موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #73  
قدیمی 12-22-2009
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

نزا

هەناوەكەم
بەیادی نیو نیگات
دەكەومە ناخی وێرە وێرەوە
بە دار و بەرد و كانیاو و سوێرەكاتی ئێرەوە
بە دەم نزای
لەوەی كە تۆی تەرەی لە ئێمە كردوە
تكا دەكەین
تكا دەكەین و بێرەوە
بگا بە دوایەمین خەتی هەتا
پەپوولەی چاوە چاوەكەم
هەتا نیگام
لە ژەنگی ئینتیزاری پا وەكەم
هەتاوەكەم
كە شەڕ لە گەڵ هەتاو ئەكەی
ئەڵێی كە ڕاوی تیشكی تیژی پڕ لەتاوی تاو ئەكەم
لە چاوەكەت كە چاو ئەكەم
لە گەڵ گزینگ ئەڵێی سەفەر
لە ئاسمانی ساو ئەكەم
ئەڵێی گوزەر
لە بەندەری پەژارەوە
ئەڵێی ڕەوی
لە تەنگەژەی كەنارەوە
بەرەو جیهانی بێ سنوور
بەرەو فەزای هەراو ئەكەم
دوچاوەكەم
حیكایەتی دڵی بە گڕ
لە غوربەتێكی خەست و چڕ
لە ژینگەیێكی زبر و دڕ
حیكایەتی هەناو ئەكەم
حیكایەتی هەناوی پڕ لە ژاوە ژاوی خەم
پڕی پەژارە دەم بە دەم
حیكایەتی
هەناوی عەبرەش و هەژاو ئەكەم
لە تاقەتی كەسا نیە گێڕانەوەی
ئاوازی ئاوەدانیە گەڕانەوەت
بە هاتنەوەو
بە مانەوەو
لاوانەوەت
حەیرانی ئەم وێرانە من تەواو ئەكەم
ئەم وێرە بێ خێرانە من تەواو ئەكەم
دامركێ با
دەروونە هەڵزناوەكەم
هەناوەكەم !! .

سۆران حوسێنی




__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید