behnam5555 |
06-24-2012 07:10 AM |
کۆچی دووایی نووسەری کورد، محەممەد موکری
کۆچی دووایی نووسەری کورد، محەممەد موکری
http://wejan.org/kurdi/belge/res/mhemed%20mokri.JPG
محەممەد موكری شاعێر و رۆماننووسی ناوداری كورد پاش 66 ساڵ ژیانی پڕ لە داهێنان لە بواری ئەدەب و نووسین، سەرلە بەیانیی رۆژی یەكشەممە 17ی بانەمەڕی 1391ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی كوتوپڕی دڵ كۆچی دوایی كرد و دونیای ئەندێشە و داهێنانی بەجێهێشت.
محەممەد موكریی رۆماننووس و شاعیری كورد ئەدیبێكی جیدی و پشوو درێژ و داهێنەر بوو كەلە ماوەی تەمەنیدا چەند شاكاری ئەدەبیی لە بیاڤی ئەدەبیاتی داستانیی كوردیدا پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی كرد.
موكری بەشداریی لە چەندین كۆڕ و سیمینار و چالاكیی ئەدەبیدا كردووه و وەك رۆماننووسێكی جیددی یەك لە بەرهەمەكانی لە مەیدانی ئەدەبی كوردیدا باسهەڵگر بووە.
موحەممەدی موكری ١٣٢٤ی هەتاوی لە شاری كەركووك لە دایك بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و بەتایبەت رۆمانەكانی"هەرەس، تۆڵە، ئەژدیها و سەگوەڕ" و چەندین دەق و بەرهەمیی دیكەیە.
هەرچەند نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین و بەرهەم و شاکارەکانیان نیسانەی زیندوو بوونیانە، بەلام کۆچی دوایی ئەدیبێکی بیرمەند داهێنەر و جیدیی وەکوو محەمەد موکری خەسارێکی گەورەیە لە رەوتی ئەدەب و داهێنانی نەتەوەکەمان، بەم بۆنەوە ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی وێژان سەرەخۆشی لە بنەمالەی بەڕێزی، خزم و کەسوکاری بەتایبەت و بەگشتی کۆمەڵگەی فەرهەنگی و ئەدبیی کوردستان دەکات خۆی بە شەریک خەمیان دەزانێت.
دكتۆر محه‌مه‌د موكری 1921 كرماشان-2007 پاریس
دكتۆر محه‌مه‌د كه‌یوان پوور موكری، نووسه‌رێكی دیاره به‌تایبه‌تیش له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوردناسی و ئێرانناسی ده‌كه‌ن، كه ناوبراو خاوه‌نی ده‌یان كتێب و هه‌زاران وتاری جۆراوجۆره به‌زمانه‌كانی فره‌نسی و فارسی و كوردی و ئینگلیزی. محه‌مه‌د موكری نه‌ك ته‌نیا نووسه‌ره، به‌ڵكو شاعیر و زمان‌زان و لێكۆڵه‌ره‌وه و مێژووناسێكی زانایه. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی كتێبخانه‌ی گشتی زانكۆی كاتۆلیكی لهوڤهن و وه‌شانخانه‌ی پێتهرس له شاری لهوڤهنی به‌لجیكا و كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فره‌نسا له پاریس بكه‌ی چه‌ندین كتێبی دكتۆر محه‌مه‌د موكری سه‌باره‌ت به كورد به زمانه ئه‌ورپییه‌كان ده‌بینرێن.
موكری ساڵی 1921 له شاری كرماشان (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) له دایكبووه. ساڵی 1943 بووه‌ته مامۆستای دواناوه‌ندی له تارانی پایته‌ختی ئێران. ساڵی 1944-1945 بووه‌ته بهرِێوهبهری گشتی په‌روه‌رده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ناوچه‌ی مه‌هاباد). ساڵی 1945-1946 گۆڤاری (ماد)ی له تاران ده‌رهێناوه. ساڵی 1947-1950 دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م بهرِێوهبهری په‌روه‌رده‌ی هۆز و كۆچه‌ره‌كانی ئێران بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كتێبی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به دیرۆك و جوگرافیا و ژیانی هۆزه‌كانی كورد نووسیوه. ساڵی 1952 بووه‌ته بهرِێوهبهری گشتی په‌روه‌رده له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش وانه‌بێژ بووه له په‌یمانگای هونه‌ر و له په‌یمانگای سه‌ربازی له تاران. هه‌ر له ساڵی 1952 گۆڤاری (به‌غستان)ی ده‌رهێناوه. دوابه‌دوای رووداوه‌كانی ساڵی 1953ی ئێران رووی كردۆته فره‌نسا و تا ساڵی 1979 له فره‌نسا ژیاوه. له نێوان ساڵی 1979-1983 بووه‌ته بالوێزی ئێران له مۆسكۆ و پاشان بووه‌ته بالوێزی ئێران له مه‌نگۆلیا. له نێوان ساڵی 1984-1987 بووه‌ته راوێژكاری باڵای نێوه‌ده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران. له ساڵی 1989وه جارێكتیر چووه‌ته‌وه فره‌نسا و برِیاری یه‌كجاری ژیانی لهوێداوه. دكتۆر محه‌مه‌د موكری له پای نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ساڵی 1965 له فره‌نسا خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌لایه‌ن په‌یمانگای (Inscription et Belles-Lettres) پێبه‌خشراوه. له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 1990 پله‌ی پرۆفیسۆری پێبه‌خشراوه و كراوه به سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌ندی CNRS له پاریس. له هاوینی ساڵی 2007 له پاریس كۆچی دوایی كردووه.
ناوی چه‌ند كتێبێك له كتێبه‌كانی موكری:
- عشایر كرد، ایل سنجابی، تاریخچه، جغرافیا، تیره، 1330، كتابخانه دانش، تهران، چاپ سیم 1993، پاریس.
- گورانی یا ترانههای كردی، كتابخانه دانش، 1951، تهران.
- داستان بیژن و منیجه بزبان گۆرانی (هه‌ورامی)، 1966، پاریس.
- بهلول دانا و یاران حقیقت، 1974، پاریس.
- دوره دیوانه گوره یا دیوان عالی حقیقت بر فراز كوه شاهو (از كلامهای مقدس اهل حق بزبان گورانی)، 1977، پاریس.
- فرهنگ نام های پرندگان در لهجههای غرب ایران (لهجههای كردی)، 1979، تهران.
- دیوان استاد دكتر محه‌مه‌د مكری، 1992، پاریس.
- فهرست مقالات و تالیفات استاد محه‌مه‌د مكری، بكوشش امیر سیف ا‌لدین مكری و هیات نویسندگان انتشارات زیگفرید، 1993 پاریس.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د موكری به ده‌یان كتێبی به زمانه‌كانی ئه‌وروپایی له وڵاته‌كانی فره‌نساو به‌لجیكا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|