چهندشێعرێک له دیمه‌ن حه‌مه ڕه‌ووف فارس
چهندشێعرێک له دیمه‌ن حه‌مه ڕه‌ووف فارس داستانی شه‌رمه‌زاری شهرمهزاربی ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک خۆر هه‌ڵهاتی له ژینم وه‌کو هه‌وری ڕه‌شی ناوه‌خت قه‌تیس مای له ئاسمانی دڵم بوویته باران و ڕه‌هێڵه تنۆک تنۆک باریت له چاوانم شادیت لێ کردم به شین جارێ نه‌هاتی به‌لای گریانم بویت به ته‌رزه و زریانێ ژاکانت ڕوخساری شیعرم وه‌ک بایه‌کی شوومی ناکات وه‌راندت خونچه‌ی به‌هارم به نه‌فره‌ت بی بایه‌قوشی خه‌م هه‌ر بێ شوێن و سهرهڕۆبی به‌ر نزای ئه‌م دڵه‌م که‌وی قه‌ت خۆشی له خۆت نه‌بینی شه‌رمی ویژدان بتگرێ تا دڵت له لێدان ئه‌که‌وێ ببیت به داستانی سه‌رشۆڕی جیهان ده‌رست لێ وه‌رگرێ فه‌رهاد داستانێک بوو عیشقی شیرینی به دونیا ناساند به‌ڵام تۆی ناپاک و دوو ڕوو ڕق و کینه‌ت له باخی مندا ڕواند """"""""" گولێکی سپی تۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌چاوی منداله هه‌ور بڵند تری تۆ ئه‌و ڕازه‌ی که‌له ئه‌وینی عاشقان زۆر گه‌وره‌تری تۆ ئه‌و هه‌وایه‌ی که‌زۆر پێویسته بۆ ژین و بۆمان تۆ ئه‌و شێوه‌یه‌یت کهئیلهام دێنیت بۆ ته‌واوی شاعیران تۆ ئه‌و ده‌ماره‌ی که‌شای هه‌موو خانه‌و ئه‌ندامه‌کانی تۆ ئه‌و تیشکه‌ی که‌ڕێگری هه‌موو ئه‌ندێشه‌و تاریکیهکانمی تۆ ئه‌و به‌هاره‌ی که پێویسته زۆر بۆ گوڵ تۆ ئه‌و نه‌مامه‌ی کهپشو ئه‌دات له‌سێبه‌ر تاڕێبوار تۆ ئه‌و دیارییه‌ت کهخواناردوتی بۆم له‌ئاسمان تۆ ئه‌و شفایهی له ئاسمان که‌بۆم دێیته گفت‌و گۆ تۆ ئه‌و خه‌ونه‌ی که ته‌مه‌نم هه‌موی پێشکه‌شه به تۆ ********** عاشقان شاشاعیری عاشقانم ووشه‌ی شیعرم لێ ون مه‌که من و باده زۆر زۆر دۆستین شه‌رابم لێ زویرمهکه گێسوی زه‌رد دبۆژا کاوه ڕاست بڵێ شه‌رمم لێ مه‌که عاشقی به‌ژنی بهرزتم گوڵ جه‌بین وانیگام مه‌که لاوێکی زۆر نائومێدبووم نهم خوارد له سه‌مه‌ری دنیا منی بێ که سی غوربه‌تی به‌شم ڕهنجو خاک به‌سه‌ری یه ڕوی مانگتم بۆ وه‌رگێڕه با بی بینم چاوی شههلات بهندهوعهج ناس هه‌م ئاخ یار هه‌موو با ببێ به فیدات ********** نه‌ورۆز نه‌ورۆزه دیسان جه‌ژنی کوردانه بولبول دڵخۆشهوچاولهگوڵانه هه‌مووی چاوه رێی ڕه مزی زه‌رده‌شتن بۆئاگرکرنهوهلهچیاودهشتن به‌جلی کوردی و ئاڵوو واڵای جوان خۆ ده‌ڕازێننه‌وه بۆشایی و سه‌یران ده‌سا سه‌یرکه‌ن جه‌ژنه به‌هاره ده هۆڵو زوڕنای کوردی هه‌ژاره هه‌ل هه‌له کێشان جا چه‌پڵه لێدان کچ و کوڕی کورد شان ئه خه‌ن له شان نێر گزی بۆن خۆش په‌ل دێنێته ده‌ر پێشکه‌شی ده‌که‌ن دۆست‌و براده‌ر جاگڕی دار‌و ئاگری نه‌و رۆز ئاسمان ئه‌گرێ به دوکه‌ڵ وتۆز ئنجا ئه‌بارێ بارانێکی جوان ئه‌ڵێ پیرۆزبێ نه‌ورۆزله کوردان ********** ئاره‌زوو خانم ئه‌و چاوه زه‌رده‌ی وا پرشنگ داره تێکه‌ڵ به ڕه‌شه وزۆریش به خوما ره ئه‌برۆی تاق به‌رزی خیام کێشی یه مه‌ستی شهرابهوباده نۆشی یه ئه‌و زوڵفه خاوه‌ی زه‌رد وڕه‌ش تێکه‌ڵ به وێنه‌ی چاوی ئه‌یکا ت ڕاوی دڵ باڵای به‌رزی ئه‌و وه‌کو نه مامه خۆێن گه‌رم ونا رین شیرین شه‌مامه لێوی وه‌ک هه‌نار تورته وبه تامه ده‌نگی سازگاری ئارامی گیا نه له‌نجه‌و لا ره‌که‌ی دڵ له بن دێنێ که‌وی دیوه خان بۆ یا ر دهخۆێنێ ئا رهزووت ده‌که‌م ئا ره‌زوو خانم قیبله‌گای دڵم ئا رامی گیانم.... ********** |
چهندشێعرێک له دیمه‌ن حه‌مه ڕه‌ووف فارس ( 2 ) ئه‌شکه‌نجه له تاریکی هه‌وره‌کاندا ڕێگای غه‌ریبیم ئه‌بینم له سیمای چاوه‌کانتا بێ ئارامی تیا ئه‌بینم له‌پێچ و ئه‌ڵقه‌ی زوڵفتا کۆت و زنجیردێته به‌رچاوو له مووژگان وئهبرۆی سیا ت ماڵ ئاواییم دێته به‌ر چاوو له دوو گۆنا ی ساف وئاڵتا یا قووتی سوور من ئه‌بینم له دوو لێوی ته‌ڕو نا سک گوڵاڵه سووره ئه‌بینم له تاریکی شه‌وه‌کانما نووری خودای تیا ئه‌بینم له په‌شێوی ووشه‌کانتا ترسی دووری تیا ئه‌بینم کا تێ بۆلای ساقی ئه‌چم به‌جامێ مه‌ی مه‌ستم ئه‌کا که له‌جامی مه‌ی ئه‌پرسم باسی جوانی تۆم بۆ ئه‌کا ********** بولبول ته‌نها بولبول گوڵه نا سێ و ته‌نها بولبول یا ری گوڵه ته‌نها میحرابی چاوی کاڵ تیما ری ئه‌کا ئه‌م دڵه تاقی برۆی کاڵ و به‌رزت تیری موژگانی چاوانت ده‌نگی قههقهههو پێکه‌نین زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوه‌کانت داگیرکه‌ری دڵی بێ چا رهن له ژێر ڕکێفی ئه‌و چاوه که هه‌زاران دڵی به‌دبه‌ختی وه‌ک دڵی منی لاشکاوه سوێند بێ به په‌رچه‌می زه‌ردت که تار تار چینی هه‌ڵداوه به نیوه نیگا ی هه‌مزه‌ی چاوانت منی هه‌ژاری له بن هێناوه سۆێند بێ بخولێمه‌وه وه‌ک په‌روانه چۆن شه‌مع بۆێ سوتاوه تا به ده‌ستی دێنم ئه‌ی دڵ له‌به‌ر خاتری تۆ ئه‌و جووته چاوه ********** په‌سه‌ند گه‌ر تورک بم یان عه‌جه‌م عاشقی کچێکی کوردم گه‌ر ژیر بم یان دێوانه شه‌یدام وه‌کو په‌روانه چۆن بولبول له ناو گوڵانه ئه‌فڕێ به‌سه‌ر چڵانه شێت و شه‌یدای گوڵێکه ئه‌خوێنێ به‌سه‌ر هه‌موانا ئه‌منیش به وێنه‌ی بولبول دێوانه‌و ته‌نیا و بێ لانه شه‌یدای یه‌ك کچی کوردم شا جوانی ده‌شتی گه‌رمیانه خال له چه نه‌و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر بێ هاوتایه له‌م جیهانه به‌ڕاستی بێ نه زیره وه‌ک فریشته نه‌رم و نیانه ********** خونچه‌ی ئیره‌م بلێ ی خواوه‌ند له باخچه‌ی به‌هه‌شت یه‌ك گوڵم پێ بکات که‌ره‌م یان بمکات به با خهوانێ له به‌ر خاتری یه‌ك خونچه له باخچه‌ی ئیره‌م یان هه‌ر بمکات به شه‌ماڵ به سه‌ریا باڵ بکێشم به ئاشکراو به بێ خه‌م که ئاوی کهوسهروبۆنی خونچهومێخهك تێکه‌ڵ بێ و تێر بنۆشم خاتر جه‌م یان بم کات بهلاله زارێ به گه‌شت ڕووم تێ بکا خاتوو خونچه‌ی باخچه‌ی ئیره‌م به‌ڵکو ده‌ست له سه‌ر گوڵی دانێ ئه‌و گوڵه‌ش بێ دڵی کۆست کهوتهم ********** دڵ تۆ دڵه‌ی به‌دبه‌خت بۆ غه‌رقی خه‌می بۆچی ها وه‌ڵی گریه‌و ما ته‌می ده‌ستت زنجیره‌و پا به‌ندی کۆتیت دڵه به‌سیه‌تی تۆ بۆ واشێتیت تۆ دڵه‌ی به‌د به‌خت مه‌مکه به ڕه‌نجبه‌ر مه‌مکه به یا ری شۆخی بێ ئه‌سه‌ر مه‌مکه به فیدای جوتێ چا وی جوان من و تۆ هاوڕێین ئه‌ی دڵه‌ی نه‌فام کۆت و زنجیر‌و زندانی تا ریک یارمه‌تیت ناده‌ن ئه‌ی دڵه‌ی ئا زیز دڵه واز بێنه له‌م تیر وتا وه ته‌مه‌ن زۆری ڕۆشت که‌مێکی ما وه مه‌مکه به نیشان بۆ تیر و تا نه ئه وه‌ی تۆ ده‌ی که‌ی کا ری شه‌یتا نه ********** زێڕین وه‌ک تا ریکی شه‌و بێ ده‌نگی مه‌نگ و ئارام زۆر میهره‌بانی وه‌ک زه‌ڕ ئه‌فشانی به‌یانی له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانی به وێنه‌ی زه‌ڕ بافت به‌نرخیت هاوشانی ئاڤێستهی جوانیت له‌شێوه‌ی زهمڕوت ئهبینرێیت قورس و سه‌نگین زۆر گرانیت وه‌ک په‌روانه کهشمهڕو ناسکیت وه‌ک کناچهی پورئاوازسازشیت فه‌رامۆش مه‌که یا دی یا وهران نادان ده‌رنه‌چیت وێنه‌ی مهدهۆشان بالێت گیرا نه‌بێ ناڵه‌ی شهوگیران نه‌با بێ به‌ش بیت له خۆشی ژیان ئه‌شکی زه‌م هه‌ریر باڕووت تێ نه‌کا فه‌له‌ک زۆرداره گیرۆده‌ت نه‌کا ********** فه‌له‌ك فه‌له‌ک ڕسواییت پێشکه‌ش به من کرد نانی گه داییت شایسته‌ی من کرد داری گه‌دایی زوو دایه ده‌ستم فه‌له‌ک ئه‌ی نا مه‌رد منیش پڕ هه‌ستم لانهم لێ شێواو بێ ماڵت کردم هامانه له کۆڵ بۆ ڕسوات کردم ده‌ک ڕه‌بی فه‌له‌ک تۆش موبته‌لا بیت هه‌مانه له کۆڵ تۆش وا گه‌دا بیت داری گه دایی تۆش بیگریته ده‌ست ئه‌وسا ده‌زانیت ما نای گه‌دای چه‌ست له‌خوا ده‌خوازم تۆش نا ئومێد بیت وه‌ک من دووچاری غه‌م و سه‌رشێت بیت یاری به هه‌ستت بکه‌ن ئازیزان دڵت بشکێنن ده‌رهه‌ق به ژیان له خۆا ده‌خوازم تۆش وابێ یاربیت وه‌ک من عاشقی گریه‌و خه‌یاڵ بیت تۆش وه‌ک من فه‌له‌ک ته‌نیا و ته‌نیا بیت هه تا کۆتاییت غه‌رق و فه‌نا بیت... ********** کۆێستان کۆیستان کۆێستان کۆێستان یارمه کێژێکی شه‌رمنی جوانی شارمه په‌یکه‌ری یۆنانی به‌ژنی وه‌ک په‌ری ئاهو پیشه‌یه بۆ خاکان سه‌ری ئێواره بوو دره‌نگ کات زه‌رده‌په‌ڕی بینیم شا جوانێ به‌لاما تێ په‌ڕی نهم توانی هیچ بڵێم ما ت و سه‌رسام بووم گیرۆده‌ی نوری مانگی تابان بووم داوام کرد له خودا ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ پێم ببه‌خشه دوو ووشه‌ی به‌کار مه‌حاڵه ده‌رچوونم له‌جوانی ڕووخسار له‌تیری موژگان له زوڵفی تار تار باڵا چنارو خۆێن گه‌رم و ئه‌سمه‌ر ئهغیارو دوستی وا کرد خاك به‌سه‌ر ڕه‌خشانی زوڵفی شه‌ماڵ ده‌ی هێنێ تك تك خۆێن له دڵی عاشقان دێنێ سوور‌و ڕه‌ش تێکه‌ڵ کراسی به‌ری هه‌زاران شازاده بوون به نۆکه‌ری دڵ که‌ش خه‌م ڕه‌وێن تاوسی شاهان زایه‌ڵه‌ی خارم وا گه‌شته شاران ڕهنجش گای دانا بۆ لاوی ده‌ڤه‌ر هه‌مووی به جارێ وا کرد به ڕه‌نجبه‌ر که چاووم لێک نا وه‌ک له فیرده‌وس بم له باخچه‌ی گوڵان هه‌م شه‌راب نۆش بم ده‌سته‌ی په‌رییه‌کان گشت له شێوه‌ی ئه‌و بهدمهستیان کردم به خه یاڵی ئه‌و کاتێ که چاووم لێک ترازایهوه به‌ژنی شل و به‌رزی ئه‌شنا یه‌وه کۆێستان و کۆێستان تۆزێ ڕه‌حم بکه دڵ زۆر زامداره تیماری بکه ********** نه‌و ژین چ ڕۆژگا رێکه که‌وتووه به‌سه‌ردا چ به‌ها رێکه موژده‌م پێ ئه‌دا چ گوڵزارێکه که‌وتووه‌ته رێگام چ نهفامێکه سێبه‌ری بۆ دام چه‌ندخۆشه حه‌یش ونهیش له‌گه‌ڵ یاران له سێبه‌ری دار له نا وگوڵزاران له چه‌شنی په‌ری لا ناو باخ کچا ن له خۆشی کوڕان جه‌ژنی نه‌و جوانان چ به ها رێکه چ گوڵزارێکه له کا نی و چه‌می چ ڕووبا رێکه چی بکه‌م له ته‌مه‌ن زۆری ڕۆشتووه ڕه‌و نه‌قی ڕوخسار ته‌واو تێک چووه بێ به‌ڵا بێ دڵ با ری خستووه له گه‌ڵ یا راندا خۆی ڕێک خستووه |
اکنون ساعت 10:43 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)