 |
|
behnam5555 |
05-28-2012 08:04 PM |
دایکی ''ئاکۆ''.
دایکی ''ئاکۆ''.
خوناو سمایل مامه
ئێستا، وه‌ک شێره‌ژنێکی ساده ره‌شپۆش، ده‌موچاو گرژ و لۆچن، روخسار تازیهداره. وا له‌به‌رده‌م ئه‌و عه‌ره‌بانه دوو مه‌ترونیو درێژه‌ی، که بارکراوه له میوه‌و سه‌وزه‌و تهڕهوتواری هه‌موو ره‌نگێک، ده‌یه‌وێ سه‌رنجی کڕیاره‌که‌ی به‌ره‌وڕووی دێ بۆ عه‌ره‌بانه‌که‌ی راکێشێ. ده‌ببه پڕ ئاوه‌که‌ی ژێر عه‌ره‌بانه‌که‌ی ده‌رهێناو ده‌ستیکرد به ته‌ڕکردنی هه‌موو رزقه‌که‌ی سه‌ری و به ده‌نگێکی نیمچه قوڕگ نووساو هاوارێکی کرد:
''هه‌رزانمان کرد.... هه‌رزانمان کرد.... '' .
کڕیاره‌که پرسی: ''له گۆتره‌یه؟''.
ده‌ستێکی سه‌راوبنی به‌ناو قه‌یسییه ته‌ڕه‌کاندا گێڕا‌و گوتی:
''نا... به کیلۆیه، هه‌ڵیبژێره... کامی جوانه بۆ تۆ و ئه‌وانی دیش بۆ من''.
یه‌ک دوو له‌گه‌نی گه‌وره له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌که داندرابوون، پڕ بوون له‌و رزقه شلوشۆقانهی که به‌یانیان زوو ده‌ست به بژاردنیان ده‌کاو چاک و خراپیان جودا ده‌کاته‌وه. خراپه‌کانی ناو لهگهنهکان ئێواران له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیش له باشه نهفرۆشاوهکان له ناو زه‌مبیله پلاستیکه‌که‌ی ده‌کاو به‌یه‌ک له پاسه‌کان نزیکه‌ی بیست خوله‌ک رێگه به‌ره‌و ماڵ ده‌بڕێ. له‌وێش رزقهکه، به‌سه‌ر خۆی و چوار منداڵه‌که‌ی و هه‌ردوو دراوسێی ئه‌ولا و ئه‌ولای و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری دابه‌ش ده‌کا.
له رۆژێکیش چه‌ند جارێک به‌ره‌وڕووی پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که ده‌وه‌ستێ. چاوه متومڕهکانی ده‌بڕێته سه‌ر ئه‌و فایبهرهی که لێی نووسراوه ''عه‌ره‌بانه‌ی ئاکۆ بۆ رزق فرۆشتن''.
کێ له‌و باوه‌ڕه بوو جارێکی تر به‌رگه‌ی کاروکاسبی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌که بگرێته‌وه؟... یان بهتهنیاباڵیی ئه‌رکی عه‌ره‌بانه‌که‌ی پێ هه‌ڵسووڕێ!! ئه‌وه‌ی رۆژانی تازیه‌که‌ی دیبێ که‌به‌ده‌نگی هه‌موو دێڵهگورگێک دهیلووراندو وه‌ک لاشه‌یه‌کی بێسه‌ر په‌لی به‌و عهرزوبانه ده‌کوتاو شه‌که‌ت و ماندوو و بێ ئۆقره له‌و ئاسمانه ده‌پاڕایه‌وه... ئێستا ناتوانێ له بینایی خۆی دوودڵ نه‌بێ.
به‌یانیانی زووی هه‌موو رۆژێک... له‌و گۆڕه‌پانه گه‌وره‌یه‌ی که گۆڕه‌پانی رزقفرۆشانی ناوه ده‌ستپێده‌کا. ئێره پڕ ده‌بێ له ئۆتۆمبێله گه‌وره‌کانی ''عه‌لوه‌که'' که رزقفرۆشهکانی ئێره به‌کرێیان گرتوون و هه‌موو به‌یانیه‌ک له هه‌مان کات یه‌که یه‌که رزقهکان دابه‌شی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان ده‌که‌ن. له‌هه‌ڵگرتنی سندوقه‌کانیش جار وایه یارمه‌تی ده‌درێ و... جاریش وایه پشتی خۆی ده‌خاته ژێریان و به‌ده‌وری عه‌ره‌بانه‌که له‌سه‌ریه‌ک ریزیان ده‌کا. به‌درێژایی رۆژی کڕین وفرۆشتن خه‌یاڵێکی هه‌ر له‌ماڵه‌وه‌یه‌و... داڵغه‌ی منداڵه‌کان دایده‌گرێ. وه‌ک خۆی گوته‌نی ''خوا کاری ژنه دراوسێکانی راست بێنێ که ئه‌رکێکی له‌گه‌ڵ ده‌کێشن، جا جل شتنێک یان سه‌به‌ته نانێکی تیریی یانیش هه‌ر که‌م و کهسرییهکی رۆژانه‌ی چوار منداڵه تهنیاکهیتی له ماڵه‌وه''. چاکه که کچه‌که‌ی هه‌راشتر بووه‌و که‌م و زۆرێک کاری چێشتلێنان ده‌زانێ.
هه‌موو رۆژێک پێش مه‌لابانگدان که منداڵه‌کان هێشتا له ناوجێگهدان، به‌بێ نان و خوانێکی گه‌رم، سۆزێکی دایکانه، دانیشتنێکی خاوخێزانانه، جێیاندههێڵێ. ئێوارانیش که دره‌نگانێک ده‌گاته‌وه ماڵ، زۆربه‌ی جاران منداڵه‌کان شهکهتو ماندووی رۆژه درێژهکانن و هه‌ر یه‌ک له‌پاڵ ئه‌ویدی لێی ده‌خه‌وێ و فریای بینینیان ناکه‌وێ. بۆیه هه‌رگیز خۆی به‌دایکێکی میهره‌بان نازانێ!! رۆژبه‌ڕۆژیش هه‌ستی که‌مته‌رخه‌میی به‌رامبه‌ریان لا قه‌به‌تر ده‌بێ. ده‌شزانێ ماوه‌یه‌کی دووره جورئه‌ت ناکا تا به‌دڵ وبه ئاره‌زوو هه‌ر چواریان تێر به سینهوباوهشی بگرێ و وه‌ک جاران بۆن و ماچی یه‌که یه‌که‌ی پشتهملهکانیان هه‌ڵبمژێ.
ئه‌رێ چه‌نده؟ ساڵێک نابێ؟ له‌رۆژی گوللەبارانهکهی که هه‌مووان ناویان نا ''رۆژه شوومه‌که''، له‌و رۆژه‌وه ترسێک وه‌ک دیوارێکی پته‌و ده‌وری دڵی داوه‌و ناتوانێ بیڕووخێنێ، ئه‌گه‌رچی دیوه‌که‌ی تری ئه‌م دیواره پڕه له هه‌ست و خۆشه‌ویستی و نازی دایکانه‌ی بێ‌سنوور.
پێش ئه‌و رۆژه، لێره... له‌و گۆڕه‌پانه هه‌ر بۆ به‌زم وخۆشی رزقفرۆشانی دراوسێی عه‌ره‌بانه‌که‌یان رۆژێ چه‌ندجارێک هانیان ده‌داو له‌ناکاوێک پشته‌مله سووربۆوه و پڕ ئاره‌قه‌که‌ی به‌رگه‌رمای ''ئاکۆ'' به نیمچه زۆره‌ملێیه‌ک بگرێ و یه‌ک دوو ماچی لێ بسه‌نێ. ئاکۆش له‌شه‌رمی گاڵته‌پێکردنی عه‌ره‌بانه‌چییه‌کان خۆی رادهپچڕکاند و دووری ده‌که‌وته‌وه. بهدهمو پێکه‌نینێکی شیرن هاواری ده‌کردێ: ''خۆ منداڵ نیم دایه... هه‌تاکه‌ی به بچووکم ده‌زانی''. ئیتر ده‌نگی حیکه وتریقهی پێکه‌نینی عه‌ره‌بانچییه‌کان و خۆشیی ئه‌و دراوسێتییهی، که چه‌ند ساڵێکه لێره هه‌مووان له‌ته‌ک یه‌ک کاسبکارن و به بارودۆخ و ژیانی یه‌کتر ئاشنان، له‌و ناوه به‌رز ده‌بۆوه.
ئاکۆ نه‌ک هه‌ر نۆبه‌ره و کوڕی گه‌وره بوو، به‌ڵکو خه‌مخۆرو مشوورخۆری ئه‌و ماڵه هه‌ژاره‌و خوشک و برایانیشی بوو. هه‌ر له‌دوای مردنی باوکی، که هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته هێشتا بچووکیش بوو، شانی خۆی دایه به‌ر شانی دایه‌ی و ئه‌رکی کاسبکارییان گرته ئه‌ستۆو به هه‌ردووکان ئه‌و ماڵه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
پشت ئه‌ستوور بوون به‌یه‌ک، ئه‌و دایک و کوڕه زمان شیرین بۆ یه‌ک ده‌دوان، پرس و راو ته‌گبیری یه‌کتریان په‌سند ده‌کرد. ئاکۆ چ هێزێک بوو بۆ رۆژانی تهنیاباڵیی ئهوژنهو و چ دڵنه‌واییه‌ک بوو بۆ ئه‌و خێزانه؟
دایکه هه‌ر له‌دوای مردنی پیاوه‌که‌ی، چیتر نه‌یویست ناوی خۆی له‌هیچ زارێک ببیستێته‌وه، به‌هه‌مووانی گوت پێی بڵێن ''دایکی ئاکۆ'' . لای دارتاشه‌که‌ش پارچه فایبه‌رێکی گه‌وره‌ی نووسی ''عه‌ره‌بانه‌ی ئاکۆ بۆ رزقفرۆشتن'' و له‌پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌ی قایم کرد. ئێستاش فایبه‌ره‌که له‌شوێنه‌که‌ی قایمه.
دایک و کوڕه به‌م جۆره رۆژگاریان تێده‌په‌ڕاند تا هاتنی رۆژه شوومه‌که!! که گوللە به‌ری ئاسمانی گرت و به گوللەی کوێر له‌قه‌ڵه‌م درا.
ئه‌و رۆژه ئاکۆ، له‌و شوێنه‌ی وا ئێستا دایکی به‌ته‌واویی له‌سه‌ری وه‌ستاوه، وه‌ستابوو. هاواری ده‌کرد:
''وه‌رنێ... وه‌رنێ... هه‌رزانمان کرد... به‌کیلۆ... به گۆتره.... کووت پێخۆشه...''..
ده‌نگی رێژنه‌یه‌ک له‌دووره‌وه هات و بازاڕه‌که‌ی کپ کرد. هێنده‌ی نه‌برد ده‌نگی تر‌و رێژنه‌ی تر... گوللەکان وه‌ک ده‌نکه ته‌زره به‌ئاسمانه‌وه ده‌بینران. به‌ره‌و نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رم خه‌ڵکێکی تاق ولۆق و هاموشۆیه‌کی که‌م هه‌بوو. هاتوهاوار که‌وته ئه‌و ناوه، زاقوزیق هه‌ریه‌ک به‌لایه‌ک په‌رت بوون، هه‌ندێکیش هه‌ر له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌کانیان راکشان. دایکه‌ش، که له‌وبه‌ری عه‌ره‌بانه‌که خه‌ریکی خۆتێکنان به‌ره‌وماڵه‌وه بوو، که ئه‌وکات ئاکۆ کاری دوای نیوه‌ڕۆیانی به‌ته‌نیا ده‌گرته ئه‌ستۆ، بههاتوهاوارێک له‌ترسی گوللەکان بهشپرزهییهکهوه به ده‌وری عه‌ره‌بانه‌که سووڕایه‌وه تا خۆی دا به‌سه‌رسه‌ری ئاکۆ، گوللەیهکی تیژ‌و خێرا زووتر خۆی گه‌یانده که‌للەی سه‌ری و ده‌موده‌ست باڵای ''ئاکۆ'' که‌وته‌خواره‌وه‌ی ناو باوه‌شی دایه.
لێشاوی خوێن به‌خوڕ له شاده‌ماره‌کانی ملی رێ‌یان ده‌گرت و له که‌للەی سه‌ری فیچقه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌دا. دایه ئه‌و مله‌ی دهلێسایهوهو ماچی ده‌کردو به‌رۆک و سینگی به‌و خوێنه سوور ده‌کرد و خۆی دهڕناندهوه.
به‌ر له‌م رۆژه ره‌شه نزیکه‌ی شه‌ش مانگێک ده‌بوو پۆلیسه‌کان چه‌ند جارێک ئاگاداری فرۆشیارانیان کردبۆوه که ئه‌م گۆڕه‌پانه پێنج هه‌زار مه‌تر دووجایه فرۆشراوه به یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شار‌و میری چیترخاوهندارێتی ناکا. گوتیشیان ده‌کرێ رێژه‌یه‌ک پاره له بری شوێنه‌کان وه‌ربگیردرێ گه‌ر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی بکه‌ن. که هه‌ر یه‌ک که‌سیش له رزقفرۆشان ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرت و گوێی خۆیانیان لێ سووڕاند، پۆلیسه‌کانیش وایان لێهات توند‌وتیژتر عهرهبانچییهکانیان ناچار ده‌کرد بگوێزنه‌وه.
ئه‌مڕۆش که چوارشه‌مه‌یه وا دایکه له‌بیری ئه‌وه‌یه هه‌رچۆنێک بێ عه‌ره‌بانه‌که به یه‌کێک له دراوسێی عه‌ره‌بانچییه‌کان بسپێرێ و بۆ یه‌ک کاتژمێریش بێ دهببهیهک ئاو و ده‌سته‌گوڵێکی نێرگز، که له عهلوهچییهکانی داواکردبوو، بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ئاکۆ ببا. تا خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی ئێستا‌و تینی بیرکردنی بۆ ئاکۆ به‌چه‌ند لایلایه‌و سهردوولکهیهک، که ته‌نها بۆ ئاکۆی داڕشتووه، دابسهکنێ.
دایکه وا هێشتا له هزری گۆڕستان دایه، هێزێکی گه‌وره‌ی پۆلیس به ئۆتۆمبیل و پیاده په‌رتی گۆڕه‌پانه‌که بوونه‌وه شهلمکۆرم وه‌رگه‌ڕانه سه‌ر رزقی ریزکراوی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان. هه‌موو ره‌نگه گه‌شه‌کانیان ته‌ڵخی یه‌کتری کرد. تازه رزقفرۆشانیش بۆ پاراستنی عه‌ره‌بانه‌کانیان ده‌بوایه به‌ره‌نگار ببنه‌وه. شه‌ڕ و ده‌نگ هه‌موو لایه‌کی گرته‌وه.
پۆلیسێکی مێردمنداڵ به خۆ و دارێکی ده‌ستی رووی له عه‌ره‌بانه‌که‌ی دایکه کرد. یه‌ک دوو سهرهداری توندی خێوانده ریزی رزقهکان. خۆی ئاماده‌ی ئه‌وه کرد که دایکه به هات و هاوارێک، یان بیداته به‌ر ته‌ماته و ئارووان. دایکه‌که‌ش به‌دووچاوی مات ومڕ و نێوچه‌وانه لۆچنهکهی دیقه‌تێکی دایێ و مته‌قی نه‌کرد. دوایی به میهره‌بانییه‌ک ئه‌دگاره‌کانی خاوبوونه‌وه‌و نزیکی که‌وته‌وه‌و گوتی:
''رۆڵه‌که‌م ئاگاداری خۆت به... با به‌ر گوللەیهکی کوێر، دارێکی شێت، په‌لاری هاروهاجێک نه‌که‌وی''....... هه‌روا گوتی: ''بیرێک له دایکه کڵۆڵهکهت بکه‌وه که ئێواره چاوه‌ڕوانته".....
پۆلیسه‌که رۆیی و له‌دوورڕا ئاوڕێکی دایه‌وه. که دایکه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له رزقه شێواوه‌کان بوو بۆ ناو زه‌مبیله پلاستیکهکهو دهببهیهکی به‌تاڵ و ده‌سکه نێرگزه‌که و فایبهرهکهی پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌ی لێکرده‌وه‌و هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ک له‌ناو زه‌مبیله‌که دانا‌و له لاشانێکی باریکردن و شه‌قاو شه‌قاو به‌دڵێکی پڕ و سه‌رنجی بێباک گۆڕه‌پانه شێواوه‌که‌ی جێده‌هێشت.
ماڵپه‌ڕی خوناو سمایل مامه
|
اکنون ساعت 10:35 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)