كێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن)
پیتی (و and) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ و نه‌ڵكێندرێ به وشه‌كانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونه ده‌بێ بنووسرێ:
(من و تۆ) نه‌ك (من‌و تۆ) یان نه‌ك (من‌و تۆ).
(سه‌ر و ماڵ) نه‌ك (سه‌رو ماڵ) یان نه‌ك (سه‌روو ماڵ).
(هیوا و ئاوات) نه‌ك (هیواو ئاوات).
سه‌رنج: نموونه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ر كامه‌یان سێ وشه‌ی جیاوازن و پێكه‌وه مانایه‌كی نوێ پێك ناهێنن و هه‌ر به‌ته‌نیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی لێكدراو كه له خواره‌وه باسیان ده‌كرێ.
وشه‌ی لێكدراو (مركب)
هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، كه هه‌ر كامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ بلكێن به یه‌كه‌وه و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێك دێن:
١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك:
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌كان پێكه‌وه ده‌لكێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، كه پێكه‌وه واتایه‌كی تر پێك ده‌هێنن و ئه‌و كاته ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێن: ڕه‌شماڵ.
خوێندن + گه = خوێندنگه.
زانست + په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر.
پاش + بنه‌ما = پاشبنه‌ما.
كتێب + خانه = كتێبخانه.
مه‌له + گه = مه‌له‌گه.
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیتی (و) پێكه‌وه ده‌لكێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ.
ئه‌لف + و + بێ = ئه‌لفوبێ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه):
جاری وایه "وشه‌ی لێكدراو"، به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێكه‌وه ده‌لكێن:
به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.
نموونه‌ی تری وشه‌ی لێكدراو:
خۆترنجێنه‌ر، خۆكوژ، به‌ردباران، كاروبار، ئه‌لفوبێ، هاتوچۆ، زانستپه‌روه‌ر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشه‌ممه، ڕاسته‌وخۆ، نیشتمانپه‌روه‌ر، گوڵه‌گه‌نم، ڕێنووس، باوكمردوو، یه‌كگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر، په‌یامنێر، به‌رزه‌فڕ، جه‌رگبڕ، مناڵپارێز، چه‌مچه‌ماڵ، بێكه‌س، جێبه‌جێ، ده‌ستبه‌جێ، كانیكه‌وه، هه‌ڵگورد، تاقبۆستان (تاقۆسان)، ملهوڕ، ته‌خته‌كلیل، پاشبنه‌ما، بنكه‌دراوه (databa)، به‌ستهێڵ (dash)، ڕوومێز (desktop)، زانیارینامه (encyclopedia)، ئاگره‌دیوار.
پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا
پیتی (ت) له كۆتاییی فرماندا هه‌م ده‌توانرێ بنووسرێ و هه‌میش ده‌توانرێ نه‌نووسرێت، وه‌كوو:
(دێ و ده‌ڕوا) یان (دێت و ده‌ڕوات).
(نان ده‌كا) یان (نان ده‌كات).
وشه‌ی بیانی
هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانی هاتبێته ناو كوردییه‌وه ده‌بێ به ڕێنووسی كوردی بنووسرێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو وه‌كوو خۆی بنووسرێته‌وه ده‌بێ بخرێته ناو دوو كه‌وانه‌وه.
· ئه‌ڵڵا، قه‌ڵه‌م، ئه‌كبه‌ر.
· له زمانی كوردیدا به (مذهب) ده‌ڵێن "ڕێباز".
ئامرازی (تر) و وشه‌ی (تر)
ئامرازی به‌راوردكردن (تر، ترین)
ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو:
جوان، جوانتر، جوانترین
گه‌رم، گه‌رمتر، گه‌رمترین.
وشه‌ی (تر) به واتای (دی، دیكه)
وشه‌ی (تر) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت:
كابرایه‌كی تر، شه‌وێكی تر، نووسه‌رێكی تر.
پاشگره‌كانی (دا، ڕا، وه، ه‌وه)
ده‌بێ بلكێن به وشه‌كانی پێشیانه‌وه، وه‌كوو:
دا: له ماڵدا چاوم پێ كه‌وت.
ڕا: له كوێڕا هاتی؟
وه: له كوێوه بۆ كوێ؟
وه: له هه‌وه‌ڵه‌وه بیگێڕه‌وه.
فرمانی (دا)
وشه‌ی (دا) كه ڕابردووی (دان، دایین)ه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاشگری (دا) و، ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت:
له ماڵدا نامه‌كه‌م پێ دا. (نه‌ك پێدا).
له كوردستاندا لاوان گوێیان له دوژمن نه‌دا. (نه‌ك دوژمننه‌دا، نه‌ك دوژمن نه دا).
به‌ڵێنم دا سبه‌ی بیبینم. (نه‌ك به‌ڵێمندا).
ئاخری وه‌ڵامی دایه‌وه. (نه‌ك وه‌ڵامیدایه‌وه).
كێشه‌ی (له)
(له)، هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێت: "شۆڕش له كوردستاندا گه‌رمه."
هه‌ندێ جار ده‌لكێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه و وشه‌یه‌كی لێكدراو پێك دێنێ: (له‌گه‌ڵ with)، (له‌سه‌ر on)، (له‌ژێر under). له‌و دۆخانه‌دا نابێ به دوو وشه جیا كرێنه‌وه و بنووسرێ: (له گه‌ڵ، له سه‌ر، له ژێر).
(له)، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ (ئه‌وێ) و (ئێره) كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته، (ـه) و (ئـ) ده‌قرتێنرێن:
له ئه‌وێ = له‌وێ.
له ئێره = لێره.
ئاوه‌ڵكار (قید)
كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه:
ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ "به‌خێرایی")
سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه؟ "به‌تووڕه‌یی")
لانه به‌ئه‌سپایی هاته‌وه. (چۆن هاته‌وه؟ "به‌ئه‌سپایی).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه، ئه‌وه‌یه كه "به" ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌ی پاشیه‌وه و، نابێ لێك دوور خرێنه‌وه. نموونه‌ی تر:
به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی.
ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه: (به‌سه‌ختی hardly).
(بێ) یان (به‌بێ)؟
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشتره به نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ین:
جیاوازیی (بێكار) له‌گه‌ڵ (بێ كار) له چیدایه؟ لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ) به وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی واتای وشه‌كه ده‌گۆڕێ:
ئه‌و پیاوه دوو ساڵ بێكار بوو.
بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه. ده‌كرێ ئاواش بینووسینه‌وه: به‌بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه.
هه‌ر كاتێ ناوێكت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌كی لێ سه‌ندرابێته‌وه (بێ) ده‌لكێنین به سه‌ره‌تای وشه‌كه‌وه:
بێباوك، بێخانوو، بێكه‌س، بێ‌وڵات، بێ‌نیشتمان، بێپاره، بێتام:
واته: كه‌سێ كه باوكی نییه. كه‌سێ كه خانووی نییه و هتد.
ئه‌م مه‌به‌سته، له زمانه ئه‌ورووپییه‌كاندا، زۆر جار به پاشكۆیه‌ك كه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ = tasteless
كه جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ (without):
بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go there without you
(بێـ...) = (less...)
(بێ، به‌بێ) = (without)
پێشه‌كی
له نووسینی ده‌قێکدا، سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاوکردنی کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای نووسین، نووسه‌ر ده‌بێ ڕه‌چاوی
یاساکانی خاڵبه‌ندیش بکات. ده‌قێ که خاڵبه‌ندی تێیدا ڕه‌چاو نه‌کرابێ، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندن له
خوێنه‌ر و، له ئه‌نجامیشدا، به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له نووسراوه‌که.
ئه‌و نیشانانه‌ی له خاڵبه‌ندیدا زۆر به‌كار ده‌برێن بریتین له:
١. خاڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (.).
٢. جووتخاڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ( .
٣. بۆر، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (،).
٤. خاڵبۆر، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (؛).
٥. نیشانه‌ی پرس، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (؟).
٦. نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (!).
٧. جووت که‌وانه‌ی بچووک، که به‌م شێوه‌یه‌یه: « ».
٨. جووت كه‌وانه‌ی گه‌وره، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ( ).
٩. هێڵ یان ته‌قه‌ڵ، كه به‌م شێوه‌یه‌یه: (ـ).
١٠. سێ خاڵ، که به‌م شێوه‌یه‌یه: (...).
١١. بۆشایی.
١٢. هێڵی لار (/)، (\) و پیتی (ر):
یه‌که‌م: خاڵ (.):
خاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
١. له کۆتاییی هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا، جگه له پرس و سه‌رسوڕمان، وه‌ک:
نه‌ورۆز یه‌که‌م مانگی کوردییه.
دوێنێ نامه‌که‌م نووسی.
٢. له دوای یه‌که‌م، یا یه‌که‌م و دووه‌م پیتی ناوێک که پێش ناوهێنانی پاشناوه‌که‌ی بکه‌وێت، وه‌ک:
ع. شه‌ره‌فکه‌ندی.
م. م. به‌درخان.
٣. بۆ کورتکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیشه و نازناو و ڕێکه‌وت، دوای یه‌که‌م پیت داده‌نرێ، وه‌ک:
· پێغه‌مبه‌ر (د. خ.). (پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای لێ بێ).
·
· پ. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ. (پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ).
·
· د. سۆران. (دوکتۆر سۆران).
·
· ماده‌کان ٧٠٠ ساڵ پ. ز. (پێش زایین) سه‌ریان هه‌ڵدا.
٤. دوای سه‌ردێڕ خاڵ دانانرێ، مه‌گه‌ر له چه‌ند ڕسته پێک هاتبێت.
٥. هه‌ندێ جاریش له جیاتیی نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له دوای ئه‌و ڕستانه‌ی داده‌نرێ که داواکارییان
تێدایه، وه‌کوو:
وه‌ڵامه‌كانتان به‌راورد بكه‌ن.
٤. ئه‌وڕۆكه كاتێ له پرۆگرامێكی وه‌ك (Word) بته‌وێ دێڕه‌كانت به ژماره دیاری بكه‌ی، خۆی ئۆتۆماتیك پاش
ژماره‌كان خاڵ داده‌نێ، وه‌ك:
١. مرۆڤ بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ.
٢. كه‌س بۆی نییه بیروبۆچوونی كه‌سێ بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
٣. هه‌موو كه‌سێ مافی یه‌كسانی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا.
سه‌رنج: خاڵ، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
دووه‌م ـ جووتخاڵ ( 
جووتخاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
١. له پێش ئاخاوتنێكه‌وه كه وه‌ك خۆی بگێڕدرێته‌وه، یان بگوترێت، وه‌ك:
ئاسۆ وتی: «من خه‌ڵكی كوردستان‌م.»
٢. له دوای وشه‌یه‌ك یان باسێك، كه پێویستی به ته‌فسیر و ڕاڤه و لێكدانه‌وه بێت، وه‌ك:
میرنشینه كوردییه‌كان بریتی بوون له: ئه‌رده‌ڵان، سۆران، بادینان، بابان، هه‌كاری و بۆتان.
٣. پێش هێنانه‌وه‌ی نموونه، له بری: (بۆ وێنه، وه‌كوو، بۆ نموونه...)، له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت ته‌قه‌ڵێكیش دوای
جووتخاڵه‌كه دابنرێت، وه‌كوو:
ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردی پڕه له ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه:-
نالی، مه‌حوی، گۆران، هێمن و هتد.
٤. زۆر جار له نێوان كاته‌كانی كاتژمێرێكدا هێمای جووتخاڵ به‌كار ده‌چێ، وه‌كوو: ١٠:٢٠:٢٢
(كاتژمێر ١٠ و ٢٠ خوله‌ك و ١٢ چركه).
سه‌رنج: جووتخاڵ، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
سێیه‌م ـ بۆر (،):
بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته، له‌و شوێنه داده‌نرێ که وا له ڕسته‌كه بکات ئاسان بخوێنرێته‌وه، ڕوون بێت و
به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێ. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ڕسته‌ی دوورودرێژی پشووبڕ.
وه له‌م شوێنانه داده‌نرێ:
١. له دوای ناوی بانگكراوه‌وه، وه‌ك:
كچینه، هه‌وڵ بده‌ن، به هه‌وڵدان ده‌گه‌نه ئامانج.
٢. له نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وه‌ك:
مه‌ستووره‌ی كوردستانی، هۆنه‌ر و مێژوونووس، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ژیا.
٣. له‌و شوێنانه‌ی كه ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه، وه‌ك:
خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه پێویستن.
زانیارییه‌كی باش، باشی هه‌بوو.
٤. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێكراو له ڕسته‌دا، وه‌ك:
· ئۆف، چ هه‌وایه‌ك!
·
· پێنووسه‌كه‌م بده‌رێ، ئاسۆ.
٥. بۆ دابڕینی زنجیره وشه‌یه‌ك له یه‌كتر، كه دوو دوو و پێكه‌وه به‌كار هێنرابن، وه‌ك:
پێشمه‌رگه به برسییه‌تی و تینوویه‌تی، به هیلاكی و ماندوویه‌تی، كۆڵی لێ نادات.
٦. له دوای گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ر، قسه‌یه‌كی كۆنی خۆی بگێڕێته‌وه، وه‌ك:
خۆم وتم، "چێكردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه."
٧. له پێش ئامرازی لێكده‌ری (وه، یا، یان)ه‌وه، به مه‌رجێك نه‌كه‌وتبێته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، وه‌ك:
· نه تۆ هاتبووی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، وه نه ئاراسی هاوڕێت.
·
· یا نامه‌كه بنووسه، یان په‌ڕتووكه‌كه بخوێنه‌ره‌وه.
٨. له دوای وشه‌ی (به‌ڵێ، نه و نه‌خێر)ه‌وه، وه‌ك:
· به‌ڵێ، نامه‌كه‌م نارد.
·
· نه، له‌و كاته‌دا ناتوانم به‌شدار بم.
٩. له باتیی فرمانێك بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه، وه‌ك:
من ده‌چم بۆ سلێمانی و ئه‌ویش، بۆ هه‌ولێر.
١٠. له ڕسته‌ی لێكدراودا، ده‌توانرێت له بری ئامرازی لێكده‌ری (و) به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
شنۆ ویستی بچێ بۆ شایی، جلی له‌به‌ر كرد، خۆی ڕازانده‌وه، ته‌له‌فۆنی له هاوڕێكانی كرد،
یه‌كیان گرت، خۆیان گه‌یانده شایییه‌كه.
١١. ده‌توانرێ له بری (كه)ی لێكده‌ر له ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك:
· پێم خۆشه، پێكه‌وه بچین بۆ سینه‌ما.
·
· سوپاست لێ ده‌كه‌م، سه‌رت لێ دام.
سه‌رنج: بۆر، ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێ له‌گه‌ڵ وشه‌ی دوایدا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|