behnam5555 |
04-10-2012 09:38 AM |
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم !
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم !
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م ! گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته‌کانت ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم ،
گوێ ده‌گرمه گرفه‌گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ...
ڕێک و پێک ترینه شیعری ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
و شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
و خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت.
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت،
لاده لاده لاده لا ده، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه‌ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م له کاتی تونییایه‌تی،
له چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ‌سنوور و بێنیهایهتی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گۆشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی چاوه‌کانی پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مهستیمهست و سێحریسێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری ئاسمانی تۆ .
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێیژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت،
لاده لاده لاده لا ده، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها... ترووسکه‌که‌م
جامی دڵپڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لاهه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م !
ببیه شیعره‌که‌م
تاکۆ ڕۆچنایی خاته‌هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌هابی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی تاسکی،
تاسکه‌تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده لاده لاده لا ده ، له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت شه‌وته‌لێنه‌که‌م!
قاسم مۆئه‌یدزاده
|