12-28-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م
له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئه‌کم
ببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم
به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم
بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم
گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟
بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ:
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ!
**************
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده
له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ
زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت
شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه
***********
که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره
ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم
ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی
که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم
شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم
به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|