- -
بووکه بارانێ
(
http://p30city.net/showthread.php?t=38261)
behnam5555 |
05-30-2012 07:45 AM |
بووکه بارانێ
بووکه بارانێ
ژیانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به درێژایی مێژوو ئاوێته‌ی ئیشی کشت و کاڵ بووه و هه‌وڵ دان بۆ به‌رهه‌م هێنانی ده‌خڵ و دان ، پێک‌هێنانی له‌وڕگه و چاندنی دار و باخداری ، کار و پیشه‌ی هه‌میشه‌یی کورده‌کان بووه و ئه‌م ئیش و کارانه به ژیانیانه‌وه گرێ دراوه.تا ئه‌وراده‌ی که بووه‌ته‌هۆیه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕ و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریته‌کانین. بۆ وه‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌می کشت و کاڵ ، ئاوی زۆر و بارینی باران زۆر گرینگ و پێویسته
هه‌ر بۆیه له ئاخری وه‌رزی به‌هار دا، دووای تێپه‌ڕ بوونی مانگی گوڵان ، یان له وه‌رزه‌کانی‌تری ساڵ وه‌ک هاوین و پاییز که وشک ساڵی ئه‌بێ و باران نابارێت ، خه‌ڵک خه‌م بار ده‌بن و له نه‌بارینی باران ئه‌ترسن چونکو به نه‌بارینی باران ده‌خڵ و دان و گه‌نم و جۆیان به‌رهه‌م نایه‌ت ، هه‌ر وه‌ها قات و قڕی ساڵانی رابردوو که پیره پیاوان و پیره ژنان له بیریان ماوه، مه‌ترسی زیاتر له‌م باره‌وه ئه‌خاته به‌رچاوبه‌م بۆنه‌وه ده‌ست و داوێنی پیر و شه‌خس و دوعا و پاڕانه‌وه ده‌بن و نه‌ریته کۆنه‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن یه‌کێ له‌م داب و نه‌ریتانه که ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌موو ساڵێ له شار و گونده‌کانی کوردستان له کاتی خۆی‌دا ئاهه‌نگی ده‌گیریێ ، دروست کردن و گه‌ڕانی " بووکه بارانێ" یه که‌به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێ
منداڵانی کوڕ و کچی که‌م ته‌مه‌ن به دروست کردنی بووکه بارانێ ، ئاهه‌نگی بووکه بارانێ به خوێندنه‌وه‌ی شێعری تایبه‌تی خۆی ده‌گێڕن. به‌م جۆره که دوو دانه دار به شێوه‌ی "خاچ" پێکه‌وه‌ی ده‌به‌ستن. ( جاری واش‌هه‌یه له بێڵی دار که‌ڵک وه‌رده‌گرن) و به جل و به‌رگی سوور و جوان ده‌ی‌ڕازێننه‌وه و تارا‌ی سووری پێدا ده‌ده‌ن و به کۆڵان، شه‌قامه‌کان‌دا ده‌ی گه‌ڕێنن و هه‌موو مناڵه‌کان پێکه‌وه ده‌خوێنن
بووکه بارانێ ئاوی ده‌وێ
ئاوی ژێر داڵانی ده‌وێ
ده‌رزیی گه‌وره کچانی ده‌وێ
هێلکه‌ی بارۆکانی ده‌وێ
له‌م کاته‌دا به‌ر ده‌رگای هه‌ر ماڵێک که بچن ، خاوه‌ن ماڵ ده‌بێ ئاوی پاک و روون به‌سه‌ر بووکه بارانێ که‌دا بکات و ده‌رزی سنجاخ ( واته: ده‌رزی رووسی=ده‌رزیی به‌ر به‌رۆک) له تارا‌ی بووکه که بدات. جاری وایه خاوه‌ن ماڵ به منداڵه‌کان بۆ به‌ره‌که‌تی هاتنی باران پاره و دراو یان هێلکه ئه‌دات
له بڕێک له گونده‌کانی کوردستان، دوای گه‌ڕاندنی بووکه بارانێ له‌ناو کۆڵانه‌کان ، بووکه بارانێکه ده‌به‌نه سه‌ر قه‌بری " شه‌خس و چاکه‌کان " و ده‌خوێنن
هه‌ناران و مه‌ناران * * * یاخوا داکه‌یته باران
یا خووای هه‌ژاران * * * دایکه‌یته باران
بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران* * * بۆ مه‌زرا و کانیاوان
پاشان تا ماوه‌ێک بووکه بارانێ ده‌گێڕن و ئاوی پێدا ده‌که‌ن و ده‌رزی لێ ئه‌ده‌ن و دوعا و پاڕانه‌وه ده‌که‌ن به هیوای ره‌حمه‌تی خودا و باران ده‌بن
به‌که‌ره‌م و لوتفی خودا زیاتری جار دوای دروست کردنی بووکه‌بارانێ و گه‌ڕانی ئه‌م کۆته‌ڵه، بارانی ره‌حمه‌ت ده‌بارێ و زه‌ویه‌کان و مه‌زراکان ئاوپرژێن ده‌کات و هیوای خه‌ڵکی به‌دی دێت
فاتمه حیجازی – سه‌قز
انجمن فرهنگی ادبی مولوی کرد
|
اکنون ساعت 11:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)