 |
|
behnam5555 |
07-17-2012 03:40 PM |
چه‌ند شێعرێکی جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
چه‌ند شێعرێکی جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
قه‌ڵادزێ له بۆنی هه‌ناسه‌مان دا
شاره خه‌مگینه‌که‌م قه‌لادزێ
له کام سه‌ره‌تای
ناکامیهکانتهوه ، ده‌ست پێبکه‌م.
شءر بۆکام روداوت بنوسم
کام داستانت بگێرمه‌وه
بۆ کام کۆستت شیوه‌ن بکه‌م .
جاران تۆ ژوانگهم بویت و
هه‌موو خه‌میکت له‌بیر ئهبردمهوه.
تۆ نان بوییت و
لهبرسیهتیت ئهسهندمهوه .
له تینویه‌تی دا
گۆرانی کانی و، روبارت بۆ ئه‌گوتم
لهزستانیشآ
به هه‌ناسه‌ی تۆ سه‌وز ئه‌بومه‌وه..
جاران ئیمه ئه‌شق و
تۆش شءر دایپۆشیبووی.
به‌لام ئیستا
نه ئیمه به‌رگه‌ی ئه‌شق ئه‌گرین
نه‌تۆش گولی شءر ئه‌گری .
تۆ هێشتاش
هه‌لمی خوێن و وێرانیت لێ ههلئهستێ
ئیمه‌ش زوربه‌مان
بوین به ئه‌مانه‌تی ده‌ستی غه‌ریبی..
قه‌لای دووزێی خوێنم
من ئیستا دور له‌تۆ
به‌رده‌رگاکانی غه‌ریبیم کرۆته ژوان.
هه‌رکاتێ که یادی تۆ ئه‌که‌م
نازانم بۆت پێبکه‌نم
یا بۆت بده‌مه ،پرمه‌ی گریان.
من هه‌میشه کۆپییه‌کم
له 04/24 ی تۆ‌و ،
تۆ سهیرانیکی له‌گه‌ل شێخ فه‌رخ و
منیش سه‌فه‌ریکی ئه‌به‌دیم له‌گه‌ل ریشوان ..
تۆ شه‌و نیه
خۆت نه‌که‌ی به‌ناو رۆحی مناو
منیش به‌ناو
کانی زێن و مه‌یدانی مهنگوراندا ،نه‌گه‌رێم.
هه‌موو به‌یانیه‌کیش که لیره خۆر هه‌لدێ وو
په‌ره‌کانی دلی من ئه‌له‌رێنێته‌وه
من به‌دوای یادگاره‌کانی تۆدا ئه‌گه‌ڕێم..
قه‌لادزی دورهکهم
من لیره‌وه هه‌موو رۆژێ .
وائه‌زانم تۆش
به‌دوای ونبوون و دابرانی ئێمه‌دا
پشده‌ر جیئههیلی و
به‌ره‌و مه‌نفا ئه‌که‌ویه ڕێ.
من به‌نوێنه‌رایه‌تی
هه‌موو رۆحه ونبوهکانت
تا به‌رده‌رگای 04.24
به‌پیرته‌وه دێم
تکایه تۆ له‌شوێنی خۆت مه‌جوڵێ.
من له‌گه‌ل هه‌موو لاوک و حه‌یران و
رۆحه دزراوه‌کانت و
لهخاچدرانی سالی 1989 تدا.
له‌گه‌ل شءره په‌مه‌یه‌کانی
که‌مال میراوده‌لی و
ره‌فیق سابیردا.
له‌گه‌ل بۆنی هه‌ناسه‌ی به‌جیماوی
ناو بازیان و خه‌بات و ئۆردوگاکانی تردا.
ئه‌گه‌ریمه‌وه
به‌سه‌ر پشتی یادگاره‌کانی منالیمهوهو
به‌ناو وه‌رزه بۆنخۆشه‌کانی تۆدا..
من هه‌نگاو ،به‌هه‌نگاو
له‌گه‌ل غه‌ریبی خۆم و
هه‌موو سه‌فه‌ره ناچاریه‌کان
بۆ لای تۆ دێمه‌وه.
تۆش ، ده‌رگای ده‌ربه‌ندی
دلهکهتم به‌رودا والا بکه‌و
قه‌ت مه‌هێڵه جێت بهێڵم و بگهرێـمهوه ....
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
06.25 2008
ڤیه‌نا
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
ئاینێکی نوێ
دلی تۆ
نیشتیمانیکی پر له ئه‌شق و ئارامییه
رۆحم په‌نا به‌ری تیا وه‌رگرتووه.
تۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی، که‌خوا
له‌ناو هه‌موو کتیبه پیرۆزهکانا باسی ئه‌کات
من سه‌رم بۆ ئه‌و به‌هه‌شته هه‌لگرتووه.
من له‌ته‌نهایی و
مه‌نفا بونی ئه‌شقی تۆدا
پهنابهریکم و به‌س
تۆ غه‌ریبی منت له ئامێز گرتووه..
قه‌ت ئه‌و ساته‌م له‌بیر ناچێت
که ، یه‌که‌م په‌یامی تۆم پێگه‌یشتووه.
من ، له‌ناو هه‌موو وه‌رزه‌کانا
ته‌نها ئه‌و وه‌رزه‌م خۆش ئه‌وێ
که ئه‌شق و ،ئاینی تۆم تیا ناسیوه.
ئه‌و هۆنراوه‌یه‌شم
له‌هه‌موو هۆنرهوهکان لا ئازیز تره
که بۆ یه‌که‌م پێشوازی
له ئه‌شقه جوانه‌که‌تم نووسیووه..
چه‌ندین کج و
چه‌ندین نامه‌و
چه‌ندین په‌یامی تر ، من ئه‌ناسن
به‌لام ئه‌وان وه‌ک تۆ نه‌بون
به‌هه‌مویان نه‌یان توانی
ته‌نها پهیڤێكـم پێ بنووسن.
ئستاش ئه‌وان
دێڕ به دێڕی هه‌موو شءرهکانم ئهخوێنهوهو
هه‌والی وونبنی من و
نهینی ئه‌و ئه‌شقه‌م ئه‌پرسن..
تۆ ئیتر
ئاینێکی نوێی منیت و
دلم مه‌سیحێکی له خاچ دراوه.
هه‌ر شءرێ که ئه‌ینوسم
ئایه‌تیکی ناو ئه‌شقی تۆیه‌و
بۆ ته‌نهایی تۆ نوسراوه.
به‌ناو هه‌ر کۆلانێکی غه‌ریبیما رائهبورم
سه‌ر به‌هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ژیانما ئه‌که‌م
پرستگاو خانه‌قای
ئه‌م ئه‌شقه نوێیه‌ی تۆی لێ دروستکراوه...
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
ته‌موزی 2008 ڤیه‌نا
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
له هه‌شتی مارسا ، من ببورن
هه‌شتی مارس و
ئه‌شق له چاوه‌کانی منا
بۆنی ئازادی ژنیان لێ دێ.
من له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا
هۆنراوه‌یه‌ک ، ئه‌نوسم
که ، له‌حزوری دایکما . سوژده به‌رێ ..
هه‌شتی مارس و
بلۆک باران کردنی < دوغا > *
له ویژدانما ، ئهچڕیکێنێ .
چریکه و هاورێک
وه‌ک برینه‌کانی ئه‌و ، له‌جه‌سته‌ی منا
هه‌موو رۆیژێ،
ره‌نگی خوێنم ئه‌گۆرێ..
هه‌شتی مارس و
ژنانی ، ولاته‌که‌ی من
له گوناه ، گوناه ترن .
من ئه‌وه‌نده‌ی
بالای چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌وان
پیاوه‌تیم ، ئه‌که‌مه قوربانیان و
تکا ئه‌که‌م ، لێـم ببورنـــــــــــــــــــ
*ــــ دوغا / ئه‌و کچه ئێزیدیهیه که به‌به‌ر چاوی ده‌سه‌لاته‌وه
به درندانه ترین شێوه شهیدیان کرد ..
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
وه‌رزی به‌رگری له ئابروی نیشتمان
دیسان وه‌رزی گهلهکۆمیی دوژمنانه
کوردستان شهر دایپۆشیوه.
له‌شکری زولم ، له ده‌رگای ماله‌کانمان ئه‌دات
چیا ،خۆی لهسوراوی خوێن گرتووه.
دیسان ، گه‌ریلا
له‌به‌ر تیشکی چرای شه‌هاده‌ت دا
خۆیان بۆ پاراستنی نیشتمان نمایش کردووه..
دیسان خه‌نه خوین به‌ندانی کوردستانه
رۆژی ههشری زه‌رده‌شتیانه
دره‌خته‌کان گولی شه‌هاده‌ت ئه‌گرن
وه‌رزی به‌رگری له ئابروی نیشتمان و
ره‌تکردنه‌وه‌ی چۆکدادانه.
دیسان کوردستان ژانی گرتووه
سه‌رهه‌لدانیکی نوی به‌ریوه‌یه.
دیار به‌کر گری لی ئه‌باری و
سلیمانی به پیوه‌یه.
مهابات فیشه‌کدانی به‌ستوه و
قامیشلۆ سلۆفان ئهچری و
بۆ به‌خۆدان چاو له‌ری یه.
دیسان .سۆزانیه‌کانی ئه‌نقه‌ره
ئه‌یانه‌وی جیهان بکه‌ن به گۆریک و
کوردستانی تیا بخهوینن.
ئه‌یانه‌وی کوردان له‌خاچ بده‌ن و
رۆح له جه‌سته‌مان ههڵچۆرینن.
دیسان خیانه‌ت،
به‌خۆی و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی ده‌ستیه‌وه
له پشته‌وه‌ی نیشتمان راوه‌ستاوه.
جگه ، له‌زمانی ملکه‌چی و، خۆفرۆشی
پهیفیکی ، بۆ کوردستان پی نه‌ماوه.
کوردستان
ئه‌ستیره‌یه‌ک نه‌ما ، سکالای تۆ نه‌بیستێ.
دره‌ختیک نه‌ما
گوێی له هاواری تۆ نه‌بوبێ.
لوتکه‌یه‌ک ، نه‌ما
ته‌وار و هه‌لۆی له نه‌نیشتبێ<
كوردستان .من نزایه‌ک بۆ خوا ئه‌که‌م
ئه‌و جهانهی که تۆ قبول ناکات
ره‌بی لافاوی نوحی تیا هه‌لسێ.
.
گه‌ریلا .. پێشمه‌رگه‌کانی ئازادی
هه‌موو ، ریگاکانی رزگاریمان
له شامی شه‌ریفی ، قه‌ندیلی ئیوه‌وه دین.
قاوانی گوله‌ی ده‌ستی ئیوه
له دلی ئیمه‌دا جێ ئهمێنو
لامان ، ئه‌بنه سۆز و به‌لین.
لوتکه به‌ده‌م گیرانه‌وه‌ی
داستانه‌کانی ئیوه‌وه خه‌و ئه‌یباته‌وه.
میژوو، پیشوازی و فه‌رموو له ئیوه ئه‌کاو
ئیراده‌ی پۆلاین و
سه‌ربه‌رزی ئیوه ئه‌نوسیته‌وه.
وه‌رزی پیلان گیری دوژمنان
دوایین گه‌لای ههلئهوهری و
به‌هاری ئازادی و رۆژیکی نوی، ههلدێتهوه...
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
ئه‌شقێکی جوان
هه‌موو شه‌وێ
له ئاگری ئه‌م ئه‌شقه ئهبهدیهما
ته‌ڕو وشکی په‌یڤه‌کانی ناو رۆحم ئه‌سوتێ.
که‌چی من شءرێكـم بۆ نه‌نوسرا
گۆرانیه‌کم بۆ نه‌گوترا
له ئه‌شقی تۆ جوانتر بێ..
من ، له‌ناو چاوه جونه‌کانی
چاوه‌روانی تۆدا
رۆژه‌کانی ته‌مه‌نی ته‌نهایم ئه‌بژێرم.
من سه‌رم کرد
به‌ناو هه‌موو ماڵه په‌مه‌یه‌کانی ئهشقآ
له‌تۆ نه‌بێ
كهسێکی ترم نه‌بینی
ئه‌شق و تهنهایمی پێ بسپێرم.
من هه‌موو شه‌وێ
له باوه‌شی ماچێكی لێوه گه‌رمه‌کانی تۆدا
شءرێ بۆ غه‌ریبی خۆم ئه‌نوسم .
هه‌موو شه‌وێ
گۆرانیه‌ک بۆ ته‌نهایی و چاوه‌روانی تۆ ئه‌نوسم.
راسته من غه‌ریبم به‌لام
تۆ بۆ من رۆح و نشتمانی .
تۆ له ته‌نهایی دا ته‌نهایت
به‌لام
خاوه‌نی من و، هه‌موو شءرهکانمی.
من شءرێکم نه‌نوسی له تۆ جوانتر بێت.
گوڵێکم نه‌بینی
منافه‌سه‌ی تۆی پێ بکرێت.
من ته‌مه‌نم هه‌موی ته‌نهای و غه‌م بوو
به‌لام غهمێکم نه‌بینیوه
له غه‌می ئه‌و دوریه‌ی تۆ به‌ئازارتر بێت...
هۆنراوی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
13 .05 . 2008
ڤیه‌نا
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
ئاینێکی نوێ
دلی تۆ
نیشتیمانیکی پر له ئه‌شق و ئارامییه
رۆحم په‌نا به‌ری تیا وه‌رگرتووه.
تۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی، که‌خوا
له‌ناو هه‌موو کتیبه پیرۆزهکانا باسی ئه‌کات
من سه‌رم بۆ ئه‌و به‌هه‌شته هه‌لگرتووه.
من له‌ته‌نهایی و
مه‌نفا بونی ئه‌شقی تۆدا
پهنابهریکم و به‌س
تۆ غه‌ریبی منت له ئامێز گرتووه..
قه‌ت ئه‌و ساته‌م له‌بیر ناچێت
که ، یه‌که‌م په‌یامی تۆم پێگه‌یشتووه.
من ، له‌ناو هه‌موو وه‌رزه‌کانا
ته‌نها ئه‌و وه‌رزه‌م خۆش ئه‌وێ
که ئه‌شق و ،ئاینی تۆم تیا ناسیوه.
ئه‌و هۆنراوه‌یه‌شم
له‌هه‌موو هۆنرهوهکان لا ئازیز تره
که بۆ یه‌که‌م پێشوازی
له ئه‌شقه جوانه‌که‌تم نووسیووه..
چه‌ندین کج و
چه‌ندین نامه‌و
چه‌ندین په‌یامی تر ، من ئه‌ناسن
به‌لام ئه‌وان وه‌ک تۆ نه‌بون
به‌هه‌مویان نه‌یان توانی
ته‌نها پهیڤێكـم پێ بنووسن.
ئستاش ئه‌وان
دێڕ به دێڕی هه‌موو شءرهکانم ئهخوێنهوهو
هه‌والی وونبنی من و
نهینی ئه‌و ئه‌شقه‌م ئه‌پرسن..
تۆ ئیتر
ئاینێکی نوێی منیت و
دلم مه‌سیحێکی له خاچ دراوه.
هه‌ر شءرێ که ئه‌ینوسم
ئایه‌تیکی ناو ئه‌شقی تۆیه‌و
بۆ ته‌نهایی تۆ نوسراوه.
به‌ناو هه‌ر کۆلانێکی غه‌ریبیما رائهبورم
سه‌ر به‌هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ژیانما ئه‌که‌م
پرستگاو خانه‌قای
ئه‌م ئه‌شقه نوێیه‌ی تۆی لێ دروستکراوه...
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
ته‌موزی 2008 ڤیه‌نا
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
له جوگرافیای ئه‌شق و غه‌ریبی دا
تۆ رۆژه‌کانی ته‌نهایت ئهبژیری و
منیش ده‌ستم
به ئاسمانی غه‌ریبی گرتوه .
تۆ ، له گۆشه‌یه‌کی ته‌نهای و
منیش خۆم
به‌که‌نار دورگه‌یه‌کی غه‌ریبی سپاردوه.
لای تۆ
هه‌ر چرکه‌یه‌ک بهرۆژێ ئهرواو
منیش ، وا ئه‌زانم جهانم گوم کردوه.
غه‌ریبی من
له‌ناو چاوه‌کانی تۆ دا‌و
ته‌نهایی تۆش له‌ناو رۆحی منایه.
من له جوگرافیایهکا ئه‌ژیم
که رۆژ له شهوهکانیا ههلنایه.
ئه‌وکاته‌ی که خه‌ونیکی تۆ ئه‌بینم
ئه‌زانم که ئیتر رۆژ ههلهاتوه و
وینه‌ی تۆی ، له ناوایه .
تۆ ته‌نها جهانی منیت و
من له ناو قه‌فه‌زی غه‌ریبیا
به‌ته‌نها و کز دانیشتوم.
ئه‌مه‌وێ ، بۆلای تۆ بگه‌رێمه‌وه
به‌لام ، ئه‌هریمه‌نه‌کانی شهر
ده‌رگاکانی شاریان ، له‌روو داخست‌و م .
ده‌سته‌کانی تهنهایتم بده‌رێ
په‌نجه‌کانت له ،خۆڵه‌مێشی سوتانی من ده‌ربینه
جانتاکه‌ت ههلگرهو وه‌ره
له‌مه زیاتر
له ئاگری چاوهروانیتا مه‌مسوتێنه .
به‌فر ، که له لوتکه بێزار بوو
خۆی ناگرێ و ئه‌توێته‌وه.
به‌لام من
له‌ناو ، جوگرافیای غه‌ریبی و
به‌سه‌ر لوتکه‌ی ته‌نهاییه‌وه.
هه‌موو وه‌رزی هه‌ر سپیم و ،
بۆ ساتیکیشرهش نابمه‌وه.
تۆ ده‌ستت به ئاسمانی به‌رزی
ئه‌شق و ئه‌ڤینی من گرتوه.
منیش
کاته‌کانی چاوروانی دووری تۆم
له خمی سوتانی خۆم گرتووه.
من باسی ئه‌شقی تۆم
ته‌نها بۆ شءڕهکانم گێڕاوه‌ته‌وه
به‌لام شءرهکان
نهینی ، ئه‌م ئهشقهیان
بۆ هه‌موو که‌س درکاندوه..
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
16.ئازار 2008 ڤیه‌نا
http://www.kurdzhin.net/images/gul2.gif
شه‌وێکی داگیرساو
ئه‌مشه‌و چاوه‌کانم پڕ بوون
له گوڵزاری دیمه‌نی تۆ و
که‌مێك به ئاسوده‌یی خه‌وتم .
ئه‌مشه‌و ویستم
خۆم له غه‌ریبی بدزمه‌وه و
بگه‌رێمه‌وه بۆ ناو باوه‌شی تۆ‌و
له‌ناو ته‌نهایی تۆ دا ،بمرم.
ئه‌مشه‌و تا به‌یانی
به‌دیار خه‌به‌ربونه‌وه‌ی تۆوه
وه‌ک و مۆمێكی غه‌ریب
له‌ناو ته‌نهایی تۆدا ،ئه‌سوتام
لێوه‌کانم پر ببوون له ماچه‌کانی تۆ
چهنگهکانم پر ببوون له خه‌ونه‌کانی تۆ
ئه‌مشه‌و به‌ناو هه‌موو
کوچه‌و کۆلانه‌کانی بهختیاریشا ، گه‌رام .
هه‌ر ئه‌رۆیشتم و
سێبه‌ر و یادگاره‌کانی
منالی تۆم ،ههڵئهگرتنهوه .
ئه‌مشه‌و
شه‌وی یه‌لدای من بوو
له ته‌نهایه بۆن خۆشه‌که‌ی تۆدا
وونبوونی خۆمم ئه‌دۆزیه‌وه .
که خۆر هه‌لهات
خۆمم له‌ناو به‌یانیه‌کی پهمهیا بینیه‌وه .
ئیتر زانیم ،که ته‌نها خه‌ونیکی تۆ بوم و به‌س
له‌ناو ماچهکانتا
وه‌ک و پهشمهک
به‌سه‌ر لێوه‌کانته‌وه ئه‌توێمه‌وه .
ئه‌مشه‌و
وه‌ک هیچ شهویکی تر نه‌بوو.
من شءرێکی ته‌ڕو سه‌وز بووم و
به‌ژن و ،بالای تۆش
خۆی له ره‌نگی گۆرانییه‌ک گرتبوو .
ئه‌مشه‌و ، ئه‌شقی من و، تۆ
له هه‌موو جیهان گه‌وره‌تر بوو.
شءر ده‌ستی لێی نه ئه‌گه‌یشته‌وه
له‌ناو گۆرانیشا جێگای نه‌ئه‌بۆوه
ئای له‌مشه‌وه،
ئاخ له‌م شه‌وه ،چ شه‌وێ بوووووووووووو ...
هۆنراوه‌ی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
23 مایی 2008 ڤیه‌نا
|
اکنون ساعت 09:08 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)