
12-28-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كردووه؟ با، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو بزوێنمان پێكه‌وه نووسیوه:
(یه îe). چار؟ ده‌بێ كه‌ڵك له پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین: (كوردییه‌كان kurdîyekan).
له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌كوو یه‌كن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌میان بزوێنه و دووه‌میان نه‌بزوێنه. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاتینییه‌كه‌ی بكه‌ین باشتر بۆمان ڕوونه: (îy). بۆیه گه‌ر بزانین به لاتینی چۆن ده‌نووسرێن، زۆر به‌ئاسانی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه.
كێشه‌ی بزوێنی (یی î)
(یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî).
به‌كارهێنانی(یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ:
(ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، (كۆیه‌یی Koyeyî)، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌یی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی te)
(ی)ی پێوه‌ندی
(ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه: مامۆستای قوتابخانه. كچی شۆخ.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو:
(كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیه‌یی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
بۆ نموونه له‌باتیی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" ده‌بێ بنووسرێت:
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون:
داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆیه‌ییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن.
(ی)ی سێیه‌م كه‌سی تاك
هه‌ندێ له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له:
...م ...مان
...ت ...تان
...ی ...یان
وه‌كوو:
خواردم خواردمان
خوارت خواردتان
خواردی خواردیان
جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه. له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر "بنه"ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه:
پرسیم پرسیمان
پرسیت پرسیتان
پرسیی پرسییان
ده‌بێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك ئه‌و پرسی).
نموونه‌ی تر:
(دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین، نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی، ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی، ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی).
كێشه‌ی پیتی (ڕ)
"ڕ" ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت: تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت.
یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده).
هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: "ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه."
ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌كلیلی كوردیشدا دوگمه‌یه‌ك بۆ (ڕ) دیاری كراوه، زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌كی تر له‌باتیی ئه‌و دوگمه‌یه به‌كار بهێنین كه ده‌نگێكی تره!
ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه.
كێشه‌ی پێشگره‌كانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر)
ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك:
چاوگ:
هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن، هه‌ڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن.
دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان.
ڕا: ڕ‌اگرتن، ڕ‌اكێشان، ڕاپه‌ڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان.
ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.
فرمان:
هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ.
دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه. داگره.
ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره.
وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ.
ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه، ده‌رچۆ.
دۆخی تر:
هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو
پێشگر و جێناوی لكاو
ئه‌گه‌ر جێناوی لكاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێنرێ:
هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان كێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن.
دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه.
ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام كێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن.
وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه.
ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه.
گیروگرفتی فرمانی لێكدراو (فعل مركب compoundverb)
فرمانی لێكدراو به‌و فرمانانه ده‌وترێن كه له دوو یان چه‌ند وشه پێك هاتوون. وه‌ک: (ڕێك + كه‌وتن = ڕێككه‌وتن)، (پێك + هێنان = پێكهێنان).
ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له دۆخی چاوگدا بن پێكه‌وه ده‌نووسرێن، وه‌ك: ڕێكخستن، شه‌ڕكردن، كۆڵنه‌دان، خه‌باتكردن، تاڵانكردن، تێكدان، سه‌ربڕین.
ئه‌گه‌ر له دۆخه جۆربه‌جۆره‌كانی فرمان (ئێسته، ڕابردووی ساده، ڕابردووی گێڕاوه‌یی، ڕابردووی دوور) به‌كار ببرێن به‌جیا ده‌نووسرێن:
ئێسته: ڕێك ده‌خه‌م ـ ڕێك ده‌خه‌ی ـ ڕێك ده‌خات ـ ڕێك ده‌خه‌ین ـ ڕێك ده‌خه‌ن ـ ڕێك ده‌خه‌ن.
ڕابردووی ساده: ڕێكم خست، ڕێكت خست ـ ڕێكی خست ـ ڕێكمان خست ـ ڕێكتان خست ـ ڕێكیان خست.
ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕێكم خستووه ـ ڕێكت خستووه ـ ڕێكی خستووه ـ ڕێكمان خستووه ـ ڕێكتان خستووه ـ ڕێكیان خستووه.
ڕابردووی دوور: ڕێكم خستبوو ـ ڕێكت خستبوو ـ ڕێكی خستبوو ـ ڕێكمان خستبوو ـ ڕێكتان خستبوو ـ ڕێكیان خستبوو.
ئه‌گه‌ر له دۆخه‌كانی تردا بن هه‌روه‌كوو دۆخی چاوگ پێكه‌وه ده‌نووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو، پێكهاته، پێكهێنراو. سه‌ركه‌وتن، سه‌ركه‌وتوو.
نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل):
فرمان (فعل) له دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه. به‌ڵام له دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه:
تاك، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه، ڕوونی ده‌كاته‌وه.
كۆ، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه.
تاك، ڕابردووی ساده: ڕوونم كرده‌وه، ڕوونت كرده‌وه، ڕوونی كرده‌وه.
كۆ، ڕابردووی ساده: ڕوونمان كرده‌وه، ڕوونتان كرده‌وه، ڕوونیان كرده‌وه.
تاك، ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی): ڕوونم كردبووه‌وه، ڕوونت كردبووه‌وه، ڕوونی كردبووه‌وه.
كۆ، ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕوونمان كردبووه‌وه، ڕوونتان كردبووه‌وه، ڕوونیان كردبووه‌وه.
تاك، ڕابردووی دوور: ڕوونم كردبوو، ڕوونت كردبوو، ڕوونی كردبوو.
كۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان كردبوو، ڕوونتان كردبوو، ڕوونیان كردبوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|