 |
|
behnam5555 |
07-17-2012 02:37 PM |
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا
( 1 )
http://www.kurdzhin.net/images/kurdz...za%20shwan.jpg
ره‌زا شوان ـ نه‌رویچ
له به‌شی یه‌كه‌می په‌نده‌كاندا ، له ژێر ناوی ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا) گوڵبژێرێكی كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردیمان بۆ كردبوون كه ده‌رباره‌ی كچان و ژنان وتراون..له هه‌فته‌ی رابردوو له چه‌ند سایتێكی كوردیدا بڵاومان كردوونهتهوهه..له دوای بڵاوكردنه‌وه‌یان.. ئه‌وسا به بیرم هاته‌وه، كه سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كاندا ، دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و كهلهپوورناسی گه‌له‌كه‌مان ، كاك
(هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی )دا كرا، كه كتێبێكی چاپكراوی تازه‌ی خۆی پێشاندا به ناونیشانی ( په‌ندی پێشینانی كوردی له ناوچه‌ی كه‌ركوك ) دا..وه‌ك خۆی وتی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كه‌ركوكه‌وه وه‌ری گرتوون..ده‌بوایه ناوی كاك هه‌رده‌وێڵ و ناوی كتێبهكهیشمان بخستایه‌ته ریزبه‌ندی ناوی ئه‌و كتێب و نووسه‌رانه‌ی كه له به‌شی یه‌كه‌مدا ناوم هێناون. به داخه‌وه له بیرم چووبوو.. داوای لێبووردنیش له كاك هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی ده‌كه‌ین.. له راستیشدا له كتێبخانه‌كانی كوردستاندا زۆر بۆ ئه‌م كتێبه گه‌ڕام ، به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت.. به په‌رۆشه‌وه‌م كه بزانم ئه‌و په‌نده كوردیه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كامانه‌ن.
به‌شی دووه‌می پهندهكان ، له ژێر ناوی( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ) یه.
گوڵبژێرێكه له په‌ندی گه‌لان كه ده‌ره‌باره‌ی كچان و ژنان وتراون .. به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ، ده‌توانن ئه‌وه بزانن كه ئه‌و په‌نده كوردییانه‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وتراون ، له چ ئاستێكدان و تا چ راده‌یه‌ك له‌یه‌ك ده‌چن یا له‌یه‌كه‌وه نزیكن.. به لاشتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت ، كه كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردی له په‌ندی پێشینانی گه‌لانی تریشدا، به هه‌مان ناوهڕۆك و فۆرم ، یا به جیاوازیه‌كی كه‌مه‌وه هه‌یه.. وه‌كو له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان كرد ، كۆمه‌ڵێك په‌ند هه‌یه ده‌توانین ناویان لێبنێن « گوڵوباڵلیزم په‌ند ».
چونكه هه‌ر گه‌لێك خۆی به خاوه‌نی ئه‌م په‌ندانه ده‌زانێ .
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ، كۆمه‌ڵێك په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین و ناشایسته‌م ده‌رباره‌ی ژنان پشتگۆی خست، كه زۆر نابه‌جێ و ناڕه‌وان..ته‌نها گوزارشت له لێڕوانینی په‌ندبێژ ده‌كه‌ن ، نه من و نه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌دا نین .. ئافره‌تان گه‌لێ له‌وه مه‌زنتر و رێزدارترن كه به كۆمه‌ڵێك په‌ندی ناشیرینی له‌و شێوانه ، ناشیرین ببن .. ئافره‌ت و پیاو ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.. پیاو ، چی بێ و ، چی بڵێ ، هه‌ر له ئافره‌ت له دایك بووه.. نكووڵی له‌وه‌ش ناكه‌ین ، كه له‌م سه‌ره‌مه‌شدا، ژنی خراپ و پیاوی خراپیش هه‌ن .
به‌شی دووه‌م ــــ ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا )
(*) میوه له داری باش و، كچ له دایكی باش هه‌ڵبژێره .
« چینی »
(*) دایك ببینه و دوێته بخوازه .
« كوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به ته‌مای كچه بێت ، ده‌بێت قسه‌ی خۆش بۆ دایكی بكات .
« نه‌رویجی »
(*) بڕوانه دایك ، پێش خوازبێنی كردنی كچه‌كه‌ی .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) هه‌موو كچێك جوانه ، ئه‌ی ئه‌و ژنه خراپانه له كوێوه دێن .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) دایك چۆن بێت ، كچیش وا ده‌بێت .
« نه‌رویجی »
(*)كچ میوانی باوانه .
« كوردی »
(*) كچ خاڵ له ده‌موچاویدا نه‌بێ ، وه‌ك ئاسمانێكی بێ ئه‌ستێره‌یه .
« سویدی »
(*) كچی جوان ، جیازهكهی ده‌موچاوێتی .
« ئه‌ڵمانی »
(*) چاودێری كردنی كچی گه‌نج ، ئاسان نییه .
« دانیماركی »
(*) كچان وه‌كو په‌روانه وان ، به ده‌وری رووناكیدا هه‌ڵده‌په‌ڕن .
« نه‌رویجی »
(*) جوانی كچ له قژه‌كه‌ی دایه .
« كوردی »
(*) ئه‌گه‌ر كچێكت لێ هه‌ڵكه‌وت و، زانیت شۆربای خۆش لێده‌نێت، لێی مه‌وه‌سته و خوازبێنی بكه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) كچێك له هه‌ڕه‌تی شووكردندا شووی نهكردووبێ ، باڵێكی شكاوه .
« چینی »
(*) مه‌رج نییه هه‌رده‌م جوانترین كچ ، باشترین ژنی لێده‌رچێت .
« سویدی »
(*) كچێكی باش ، ژنێكی باشی لێده‌رده‌چێت .
« نه‌رویجی »
(*) بووكی جوان، به‌روبوخچه‌ی كه‌متری ده‌وێ .
« فینله‌ندی »
(*) بووكێ نازت ، به‌قه‌ی جیازت .
« كوردی »
(*) هه‌مووان كچی باشیان هه‌یه ، به‌ڵام كه‌سیان بووكی باشیان نییه .
« نه‌رویجی »
(*) كج قه‌ڵایه ناگیرێ .
« كوردی »
(*) مردنی كچان ، پۆشینه .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئافره‌تیش ئاده‌میزاده ، ته‌نها جوانتره .
« سویدی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو ئینجانه‌یه به‌بێ گوڵ .
« پورتوگالی »
(*) ژن كۆڵه‌گه‌ی ماڵه .
« كوردی »
(*) ژن به‌بێ پیاو ، باخچه‌یه‌كه به‌بێ شووره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو ماسی یه به‌بێ كلك .
« دانیماركی »
(*) ژنی باش ، نه‌ك هه‌ر هاوسه‌رێكی باشه ، به‌ڵكو كێوێكی زێڕیشه .
« ئیسپانی »
(*) نیشتمانی ژن ، پیاوه‌كه‌یه‌تی .
« رووسی »
(*) ئافره‌ت ژیانێكی پێویسته .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنی هه‌بێ ، گه‌وره‌یه‌كی هه‌یه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) ژن نه‌بێت ، ماڵیش نابێت .
« یۆگسلافی »
(*) ژن و ماڵیان وتووه .
« كوردی »
(*) باشترین سامانی پیاو ، ژنی باش و ته‌ندروستی یه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو خانوو ده‌كات ، ژنیش هێلانه .
« فارسی »
(*) پشیله مشكی ده‌ست بكه‌وێ ده‌میاوێنێ، ژن خانووی ده‌ست بكه‌وێ هه‌ڵهه‌ڵه لێده‌دا.
« دانیماركی »
(*) ماڵ به‌بێ ژن ، بیری ئاوه به‌بێ دهولكه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) سواڵكه‌ر به ژنه‌كه‌ی ناڵێ له كوێ بووی ، پێی ده‌ڵێ چیت هێناوه .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاو پاره په‌یدا ده‌كا ، ژنیش پارێزگاری لێده‌كا .
« ئیتالی »
(*) ده‌وارێك به‌بێ ژن ، وه‌كو كهمانێكه به‌بێ تار .
« رۆمانی »
(*) ژن به‌بێ مێرد ، ئه‌سپێكه به‌بێ لغاو .
« یۆنانی »
(*) ئافره‌ت و پیاوی ئیشكه‌ر ، سهوداكردنیان زه‌حمه‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) زێڕ به ئاگر ، ژن به زێڕ ، پیاویش به ژن ، تاقی ده‌كرێنه‌وه .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) ژن به گوێگرتن و ، پیاویش به سه‌یركردن ، سه‌رسام ده‌بن .
« فینله‌ندی »
(*) كه خوا ئافره‌تی دروست كرد ، یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد .
« سویدی »
(*) هه‌رده‌م ژنان ، به قژه‌وه جوانن .
« دانیماركی »
(*) ئه‌سپ له ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند بكڕه ، ژنیش له ماڵه هه‌ژار بخوازه .
« ئیتالی »
(*) خانمی راسته‌قینه‌ی ماڵ له هه‌مان كاتدا ، كۆیله‌یه و خانمیشه .
« بۆسنی »
(*) پێڵاوی پاژنه‌به‌رز ئافره‌ت دروستی كرد ، نه‌یویست له ناوچه‌وانه‌وه ماچ بكرێ.
« ئه‌فریقی »
(*) خواردنه‌وه و ژن ، پیاو له‌ڕێ ده‌رده‌كه‌ن .
« دانیماركی »
(*) ئافره‌ت و پاره ، پیاو ون ده‌كه‌ن .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی باش و شۆربایه‌كی خۆشی هه‌بێ ، له‌وه زیاتر چیتری ناوێ .
« رووسی »
(*) ئه‌گه‌ر به ژن بوترێت له ئاسمان شاییه، هه‌ڵده‌سێ و په‌یژه‌ی بۆ به‌رزده‌كاته‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌رمایه‌ی ژیان ، ژن و ددانه .
« كوردی »
(*) مێردی باش ، ژنی باش دروست ده‌كا .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) ئافره‌ت له زمان و فرمێسكه‌كانی زیاتر ، هیچ چه‌كێكی تری نییه .
« ئینگلیزی »
(*) ئافره‌ت كه نه‌توانێت تۆڵه بستێنێته‌وه ، ده‌ست به گریان ده‌كا .
« پۆڵۆنی »
(*) ئافره‌ت له یه‌ك كاتدا، حه‌فتاوحه‌وت زمانی هه‌یه .
« ئیسپانی »
(*) ژنهێنان هیوای هه‌موو پیاوێكه .
« نه‌رویجی »
(*) زوو ژنهێنان و زوو له خه‌و هه‌ستان ، پیاو لێیان په‌شیمان نابێته‌وه .
« فینله‌ندی »
(*) ژن هاوردووهكان خه‌میان زۆره ، به‌ڵام گه‌نجان خه‌میان زیاتره .
« ژاپۆنی » مالپه ری کوردژین
|
behnam5555 |
07-17-2012 02:40 PM |
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ( 2 )
كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا
( 2 )
ره‌زا شوان ـ نه‌رویچ
(*) هه‌موو گه‌نجینه‌ی جیهان ، ناگاته ، ئافره‌تێكی داوین پاك .
« عه‌ره‌بی »
(*) سێ چین نابێت تووڕه بكرێن : كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ، كرێكار ، بێوه‌ژن .
« چینی »
(*) ژن ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ ، پیاوی پێویسته .
« ئه‌لبانی »
(*) هێزی ژن له زماندایه .
« زنجی »
(*) ده‌می ژن ، هه‌رگیز پشوودانی نییه .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) زمانی ژن سێ گرێ یه ، به‌ڵام ده‌توانێت پیاوێك بكوژێت كه شه‌ش پێ درێژ بێ .
« ژاپۆنی »
(*) دڕك تیژه ، زمانی ئافره‌ت تیژتره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) زمانی ئافره‌ت ، چه‌قۆی دوو ده‌مه .
« رۆمانی »
(*) ئافره‌ت قژی درێژه ، به‌ڵام زمانی درێژتره .
« رووسی »
(*) زمانی ژن خه‌نجه‌ره ، هه‌رگیز ژه‌نگ ناكات .
« سۆمالی »
(*) وت وته‌ی ژنان ، كوژ كوژه‌ی پیاوان .
« كوردی »
(*) دوا ئه‌ندام كه له پیاودا ده‌مرێ دڵێتی ، له ژن‌دا زمانێتی .
« چینی »
(*) ژن چوار چه‌كی هه‌یه : زمان ، نینۆك ، فرمێسك ، بوورانه‌وه .
« ئیتالی »
(*) سێ شت تیژن ، دڕك ، توتڕك ، زمانی ژنی ده‌مه‌وه‌ر .
« دانیماركی »
(*) ژنان شمشێره‌كانیان له ده‌میان دایه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئافره‌ت به ره‌وشتی ، نه‌ك به جلوبه‌رگی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی پاره‌دار بخوازێ ، گوێ به ته‌مه‌نی نادات .
« نه‌رویجی »
(*) دنیا له‌سێ شت‌دا كۆبۆته‌وه : ئاو ، ئاگر ، ئافره‌ت . ئاو ده‌خنكێنێ ، ئاگر ده‌سووتێنێ ، ئافره‌تیش شێتت ده‌كات .
« توركی »
(*) سێ شت پیاو له ماڵ ده‌رده‌په‌ڕێنن ، جگه‌ره‌كێشان ، باران ، ژنی خراپ .
« لاتینی »
(*) كه چرا لاببرێت ، هه‌موو ژنان له‌یه‌ك ده‌چن .
« یۆنانی »
(*) له رۆژی رووناكدا ، زێڕ و كووتاڵ و ژن هه‌ڵبژێره .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر رازت به ژنێكی لاڵیش بسپێری ، ئاشكرای ده‌كا .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو ئه‌و پیاوه وایه كه بۆ زستان كڵاوی فه‌رووداری نه‌بێت .
« رووسی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ .
« كوردی »
(*) پیاو كه ژنی نه‌هێنابێ ، گله‌یی له چی كا .
« دانیماركی »
(*) سێبه‌ری پیاوێك ، نه‌ك سێبه‌ری دیوارێك .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ هه‌ر جێگایه‌ك بڕۆی ، ژن له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، وه‌كو خانوویه‌كی سه‌رنه‌گیراوه وایه .
« فینله‌ندی »
(*) گوێگرتن له گریانی ژنێكی باش ، باشتره له پێكه‌نینی ژنێكی خراپ .
« نه‌رویجی »
(*) ژن سابوونی پیاوه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ژن هه‌سانی پیاوه .
« كوردی »
(*) له هه‌ڵبژاردنی ژن‌دا پله‌یه‌ك خوارتر هه‌ڵبژێره ، له هاوڕێتیدا پله‌یه‌ك به‌رزتر .
« چینی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت باش بكه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان با نیوه كراوه بن .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت بكه‌ره‌وه ، له دوای ژنهێنان چاوه‌كانت بنووقێنه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سكی دایك باخچه‌یه‌كه ، هه‌موو میوه‌یه‌ك ده‌گرێت .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن سه‌رێكی بێ له‌شه ، ژنیش به‌بێ پیاو له‌شێكی بێ سه‌ره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن به‌بێ پیاو هاره‌بێ ، پیاو بێ ژن هه‌ژاره بێ .
« كوردی »
(*) بڕوات به هه‌تاوی زستان و ، به دڵی ئافره‌ت نه‌بێ .
« بولگاری »
(*) جوانترین چاو و درۆزنترین چاو ، چاوی ئافره‌ته .
« به‌رازیلی »
(*) دڵی ئافره‌ت ، له چاوه‌كانی ده پیاو زیاتر ده‌بینێ .
« سویدی »
(*) ژنخوازێكی دڵ لاواز ، ژنێكی جوانی ده‌س ناكه‌وێ .
« ئوسترالی »
(*) ژنان و شووشه ، هه‌رده‌م له مه‌ترسیدان .
« ئیسپانی »
(*) ژنان پیاوان ده‌ناسن ، به‌ڵام ته‌نها ژنانن كه ژنان ده‌ناسن .
« ژاپۆنی »
(*) پیاو به فێڵ ، ژن به مه‌كر .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاوانن خانوو دروست ده‌كه‌ن ، ژنانن ماڵداری ده‌كه‌ن .
« دانیماركی »
(*) ژن و شووتی ، به ڕێكه‌وت باش ده‌رده‌چن .
« توركی »
(*) مایین به سواره‌كه‌ی ، ژنیش به مێرده‌كه‌ی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ژن هه‌رگیز دانی خێر به ژن‌دا نانێ .
« چینی »
(*) هه‌موو ژنێك ، ژن نییه .
« ژاپۆنی »
(*) ژن هه‌یه ژیانه ، ژنیش هه‌یه ژانه .
« كوردی »
(*) ژن قژی درێژه ، به‌ڵام بیری كورته .
« رووسی »
(*) هه‌ر كاتێك سێ ئافره‌ت هاوڕابن، ئه‌ستێره‌كان به رۆژی رووناك ده‌دره‌وشێنه‌وه.
« هیندی »
(*) پیاو جیهان به‌ڕێوه ده‌با ، ژنیش پیاو به‌ڕێوه ده‌با .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌و پیاوه‌ی ژنێكی منداڵكار بخوازێ ، شه‌یتان پێ پێ ده‌كه‌نێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌گه‌ر شه‌یتان نه‌توانێ بچێته جێگایه‌ك ، ژن ده‌نێرێ .
« چینی »
(*) شه‌یتان ژنی قووت دا ، به‌ڵام پێی هه‌رس نه‌كرا .
« پۆڵه‌ندی »
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه ، به‌ڵام قوتابی ئافره‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) ژن له شه‌یتان ، شه‌یتانتره .
« كوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به شه‌یتان ناكرێ ، به ژن ده‌كرێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو ئاگره ، ئافره‌ت داره ، شه‌یتانیش هه‌وایه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) شه‌یتان نازانێ ، ژنان له كوێ چه‌قۆ تیژ ده‌كه‌ن .
« لاتینی »
(*) ژن له شه‌یتان فێڵبازتره .
« هیندی »
(*) ئافره‌ت له شه‌یتان زۆرتر ده‌زاێ .
« ئیتالی »
(*) شه‌یتان ده كاتژمێری ده‌وێ تا پیاوێك بخه‌ڵه‌تێنێت ، به‌ڵام ژنێك یه‌ك كاتژمێری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده پیاو له رێ ده‌ربكات .
« ژاپۆنی »
(*) له مار دڵنیابه ، به‌ڵام له ژن دڵنیا مه‌به .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوو پیاوی خۆش بوێ ، درۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا ده‌كا .
« پورتوگالی »
(*) ئه‌و ژنه‌ی حه‌زی له جل شۆرینه ، له هیچی كه‌م نییه ، ته‌نها ئاو نه‌بێ .
« سویسری »
(*) پاره‌ت هه‌بێ ، ده‌توانی كچی سوڵتانیش بخوازی .
« عه‌ره‌بی »
(*) من خانم تۆ خانم ، كێ مانگاكانمان بۆ بدۆشێ .
« سربی »
(*) مریشك و ژن ، له ماڵه‌وه دووركه‌ونه‌وه ون ده‌بن .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر یارت یار نییه ، وازلێهێنانی شووره‌یی نییه .
« فارسی »
(*) كه ژنه‌كه له‌سه‌ر په‌یژه‌دا خل بۆوه، پیاوه‌كه‌ی وتی: گه‌شتێكی خۆشت بۆ ده‌خوازم .
« سویدی »
(*) بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتووبێ ، ده‌بێ پیاوه كه‌ڕ و ژنه كوێر بێ .
« دانیماركی »
(*) له پێناوی پاره‌دا ژن مه‌خوازه ، قه‌رزكردنی ئاسانتره .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) له دوو كه‌س نزیك مه‌به‌ره‌وه ، ئافره‌تێك هه‌موو سامانه‌كه‌ی جوانییه‌كه‌ی بێ ، پیاوێكیش هه‌موو جوانییه‌كه‌ی سامانه‌كه‌ی بێ .
« هیندی »
(*) ژنی سه‌رباز ، نه ژنه و نه بێوه‌ژنه .
« رووسی »
(*) نه پشت به دیواری لار و ، نه به ئافره‌ت ببه‌سته .
« چیكی »
(*) سواڵكه‌ره و ناوی « خاتوو به‌ناز »ه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌گ بۆ پیاو ، پشیله بۆ ژن .
« ئینگلیزی »
(*) پێویسته سوپاسی كچان و ژنان بكرێن ، ئه‌مه راست بێ یا ناڕاست .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌وه‌ی به خراپی ناوی ژنان ده‌هێنێ ، هیچ له باره‌ی دایكییه‌وه نازانێ .
« نه‌رویجی »
(*) ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن ، ئه‌وا قسه‌یان نابڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بوون به سێ شه‌ڕیان نابڕێته‌وه .
« چینی »
(*) له ته‌نگانه‌دا ، ژنان له پیاوان ژیرترن .
« عه‌ره‌بی »
(*) ره‌گی ناكۆكییه‌كان سێ شت : زێڕ ، زه‌وی ، ژن .
« هیندی »
(*) دایك و كچ شه‌ڕیان كرد ، گه‌وج بڕوای پێیان كرد .
« كوردی »
(*) هه‌ردم ژنان به قژه‌وه جوانن .
« دانیماركی »
(*) هاوسه‌رگیری، جارێك پێویستییه ، دووه‌مین جار گه‌مژه‌ییه ، سێیه‌مین جار شێتییه.
« هۆڵه‌ندی »
(*) ئه‌گه‌ر ژن تووشی گوناه بێت .. پیاویش بێ گوناه نییه .
« ئیتالی »
(*) پیاو رووباره ، ژن ده‌ریایه .
« كوردی »
(*) خشڵی پیاو ئه‌ده‌به ، خشڵی ژن زێڕه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بازنگی زێڕی له ده‌سته ، سكیشی له برسا دهقۆڕێنێ .
« هیندی »
(*) به‌سزمان ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه زمان له ده‌میدا نییه ، به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و پیاوه‌یه كه ده‌یهێنێ .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) چاوه‌كانی ژن ده‌ریاچه‌یه‌كی وشكن، به‌ڵام ده‌توانن مه‌زنترین مه‌له‌وان زان بخنكێنن.
« سووری »
(*) ئافره‌ت ئه‌گه‌ر بۆ له سێداره‌دانیش ببرێت ، داوای ئه‌وه ده‌كات ، كه مۆڵه‌تێكی بده‌نێ تاكو خۆی بڕازێنێته‌وه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاوه‌یان ده‌برد بۆ له سێداره‌دان ، ژنه وتی له بیرت نه‌چێ كل و كلدان .
« كوردی »
(*) وریابه له‌و ژنه‌ی له چاكه‌ی خۆی ده‌دوێ، له‌و پیاوه‌ش له راستگۆیی خۆی ده‌دوێ.
« فه‌ره‌نسی »
(*) خۆشه‌ویستیت به ژنه‌كه‌ت ببه‌خشه ، رازیشت به دایكت بسپێره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) لای دایكی گڕ بوو ، لای ژنه‌كه‌ی كڕ بوو .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی جوانی هه‌بێت ، پێویستی به دوو چاو زیاتره .
« ئۆسكۆتله‌ندی »
(*) ده‌كرێ دێ‌و ماڵی بكرێ ، به‌ڵام ژنی تووڕه ماڵی ناكرێ .
« نه‌رویجی »
(*) پیاو دیاری ی خوایه بۆ ژن .
« سویدی »
(*) ئه‌وه‌ی دایكی خۆش نه‌وێ ، ناچاره‌بێت كه خه‌سووی خۆش بوێ .
« فینله‌ندی »
(*) ژن سێبه‌ری پیاوه ، پێویسته دوای بكه‌وێت ، نه‌ك به‌ڕێوه‌ی به‌رێت .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ، تازه زاوایه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) هاوسه‌رگیری قه‌ڵایه‌كی گه‌ماروو دراوه، ئه‌وانه‌ی له ناو قه‌ڵاكه‌دا، ده‌یانه‌وێ بێنه ده‌ره‌وه ، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌شدان ، ده‌یانه‌وێ بچنه ناو قه‌ڵاكه‌وه .
« چینی »
(*) ژنهێنان ، شه‌ڕێكه ده‌بێ بكرێ .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌گه‌ر به دوای ئافره‌تێكی بێ هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێی ، ئه‌وه هه‌ر به ره‌به‌نی ده‌مێنیته‌وه .
« توركی »
(*) ئافره‌ت ئابڕووی پیاوه .
« سویدی »
(*) دوو ژن له ماڵێكدا ، وه‌ك دوو پشیله وان كه مشكێكیان ده‌ست كه‌وتووبێ .
« دانیماركی »
(*) ژن ئازارێكی هه‌میشه‌یه .
« یۆنانی »
(*) ژن وه‌كو مانگ وایه ، رووناكی وه‌رده‌گرێ .
« ئینگلیزی »
(*) ژن له هه‌فته‌یه‌كدا ، رۆژێك گوێ له ئامۆژگاری ده‌گرێت ، به‌ڵام نازانرێت كام رۆژه.
« نه‌رویجی »
(*) ته‌نها هه‌ر چل ساڵ جارێك ، ژنه‌كه‌ت چی وت به قسه‌ی بكه .
« توركی »
(*) ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا بێ ، جیهان به په‌نجه‌یه‌ك ده‌سوڕێنمه‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ تێگه‌یشتن له پیاو ، ژن بخوێنه‌وه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) باشترین شت كه پیاو هه‌یبێت ژنێكی باشه ، خراپترین شتیش كه پیاو تووشی بێت ژنیكی خراپه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن دوو جار به لای پیاوه‌وه خۆشه‌ویسته ، ئه‌و رۆژه‌ی ماره‌ی ده‌كا ، ئه‌و رۆژه‌ش كه له گۆڕی ده‌نێ .
« رووسی »
(*) ماڵ به بوونی زه‌وی بنیات نانرێ ، به‌ڵكو به بوونی ژن .
« ئیسپانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن ، ژنیش به‌بێ پیاو ، هه‌ڵناكه‌ن .
« كوردی »
(*) پیاو كوڕی ژنه .
« رووسی »
(*) ژن یا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار بێ .. یا خزمه‌تكار بێ .
« یۆنانی »
(*) ژنی ژنانه ، داینێ له دیوه‌خانه .
« كوردی »
مالپه ری کوردژین
|
اکنون ساعت 12:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)