوانی ته‌وێڵت تێده‌په‌ڕم واکه له نێوانی مانگ،
له نێوان ئه‌ندێشه‌ت وه‌ک له نێوانی هه‌ورو،
له نێوانی ورگت ئه‌وتۆ که له نێوانی خه‌ونه‌کانت،
*
مه‌زرای گوڵهدانی داوێنت به قنهقن ده‌خوشێت ودهچڕێت،
داوێنی بللورینت، داوێنی ئاوت،
لێوه‌کانت، تاوێ له زوڵفت، نیگاکانت،
سه‌رله‌به‌ری شه‌و ده‌باری، سه‌رله‌به‌ری ڕۆژ،
سینگم به‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئاوت لێک ده‌که‌یته‌وه،
چاوه‌کانم به ده‌می ئاوت وێک دێنی،
له ئێسکم داده‌باری و، له سینه‌م دا،
تاقوڵایی داده‌کوتێ ڕیشه ئاوژییه‌کانی، دره‌ختێکی شلئاو،
*
من وه‌ک چه‌مێک ته‌واوی درێژاییت ده‌پێوم،
له جه‌سته‌ت تێده‌په‌ڕم وه‌ک له نێوانی جه‌نگه‌ڵێک،
وه‌ک کوێره‌ڕێیه‌ک که‌سه‌رگه‌ردانی کوێستانانه و
به‌له‌ز به‌سه‌ر لێواری هیچ داده‌چه‌مێته‌وه،
من بهسهرلێواری تێخی ئه‌ندێشه‌ت دا ڕێگا ده‌پێوم و
سێبه‌رم به‌رده‌بیته‌وه سه‌ر پشکووتنی ناوچاوانت وله‌ت له‌ت ده‌بیت،
له‌ت وکوتهکانم یه‌ک به یه‌ک کۆ ده‌که‌مه‌وه و
بێ جه‌سته ڕێگا ده‌پێوم، به کوڕهکوڕوبنجۆڕانه،
*
داڵانه بێ بنه‌کانی بیره‌وه‌ری،
درگائاواڵانهی ڕووبه هۆدهیهکیبهتاڵ
که له‌ودا سه‌رله‌به‌ری هاوینه‌کان یه‌ک جێ ده‌ڕزن،
ئه‌و جێگایه‌ی گه‌وهه‌ره‌کانی تینوایه‌تی یه‌ک جێ ده‌سووتێن،
ئه‌و سیمایه‌ی ههرکهدێتهوه یادم ده‌سڕێته‌وه،
ئه‌و ده‌سته‌ی هه‌رکه ده‌ستمی لێ ده‌ساوم له‌ت له‌ت ده‌بیت،
ئه‌و ته‌ونه‌ی جاڵجاڵۆکه‌کان له ئاژاوه‌دا
له ده‌وران ده‌وری زه‌رده‌خه‌نه‌کانی ساڵه تێپه‌ڕبووه‌کان تهنیویانهتهوه،
*
له پشکوتنی ناوچاوانم دا ده‌گه‌ڕێم،
ده‌گه‌ڕێم بێ دۆزینه‌وه‌یه‌ک، من له یه‌ک ده‌م ده‌گه‌ڕێم،
ڕوخسارێک له برووسکهوپهشێوی،
که له نێوانی لقه داگیربووهکان له شه‌ودا هه‌ڵدێ،
سیمای باران له دارستانی سێبه‌ره‌کان دا،
ئاوێک که شێلگیرانه به ته‌نیشتمه‌وه خوڕه‌ی دێ،
*
ده‌گه‌ڕێم بێ ئه‌وه‌ی ببینمه‌وه، به ته‌نیاش ده‌نووسمه‌وه،
که‌س لێره نییه، ڕۆژ ده‌که‌ویت، ساڵ ده‌که‌ویت،
من هاوڕێی ساتێکه‌وه ده‌که‌وم، ده‌که‌ومه ده قوڵاییه‌وه،
کوێره‌ڕێیه‌کی نادیاری سه‌ر ئاوێنه‌کان،
که وێنه شکاوه‌که‌م چه‌ن پات ده‌که‌نه‌وه،
یا به سه‌ر ڕۆژه‌کان دا ده‌گوزه‌رێم، به‌سه‌ر ساته ماندووه‌کان دا،
یان نیسهی داوێمه سه‌ر ئه‌ندێشه‌م،
له دوای ساتێکدا پێ له‌سه‌ر ئه‌ندێشه‌م داده‌گرم،
*
من به‌دوای ئه‌و ده‌مه‌ی وه وێڵم که به قهراباڵندهیهک دڵگیره ،
من له هه‌تاوی کاتژمێر پێنجی ئێوارێ ده‌گه‌ڕێم،
که له‌سه‌رخۆ به‌رده‌بیته‌وه سه‌ر لادیواره ژهنگبهرهکانهوه،
زه‌مه‌ن به‌ره‌کانی پێدهگهیاندو
که دهقهڵهشی، کیژان به هه‌ڵه‌داوان له هه‌ناوه گوڵ ڕه‌نگه‌که‌ی دههاتنهدهرێ و
له حه‌ساره بهردڕێژهکان دا بڵاوه‌یان ده‌کرد،
یه‌ک له‌وان به باڵای به‌قه‌را پاییز به‌رزی و
جلوبه‌رگێ له نووربه له‌نجه‌و لار له ژێر ئاسمانان دا ده‌هات و ده‌چوو،
ڤاڵایی لێی ده‌هاڵا و
له‌پێستێکی تری هه‌ڵده‌کێشا که زێوین تر‌و زوڵاڵتر بوو،
*
به‌ورێ له ڕه‌نگی نوور، ئاسکێکی قاوه‌یی
که شه‌وگه‌ڕان شوێنیان هه‌ڵگرتووه،
ئه‌و کیژه‌ی نیگامی دزیبوو
له هه‌ژمه‌تی بارانی سه‌وز، وهسهرپاردهی مانگه‌شه‌ودا چه‌مابۆوه،
ڕوخساری بێ ئه‌ژماری کیژۆڵه
ناوتم فه‌رامۆش کردووه،مێلۆسینا،
لۆرا، ئیزابێل، پێرسێفۆنێ،ماری،
تۆههمووی ئه‌م ڕوخسارانه‌ی وهیچیشیان نی
دره‌خت وهه‌ور وه‌ک تۆ ده‌چن،
تۆ ته‌واوی باڵنده‌کانی وئه‌ستێره‌یه‌کی تاک وتهرای،
تۆ لێواری خه‌نجه‌ری،
په‌رداخه خوێنی سه‌رده‌ستی جه‌للادی،
ئه‌و لاولاوه‌ی که ڕۆح له ئامێز ده‌گریت و ڕێکی دهکوشیت،
ڕه‌گی دهردهکێشیت وله خۆی جوێی ده‌کاته‌وه،
*
دهسنووسیی ئاور له‌سه‌ر شه‌وه،
درزی سه‌ر ڕه‌وه‌ز، شای ماران،
کۆڵه‌که‌ی مژ، کانیاوێ له‌سه‌ربه‌رد،
ئاڵقه‌ی مانگه‌شه‌و، هێلانه هه‌ڵۆ
تۆوی ڕازیانه، دڕکێکی مه‌رگ هێنه‌ر
که سزاههرمانهکهی خۆی ده‌به‌خشیت،
وه‌ک کیژۆڵه‌ی دۆڵه‌کانی زه‌ریاو
پاسه‌وانی دۆڵی مه‌رگ،
لاولاوه‌ی هه‌ڵواسراوی هه‌ڵدێری خه‌وناوی
نیلوپهڕی ئاوێزان، گیای ژه‌هراوی،
گوڵی په‌سڵان ، هێشووی ژیان،
خاتوونی بلوێرژه‌ن وبرووسکه،
ههودایێ له یاسه‌مه‌ن، خوێی سه‌ر برین،
چڵێ گوڵی سوور بۆ پیاوی ئه‌نگاوته،
به‌فریی تهمووز،مانگی هه‌ڵواسراو،
دهسنووسیی زه‌ریا لهسهرگاشهبهردی ڕه‌ش،
دهسنووسیی هه‌تاو، ده‌نکه‌ی هه‌نار،گوڵه‌گه‌نم.
*
ڕوخساری بڵێسه‌کان، ڕفێنراوو قوت دراو،
ڕوخساری لاو
له‌یستۆکی ساڵانێکی وه‌ک تارمایی به له‌نجه، تێپه‌ڕین
که له‌یستۆکی ڕۆژانێکه که به ده‌ور هه‌مان حه‌وشه‌و هه‌مان حه‌ساردا ههڵدهسووڕێنهوه،
به‌له‌ز گڕدهگریت و ڕوخسارهجۆراوجۆرهکانی ئاور
یه‌ک ده‌گرنه‌وه،
ناوه‌کان هه‌ریه‌ک ناون.
سه‌ده‌کان هه‌ر یه‌ک ده‌من و،
بۆ هه‌موو سهدهکانیی سه‌ده‌ش
جووتێ چاو ڕێ له داهاتوو ده‌گرن،
*
له به‌رامبه‌رم دا شک نابه‌م هیچ ,ده‌مێک نه‌بێت
که ئه‌و شۆ
له گره‌وی خه‌ونی وێنه لهیهکترهاڵاوهکان دایه،
که دوور که‌وتۆته‌وه له‌خه‌ون ئاوا تاڵ،
که‌بۆشایی ئه‌وشۆ ڕفاندوویه‌تی،
ئه‌و واژه‌یه‌ی پیت به‌پیت کاڵ بۆته‌وه
ئه‌و ده‌مانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مان ڕیخۆڵکهکانی هه‌ڵده‌ڕێژیت و
جیهان به گه‌ڵاڵه‌ی جینایه‌تێکی داڕێژراو
درگاکانی ڕۆح ده‌کوتیت.
*
هه‌رله یه‌ک چرکه‌دا که شاره‌کان،
ناوه‌کان وگوڵهکان و،هه‌ر نیشانێکی ژیان،
ده‌ڕژێنه دهپشت ناوچاوانی کوێری منه‌وه،
ئه‌وده‌مه‌ی که سوانی مه‌زنی شه‌و
ئه‌ندێشه‌م تێک ده‌شکێنیت،ئێسقانه‌کانم تێک دهقرمێنیت و،
خوێنی من هێورهێور ده‌بزوێت و،
ددانه‌کانم ده‌سوێن وپێڵووکانم،
به هه‌وران داده‌پۆشرێن ورۆژان وساڵان
بارسایی قورسی ترسێکی به‌تاڵ کۆده‌که‌نه‌وه،
*
ئه‌و ده‌مه‌ی کات باوه‌شێنه‌که‌ی توند ده‌گرێته ناوله‌پ و
له‌پش وێنه‌کانییه‌وه هیچ جووڵه‌یه‌ک نابینرێت
سات قه‌ڵبه‌زه‌ی ده‌داته‌وه ناودڵی خۆی ووهسهرئاودهکهویت
له‌و شوێنه‌ی که گه‌مارۆی داوه مه‌رگ له‌هه‌ر لاوه،
شه‌ویلکه خه‌مبارو باوێشکئاویهکانی شه‌وو
سرتهوقورته ڕقئاویهکانی مه‌رگ به هه‌ڵپه‌ڕکێ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ن،
مه‌رگ زینده‌و ده‌مامک دار،
سات ڕۆده‌چیته ناو دڵی خۆیه‌وه،
وه‌ک مستێکی داخراو،
ته‌پۆلکه به‌رێکی له‌ناخه‌وه وێڕادهگات،
له ده‌روونه‌وه خۆی ده‌خواته‌وه،ده‌قه‌ڵشی ولێک ده‌بیته‌وه
ساتی ڕوون ده‌رگا له‌سه‌ر خۆی گاڵهدهدات،
لهههناوهوه وێڕادهگات و ڕه‌گ دادهکوتێته ناو قوڵاییه‌وه،
لهههناومهوه هه‌ڵده‌دات وهه‌موو گێانم داگیرده‌کات،
لق وپۆ وڕێنهئاویهکانیی توڕم هه‌ڵده‌ده‌نه ده‌ره‌وه،
ئه‌ندێشه غهریبهکانم پۆلی باڵنده‌کانی ئه‌ون ،
هه‌نارده‌که‌ی له ده‌مارانم دا ده‌گه‌ڕێت،
له دره‌ختی تێ گه‌یشتن، له به‌ری بۆگه‌نی زه‌مان دا،
*
ئه‌رێ ژیان که تۆده‌بێ بژین،که‌تۆ ژیاون،
ئه‌وکاته‌ی دواجارو دواجار وه‌ک زه‌ریا دهشکێیهوهو
ده‌که‌ویه دوورهدهستان بێ ئه‌وه‌ی وهرسووڕێیهوه،
ساته تێپهڕیوهکه چ ساتێک نه‌بوو،
ئێسته ساته‌که ده‌گات، هێورهێور ههڵدهمسێت،
له هه‌ناوی ساتێکی دی دادهتهقیتهوهو سات له‌ناکاو ون ده‌بیت،
*
له ئێواره‌ی کڕێژ وبهرددا
که به تێخهنادیارهکانی چهقوان پۆرگان ده‌دات
به ده‌سنووسێکی سوور‌و ڕووشێنراو
له‌سه‌ر پێستم ده‌نووسی و ئه‌م برینانه
وه‌ک جلێک له بڵێسه دام ده‌گریت،
گڕ ده‌گرم وناسووتێم، ئاو ده‌خوازم و
ئاوێک نییه له چاوانی تۆدا، چاوه‌کانت به‌ردینه‌ن،
مه‌مکه‌کانت،ناوقه‌دت و،مژۆڵهکانت به‌ردینه‌ن،
ده‌مت بۆنی خاکی لێ دێت،
ده‌مت بۆنی ژه‌هری زه‌مانی لێ دێت،
باڵات بۆنی بیرێکی پهرژینکراوی لێ دێ،
داڵانێک له ئاوێنه که چاوه تینوهکانم دووپات ده‌که‌نه‌وه،
داڵانێک که به‌رده‌وام
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی ده‌سپێک،
من کوێرم وتۆدهستم ده‌گری و
له نێوانی فرهداڵانه پێداگرهکانهوه
به‌ره‌و ناوه‌ندی بازنه‌وه په‌ل کێشم ده‌که‌ی وشهپۆلان ده‌ده‌ی
وه‌ک تیرێژی گڕێک که‌له تێشویه‌ک دا قه‌ندیلی به‌ستبێ
وه‌کوو تیرێژێک که زینده زینده پێست داده‌ماڵێ و،
ئه‌فسوونێک که سێداره بۆ تاوانبار هه‌یه‌تی،
شلک وه‌ک قه‌مچی و
بڵیند وه‌کوو چه‌کێک سێرهی به‌ره‌و مانگ هه‌ڵگرتووه و،
لێواری تیژی واژهکانت سینگم هه‌ڵده‌دڕن
له خه‌ڵکانم به‌تاڵ دهکاوههروا جێم دێڵیت،
تۆ بیره‌وه‌ریه‌کانم یه‌ک له‌دوای یه‌ک لێ ده‌ستێنی ،
ناوی خۆم له بیرکردووه،
هاوڕێکانم له نێو به‌رازان دا مرخهمرخیانه،
یان هیلاک بوو له ژێرههتاوی تهنگهڵانێکی قووڵ دا ده‌سوێن،
*
له برینێک زیاتر چیم لێ به جێ نه‌ماوه،
تهنگهڵانێک که‌س لێی تێ ناپه‌ڕیت،
ئاماده‌بوونێکی بێ ڕۆچنه،ئه‌ندێشه‌یه‌ک که ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و
خۆی دووپاته‌ده‌کاته‌وه، ئاوێنهئاساو،
خۆی له ڕوونی خۆی دا ده‌دۆڕێنیت،
به خۆزانینێک که به چاوی ئاوه‌ڵاوه به‌ستراوه‌ته‌وه،
که ده‌ڕوانیته خۆڕوانینهکهی خوی،ئه‌وه‌نده تێی ده‌ڕوانیت
تاوه‌کوو له ڕووناکی دا بخنکێت:
من ڕایه‌ڵکه‌ی پوولهکهکانتم دیت
که‌له‌ژێر تیشکی ده‌مه‌وبه‌یاندا،شینی ده‌نواند،مێلۆسینا
تۆ پاپۆکهلێداو له نێو مهلافهکان داخهوتبووی و
که هه‌ستای،وه‌ک باڵنده‌یه‌ک گڤهت هاتێ و
بۆئه‌به‌د به‌ربوویه‌وه‌و،سووتای وبووی به خه‌ڵووز،
چی نه‌ماوه لێت،هاوارێ نه‌بیت و،
له کۆتایی سه‌ده‌کانه‌وه ده‌ڕوانمه خۆم،
که نزیک بین وبه کۆخه‌کۆخ،خه‌ریکی گه‌ڕانم
له نێوانی کۆگایه‌ک ڕه‌سمی کۆن:
(ل13)
[1] "خهبهرهاتنهوهی فینیگهنهکان" ڕۆمانی به‌ناوبانگی جێمز جۆیس
[2] Trappist, لقێکی مه‌زه‌بی مه‌سیحییه‌ت، بڕوایان به‌بێده‌نگی ههمێشهییه
م : ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ
|
اکنون ساعت 09:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)