 |
|
behnam5555 |
05-28-2012 07:59 PM |
دیواری لای چه‌پم.
دیواری لای چه‌پم.
خوناو سمایل مامه
گوڵاڵه‌سووره‌ی ئاقاره‌کان که به ده‌می سووری پڕ خه‌نده‌ی ناسک و به ئاوازی شنه‌با ده‌له‌رێنه‌وه، له‌هه‌ر سووراوێکی جانتاکه بزوێنترن. گونده‌کانی رێگاوبانیش وه‌ک وێنه‌ی تابلۆیه ره‌نگاوڕه‌نگه جیهانییه‌کانه که به دیواری ماڵه‌کانی شارهه‌ڵواسراون. هه‌موو شتێک لێره نه‌خشه! بارکردن بۆ لادێ وه‌ک چرکه خۆشه‌کانی خه‌ون کورتن. ئه‌و خه‌ونانه‌ی که وه‌خه‌به‌ریشیان دێین هێشتا چاوانمان تامه‌زرۆییان لێ نه‌شکاوه. لێره خۆر زۆر زه‌رده! به‌یانیان که‌زیه زێڕینیه‌که‌ی خۆی واڵا ده‌کاته‌وه‌و دواییش ده‌یکات به گزنگ.
به هه‌موان ده‌ستێکیان خسته‌به‌ر ماڵدانان له یه‌کێک له ژووره‌کانی سه‌ر به‌و حه‌وشه گه‌وره‌یه. دیواری لای راستم نزمه و ژنانی هه‌موو گونده‌که‌ی لێوه دیاره که لێژی کانیه‌که‌ی خوار ماڵه‌کان ده‌بنه‌وه. له‌ولایه‌ی چه‌پیش ئه‌و دووچاوه زه‌قه که گۆمی ئاوێکی قه‌تیسن، به ته‌نها سه‌رنج به دوای شه‌قاوه‌کانم دێنن و ده‌به‌ن. ئه‌و دیقه‌تانه‌ی وه‌ک خشانی دڕکه به گیان، وا ده‌یان ئه‌گه‌ر له لامه‌وه دروست ده‌که‌ن و خه‌ریکه له‌م بارکردنه په‌ژیوانم که‌نه‌وه.
هه‌ر ده‌شبوایه بارکه‌ین! بارکردن بۆ لادێ بارسووکیه‌کی زۆره بۆ قه‌ڵه‌باڵغی و هه‌ژاری شار. هه‌رباشیش بوو خۆمان ده‌ربازکرد! ده‌نا وه‌ک هه‌موان هه‌ژاری زه‌فه‌ری به ئێمه‌ش ده‌برد. له‌وێ نێر و مێی لێک بێبه‌ری کردووه. گه‌ر ئه‌و عیشق و سووتانه‌ش نه‌با، جه‌سته‌ی ئێمه‌ش قه‌ت مه‌ستی ئاره‌قه‌ی نێو کولله تازه‌که‌ی ده‌وری چوارپایه گومگومه زیوینیه‌که‌ی بووک و زاوایه‌تی نه‌ده‌بوو!
"تۆ بڵێی به‌یانانێک بازی ئه‌و دیواره نه‌دا و به‌و دوو چاوه زه‌قانه‌ی خۆی نه‌کا به حه‌وشه‌که! ".
"ئه‌رێ مرۆڤ بۆ هێنده بێ ئۆقره‌یه له ئه‌گه‌ره‌کان؟ ... کێ ناڵێ ئه‌و چاوانه ته‌نیا خوازیاری هیوایه‌ک نه‌بووبن؟ خۆ ئه‌و خۆی پیر و ماندوو و برسییه!!!
قوتابخه‌که‌ی ئێره‌ش له‌به‌رزترین گردی گونده‌که‌یه. باڵا باریکه‌که‌و چوون و ده‌رچوونی هاوه‌ڵه‌که‌م سێبووری زۆرم پێده‌دا. ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی منداڵانیش به دوایه‌وه ئاوه‌دانییه‌که بۆ ماڵه چۆڵه‌که‌مان.
به‌یانیه‌ک، وه‌ک هه‌موو به‌یانیه زووه چاو خه‌واڵووه‌کانی لادێ، ترس و په‌رۆشیه‌ک بردمی بۆ دیواره‌که‌ی لای چه‌پم. دوو چاوی ماندوو، وه‌ک جامی کامێرایه‌کی کۆن، بیلبیله‌کانیان خسته سه‌ر چاوانم. قیژه‌ی زه‌نده‌قچوونێک هاوه‌ڵه‌که‌می به چیلکه‌یه‌کی درێژ و باریک به‌په‌له هێناو له‌ودیوه‌وه‌ی دیواره‌که ره‌پێشی ده‌کردێ و لێی ده‌خوڕی:
"چه‌غه... چه‌غه بڕۆ......بڕۆ ده‌ڵه‌پیر...!".
مڕو بێئومێدتر چاوه‌کانی داگرت و به شه‌قاوی هێواش په‌له‌کانی له‌و عه‌رزه ده‌کوتاو ده‌ڕۆیی. تا ئه‌و رۆژه چاوانی زۆرم بینیبوو، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک چاوانی ماندوو و پڕ له بێزاری "قه‌له" که ئه‌وه‌نده ئازاری ویژدان بده‌ن.
هێنده‌ی نه‌برد وه‌ک دێوانه بۆ سۆراخێکی ئه‌و سه‌گه‌پیره، که لادێکه به "قه‌له" ناویان ده‌برد، له‌و ئاوایی یه ده‌سوڕامه‌وه.
چڕه‌دوکه‌ڵی لووله‌ی ئاگردانه‌کان ئه‌و هه‌وا بێگه‌رده‌ی به‌یانیه به‌هاریه‌که‌ی ته‌ڵخ ده‌کرد. له‌پاڵ شریقه‌شریقی سووتانی شه‌قره وشکه‌کانی ژێر ئاگردانه‌که یه‌ک دوو حه‌پین و نوورانه‌وه‌ی نه‌رمم به‌رگوێ که‌وت. له‌ده‌ره‌وه‌ی ناندینه‌که، له‌و شوێنه‌ی جارانی دیواری لای چه‌پم "قه‌له" به‌سه‌ر هه‌رچوارپه‌لی قیت وه‌ستابوو. دواتر زانیم که دیواری لای چه‌پ شوێنی هه‌میشه‌یی قه‌له بووه‌و هه‌رگیزیش بێ ئێره هه‌ڵینه‌کردووه. ئه‌و یه‌ک دوو نانه گه‌رمه‌ی سه‌ر سه‌به‌ته‌که، که به‌ده‌ست و تیرۆگێکی خاوی تازه‌بووکێکی شار کرابوون، شه‌توپه‌ت کردوو بۆ به‌رده‌میم تێهه‌ڵدا. له بارکردنه‌که مشوورخۆری نانی دوان بووین، به‌ڵام له‌وڕۆژه‌وه به قه‌له‌وه وا بووین به سیان!
"قه‌له" سه‌گێکی زه‌ردی لاوازه، چه‌رمی وورگه به‌تاڵه‌که‌ی شۆڕه تا ناولینگانی. مێینه‌یێکی ماندووی زاوزێکردنێکی دوورودرێژه. چاوه ماندووه‌کانی کردمیه پاسه‌وانێکی چاوتیژ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌گه‌نێره بێ خاوه‌نه‌کانی لادێکه له قۆستنه‌وه‌ی "قه‌له" بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌وه‌سه‌کانیان.
زستانی سه‌ختیش قژی داروبارو روومه‌تی زه‌وی وبانی لادێکه‌ی سپی هه‌ڵهێنا. "قه‌له"مان کرده ته‌ویله‌که‌و نان وئاویمان مسۆگه‌رکرد. شه‌خته‌و ره‌هێڵه‌باو سه‌رماکه که‌سی ده‌ربازی کۆخه‌و ناڵه‌ی تای گه‌رم نه‌دا. به‌فره‌که تا ده‌هات له مه‌زه‌نده زیاتر دایده‌کرد و رۆژه درێژه‌کانیش شه‌که‌تتر ده‌بوون. ره‌نگه گه‌شه‌که‌ی هاوه‌ڵه‌که‌شم خه‌ریک بووره‌نگی نه‌خۆشی لێبنیشێ!
له‌م زستانه ده‌نگی قه‌له و حه‌پینی دووری سه‌گی تر تاکه ئاسووده‌ییه‌ک بوون بۆ شپرزه‌یی و دڵه‌ڕاوکێکانی لادێکه چونکه به‌فره‌که هه‌ر به‌جارێک به‌ری ده‌رگاکان و رێگاوبانی قوتابخانه‌که‌شی گرتبوو. داری سووتانی سۆپاکه‌ش روو له ته‌واوبوون بوو. له‌به‌ر بێهێزی و نه‌خۆشی چیتر چاوه‌کانم وه‌ک جاران ته‌ویله‌که‌یان به‌سه‌رنه‌ده‌کرده‌وه.
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م تروسکه‌خۆری سه‌ر گونده‌که و رۆشنایی بریسکه زیوینیه‌که‌ی به‌فر به لاکه‌لاکێک ویستمان ته‌ویله‌که به‌سه‌رکه‌ینه‌وه. هه‌ر له‌حه‌وشه‌که شوێنپێی "قه‌له" و بازێک بۆ ئه‌ودیوی دیواری لای چه‌پ ده‌بینرا. له‌ژێر دیواره‌که "قه‌له" راکشابوو. چاوه‌کانی قه‌پات، نه چیتر زه‌قی سیحری ترسێک بوون، نه پێشبینی هیچ هیوایه‌کیشیا‌ن ده‌خواست.
ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه
|
اکنون ساعت 11:02 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)