 |
|
behnam5555 |
05-29-2012 08:20 PM |
مافەکانی مناڵ
مافەکانی مناڵ
به هۆی ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه بێوێنانه‌ی له لایه‌ن داگیركه‌ره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی كوردستانه‌وه، به‌سه‌ر گه‌له بێگوناهه‌كه‌مانیان هێنان،هه‌موو كوردێك له منداڵ و گه‌وره‌مانه‌وه،كه‌وتبینه نێوان به‌رداشی مردن و ژیان..له ساده‌ترین مافی ژیانێكی ساده و ساكار بێبه‌شیان كردووبوین، هه‌روه‌كو مرۆڤ نه‌بین و شایانی مان و ژیان نه‌بین. تا ئه‌مڕۆش بێجگه له باشووری كوردستان، له باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوی كوردستاندا، به ئاشكرا و به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوی مافه‌كانی منداڵان، سته‌م و چه‌وسانه‌وه و تۆقاندن و كوشتن و له سێداره‌دانی كورد و پێشێلكردنی مافه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ندێك له مافه‌كانی منداڵ
یه‌كه‌م/ به پێی جاڕنامه‌كه‌ی مافه‌كانی منداڵ، منداڵ هه‌ر مرۆڤێكه كه له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بێت.
دووه‌م / هه‌موو منداڵێك به‌بێ جیاوازی مافی ژیان و خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئاوی پاكی هه‌یه.
سێیه‌م/ نابێت به هۆی نه‌ته‌وه جیاوازی، ڕه‌نگی پێست، ڕه‌گه‌ز، زمان، ئایین، كه‌م ئه‌ندامی، باری كۆمه‌ڵایه‌تی، سامان، یان به
هۆی بیروڕای سیاسی باوك و دایك و خێزان، یا به‌خێوكه‌ری یاساییه‌وه، جیاوازی له نێوان منداڵاندا بكرێ.
چواره‌م/ منداڵ هه‌ركه له‌دایك ده‌بێت، ده‌بێ ناوێكی بۆ دابنرێت و ناونووس بكرێت، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه
ناسنامه"نهتهوهنامه " وه‌ربگرێت..له سایه‌ی نازی دایك و باوكی‌دا به‌خێوبكرێت.
پێنجه‌م/ منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه به ئازادی و ئاشتی پێكه‌وه كۆببنه‌وه و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت.پێویستیشه ڕاگه‌یاندنه‌كان له خزمه‌تیاندا بێت و هانی به‌رهه‌مهێنان و چاپكردنی كتێبی منداڵانیش بدرێت.
شه‌شه‌م/ په‌روه‌رده و گه‌شه‌كردنی منداڵ، به هاوبه‌شی له ئه‌ستۆی دایك وباوك، یان به‌خێوكه‌ری یاسایی دایه.پێویستیشه به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كه‌یان جێی بایه‌خی سه‌ره‌كییان بێت.
حه‌وته‌م/ پاراستنی منداڵ له هه‌موو توندوتیژی و خراپه و زیانپێگه‌یاندنی گیانی و هۆش، ناشبێ په‌راوێز بكرێت، یا بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ته‌وزیف بكرێت.
هه‌شته‌م/ ئه‌و منداڵه‌ی هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌دات،به‌پێی یاسا و ڕێسای نێوده‌وڵه‌تی یا ناوخۆیی كارپێكراو، یان به په‌نابه‌ر وه‌رگیراوه، ئه‌و منداڵه به ته‌نها بێت یا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی یان له‌گه‌ڵ هه‌ر كهسێكدابێت كه گرتبێتیه خۆی، پێویسته بپارێزرێت و یارمه‌تی مرۆیی شیاوبدرێت.
نۆیه‌م/ منداڵێ كه‌م ئه‌ندامی له‌ش یان هۆش(هه‌ر وه‌كو منداڵێكی ئاسایی) مافی ژیانی هه‌یه.پێویستیشه بارودۆخێكی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێت و، زامنی ڕێز و شكۆداری و سه‌روه‌ری بكرێت. ڕابهێنرێت كه پشت به خۆی ببه‌ستێت و، بشتوانێت به ئاسانی و كرده‌وه‌یی تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵ بێت.
ده‌یه‌م/ پێویسته ته‌ندروستی منداڵ بپارێزرێت،ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت و پێویست بكات، ببرێت بۆ لای پزیشك یا بۆ نه‌خۆشخانه.مافی چاره‌سه‌ركردن و كوتان و داوده‌رمانی پێویستی هه‌یه.
یانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێك مافی سوودوه‌رگرتنی له مافی زامنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه.ئه‌گه‌ر پێویست بوو، پێویسته مووچه‌ی بدرێتێت،پێوستیشه باری ژیانی خێزانه‌كه‌ی یا به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگیرێت.
دوانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه گوزه‌رانی ژیانی له ئاستێكی شیاودابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شی و هۆشی و ده‌روونی و له ڕووی مه‌عنه‌وی و كومهڵایهتیشهوه گه‌شه‌بكه‌ن.
سیانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێك مافی خوێندنی و چوونه قوتابخانه‌ی هه‌یه..پێویسته خوێندن به خۆڕایی بێ و خوێندنی بنه‌ڕه‌تیش به زۆربێت..بواری خوێندنیش بۆ هه‌موو منداڵان بڕه‌خسێنن..هه‌ر منداڵێكش ده‌سكورتی دارایی بوو، پێویسته به پاره یارمه‌تی بدرێت..هه‌وڵیش بدرێت دیارده‌ی وازهێنان و خۆدزینه‌وه له قوتابخانه كه‌متربێت.
چوارده‌یه‌م/ پێویسته فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئاراستهكراوبێت، به ئاراسته‌ی گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تی منداڵ و به‌هره و توانا عه‌قلییه‌كانی تا ئه‌وپه‌ڕی توانا، گه‌شه‌كردنی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بیروڕاكان..ده‌بێت منداڵ به جۆرێك ئاماده‌بكرێت، كه له نێو كۆمه‌ڵێكی ئازاد دا هه‌ست به ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات..به هه‌ستی له‌یه‌كگه‌یشتن و ئاشتی و لێبووردن و یه‌كسانی له نێوان هه‌رد و ڕه‌گه‌زدا و هاوڕێتی له نێوان هه‌موو گه‌لاندا په‌روه‌رده بكرێن، هه‌روه‌ها فێربكرێن كه ڕێز له ژینگه‌ی سروشتی بگرن.
پانزه‌یه‌م/ له‌و وڵاتانه‌ی كه فره‌نه‌ته‌وه‌ن،نابێت منداڵانی نه‌ته‌وه‌كانی تر له نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته جیابكرێنه‌وه و بێبه‌ش بكرێن له كولتوور،یان نه‌هێڵن ئایین و ڕێوڕه‌سمه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بگێڕن، یا نه‌هێلن كه به زمانی خۆیان بدوێن.
شانزه‌یه‌م/ هه‌موو منداڵێك مافی پشوودان و حه‌وانه‌وه و یاری كردن و پێكه‌نین وخه‌ون و خه‌یاڵ و ئه‌و چالاكییانه‌ی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا ده‌گونجێن..بۆی هه‌یه به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه به‌شداری له ژیانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری بكات.
حه‌ڤده‌یه‌م/ پێویسته منداڵ له چه‌وسانه‌وه بپارێزرێ و له پێناوی ده‌سكه‌وتی ئابووریدا به‌زۆر نه‌یخنه بن باری ئیشكردنه‌وه،كه له‌وانه‌یه مه‌ترسیی بۆ هه‌بێت یا ته‌نگ به خوێندنه‌كه‌ی هه‌ڵبچنێت، یاخۆ زیان به ته‌ندروستی و گه‌شه‌كردنی گیان و هۆش و ده‌روون وباری كومه‌ڵایه‌تی بگه‌یه‌نێت.
هه‌ژده‌یه‌م/ پاراستنی منداڵ له به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنان و بازرگانیكردنی نابه‌جێ به مادده هۆشبه‌ره‌كان، یا هه‌ر مادده‌یه‌ك كه كار له منداڵ بكات.
نۆزده‌یه‌م/ پاراستنی منداڵ له هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌كی سیكسی، یا به‌كارهێنانیان له‌و بوره‌دا. بیسته‌م/ قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ ڕفاندن یا فرۆشتن یا بازرگانیكردن پێیانه‌وه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بێت یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
بیستەم/ نابێت منداڵ ئه‌شكه‌نجه بدرێت یا ڕه‌فتاری نابه‌جێی ده‌رهه‌ق بكرێت ، یا سزای قورسی نامرۆیی و كارگرانی به‌سه‌را بسه‌پێنرێت ، ناشبێ له سێداره بدرێت، یا به به‌ندكردنی به درێژایی ژیانی سزابدرێت ، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌یكات.
بیستویەکەم/ پاراستن و چاودێریی منداڵ له كاتی شه‌ڕ و ئاژاوه‌دا.
بیستودووه‌م/ ئه‌و منداڵه‌ی كه ده‌بێته قوربانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی پشتگوێخستن و به‌دڕه‌فتاری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان یان هه‌ر جۆرێكی تر له جۆره‌كانی دڵڕه‌قی و توندوتیژی،هانی كهییبوونهوه و ئاساییكردنه‌وه‌ی بدرێت كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ باشبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی و ئاساییبوونه‌وه‌ی ده‌روونی و تا به خۆشی و ڕێزیشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێوماڵهكهیان و، دووباره‌ش تێكه‌ڵ به كومهڵهڵهكهی ببێته‌وه. بیستوچوارهم/هه‌موو منداڵیك مافی ئه‌وی هه‌یه كه خۆشیان بوێت و بایه‌خی پێبده‌ن له لایه‌ن كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌یه‌وه،یان كه‌سانێكی تر كه جێی ئه‌وان ده‌گرنه‌وه.
بیستوسێ یەم/ هه‌موو منداڵێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه گوزارشت له ڕاو بۆچوونی خۆی بكات و ڕێزی ڕایهكانیشی بگرن و له‌و بڕیارانه‌ش كه له ماڵه‌وه یا له قوتابخانه یا له هه‌رشوێنێكی تردا ده‌درێن و په‌یوه‌ندیان به ئه‌مه‌وه هه‌یه ، ده‌بێت منداڵ پهراوێزنهكرێت و به شێك بێت له بڕیاردان.
م : یانه ی مونترال
|
اکنون ساعت 10:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)