![]() |
چهندکورتهشێعری ک.د.ئازاد
چهندکورتهشێعری ک.د.ئازاد خاج که هێشتاکه له گه‌ڵما بووی؛ من نه‌مریم ئه‌هۆنیه‌وه بۆ گه‌ردنی وه‌فاداریت ! که بایی بووی ؛ قه‌ڵه‌مێكی ڕاست و چه‌پم پێدا هێنای له خاجم دای ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ خه‌ون له خه‌وم دا ، جاوم برِیبۆ چاوی خوا كه رِاپهڕیم ، تۆ له ته‌نیشتم دانیشتبووی ئه‌ی خواوه‌ندی پاكی و جوانی له چاوی منت دهرِوانی ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ ڕێز كه دێم بۆ لات له جێگه ژوان ، كڵاشهكانم داده‌نێم ! له‌سه‌ر زه‌مین كوێ پیرۆزتر له‌و خاكه‌یه ، دوو دڵداری له‌سه‌ر ده‌ژین ؟ ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ کاڵێ کاڵێ ، به‌ینێکه هیچ ناڵێ ! جاران سه‌راپا زوبان بوو جاران سه‌راپا گوێ بوو ! که زوبان بوو هه‌ر هاوار بوو که گوێ بوو، پڕ له ترپه‌ی دڵی شار بوو ! زوبانیان بڕی گوێیان که‌ڕ کرد وه‌ک سه‌نگی مت له‌گۆشه‌یه‌ک هه‌ڵیان په‌سارد! وه‌ک سه‌نگی مت مته‌ق ناکا! کاڵێ، په‌ری شێعری منه کاڵێ ، ڕووحی شێعری منه کاڵێ کاڵێ کاڵێ کاڵێ به‌ینێکه هیج ناڵێ ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ بێده‌سه‌ڵاتی ڕۆژی وایه هه‌ر به ئه‌نقه‌ست چاویلکه‌که‌م له ماڵه‌وه به‌جێ دێڵم ! تا هه‌ر نه‌بێ ئه‌و ڕۆژه‌یان شاد و ئازاد لێڵ ببینم ڕووخساری په‌یکه‌ری جه‌للاد ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ دژایه‌تی خوێنمان به جۆیه‌ک دا ناڕوا دوورین له یه‌ک وه‌کوو ؛ به‌فر و گوڵه هێرۆ عه‌رز و عاسمان غه‌م و شادی ! ئه‌وان ، خه‌ویان له من ده‌وێ من ڕاپه‌ڕین ! ئه‌وان ، تامه‌زرۆی بێده‌نگین من ئازادی ! ــ په‌یکه‌ر « سیامه‌ند»ێکم زۆر دڵگیر له ناو ڕکه‌ی خه‌ما یه‌خسیر! بهتهشوێی بیر له مه‌ڕمه‌ڕی شێعره‌کانم داده‌تاشم په‌یکه‌ری تۆ! به‌ڵام هه‌ی هۆ ! ناسکه « خه‌جێ » ئه‌تۆ له کوێ و شێعر له کوێ ؟! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ سوژده له عاستی هیچ ده‌سه‌ڵاتێ ، هه‌رگیز سه‌رم دانه‌نه‌وی ! ـ بۆ هیچ كه‌سێ ـ سوژده‌م نه‌برد ، وه‌ك ترسه‌نۆك ! له جێی زوبانی بڕاوی سه‌دان زوبانی لێ ڕوا ! له جێی گوێچکه‌ی که‌ڕ کراوی سه‌دان گوێچکه‌ی پێوه لکا ! به‌ڵام سه‌یره ! زوبانی ئێستای بێده‌نگن گوێچکه‌ی ئێستایکپ و وڕن! تۆپی له ژێر پێ ده‌رده‌که‌ن ڕۆژی سه‌د جار مردنی خۆی نیشان ده‌ده‌ن ههرخهیاڵ بوو ؛ بۆ زێڕ ، بۆ زۆر ، بێمه سه‌رچۆك ! به‌ڵام كاتێ گه‌ڕامه‌وه ، بۆ زێده‌كه‌م ؛ ئازاد ، بێ باك ؛ سوژده‌م برد و ناوچاوانم ، خسته سه‌ر خاك ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ دڵنیا یی بیر له هه‌رچی ده‌که‌مه‌وه ، ده‌که‌ومه ناو شک و گوما ن . زۆر ده‌ترسم له داهاتوو زۆر دوو دڵم ، له ئاکاری دونیای ئه‌مڕۆ ! به‌ڵام له دوو شت دڵنیام ، وه‌فای خۆم و ئه‌وینی تۆ! كه جێم دێڵی كه دێیه لام ، ده‌بمه سوڵتانی سه‌رزه‌وی چی دوندی به‌رزی دونیایه له به‌ر چاوم نه‌وین نه‌وی! كه جێم دێڵی، ژاكاو، ناشاد ده‌بمه‌وه شاعیری خه‌مان : ك.د.ئازاد ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ تۆران لە كێ‌و فێر بووی ؛ یاخی بوون و سەربەخۆیی و سەرنانەوە ! لە شەو فێر بووی ؛ خۆشاردنەوە و دووبارە سەر هەڵدانەوە ! لە خەم فێر بووی ؛ لە ناو ناخی ، عاشقان دا حەسانەوە ! منیش ، ڕووبار فێری كردووم ؛ هەرگیز ئاوڕ نەدانەوە ! ڕۆیشتن و ڕێبواری ڕێی پڕ خەتەر و بێ تان و بێ گەڕانەوە ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ هه‌رمان له سه‌ر گه‌ڵا ناوتم نووسی، پایز به تاڵانی بردی ! له سه‌ر به‌فر ناوتم نووسی هه‌تاو غه‌رقی ئاوی کردی ! له سه‌ر ورده خیزی به‌ستێن ناوتم نووسی ده‌ریا هه ڵچوو ئاسه‌واری لێ نه‌هێشتی ! له ده‌فته‌ری شێعره‌کانما ناوتم نووسی وه‌کو شێعر بوویه نه‌مر ئیتر هه‌رگیز ، نه‌یان توانی بت سڕنه‌وه ، ئاو و ئاگر ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ تاران تاران پێته‌ختی سته‌م بوو لام دزێو بوو جێگای جه‌رده‌و دز و خێو بوو؛ ٭٭ بهڵاملهو ڕۆژه‌وه كه تۆ پێت خسته ناو زانكۆی تاران تاران ئیتر، بوو به بووکی هه‌موو شاران! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ به‌قا ئه‌مشه‌و پڕم له یادی تۆ! وه‌کوو ده‌ریا ، له شه‌پۆل و وه‌ک ئاسمان له ئه‌ستێره ! ڕه‌نگه ده‌ریا بێ شه‌پۆل بێ و ئه‌ستێره‌کان ڕۆژێک ، ئاسمان به جێ بێڵن ! به‌ڵام ، هه‌رگێز باوه‌ڕ مه‌که شۆخی په‌ریم ؛ له مهبهولا ، بێ تۆ بژیم ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ ئاوێنه وه‌ک ئاوێنه‌ی باڵانوێنی من ده‌نوێنی ، هه‌ر له تۆدا خۆم ده‌بینم گه‌ڵای زه‌ردی خه‌مه‌کانم له به‌ر تۆدا ده‌وه‌رێنم زوڵفی سه‌وزی بههارانهم به‌رانبه‌ر تۆ داده‌هێنم هه‌رچی هیوا و دڵخۆشیمه به هۆی تۆوه ده‌نه‌خشێنم ! به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر تۆش ڕۆژێكی لێڵت کردم ده‌ت شکێنم ! بۆ شمشاڵ ژه‌نی كورد ؛ قاله مه‌ڕه: شمشاڵ گۆرانیه‌ك باڵی شكا! بلوێرێك مرد! حه‌یرانێك ڕووی كرده غوربه‌ت ! بڕنه‌وێكی ڕه‌قه‌م حه‌ڤده له گوللهكهی خۆی یاخی بوو ! شێعرێكیش بوو به دێوانه! شمشاڵێكی موكوریانیش، ڕووی كرده دونیای ئه‌فسانه! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ تا ئەو پەڕی فەرامۆشی ! حەزم دەكرد ؛ وەك سۆزی عاشقانە بی جوان بووكەكەی ، شارە جوانەكەم« بانە »بی! ئەفسانە بی ! حەزم دەكرد ؛ بەهانە بی ! فەرامۆش كەم ، هەموو جیهان بە لاتەوە ! بەڵام ئێستا ، ئەگەڕێم بۆ بەهانەیەك كە تۆم لە بیر بباتەوە ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ مه‌رج ڕه‌نگه چاوه‌كانت ڕه‌ش بن ڕه‌نگه پێستت گه‌نم ڕه‌نگ و زوڵف و برۆت قه‌ترانی بی! به‌ڵام من بۆ خۆشه‌ویستی دڵێكم ده‌وێ شهیدابێ سه‌رێك سه‌رشێت و ڕیسوابێ بێ په‌روا بێ! وه‌کوو«ک.د.ئازاد» وابێ! خۆر په‌رده‌یه‌كی سوور ، وه‌لاچوو ! په‌نجه‌ره‌یه‌ك ئاوه‌ڵا بوو ! خۆری سروشت دای له ناو ماڵ خۆری ناو ماڵ ، دای له شه‌قام ! منبهرانبهر په‌نجه‌ره‌كه ، ڕاوه‌ستاوم ! له نێوانی ئه‌و دوو خۆره ، قه‌تیس ماوم ! خۆرێك جه‌سته‌م ئه‌لاوێنێ ! خۆرێك ، ڕووحم ئه‌تاوێنێ ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ نزا من و ته‌نیایی و تاریکی و مۆمێکی نیوه داگیرساو ! خوایه نه‌کا ، بایه‌ک هه‌ڵ کا ! ئاوێته بوون كه ده‌ریایه‌ك ، بچێته ناو دڵی گه‌رمی وشكارۆیهك ؛ باوه‌ش به یه‌كترا ده‌كه‌ن دڵیان پڕه له كوڵ و كۆ ! نه قه‌ت ده‌ریای لێ ده‌مێنێ نه وشكارۆ ! كه من و تۆش به یه‌ك ده‌گه‌ین ؛ سه‌رمه‌ست و شاد ! نه تۆ ئیتر خۆت ده‌مێنی نه شاعیرێك ، پێی بوترێ : ك.د. ئازاد ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــ له قه‌فی گۆچانێک هه‌ڵکه‌ندرا بوو! ڕق ڕانه‌مه‌ڕی ئه‌م چیایه قه‌ت نا به‌خشن ، ئه‌و گورگانه‌ی ئێستا وه‌ک سه‌گ، ده‌لێسنه‌وه پێڵاوی شوان ، کلکه سووته ده‌که‌ن بۆ نان ! ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ دڵنیا یی بیر له هه‌رچی ده‌که‌مه‌وه ، ده‌که‌ومه ناو شک و گوما ن . زۆر ده‌ترسم له داهاتوو زۆر دوو دڵم ، له ئاکاری دونیای ئه‌مڕۆ ! به‌ڵام له دوو شت دڵنیام ، وه‌فای خۆم و ئه‌وینی تۆ! |
اکنون ساعت 10:51 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)