![]() |
«برایانی زێ زێ» - عه‌لی شۆخ که‌مان zizi bros kurdish folk
«برایانی زێ زێ» - عه‌لی شۆخ که‌مان zizi bros
حوسێن شۆخ که‌مان ناسراو به » زێ زێ« کوڕی میرزا شوکروڵلاَ و کافیه خانم ساڵی ۱۳۱۷ له شاری سه‌قز له دایک ده‌بێ، چوار برا و خوشکێک ئه‌بن که براکانی عه‌لی، حه‌سه‌ن و مه‌سعوود هه‌رسێکیان کۆچی دواییان کردووه و ته‌نیا کاک حوسێن “زێ زێ” و کوبرا خانمی خوشکی ماونه‌ته‌وه‌و ئێستاش له سه‌قز ده‌ژین. زێ زێ: ساڵی ۲۹-۱۳۲۸ له سه‌قز شاگرد قاوه‌چی ده‌بێ، که کاک عه‌لی برای کاری هونه‌ری ده‌کردو دیتی ده‌نگی خۆشه و زه‌ربی چاکیش لێده‌دا، هانی دا هه‌تا بچێته ناوکاری هونه‌ریه‌وه. ده‌ستی کرد به گۆرانی وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی که خه‌ڵکی سایین قه لاَ بوو، باڵابان و سوڕنای لێده دا و کاک حوسێنی والیدی نایه ژه ن و کاکه مینه ی سووزه نی(مینهی حه‌سه‌ن قه‌ره‌چ” و کاک ئه حمه دی ساڵحی و کاک عه لی شۆخ که‌مان. به هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئه‌وکۆڕه گرووپێکی باش دامه‌زرا که به “برایانی زێ زێ ” له ناو خه‌ڵکدا ناوبانگیان ده‌رکرد :زێ زێ له ته‌مه‌نێکی کورت وکه‌می ۱۵ ساڵاندا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه که پێنج کچ و کوڕێکی هه‌یه . له پرسی ئه‌وه‌یدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هه‌مووجارێ کاک حسه‌ین له وڵامدا به بزه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێ : که به منداڵی زوانم گرتووه، وتوومه زازا، زازی، زێ زێ، ئه‌وه بوو که زێ زێ یان بڕی به‌سه‌رمدا و له دوایشدا وه‌ک نازناوێکی هونه‌ری لێهات بۆمان . ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد گه‌لێ گۆرانی له سه‌رده‌می خۆیدا تۆمار که‌رد هه‌رچه‌ند هه‌ربه ئامێری سه‌ره‌تایی وه‌ک زه‌رب ونایه یه به‌ڵام به پیت وبهرهکهتهو ده‌یان گۆرانی به‌ناوبانگ وه‌ک “شه‌مامه‌وخاڵخاڵه’ سویبه باڵابه‌رز”ئای بۆ هه‌لامه” و هه‌ندێ گۆرانی دیکه‌ی فولکلۆری به تایبه‌ت فولکلۆڕی ناوچه‌ی سه‌قز له فه‌وتان رزگار بکات که هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م ۶۴ گۆرانی بۆ رادیۆی سنه و ورمێ تۆمار کردووه و بۆ که ناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران که ئه‌وده‌م ته‌نیا سه‌عاتێ له شه‌و دا به کوردی به‌رنامه‌ی بووه گۆرانی زۆری وتووه که ره‌نگ بێ له ئه‌رشیڤدا مابێته‌وه. جارێکیشیان له گه‌ڵ مامۆستا عه‌زیز شارۆخ و محه‌مه‌دی یاسینی چه‌ند گۆرانیان بۆ رادیۆی ورمێ تۆمار کردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که کاتی خۆی له رادیودا ژه‌نیاری گۆرانی یه‌کانی زێ زێ بوون ته‌نیا دووکه‌سن به ناوه‌کانی تۆفێق تارژه ن و »موسه ی‌ب« شادابی که‌مانچه‌ژه‌ن که هه‌ردوویان ژه‌نیارانانی گه‌وره‌ی ئه‌وده‌م بوون وخه‌ڵکی شاری تیکابن . زێ زێ، له وڵاتی کانادا چه ن جارێک لێیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و که یه ک دووجاریان له گۆرانییه کۆنه‌کانی خۆی پێشکه‌ش کردوه‌و . له م یه ک دووساڵه‌ی دواییشدا کۆنسێرتێکی گه‌وره‌ی پێش که‌ش کرد به هاوکاری ژه‌نیارانی سه‌قزی به‌ڕێزان ، فه ره یدوونی کۆهزادی، عه لی تاهیری، ساسانی ساڵحی و جه‌ماوه‌رێ تر ئه‌و کۆنسێرته‌یان رێ خست و له شاره‌کانی سه‌قز، سنه، چابه‌هار، کامیاران و دیوانده‌ره ش به‌رێوه چوو،. هونه‌رمه‌ند زێ زێ هه‌میشه له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ژیاوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ودۆستانی بوه له گه‌ڵ گۆرانیبێژانی سه‌رده‌می خۆی نێوانی خۆش بوه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌کی هونه‌رمه‌ندیش گۆرانی له دیوه‌خانه‌کانی ئه‌وکاتی ماڵان‌دا له شاری سه‌قز پێش که‌ش کردوه وه‌ک خۆی باسی ده‌کا ته‌نانه‌ت وه‌ختایه‌ک ژنی خواستوه حه‌سه‌ن زیره‌ک که ئه‌وده‌م له ماڵی عه‌به خڕه‌دا له گه‌ڵ زبێده‌خانمی هاوسه‌ری کرێنشین بوو …وه‌ک برازا‌و قۆلی خێزانی زێ زێ ی گرتوه‌و له ماڵی بابی به گۆرانی هاته‌ده‌ر بابێته ده‌ر هێناویه‌ته ده‌ر. که ئێسته‌یش زێ زێ هه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه‌و له نێوشارو گه‌ڕه‌ک وبازاڕ زێ زێ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی میللی یادگاری سه‌رده‌مانی زووی سه‌قز چاوی لێده‌که‌ن و جێی رێزی هه‌موو دانیشتوانی سهقزو ناوچه‌کانیه‌تی sharnews.com عکس از کردپدیا - برایانی زی زی - عروسی بانه ----------- مشابه : زندگي نامه عطا خان سعيد منصور + دانلود آهنگهاي كردي عەتاخانی باشماق |
یادێک له هونه رمندی گه‌وره ی سه‌قز مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مان ناسراو به «برایانی زێ زێ»
برایانی زی زی
کورده واری به هۆی به ر فراوانی هه مه لایه‌نه‌ی به‌شه فولکۆره که یه‌وه ، هه رده م کانگای سه رهه ڵدانی هونه‌رمه‌ندانێکی گه‌وره و بچووک بوه ، که له م نێوانهدابهشێکی زۆری ئه م هونه رمهندانه ئاۆیتهی به‌شه فولکولورهکهی ئه م نه‌ته‌وه‌یه بوونه، جه‌ماوه‌رێک له م ئازیزانه سینه به سینه ئه‌م باره گرانه‌یان به مه‌ینه‌تی و مانووبوونێکی ئێجگار زۆر به کۆڵ کێشاوه و به پاراوی گهیاندویانه به نه‌وه‌ی نوێی ئیمرۆ و سه‌ربه‌رزانه ئه‌رکه‌که‌ی خۆیان به جێ هێناوه . له نێوان ئه‌م گه‌وره پیاوانه‌دا ، تاقمێکیان به‌ڕاستی ناوبانگێکی باشیان بۆ خۆیان ده‌سه به‌ر کردوه . برایانی زێ زێ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که زۆربه‌ی زۆری کچان و کوڕانی ئه‌و ده‌می ئه م شاره به ده‌نگ و ده‌س و په‌نجه ڕه‌نگینه‌کانی ئه‌وان شایی و زه‌ماوندیان ده‌ڕازایه‌وه و ئینجا ده‌چونه سه‌ر ماڵی به‌ختیان. http://www.mediafire.com/convkey/293...m2aw2u2azg.jpg http://www.mediafire.com/convkey/619...bbianbgozg.jpg هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مان ساڵی ۱۳۰۵ ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ۵ که سیدا له شاری سه‌قز له دایک بوه ، برا گه‌وره‌که‌ی هه‌ر به مێر منداڵی کۆچی دوایی ئه‌کا و ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش باوکی واته : میرزا شوکوروڵڵای شۆخ که‌مان که له ئه‌سڵدا سنه‌یی بوه کۆچی دوایی ئه‌کا،میرزا شوکوروڵڵا پیاوێکی به دین و زانا و خوێنده‌وار بوه و وه‌ک ده‌گێرنه‌وه هه‌ر ده‌م ویستوویه‌تی یارمه‌تی خه‌ڵک بدات . به مردنی باوکیان کاک عه‌لی که گه‌وره‌تره ده‌بێته گه‌وره و له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌یدا شان ده داته به‌ر کارکردن تا بتوانێ یارمه‌تی ده‌رێ بێت بۆ دایکی و خوشک و براکانی . خاتووفه‌ریده‌ی شۆخ که‌مان کچی ناوینی مامۆستا له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمێ : له پیاوانی قه‌دیمیم بیستوه که ده‌ڵێن : باوکم هه‌ر له منالێه‌وه ده‌نگێکی زۆر خۆشی هه‌بوه ، گوایه ده‌نگ خۆشی له بنه ماڵه‌یاندا باو بوه چون کاک حسێنی براشی ده‌نگی خۆشه . باوکم هه‌ر که ئه‌م هونه‌ره‌ی له خۆ دا بینیوه له گه‌ڵ کاک حسێنی برای ده‌ستیان به گۆرانی وتن کردوه و له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌یان داوه و هه‌م ههنگاوێکی هونه‌ریشیان هه‌ڵگرتوه ، خاتوو فه‌ریده هه‌ر وه‌ها فه‌رمووی: به هه‌مو گرفتێکی که هه‌یبوه باوکم ده‌ستی له کار‌و باری هونه‌ری نه‌کێشایه‌وه و هاوڕێ له گه‌ڵ کاک حسێن روژ له گه‌ڵ ڕۆژ نێو بانگیان زیاتر و به‌رزتر ده بۆوه و ناوی بــرایانی زێ زێ که‌وته سـه‌ر زاری خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت ئه‌م ناوبانگه سنووره‌کانیشی تێپه‌ڕ کرد ، تا ڕاده‌یه‌ک که ده‌توانم بڵێم ئێستاش که‌متر کوردێک له دنیادا هه‌یه که برایانی زێ زێ نه‌ناسێ و ئه‌مه هۆی شانازی من و براو خوشک و بنه‌ماڵه‌که‌مه . برایانی زێ زێ ناوبانگیک بوو که خه‌ڵکی نه‌جیب و قه‌در شناس و هونه‌ر دۆستی سه‌قز لێیان نان و ئه‌وانیش به ده‌نگه گه‌رمه‌که‌یان هه‌ر ده‌م له گه‌ڵ خه‌ڵک و ئاوێته‌ی تاڵی و خۆشی ژیانی ڕوژانه‌ی ئه‌و خه‌لکه ئه‌بوون و خۆیان له وان به جیا نه‌ئه‌زانی . له درێژه‌ی وت و ێژه که‌ماندا بووین که مه‌عسوومه خانم کچه چکۆله‌ی مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مانیش گه یشته لامان و ڕووی قسه له و کراو به‌ڕێزیان له و باره یه وه فه رمووی :باوکم وه ک هه ر گه نجێکی تر که وته بیری ژن هێنان و ماڵ پێکه وه نان ، ژنی هێنا و کوڕێکیشی لێ بوو به ناوی مه حیه دین که ئێستا له مهاباد ده ژی ، به لام ئه م ژیانه یان بۆ نه چوه سه ر و له یه‌کتر جیابوونه وه ، دوای ماوه یه ک دیسان ژنی هێناوه واته : دایکم فاتمه ی فه تاحی که ئیستاش هه ر له سه قز ئه ژی و خوا ته مه ن دریژی کات . باوکم به ڕه حمه ت بێ له گه‌ڵ ئه وه ی که ده نگی خۆش بوو « زه ربی » زۆر به جوانیش لێده دا ، به هۆی هۆگری زۆری به گۆرانی وتن هه ندێ جار خۆی شێعری بۆ گۆرانیه کانی داده نا و له کۆڕ و کۆمه ڵه کاندا پێشکه شی لایه نگرانی ده نگه که ی ده کرد ، به ڕاستی ده بێ بوترێ هونه ر وه ک خوێن له ده ماره کانی ئه و پیاوه گه وره دا بوو ، مامۆستا به هۆی ئه وه وه که خۆی کوێره وه ری و مه ینه تی زۆری چێشتبو و هه ر ده م له بیری هه ژاراندابوو،زۆرجار یارمه تی ده دان و دیار بوو به و کاره ی ده گه شایه وه.ده نگی برایانی زێ زێ هه ر له زه ماوه ند و نه واره کاندا قه تی‌س نه کراو گه ییه رادیۆ و تلویزیۆنیش و له مهاباد و سنه شه وه بڵاو کرایه وه .باوکم سالێ ۱۳۸۳ له ته مه نی ۸۷ سالێدا به هۆی نه خۆشینی شێر په نجه وه،دڵی پر له ئاواز و گۆرانی و تامه زرۆی مۆسیقای کوردی بۆ هه تا هه تایه له لێدان وه ستا و چریکه ی ده نگی کوژایه وه.هیچ کات له بیرم ناچێته وه له چه ن ڕۆژ به ر له مردنیه وه چاوه ڕێ سه ردانی لایه نگری ده کرد و ده یگوت :ده زانم له م ڕۆژانه دا بۆ سه ردانم دێن و منیش به شێک له بیره وه ریه کانمیان بۆ ده گێرمه وه تا تۆمار کرێ ،یان بنوسرێته وه به‌ڵام هیچ کات ئه و سه ردانه ڕووی نه دا و باوکم ئه ۆ ئاواته ی له گه ڵ خۆی برده ژێر خاکه وه.له دوای کۆچه دڵته زێنه که ی،ئه م باسه ئێجگار کاریگه ری له سه ر ڕۆح و ڕه وانم دانا که چه نه ها جار له سه ری گریاوم،هه ر بۆیه له م ڕێگه وه ئه مه وێ به لاینگرانی هونه ری کوردی بڵێم : ئه گه ر هونه رمه ندێکتان خوش ئه وێت ،هه تا ماوه ڕێزی لێ بگرن ، ئه گینا هه زار ته ندیس و یادمان به چاوپێکه وتنێک نابێ که،باوکی من وه ک ئاره زوویه ک بردیه ژیڕ خاک ، سپاس له ماندووبونه که ی منبع |
Amine gyan - zizi آمینه گیان - برایانی زی زی موسیقی فولکلور کردی دوزله
|
دانلود موسیقی کردی قدیمی - فولکلور - برادران زی زی
|
دانلود دوزله - موسیقی کردی قدیمی شاد
|
|
|
برادران زی زی - فاطموکه zizi fatmoke دانلود موسیقی قدیمی کردی
|
حسین شوخ کمان (برایان زی زی ) مصاحبه تلفنی
1 فایل پیوست
وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ هونەرمەند حوسێنی شووخکهمان، هاوینی ٢٠٠٧. ئامادەکار: ناسری سینا
حسین شوخ کمان از چرایی معروف شدنشان به "برایانی زی زی" می‌گوید ... ---------------------- من در نوشته های قبلی اهنگها رو نوشتم فولکلور - ولی در این مصاحبه ا‌قای شوخ کمان میگه شعر همه ترانه ها رو خودمون میساختیم - با اینحال قطعا بسیار از تشبیهات - ریتمها و کلمات و قافیه ها برگرفته از فرهنگ فولکلور و ترانه های پیشین بوده . لینک دانلود این مصاحبه در فایل txt ضیمه شده به این پست برای اعضا محترم قابل استفاده است . |
سلام و درود فراوان واقعا دست مریزاد ممنون و متشکر بابت انتشار اهنگ های زیبای برادران زی زی
|
اکنون ساعت 07:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)