 |
|
behnam5555 |
06-12-2012 02:40 PM |
مێژووی زمانی كوردی له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ
مێژووی زمانی كوردی له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ
پڕۆفیسۆر ره‌فێق شوانی
ئایا زمانی كوردی، زاراوه‌ی زمانی فارسییه؟ یان زمانێكی رهسهنو سه‌ربه‌خۆیه؟
تێبینی: ئه‌م نووسراوه به‌رده‌ستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاكادهمیكو زانستیانه‌یه كه له‌سه‌ر30 كتێب‌و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی، له‌لایه‌ن پڕۆفیسۆر "ره‌فێق شوانی" لێكۆڵینه‌وه‌و كاری له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه.
ده‌رباره‌ی زمانی كوردی‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، بیر‌و ڕای سه‌یر سه‌یر، بهناحهزییهوهدژی تۆماركراوه. ئه‌م بیروڕایانه له‌پێناوی سووككردنی زمانه‌كه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی دهسهڵاتو فه‌رامۆشكردنی له‌هه‌موو روویه‌كی ژیانه‌وه تا نه‌توانێت سه‌ر ههڵێنێتو به هه‌موو لایه‌كدا به ئاره‌زووی خۆیان، ده‌نگی كپ بكهنو بیڕهتێننو خۆیشی له‌به‌رچاوی سووك بكه‌ن،به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌سێك ناچێته سه‌ر كه هه‌موو شتێك دیزه به‌ده‌رخۆنه بكات، بۆیه كوردیش چ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌و چ له‌لایه‌ن زانایانی بهویژدانو راستگۆوه، وڵامی ئه‌و تانه‌و ته‌شه‌رو ناڕاستییانه‌ی به به‌ڵگه‌ی راست‌و دروستی مێژوویی داوه‌ته‌وه كه كورد هه‌یه‌و زمانیشی هه‌یه، خاوه‌ن ره‌گه‌زی رهسهنو زمانی دێرین‌و نیشتمانی دیاریكراوی خۆیه‌تی.
ئێمه لێره‌دا ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه زمانی كوردی، زمانێكی رهسهنو زیندووه، خاوه‌ن رابردوویه‌كی دێرینه‌و گه‌شه‌و گۆڕان‌و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی خۆی پاراستووه. ئه‌م رهسهنایهتیو سه‌ربه‌خۆیی پاراستنه‌ی، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داوه‌تێ.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ندێك بیر‌و ڕای چهوتو چوێڵ هه‌ن كه زمانی كوردی‌یان، به ناڕه‌سه‌ن یان به زاراوه‌یه‌كی شێواوی زمانی فارسی یان هیندی زانیوه. بێ ئه‌وه‌یكه له‌به‌ڵگه‌ی مێژوویی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداربن، یان هه‌ندێكیان له‌ڕووی مه‌به‌ستی سیاسییه‌وه، به‌ئه‌نقه‌ست سووكایه‌تی به زمانی كوردی ده‌كه‌ن، تا كورد ژێر ده‌سته‌یان بێت.
لێره‌وه ده‌پرسین له‌بنچینه‌دا شوێنی زاینده‌ی زمانی كوردی كوێ بووه؟ زمانی كوردی سه‌ر به‌چ خێزانه زمانێكه‌و ئه‌و زمانانه كامانهنو سه‌ر به‌چ كۆمه‌ڵه زمانێكن؟ له‌ناویاندا زمانی كوردی چۆن پێناسه ده‌كرێت؟و پیناسهكهی له‌چ روویه‌كه‌وه ئه‌نجام دراوه؟ به‌ڵگه‌ی نووسراوه‌ی ئه‌م زمانه چییه‌و بۆچ سه‌رده‌مێكی مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
جیاوازی زمانی كوردی له‌فارسی چییه؟ قۆناغی مێژوویی زمانه ئێرانییهكانو زمانی كوردیش چۆن‌و به‌چه‌ند قۆناغدا تێپه‌ڕیوه‌و رێنووسی زمانه‌كه به‌چ جۆره پیتێك بووه؟ بۆچی تانه‌و ته‌شه‌رو سووكایه‌تی كردن بهگهلو زمان‌و كهلهپوورو مێژوو و ره‌گه‌زیشی كراوه؟ بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، رووده‌كه‌ینه سهرچاوهكانو وڵامه‌كانیان لێره‌دا به به‌ڵگه‌ی مێژوویی‌و زمانه‌وانی له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی بیروڕای خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
زمانی كوردی له‌بنچینه‌دا له‌گه‌ڵ زمانی هیندو ئه‌وروپاییدا به‌زمانی هیندو ئێرانی یان هیندو ئاری ناوده‌بردرێت، چونكه ئه‌م زمانانه، زمانی چه‌ند هۆزێك بوونه، له‌شوێنێكدا له‌گه‌ڵ پێكه‌وه نیشته‌جێ بوون، پێ ده‌وترێت «ئارایانا» یان «ئاریان».
ئه‌م هۆزانه، به به‌شی هیندیو به به‌شی ئێرانییه‌وه شوێنیان دوای یه‌كه‌م كۆچی ئه‌و هۆزانه بووه كه له‌وڵاتی ئه‌فغانستان، هه‌ڵكه‌وتوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ئێران، به‌ره‌و هیندستان كۆچیان كردووه‌و لهسهندوبنجاب گیرساونه‌ته‌وه. به‌م هۆزانه ده‌وترێت هۆزه «هێندیهكان»و زمانه‌كه‌یان به‌خێزانی زمانه هیندیه‌كان ناوده‌بردرێت. به‌شی رۆژهه‌ڵاتی «ساتوم»یش كۆمه‌ڵه زمانی هێندوئهوروپایی ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ زمانه ئێرانییه‌كاندا.
ئه‌م خێزانه زمانه هیندییه، له‌سه‌ده‌كانی زۆرپێشی زایینه‌وه، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران یان ئه‌فغانستانی ئێستا، به‌ره‌و باشووری رۆژهه‌ڵات بوونه‌ته‌وه، كه باشووری ئێستا ده‌گرێته‌وه‌و شوێنی خێزانه زمانه هیندییه‌كانه،
كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی ئه‌م كۆمه‌ڵه یان خێزانه، كتێبی «ڤیدا»ی هیندییه‌كانه به «ره‌گ ڤیدا» ناوی ده‌ركردووه‌و به كۆنترین زمانی ئه‌م به‌شه نووسراوه‌ته‌وه، كه زمانی سانسكریتییهو بۆ سه‌ده‌ی 12ی پ_ز ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ زمانی «میتانی»و زمانی «حیسی»، واته ئا‌ڤێستا دوای «ره‌گ ڤیدا»ی سانسكریتی، كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی زمانه ئێرانییه‌كانه.
ئه‌م خێزانه زمانه، زمانی «سانسكریتی» واته «هیندی كۆن» باراكراتی كۆجهراتی، راجاسانی، به‌هاری، بهنگاڵی، ئۆردو، سهنیگاڵی، سندی و هتد ده‌گرێته‌وه.
به‌شی دووهه‌می خێزانه زمانی هیندو ئاری، یان هێندوئێرانییه كه هۆزه «ئێرانییه‌كان»ن.
هه‌ندێك نووسه‌ر ده‌ڵێن، ئه‌مانه كه كۆچیان نه‌كردووه‌و له‌شوێنی خۆیان له‌وڵاته‌كانی ئهسیای ناوه‌ڕاست ماونه‌ته‌وه‌و لهئهفغانستانو ئێران نیشته‌جێ بوون، پێیان ده‌وترێت هۆزه‌كان یان خێزانه‌كانی زمانه «ئێرانییه‌كان» كه بریتییه له:
به‌لوچی، په‌شتوویی، ئه‌فغانی، سوغدی، تاجیكی، كوردی، فارسی نوێ. كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی ئه‌م خێزانه زمانه، كتێبی «ئا‌ڤێستا»ی ئایینی زه‌رده‌شتییه، له‌سه‌ده‌ی 7ی پ_ز، له‌سه‌رده‌می میدییهكاندا به‌زمان یان شێوه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی زه‌رده‌شت، نووسراوه‌ته‌وه كه زمانی ئاڤێستایهو بریتییه كه‌كۆمه‌ڵه ده‌قێكی ئایینیی سروودی زه‌رده‌شت و له 21 سروود پێكهاتووه‌و له‌لایه‌ن زه‌رده‌شت خۆیه‌وه وتراوه‌و نووسراوه‌ته‌وه.
گه‌وره‌ترین به‌ش «گاتا» له‌پێنج به‌شی دی پێكهاتووه‌و به‌شێوه پیتێك نووسراوه‌ته‌وه كه پێی ده‌وترێت پیتی ئاڤێستاییو 60 پیته‌و له‌چه‌په‌وه بۆ راست دهنووسرێتو له‌كاتی خۆیدا له‌سه‌ر پێستی گادا نووسراوه‌ته‌وه. هه‌ندێك نووسه‌ری دی ده‌ڵێن، ئه‌م كۆمه‌ڵه هۆزه ئێرانییانه به‌ره‌و ئاسیای بچوك‌و چیای زاگرۆس چوون‌و لهئێرانو كوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه, ئه‌مانه دووبه‌شن. به‌شێكیان به‌ره‌و باكووری رۆژئاوای ئێران بوونه‌ته‌وه‌و له‌ناوچه‌ی «گۆمی ورمێ» سه‌قامگیربوون‌و به «ماده‌كان» ناوده‌بردرێن.
واته باوباپیرانی كوردی ئێستا، نه‌وه‌ی ئه‌م «ماد»انهن كه له‌سه‌ده‌ی 7ی پ_ز تاكوو 550ی پ_ز گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تیان به‌ناوی ده‌وڵه‌تی میدیا دامه‌زراندووه‌و توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، به‌سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌دا وه‌كوو ئێران‌و به‌شی ژوورووی مێزوَپۆتامیاو چه‌ند به‌شێك له‌ئاسیای ناوڕاست تا رووباری «خالص_قزل ارفق».
راستیه‌كه‌ی شوێنی دووه‌م، پانتایی یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كانی گه‌یشتۆتێ. چونكه ماده‌كان، «نه‌ینه‌وا» پێته‌ختی ئاشوورییه‌كانیان له‌ساڵی 612ی پ_ز داگیركردووه‌و نزیكی سنووری شاری بابل، درێژبوونه‌ته‌وه، كه هه‌ر ده‌وروبه‌ری «خالص» ده‌گرێته‌وه. كه‌واته بیروڕاكان هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، چونكه ئه‌م هۆزه ئێرانیانه له‌ئاستی خۆیانه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، بێجگه له‌وه‌ی سه‌رووی وڵاتی مێسوَپێتامیا لهكۆنهوهو ئێستاش كوردستان ده‌گرێته‌وه. واته كوردستانی باشوور ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مجا پێویسته لێره‌دا ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه، هۆزه ئێرانییه‌كان وه‌كوو وتمان بوونه‌ته دوو به‌ش. به‌شێكیان كه ماده‌كانن، واته كورد به‌ره‌و باكووری رۆژئاوای ئاریانا، یان باشتر بڵێن له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێ بوون، كه رۆژئاوای ئێرانی ئێستا ده‌گرێته‌وه‌و پێتهختهكهیان له «ئه‌گباتان»ی هه‌مه‌دانی ئێستا بووه.
به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان كه پارسهكانن واته باوباپیرانی فارسی ئێستا، له‌ڕێگای «فرسوماش»ه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی «فارسا» یان «پهرسوا_فهرسوا» رۆیشتوونو جێگیربوون كه ده‌كاته باشووری رۆژئاوای ئێران. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روونبۆوه كه خێزانه زمانی ئێرانی یان هۆزه‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان، به‌ره‌و لایه‌كی ئێران رۆیشتوون. كورده‌كان كه‌وتوونه‌ته باكووری رۆژئاوای ئێران‌و پارسه‌كان یان فارسی ئێستا له‌به‌شی باشووری رۆژئاوان.
ئێستا روونبۆوه كه هۆزه كورد‌و فارسه‌كان، یان زمانه‌كه‌یان، هه‌ریه‌كێكیان له‌یه‌كتر دابڕاون‌و سه‌ربه‌خۆن‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌شوێنی بنچینه‌ی باوباپیرانیانه‌وه پاراستووه.
بۆیه لێره‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه له‌ناو خێزانه زمانه ئێرانییه‌كاندا كه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی زمانه هیندوئاریهكانه، له‌ڕووی جیاوازی رێزمان‌و شوێنی جوگرافییه‌وه، زمانی كوردی به زمانێكی «ئێرانی باكووریی رۆژئاوایی نوێ» دابنێین.
هێماش بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه وشه‌و زاراوه‌ی «نوێ» له‌م پێناسه‌دا مه‌به‌ست له‌قۆناغی نوێی زمانی كوردییه، چونكه شێوه‌ی كۆنی زمانی كوردی، وه‌كو زمانێكی باكووری رۆژئاوایی خێزانی زمانه ئێرانییه‌كان، بریتییه له‌زمانی «ئا‌ڤێستا» یان «ئاوێستا» كه زمانی كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی زه‌رده‌شته‌و به‌واتای «رێگای راست_په‌ناگه‌و حه‌شارگه» لێكدراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند زمانی فارسی ئێستایه له‌م رووه‌وه كه له‌كۆندا «پارس»ی پێ وتراوه به زمانێكی ئێرانی باشووری رۆژئاوایی نوێ دادهنرێتو كۆنترین سه‌رچاوه، به‌ڵگه‌ی نووسراوی ئه‌م زمانه ئێرانییه فارسییه بریتییه له :
نموونه‌ی نووسراوه‌كانی داریوش هاتووه له‌سه‌ر كێلی قه‌برو دیواری قه‌ڵاو له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان نووسراوه‌ته‌وه. مێژووی زمانی فارسی، وه‌كوو به‌ڵگه‌و نووسراوه،
250 ساڵ دوای نووسینی ئاڤێستای شێوه زمانی كوردییه، كه‌واته زمانی كوردی، له‌ڕووی نووسین‌و به‌كارهێنانی له‌ده‌زگای دهوڵهتیو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌دوو سهدهونیو، پێش فارسه‌كان‌و زمانی نووسینیان كه‌وتووه كه ده‌كاته 700 ساڵ پ_ز و تا ساڵی 550ی پ_ز ماده‌كان له‌ڕۆژئاوای ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانڕه‌وا بوون.
له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه شارستانییه‌تی كورد 250 ساڵ پێش فارس كه‌وتووه. پاشان ده‌وڵه‌تی میدیا له‌لایه‌ن «كورش»ه‌وه روخێنراونو دواییان هاتووو بوونه‌ته ژێر ده‌سته‌ی فارسه‌كان، كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی «هه‌خامه‌نشی» بوونه‌و له‌سه‌ر لاشه‌ی ده‌وڵه‌تی میدیاوه دامه‌زرێنراوه، زانست‌و زانیاری میدییهكانیان لهشارستانییهتو چۆنیه‌تی رێكخستنی ژیان‌و كتێبی ئاڤێستاشیان سوود لێوه‌رگرتووه،
پاشان سووتاندوویانه. له‌مه‌وه كورد‌و شارستانیه‌ته دێرینهكهیو ئایینه‌كه‌ی، كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی نهمانو هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی فارسی ههخامهنشیو وگریكیو عیلامیو بابلیو له‌دوایشدا، هاتنی له‌شكه‌ری ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی. پاش ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش فه‌رمانی نووسینه‌وه‌ی دراوه،
لێره‌وه باسی به‌شی سێهه‌می ئه‌و هۆزه كۆچهرییانه ده‌كه‌ین كه‌وا زمان‌و هۆزه ئهوروپاییهكانیان پێكهێناوه یان له كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوایی «كانتوم»یش ده‌ناسرێن‌و له‌گه‌ڵ خێزان‌و هۆزی ئێرانی‌و هێندی، به‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه، كه ئه‌م دوانه‌ی دواوهبهشی رۆژهه‌ڵاتین.
ئه‌مجا هۆزی سێهه‌م ئه‌وانه‌ن لهبانهكانی ئێرانه‌وه واته لای رۆژههڵاتیهوه، به‌سه‌ر ده‌ریای دانوبدا رۆژئاوا‌و نیمچه دورگه‌ی به‌ڵكان كۆچیان كردووه‌و میللهتو زمانه ئهوروپاییهكانیان لێوه په‌یدا بووه.
ئه‌مانه‌ش له‌ناو خۆیاندا، هه‌ر خێزان‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له‌چه‌ند زمانێكی دیكه‌ی ئه‌وروپایی پێكهاتووه، وه‌كوو كۆمه‌ڵه زمانی ژێرمه‌نی، لاتینی، سلاڤی لهڵتیكی، یۆنانی، كهڵتی، ئه‌لبانی. ئه‌مانه پێشینیانی یۆیانو رۆمان‌و ئه‌و گه‌له ئهوروپاییانهن كه به زمانه‌كانی ئێستای ئه‌وروپایی قسه دهكهنو له‌زمانی دیكه پێكهاتوون.
له‌سه‌ره‌وه تائێره سێ جۆره هۆزو میللهتو زمانه‌كانیان خرانه‌ڕوو، كه له‌سه‌ره‌تاوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م شوێنه ئه‌فغانستانی ئێستایه، به‌ره‌و ئێران‌و كوردستان‌و هیندستانو ئه‌وروپا چوونه، یان له‌هه‌مان شوێن نیشته‌جێ بوون.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كرد ئه‌م شوێنه، واته مه‌ڵبه‌ندی هۆزو گهلو زمانه ئارییه‌كان، كه هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ی سه‌ره‌وه به كۆمه‌ڵه‌ی هیندیو ئێرانی‌و ئه‌وروپایی ده‌گرێته‌وه‌و تیایدا بوون، وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كاندا هاتووه، پێ ده‌وترێت «ئاریانا» یان «ئاریان» واته وڵات‌و مه‌ڵبه‌ندو شوێنی بنهڕهتو بنچینه‌ی گه‌لانی هیندو ئاری كۆن. ئه‌م شوێنه بانه‌كانی ئێران له‌چیای زاگرۆس له‌ڕۆژئاوا تاكو هیندستان له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گرێته‌وه.
به‌تایبه‌تی لهسهندوبنجاب ئه‌م شوێنه، ده‌كه‌وێته رۆژههلاتو باكووری رۆژهه‌ڵاتی زه‌ریای قه‌زوێنه‌وه كه به بانه‌كانی ئێران ناسراوه. له‌كۆندا وه‌ك له‌كتێبی «ڤیدا»ی ئایینی هیندیه‌كان هاتووه، پێی وتراوه «ئاریانا فیجا» یان «ئاریان ڤاج» یان «ئاریانا_ئاریان».
كه‌واته ئاریانا شوێنه، نه‌ك ناوی پێشینیانی گه‌لانی هێندو ئه‌وروپایی بگرێته‌وه. له‌م وشه‌یه، وهكوزاراوهیهكی جوگرافی له‌سه‌رچاوه كۆنه‌كاندا به‌رامبه‌ر به‌و شوێنه وتراوه‌و به‌كار هاتووه‌و كه ورده ورده، به‌درێژایی رۆژگار‌و گۆڕان‌و زه‌مان «ئاریانا» بۆته «ئاریان»و پاشان ناوی شوێنه‌كه، به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا بڕاوه‌و پێیان وتراوه گه‌لانی ئاری ره‌گه‌زو له‌مێژووی نوێشدا، به بڕیاری ره‌سمی شای ئێران «هه‌رێمی فارس»ی كرد له «ئێران»و ئێرانیش شێوه‌ی گۆڕاوی «ئاریانا»و «ئابریانه»ه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا كرینگه نابێت واتێبگه‌ین كه خێزانی زمانی ئێرانی یان ئێران ته‌نیا فارس ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو گه‌لی كورد‌و فارس، به‌لووچ، په‌شتوویی، ئه‌فغانی، تاجیكی، ئهسیتینی ده‌گرێته‌وه، وه‌كوو خێزانه زمان‌و ره‌گه‌ز.
لێره‌دا وه‌كوو «فوئاد حه‌مه خورشید»یش ئاماژه‌ی پێكردووه، بیروڕای «براستد، جێمس هێنری» له‌باره‌ی وشه‌ی «ئاری»یه‌وه وه‌رگیراوه كه له‌ناوی شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و گه‌لانه‌و كه «ئاریانا»یه، نه‌ك ناوی پێشینیانی ئه‌و گه‌لانه بێت. پێویسته ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه هه‌ڵه‌یه به‌و كۆمه‌ڵه هۆزانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له بانه‌كانی ئێران واته «ئاریانا» بوون‌و بوونه‌ته سێ به‌ش وه‌كو:
ئێرانی، هێندیو ئوروپایی. هه‌رسێكیان ده‌بێ به كۆمه‌ڵه‌ی «هیندو ئه‌وروپایی» ناوبه‌رین، چونكه ئه‌م زاراوه‌یه ناوی هه‌رسێ كۆمه‌ڵ‌و خێزانه زمانه ناگرێته‌وه، ته‌نها به‌شی هیندیو ئوروپاییهكه نه‌بێت، كه تیایدا كۆمه‌ڵه‌و خێزانی زمانی ئێرانییهكانی تیادا فهرامۆشو ونكراوه، بۆیه راستترو لهبارترو گونجاوتره به‌كۆمه‌ڵه‌ی زمانه هیندۆ ئوروپاییهكان بوترێت: كۆمه‌ڵه زمانی ئاری،
چونكه مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و هۆزانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌ن، له‌ناوچه‌ی ئاریانا واته بانه‌كانی ئێران-نیشته‌جێ بوون، بۆیه ئاریانا مه‌ڵبه‌ندی خێڵ‌و هاوبه‌شه بۆ گهلانو زمانی ئێرانی هێندی، ئوروپایی.شتێكی دیكه‌ش پێویسته بوترێت، ئه‌م زاراوه‌ی ئاری یه، له‌به‌ر ئه‌وه روومای «روخسار_شێوه» هه‌رسێ خێزانه زمانه‌كه‌ی تێدایه‌و هێندیو ئاریش ده‌گرێته‌وه‌و ناوێكی هاوبه‌شه،
بۆ ئه‌و هۆزو خێزانه، زمانی هیندی، ئێرانی، ئوروپایی، واچاكه هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی دووباره نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م ناوه له‌لایه‌ن هێندو ئوروپاییهكانهوه دانراوه‌و ئێمه‌ش قۆستمانه‌وه، ئه‌گینا كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی كۆمه‌ڵه‌ی زمانی هێندو ئوروپایی دوای زمانی سانسكریتی، كتێبی «ره‌گ ڤیدا»یه‌و به‌شێوه‌ی ئا‌ڤێستا نووسراوه‌ته‌وه كه ناوی كتێبه‌كه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌و شێوه‌ی كۆنی زمانی كوردی میدییهكانهو كوردی ئه‌مڕۆیه.
له‌ناویاندا په‌نجه‌ی كۆنییو دێرینی بۆ زمانی كوردی راده‌كێشرێت. ئیتر بۆچی ئێمه‌ی كورد، خۆمان به خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵواسین، له‌كاتێكدا خۆمان خاوه‌نی سه‌ره‌تای شارستانیهتو نووسین‌و دامه‌زراندنی دهوڵهتو فێربوونی چاندن‌و كشتوكاڵ بووین.
ئه‌م زاراوه‌یه له‌لایه‌ن ئوروپاییهكانهوه، به‌هۆی سیمای هاوبه‌شی شارستانییه‌تی ئه‌م گه‌لانه‌وه ناونراوه، بۆیه زاراوه «ئاری» یه‌كه فراوانتره. دوای ئه‌وه‌ی شوێن‌و ره‌گه‌زو خێزانی زمانییو زاراوه‌ی گونجاوو له‌بار، به‌ڵگه‌ی نووسراوی زمانی كوردی‌و مێژووی دێرینی «ئاریانا» خرایه‌ڕوو، پێویسته نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه بخه‌ینه‌ڕوو:
تێبینی:
هه‌ریه‌ك له‌كۆمه‌ڵه خێزانه زمانه ئوروپاییهكان له‌چه‌ند زمانی دی پێكهاتووه، ته‌نیا خێزانه زمانه‌كانی ئه‌و به‌شه‌مان خستۆته‌ڕوو، به پێویستمان نه‌زانی هه‌مووی دیاری بكه‌ین. دوای ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه پێویسته قۆناغه مێژووییه‌كانی زمانی ئێرانی‌و زمانی كوردیش، به‌جیاو له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا بخه‌ینه‌ڕوو، تا روون ببێته‌وه، كه زمانی كوردی خاوه‌ن گه‌شه‌و گۆڕان‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌تی.
ئه‌م گه‌شه‌و گۆڕانه‌ی زمانی كوردی، له‌ئه‌نجامی گۆڕانی كۆمه‌ڵی كوردهواییهوه، په‌یدا بووه. هه‌ر گۆڕانه‌ی له‌قۆناغێكه‌وه بۆ سه‌ره‌تای قۆناغێكی دیكه، له‌ئه‌نجامی رووداوی مێژووییه‌وه هاتۆته كایه‌وه‌و سیمای ئه‌و گۆڕان‌و قۆناغه‌ش، به‌ڕوخساری زمانه‌كه‌وه دیاره‌و گۆڕانیش نیشانه‌ی زیندوویی زمانه، ئه‌م گۆڕان‌و پێشكه‌وتنه‌ی زمانی كوردی، له‌ئه‌نجامی پشكنین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی زمانه‌كه‌وه دیاره‌و به‌ده‌ر كه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كان، گۆڕانی قۆناغی مێژووی زمانی كوردیی‌و رێنووسهكهیو به‌م قۆناغه‌ی خواره‌وه دیار‌و ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن:
- قۆناغی زمانی كولادی كۆن یان دێرین: ئه‌م قۆناغه‌ی زمانی كوردی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میدییهكانو كۆتایی ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشی له‌سه‌ده‌ی 7ی پ_ز تاكو 550ی پ_ز وه، كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوو به‌رچاوی مێژوویی، كتێبی پێرۆزی «ئا‌ڤێستا»ی زه‌رده‌شتییه كه به‌شێوه‌ی رۆژئاوای ئێران واته به زمانی ئا‌ڤێستا، شێوه‌ی كۆنی زمانی كوردی نووسراوه‌ته‌وه به‌جۆره پیتێك له‌چه‌په‌وه بۆ راست نووسراوه‌ته‌وه. ژماره‌ی پیته‌كان «60» پیته‌و بریتییه له‌سروودی «گاتا»ی ئایینی زه‌رده‌شتی، كه له‌لایه‌ن زه‌رده‌شت خۆیه‌وه وتراوه‌و بریتییه له21 سرودی ئایینی، ئه‌م قۆناغه به بیروڕای مێژوونووسانو زمانه‌وانان، تاكۆتایی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی «هه‌خامه‌نشی» ده‌وڵه‌تی «پارس» كه له «550ی پ_ز» ده‌ست پێده‌كات‌و له‌كۆتایی سه‌ده‌ی 3ی پ_ز واته ساڵی 300 ته‌واو ده‌بێت.
به‌رده‌وامی زمانی كوردی به‌شێوه‌ی زمانی ئایینی ره‌سمی‌و ده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی «250» ساڵی خایاندووه كه ده‌كاته ماوه‌ی حكومداریه‌تی میدییه‌كان، بهلاَم هه‌ر ئه‌م قۆناغه كۆنه‌ی زمانی كوردی، چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌كاندا، شێوه‌ی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه گرتووه،
یه‌كسه‌رو راسته‌وخۆ به نه‌مانی میدییه‌كان زمانه‌كه له‌كار نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكوو وه‌كوو زمانێكی ئایینی له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی فارسی ههخامهنێش ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام زمانێكی ده‌وڵه‌تێكی ره‌سمی نه‌بووه، به‌ڵكو زمانی یان شێوه‌ی خوارووی ئێران جێگه‌ی گرتۆته‌وه كه زمانی «پارس»یه به‌پێی بزماری نووسراوه‌ته‌وه، واته شێوه‌ی كۆنی زمانی فارسی ئه‌مرۆ زمانی كوردی بڕه‌وی نه‌ماوه‌و له‌سه‌ره‌تاوه كتێبی «ئا‌ڤێستا»ش لهفارسهكانهوه سووتێندراوه.
2_ قۆناغی زمانی ناوه‌ندیی: ئه‌م قۆناغه له‌ده‌ست پێكردنی ئهشكانییهكانهوه یان ئهرشاكییهوه كه به په‌هله‌وی ئه‌شكانی ناوی ده‌ركردووه له‌ساڵی 300 پ_ز ده‌ست پێده‌كات‌و ئه‌م ناوه‌یان بۆ وشه‌ی «پهرتو_پارسیا» ده‌گه‌ڕێته‌وه. وڵاته‌كه‌یان خۆراسانی ئه‌مڕۆ یان ولاتی «ئه‌شكانییه‌كان» ده‌گرێته‌وه. ئه‌م قۆناغه‌ی زمانه ئێرانییه‌كان دوو به‌شه، به‌شی یه‌كه‌میان په‌هله‌وی ئهشكانییه له‌ساڵی 300_226 پ_ز،
كۆنترین به‌ڵگه‌ی نووسراوی ئه‌و ئاڤێستایهیه كه له‌سه‌ر پێستی ئاسك نووسراوه‌ته‌وه‌و له‌چیاكانی هه‌ورامان دۆزراوه‌ته‌وه‌و مێژووه‌كه‌ی ساڵی 120 پ_زیه، به‌ڵام وێنه‌ی ئه‌م ئا‌ڤێستا دۆزراوه‌یه، تاكو ئێستا ده‌ست نه‌كه‌وتووه. به‌شی دووهه‌می په‌هله‌وی ساسانییه له‌ساڵی 227ی پ_زیهوه ده‌ست پێده‌كات تا هاتنو په‌یدا بوونی ئیسلام.
ئه‌م ره‌وته له‌سه‌ده‌ی حه‌ته‌می زایینه‌وه به‌رده‌وامه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌فه‌رمانی ئه‌رده‌شیر ئا‌ڤێستا نووسراوه‌ته‌وه‌و كراوه به ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م ئاڤێستایه به رێنووسی په‌هله‌وی كه له‌نووسینی ئارامییه‌وه وه‌رگیراوه نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته بوترێت،
به‌ڵگه‌ی گهشو دیاری زمانی كوردی ئه‌م قۆناغه ئاشكرا‌و دیار نییه، كه زمانی ره‌سمی‌و نووسراو بووبێت، ته‌نیا ئا‌ڤێستا نه‌بێت ئه‌ویش به‌شێوه‌ی «زه‌ندو پازه‌ند»ه بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی بووه كه به زمانی زگماكی زه‌رده‌شت خۆی نووسراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌شی گاتای كهشێوه كۆنی زمانی كوردی‌و میدییه. زمانی كوردی یان شێوه‌ی سه‌رووی رۆژئاوای ئێران له‌م دوو قۆناغه‌دا تابڵێی لێڵ‌و تاریكه‌و ئه‌وه نه‌بێت، كه زمانی ئاخاوتن بووه، نه‌ك زمانی نووسین.
ئه‌م قۆناغه‌ی زمانه ئێرانییه‌كان به‌هاتنی ئیسلام، له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی كۆتایی پێ دێت‌و له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی به دوو سه‌ده به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام، زمانی كوردی‌و زمانه ئێرانییهكانی دیكه‌ی هاوخێزانی دێنه‌وه مه‌یدانی چالاكی‌و نووسین‌و ئه‌ده‌بیات.
3_قۆناغی كوردی شێوه‌زار: ئه‌م سه‌رده‌مه واته دوای رووخانی ساسانییه‌كان، دوای دوو سه‌ده له‌سستی زمانی كوردی‌و زمانه ئێرانییه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ماوه‌ی ئه‌و دوو سه‌ده‌یه واته حهوتهمو هه‌شته‌م ته‌نیا زمانی ئاخاوتن بووه‌و وه‌كوو زمانی ئهدهبیاتو نووسین به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه دواكه‌وتوو بووه. ئه‌گه‌رچی زمانی كوردی له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌كو زمانی ئاخاوتن زمانێكی یه‌كگرتوو بووه، بهلاَم بۆ قسه‌پێكه‌رانی كورد له‌م ماوه‌یه‌دا رووی كردۆته زمانی عه‌ره‌بی یان زمانی فارسی وه‌كوو زمانی نووسین.
ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و ئاره‌زووی كوردی، یان لێره‌دا زمانی كوردی وه‌كو زمانی نووسین پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌ڵام كورد‌و ئێرانییه‌كان له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی‌دا، به‌هۆی زیندووبوونه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وایه‌تی ناوچه‌ییه‌وه، ورده ورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی نهتهوهییو ئه‌ده‌بیاتیان پێ نووسیوه. زمانی فارسی‌و كوردی جارێكی دیكه بره‌و ده‌سه‌ننه‌وه،
«فێردۆسی» له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی چیرۆكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی «شانامه» ده‌نووسێته‌وه، لێره‌وه زمانی فارسی، به‌پێچه‌وانه‌ی قۆناغی یهكهمو دووهه‌م وه‌كوو زمانی ئه‌ده‌بیات له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. كۆنترین نووسراوی ئه‌م سه‌رده‌مه كه تاكو ئێستا ههبێتو ده‌ستكه‌وتبێت چوارینه‌كانی «بابه تاهیری هه‌مه‌دانی»
یه كه به‌شێوه‌ی لۆڕی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌م شێوه لۆڕییه له‌گه‌ڵ شێَوهی هه‌ورامیدا، وای بۆده‌چن كه په‌هله‌وی ئهشكانییه. قۆناغی شێوه‌زاری زمانی كوردی له‌دوای سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینه‌وه، وه‌كو زمانی ئه‌ده‌بی ده‌ستی پێكردووه به ئهلفو بێی زمانی عهرهبیو وازهێنان له‌ڕێنووسی په‌هله‌وی، كه له‌نووسینی ئارامییه‌وه وه‌رگیرابوو. به تایبه‌تی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلام، میرنشینی بچووك بچووك له‌لایه‌ن كورد خۆیه‌وه پێكهێنران. له‌م سه‌رده‌مه‌دا شێوه زاراوه كوردییه‌كان له‌ناوچه‌ی میرنشینه‌كانی خۆیاندا،
وه‌كوو زمانی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ سهرههڵدانو گه‌شه‌سه‌ندنی میرنشینه‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌یان سه‌ندووه‌و شێوه زاراوه‌ی زمانی كوردی له‌ناوچه‌ی جیاجیای كوردستاندا بوونه‌ته زمانی ئه‌ده‌بیات. بۆ نموونه له‌ناوچه‌ی هه‌وراماندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه زمانی كوردی بهرگریو به‌رهه‌ڵستی زمانی عهرهبیو ئایینی ئیسلامی كردووه،
بێگومان هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو ته‌نانه‌ت ئایینیش له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵك هاسان وهریناگرێتو به‌لایه‌وه ئایینه‌كه‌ی خۆی پێ باشتره له‌ئایینه نوێیه‌كه، بۆیه له‌ناوچه‌ی هه‌وراماندا، به‌هۆی چڕی ناوچه‌كه‌و سه‌رسه‌ختی سروشته ئاڵۆزهكهیهوه، ئایینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بیش له‌ناو خه‌ڵكدا زوو جێگای نه‌بۆته‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێووشوێنی ئایینه كۆنه‌كه‌ی باوباپیریان كه زه‌رده‌شتییه رۆیشتوون و ده‌ره‌نگتر ئایینه نوێیه‌كه وه‌رگیراوه.
به‌ڵگه‌ی راستیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ناوچه‌یه، جیا له‌هه‌موو ناوچه‌كانی دی، زیاتر باری ئایینی وشه‌ی كۆنی زمانی كوردی‌و هی ئایینی زه‌رده‌شتی‌و به‌كارهێنانی كێشی خۆماڵی نه‌ته‌وه‌یی، واته هی گۆرانییه كۆنه فولكۆرییهكان، كه بریتیه له هۆنراوه‌ی هه‌شت بڕگهییو دهبڕگهییsyllable،له‌شیعردا له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان یان له‌شێوه‌زاری گۆرانی به‌كارهاتووه.
پیرشالیاری زه‌رده‌شتی تا ماوه‌یه‌ك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه كۆنه‌كه بوو بۆیه نموونه‌ی ده‌یان وشه‌ی كۆنی زمانی كوردی له‌شێوه ئه‌ده‌بیاتی گۆران/هه‌ورامانی وه‌كو: پیرشالیار،موغ، وشه‌كانی ئامۆژگاری ئایینی‌و په‌یڕه‌وی ئایینی كۆن به‌دی ده‌كرێ. به‌هه‌مان شێوه دوای وه‌رگرتنی ئایینی ئیسلام شیعری تهریقهتو ئایینی له‌م زاراوه‌دا بڕه‌وی هه‌بووه.
ئه‌مجا ئه‌م قۆناغه‌ی شێوه زاراوه‌ی زمانی كوردی، له‌ناوچه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ر میرنشینێكی كوردیدا، وه‌كوو زمانی ئه‌ده‌بی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی لۆڕی هه‌ورامی، له‌نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م وه‌كوو مه‌لا په‌رێشان، خاوه‌ن دیوانی «په‌رێشان نامه» كرمانجی ناوه‌ڕاست/نالی‌و سالم‌و كوردی له‌سه‌ده‌ی 19ی زایینی، به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییهنو له‌گه‌ڵ نهمانو رووخاندنی هه‌ر میرنشینێكدا، زمانه ئهدهبییهكهش ورده ورده له‌كار كه‌وتووه.
ئه‌م قۆناغه له‌دوای سه‌ده‌ی 19ی زایینییه‌وه، به‌تایبه‌تی لهدسهدهی ده‌یه‌می زایینییه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و له‌كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كۆتایی پێدێتو زمانی كوردی پێده‌نێته قۆناغی زمانی نووسین‌و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه.
4_ قۆناغی نوێی زمانی كوردی: ئه‌م قۆناغه، لای هه‌ندێك به سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ده‌بێت ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كورستان له 22/4/1898 وه‌كوو مێژووی ده‌ستپێكردنی زمانی نووسین بهكوردیو سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، وه‌كو رووداوێكی رۆشنبیری‌و زمانییو مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ مێژووی كورد‌و بۆ زمانه‌كه‌ی، وهرچهرخانو سه‌ره‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێیه، بۆ كورد‌و زمانهكهیو بۆ شارستانیه‌تی نوێی كورد.
بۆیه ده‌بێت ئه‌م رووداوه رۆشنبیرییه تازه‌و نوێیه سه‌ره‌تای قۆناغێكی دیاریكراوبێت، راسته ئه‌م قۆناغه، یان قۆناغی چواره‌می مێژووی زمانی كوردی، به قۆناغی بژارهكردنی زمانی كوردی له‌وشه‌ی بێگانه‌و سه‌رهه‌ڵدانی شێوازی نوێی زمانی نووسینی كوردی ناوده‌بردرێت، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تیه‌ی پاككردنه‌وه‌ی زمانه‌كه،
به‌هۆی سهرههڵدانو به‌رده‌وامبوونی رۆژنامه‌و گۆڤاره كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌و زمانی نووسینی په‌یدابووه، ورده ورده له‌گه‌ڵ زیادبوون‌و به‌رده‌وامی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، زمانه‌كه پوختهبووهو خۆی لهوشهو ده‌ربڕینی زمانی بێگانه، پاككردۆتهوهو له‌گه‌ڵ ره‌وتی ژیانی نوێ‌دا، هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه.
لێره‌دا، بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بۆچوونه، سه‌یری زمانی رۆژنامه‌و گۆڤاره جیاجیاكانی كوردی ده‌كه‌ین، له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانه‌وه بگره تا رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن‌و رۆژی نوێ، ئۆمێدی ئیستقلال، بانگی هه‌ق، گۆڤاری گهلاوێژو تا ئێستاش ئه‌و قۆناغه زمانه كوردییه په‌تییه، لهگۆڕانو داهێنانو چهسپاندنو نوێبوونه‌وه‌ی شێوازی نووسینی كوردییه.
بۆیه كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای بیسته‌م، به قۆناغی چوارهمو نوێبوونه‌وه‌ی زمانی كوردی داده‌نرێت.
له‌كۆتاییدا، پێویسته ئه‌وه بوترێت، زمانی كوردی زمانێكی سه‌ربه‌خۆیه. پاشكۆو زاراوه‌ی هیچ زمانێكی دی نییه، به‌ڵگه‌ی نووسراوی زمانی كوردی له‌مێژوودا 250 ساڵ له‌زمانی فارس كۆنترهو په‌یوه‌ندی زمانی كوردی به زمانی فارسیه‌وه وه‌كو په‌یوه‌ندی زمانی فارسی به زمانی كوردییه‌وه وایه،
ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش په‌یوه‌ندی خزمایهتیو خێزانی زمانییه، چونكه ئه‌م زمانانه، له‌كۆنه‌وه له‌شوێنێكدا بوون‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و وشه‌ی هاوبه‌ش له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵ‌و خێزانه زمانێكدا هه‌یه،
به‌ڵام چۆنیه‌تی ده‌ربڕینیان له‌ڕووی ده‌نگسازییه‌وه، بۆ دركاندنی وشه‌كانی كوردێك له‌گه‌ڵ فارسێكدا یان له‌گه‌ڵ بهلووچیو هیندیو ژێرمانییهكاندا جیاواز وشه‌كان ده‌رده‌بڕن.
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وشه‌و زاراوه‌ی ئه‌م زمانانه، له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌زۆری جیاوازن‌و هه‌ر زمانه‌ی وشه‌و زاراوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. لێره‌دا ده‌پرسین، ئایا هه‌موو وشه‌و زاراوه‌كانی ئه‌م زمانانه، یه‌كن؟ بێ گومان نه‌خێر، پاشان ئیتر چۆن زمانێكی به‌ڵگه كۆنترو خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت،
زاراوه‌ی زمانێكی ژێر ده‌سه‌ڵات، وه‌كو سه‌رده‌می میدییه‌كان كه فه‌رمانڕه‌وابوو به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ئێران‌دا به‌كار ده‌هێنێت، له‌كاتێكدا خۆی خاوه‌ن زمان بێت؟ یان پاش رووخاندنی میدییه‌كان، له‌سه‌رده‌می ههخامهنشیو به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كان، فه‌رمان به نووسینه‌وه‌ی ئا‌ڤێستا ده‌درێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چۆن زمانێك ده‌كرێته پاشكۆی زمانێكی دیكه كه له‌كۆمه‌ڵه خێزانه زمان‌و ره‌گه‌زێكی جیاوازی دیكه بێت‌و زمانی كوردی به توركی شاخاوی دابنرێت، له‌كاتێكدا ئه‌م دوو زمانه هه‌ریه‌كه‌ی له‌خێزانه زمانێكی جیاوازن. زمانی كوردی هه‌ر وه‌كوو سێ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ره‌وه سه‌لمێندراوه،
له‌خێزانی زمانی ئێرانییه‌كانه‌و سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ی هێندو ئاری كۆنه، به‌ڵام زمانی توركی له‌كۆمه‌ڵه زمانی ئوراڵییه یان «ئوراڵ_ئهلتیكی»یشی پێ ده‌ڵێن، ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه «ئهلتیك»یه له‌زمانی دیكه‌ی وه‌كو توركی، مهگۆڵی، تهنۆكسیو به‌شی «ئهلتیك_ ئالیایی» ئه‌م كۆمه‌ڵه زمانه‌ش له‌زمانی فنلندی ئه‌ستۆنی، مه‌جاری ده‌كرێته‌وه.
ئیتر ملهوڕانو ره‌گه‌زپه‌ره‌ستان، چۆن ده‌توانن ئه‌م راستییه مێژوویی‌و زانستییه بشارنه‌وه، به‌ری رۆژ به بێژه‌نگ بگرن، یان خۆیانی له‌به‌رامبه‌ر گێل بكهنو كورد‌و زمانه‌كه‌ی، كه ژماره‌ی ده‌گاته چل میلیۆن ئاده‌میزاد به دهیانو سهدانو ههزارانو زانا‌و دانا‌و هونه‌رمه‌ندی تێدایه،
نكۆڵی له‌بوونی بكهنو هه‌ندێك به شاخاوی‌و هه‌ندێكی دیكه به جنۆكه‌و كه‌مایه‌تی ناوی ببه‌ن، له‌كاتێكدا كورد خاوه‌نی هه‌موو بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ییه له‌زمان، مێژوو، زه‌وی، چاره‌نووسی هاوبه‌ش، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش...هتد. هه‌موو ناو‌و ناتۆره‌و به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌مایان له‌پێناو به‌رده‌وامیی چه‌وساندنه‌وه‌و پتر حه‌ڵاڵكردنی نیشتمانی كورده بۆ خۆیان.
http://www.kotikieli.com
|
اکنون ساعت 02:36 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)