- -
ژێر بارانێک
(
http://p30city.net/showthread.php?t=38217)
behnam5555 |
05-28-2012 07:35 PM |
ژێر بارانێک
ژێر بارانێک
خوناو سمایل
ئاسمان هه‌وراوی و چڕ‌و تووڕه‌یه. بارانه‌که‌ی ئه‌و دهمهعهسره دره‌نگه بارانەکی سه‌ربه کهپرۆکهیه. پڕوشکی درشتو پڕ ئاو ئه‌و عه‌رزو بانه ده‌کوتنه‌وه و بێزاریی و سه‌رسامیان خستیته سه‌ر روخساری هاتوچوکهرانی ئه‌و سووچه لاچهپهی ئه‌م بازاڕه. رێیەکان چۆل وهۆڵ کران، هه‌رکه‌سه به غاردان و نهرمهغاردانەک خۆی گه‌یاندە ژێرە پهسارێک و چاوه‌ڕوان ده‌بی هەتا ئه‌و ئاسمانه پایزییه تووڕه‌یه ژیرتر ده‌بیته‌وه.
خۆشی له‌و لووته تیژه که‌مەک درێژەی و هه‌ردوو کونی چاوه قاوه‌ییه کاڵه‌کانی بترازێ زیاتری دهرنهخستیە. عهبایە کەونە ره‌شه سپی واژبۆوەکەی سەریشی دادی تهڕنهبوونی نادا. سه‌رو دڵی وەک ئه‌و هه‌وره ڕه‌شه مۆنە له‌ناکاوه‌ی وا دایده‌ڕێژی پڕ‌و قورسە.
ڕووی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزکرده‌وه تا بزانی هەورەکەی تۆزەک ڕۆنتر ناکاتەوە! دڵۆپی باران که‌وتنه کوتینه‌وه‌ی سهروگێلاک و روخساری.
دونیا لای وی له خه‌یاڵی منداڵانی ده‌کرد. جاران هه‌موو ره‌نگێک سه‌رچاوه‌ی جوانی له ره‌نگی بێگه‌ردی ئاوی ئاسمان دا دەست پێده‌کرد. پیره‌کانیش ده‌یانگوت باران رهحمهتهو ئاو فه‌راحی و به‌ره‌که‌ته. به‌ڵام ئێستا، به‌تایبه‌تیش لێره، له‌و سووچه لاچهپهی ئه‌م دونیایە مه‌زنه‌ی که خه‌ڵکه‌که رووت و ره‌جاڵ و بێ شه‌وق و بێ سه‌لیقه وا لهوئهرزه کهرپووچییهی ئه‌م بازاڕه کەونه جووت و تاک به‌وێ و ئه‌وێ تێده‌په‌ڕن، بێ‌ئومێد و بێ بڕوان لە به به‌زه‌یی بوونی هەر شتێک و بەتایبەتیش به‌ره‌که‌تی ئه‌و ئاسمانه. هه‌موو پێیان وایه ئاسمانیش ده‌ستی درێژی خۆی له‌م سووچه ماندوو و هه‌ژاره‌ی ئێره هه‌ڵگرتبێ!
وا خه‌ریکه ئاوی گۆمه مهییوەکهی له نێزیکی وه‌ستاوه بگاته ناو پێڵاوه لاستیقەکانی و گۆریە ته‌نکه‌کانی پێی به‌یه‌کجاری ته‌ڕ بکەن.
ساردی ژێر عهبایەکه و ته‌ڕی عه‌رز و ئاسمانی ئه‌وڕۆ هه‌ستی ته‌نیایی ئه‌و رۆژانه‌ی وه‌ک ئه‌وڕۆی دێننه‌وه یاد، که له‌وانه‌یه دوای تاوەکی دی وه‌ک پشیله‌کی ته‌ڕ و تووک ڕه‌پی بێ‌ناز لهبهروجێگایهک بگهوزێندرێ!!
هه‌موو هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و چاوهڕوانکردنهکانی پاش عه‌سرانی هه‌ر بهوقرتوفرتی و دوودڵییه‌ی ئێستای ده‌ستپێده‌کاو به هیلاکی و هه‌ستی مردن و له خۆ ونبوون کۆتای‌یان دێ.
لهگهڕانهوهکانیشی هه‌رکه لهدهرگە بچووکه یه‌ک دهرییهکهی حه‌وشه بهژۆر ده‌که‌وی، منداڵه‌کان تاوی نایلۆن و زه‌رفه‌کانی بن عهبایەکهی ده‌ده‌ن و دهیپشکننەوە. به‌درێژایی رێگای کۆڵانه‌که‌ش چاو له چاوی که‌س نابڕی و دەنگ وباسی که‌سیش ناپرسی. گلێنه‌کانی ئه‌بله‌ق ره‌پ ده‌کا و نایانجۆڵێنی. راست و راست رێگایەکه هەتا دیوی ژۆرێی دهرکەکە ده‌بڕی. ئێوارانەکی دره‌نگیش، هەتا تووڕەیی و کینی ئه‌و رۆژانه‌ی شێنهتر نه‌بنه‌وه و دیمه‌نی ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زوانه‌ی که به جه‌سته شەکەتەکەی داده‌مرکێنرێنه‌وه له به‌رچاو تۆزەک کاڵتر نه‌بنه‌وه، ناچیته لای جێیە کەی ژۆری سه‌رێ.
زۆر جاران تاقهتەک ده‌داته‌وه به‌ر ئێسک و ماسوولکه‌کانی و هه‌ناوه سارده‌که‌ی بە چەند جامە ئاوەکی خاوێن گه‌رم ده‌کاته‌وه ئه‌نجا درهنگهشهوانەک له و بێدهنگییەی شه‌وی ئەو گه‌ڕه‌که ماندووە به شه‌رمێک و چاو بەرەژێرییەک نان و ئاوەک له‌سه‌ر سینیه‌کی کەون هه‌ڵده‌گری و له بنه‌بانێی ژۆره‌که له‌به‌رده‌م ئه‌و باوکه زه‌لیله لێ کەوتیەی سەر جێیەکە داده‌نێ و به کپی جه‌سته‌ی گرمۆڵکەی ناوهەردو باسکانی خۆی دەکاتەوەو دورو نێزیکەک داده‌نێشێ.
باوکه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی جاران سێنییهکه به سه‌ری په‌نجه‌ک لاده‌دات و به دەنگێکی تووڕه‌و مات ده‌ڵێ:
بێبه‌ره‌که‌تی کا!! ده‌ست لۆ دووگوردەکەی دهباو له‌باتی خواردن و خواردنه‌وه بە دەنگەکی بەرز ده‌ست به زکروتههلیله کردن دەکا.
له‌و ساتانه قه‌ست ده‌کا ئه‌و جه‌سته زه‌لیل و بچووکه‌ی باوکه پیره‌که‌ی بداته به‌ر گاز و ڕنان و تۆڵه‌ی هه‌موو دیمه‌نه ناشرینه‌کان و ژنایه‌تی دزراوی خۆی لێبکاته‌وه. جاریش وایه دڵی لۆی هەڵدەقرچێو خۆزگه دەکا جورئهتەک بیگری و خۆی بە سەر ده‌ست و پێییانی دابداو و به لێو وبە زمان بیان لێسێتهوهو داوای لێبوردەیی لێی بخوازی و بڵێ: "گهردەنم ئازاکه که ناوی باباتیتم زڕاندیە و پیاوه‌تیت له‌که‌داره" .
ئێستا بارانەکە جارێک نهرمو جارێک خێرا تر داده‌کا. سەروژێری عهبایەکه وا به‌ته‌واوه‌تی ته‌ڕ بووە. تاکه گه‌رمی و هیشکییهک شک با، رۆناکی بڵێسه‌ی ناو ته‌ندووره گه‌رمه‌کانی نانه‌واخانه‌که‌ی بهرامبهریتی که دەم نا دەم تهزووهکی هه‌ڵماوی گه‌رمی لۆ لێوە دێ . که بارانه‌که‌ش خاوتردەبۆوە، خۆی له‌و گه‌رمییه نێزیک‌تر دەکردەوە.
نانهوایەکهی ژۆرێ دەم و دەست به ده‌نگێکی نووساوی قوڕگێکی ماندی هاواری کرد: نان کڕی؟
گۆتی نا، ئێستا نا!
هاوارێکی دی کرده‌وه‌و گوتی "باشه دایه، ده رێی کڕیارانیش مه‌گره".
ئێره‌ش وه‌ک سهراتاپای شاره‌که هه‌ژارییه‌کی بێوێنه رووی تێکردیه. هه‌رچی توانا‌و رێسا‌و کار‌و ره‌نج هه‌یه ته‌نها لۆ په‌یداکردنی نانەکی رۆژانه‌یه. زگی برسی و هەلاکەتی به‌رچاوی خه‌ڵکه‌که‌ی گرتووه و ره‌حم و بهزهییکردن بە یەکتری نه‌مایه.
ئه‌و بارانه سارده‌ش، کە وا رۆژه‌که به‌ره‌و ئێوارە ده‌باته‌وه، نائومێدییه‌کی تری خسته دڵی... بێ‌ئومێد ترسهیری ئه‌ملاو ئه‌ولای ده‌کرد. که‌س نه‌یپرسی! تەواوە کاتێک وا تێپەڕی وهەر هیچ نەبوو... ئا هەتا ئێستا ده‌ست خاڵییه، به‌ڵام هەتا ئێستاش دڵ ئاسووده‌یه. جارێکی‌تریش ڕوخساری به‌رزی ئاسمانه‌که کرده‌وه وخۆی خستە ژێر بارانه‌که. هه‌ستیکرد خه‌ریکه سه‌رو دڵی سووکتر دەبی. گوێ ناداتە پێیه‌کانی کە جڵته‌ی ئاوی ناو قۆندەرەکانی دێ و چه‌ند شه‌قاوێک جوڵاندیانیهوه و ویستی به‌ره‌و ماڵ بهڕێکهوهێتهوهو بگەڕێتەوە.
پیاوەکی باڵا‌و قیافه‌ت گه‌وه‌ره پێشی لێگرته‌وه‌و گوتی: به چه‌ندی دێی؟
بارانه‌که خێراتر دایڕشت و کاسه‌ی سه‌ری کوتاوه. هه‌وره‌کان وێکدی دەکەوتن وگەوارەکان شریقەیان لێوە دەهینا.
به پهلهپهلییهک بۆ وەڵامەک دەگهڕا.
خه‌ڵکه‌که دووباره په‌رته‌یان کرد لۆ ژێر پهسارهکان.
پیاوه‌که سه‌بری چاوه‌ڕوانیکردنی نه‌ما، ڕۆیی و گوتی: "چه‌ند مهترەک دوورتر له‌من به‌دووم که‌وه".
له‌دواوه.... لاشه بچووک و ناپووتهکهی، که ئێستا زیاتر له‌ناو عهبایە ته‌ڕه‌که‌ی به‌ده‌ر که‌وه‌تووه، شه‌قاوی په‌له‌و درشتی ده‌هاویشت و به‌دوای پیاوه‌که رێی ده‌بڕی و هه‌ر ده‌ڕۆیی...
ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه
|
اکنون ساعت 08:04 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)