موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #71  
قدیمی 12-22-2009
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

غەریبە خەو

تاوانێك لە چەشنی با
بای پەیكی زۆزان و ئاران
لە نێو پەلكی ڕاكێشاوم
بە چەشنی تۆو

وەك تۆوی گوڵ
جوانتر لە پەلكە زێڕینە و
گەشتر لە باران
پڕژاندومیە سەر گۆیەكی گەڕۆك و گێژ

گێژ وەك شێتی عەشقێكی كۆك
گەڕۆك وەك ئاو
وەك تاسەیەكی هەتایی هەڵوەدایی
لە دوای هەتاو

من حەژمەتی تاوانێكی چەشنی سێبەر
شەرمی پێ كردوومەتە بەر
ڕووت بوونەوەم لێ بۆتەوە بە ئەفسانە
من تاسووقی ڕووت بوونەوەم

یان كردوومی بە درەختێكی پاییزی
یان كردوومی
بە شكۆفەی نازگوڵێكی بەهارانە
من تەلیسمێك لە چەشنی خاچ

لە چەشنی سێ كوچكە و لە گڕ
لە چەشنی دێو
لە چەشنی خۆم
پەرژین ئەخاتە ڕووبەڕووم

گەردوونم لێ ئاڵۆز ئەكا
كردوونی لێم دەرگا ودەلاقە گشت كڵۆم
چاوم بە خەو زیاتر خەنین
گوێ بۆ دڵم ڕادەدێرم

دوو ترپەی دژبەری تێدان
بە كامەیان خۆ بسپێرم
دوو ترپەی زیل
دوو ترپەی بەم

سارد و گەرم
زبر و نەرم
بەرز و نەوی
وەك یەكێكیان ڕامپەڕێنێ

یەكیان ڕام كێشێ بۆ زەوی
یەكیان بایە
ئئێستاش هەر لە هەوڵێ كۆنی
پڕژاندنی گیانم دایە

یەكیان ئاوە
دەمكاتە هەڵم
سەرم پێ دەنێتە پۆڕ و
دەمباتەوە نێو باخەڵم

خۆمم پێ دەور ئەكاتەوە
ناخی خۆمم پێ دەدۆزێ
دۆخی پێش ڕووت بوونەوەم و
تاوانم بیر ئەخاتەوە

دڵ لە دڵی خۆم هەڵكەنم !؟
بیدەمە دەست مێشكی خاوم
كە بە ئاڵۆزی خۆیەوە
خەواڵووترن لە چاوم !؟

لە خەو ڕاچووم
خەوێكی مێژوویی و درێژ
وەك ڕەهەندەكانی گەردوون
پڕ لە خەونی چەشنی ئەفسوون

وەك بە هەشتی بە ڕق كوژراو
وەك دۆزەخی بە حەز خنكاو
وەك كتێبی پیرۆزی بۆژۆ و دەست ئاژۆ
كەشتی ڕزیوی دوای پەڕجۆ

وەك گۆچانی ڕێگادۆزی فڕێدراو
وەك تەرمی مۆمیایی كراو
دەستی سپی
هەناسەی هەست و ودمی ژین

ئاوری بێ وەزەندی سارد
وەك ئەفسوونێ
گیانمی بۆ هەموو قوژبنی نێو تاریكستانێ هەنارد
ڕانەچەنیم

یان گریام بەو دیمەنانە
یان بەو بیچمانە پێ كەنیم
ئێستا خەون بۆتە ژینم
ئەفسوونم كردۆتە چاوم

دڕدۆنگم لە خۆم و خەون و
بورجەكانی ئاسمان و
كۆشكەكانی زەوی
هەرچی

پێی تەفرە و فریو دراوم
فەلسەفەی ئەفسوونی تازەم
تاوانی پێ ڕازاوەیە
بۆنی شەڕاب و ئەفیوونی

پێ غەزەلێك لە خواوەیە
یاخی دەبم
چاو ئەشۆرم
ناخەڵەتێم

ڕەهابوونم پێ ناسیوە
لە هەرچی چوارچێوەن هەڵ دێم
ئەفسوون ووڕێنەی فێر كردم
تاجی یاخی نایە سەرم

قوژبن نەما تێی هەڵنەكەم
لاڕێ نەما بێتە بەرم
دوای هەزاران یاری و قومار
دوای هەرچیێكی بێ شەرمیە

بە دەم خەیاڵی پووچەوە
دێمەوە ناو ئەم گەوجانە و
دەڵێم منیش پێغەمبەرم
ئەفسوون زمانی لووس كردووم

شەرمی لە بەر داڕنیوم
ئەفسووون ڕۆشنبیری كردووم
مەمكی بیرۆكەی ڕۆژئاوای
یەك لە دوای یەك پێ مژیوم

ئێستە خەونم بۆ دیون خۆش
خۆشتر لەوەی كە خۆم دیومن
جوانتر لەوەی كە ناسیومن
ئێستا خەون بۆتە ژینم

ئەفسوونیان كردۆتە چاوم
نازانم هەر بۆخۆم خەوتووم
یان بە فێڵێكی تازەوە
لە هۆشیاری خۆم بێگانەو
یان هەر بە زۆر لە خەو ڕاچووم .

سۆران حوسێنی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید