
12-28-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له بۆری ساده، به‌کار ده‌هێنرێت. زۆر جار، له‌و ڕستانه‌ی که زۆر لێک
نزیکن له باتیی خاڵ داده‌نرێ، وه‌ک:
له‌م ساڵانه‌ی دوایییه‌دا، کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون؛ کورده‌کان ده‌توانن سوودێکی زۆر به
گه‌له‌که‌یان بگه‌یه‌نن.
پێنجه‌م ـ نیشانه‌ی پرس (؟):
نیشانه‌ی پرس، ده‌خرێته کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که پرسیاریان تێدایه، وه‌ک:
١. پێنووسه‌که‌ت چی لێ کرد؟
٢. ئایا ده‌زانی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی چ ساڵی ده‌ر چوو؟
شه‌شه‌م ـ نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان (!):
ئه‌م نیشانه‌یه هه‌م بۆ سه‌رسوڕمانه، هه‌م بۆ ئه‌مرکردن یان داواکردنه.
١. له کۆتاییی ئه‌و وشانه، یان ئه‌و ڕستانه‌ی که سه‌رسوڕمان، یان په‌ژاره‌یی، یان هه‌ستێکی ده‌روونیی
تێدایه، به‌کار ده‌هێنرێت، وه‌ک:
چ هه‌ستێکی به‌سۆز!
چه‌ند ده‌نگت خۆشه!
ئای! ئه‌وه لێره‌یت!
ئۆخه‌ی! ئاڵای کورد هه‌ڵکرا.
ئای له‌و مانگه! چ جوانه!
٢. هه‌ندێ جار له کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که فرمانپێدان یان داواکردنیان تێدایه، به‌کار ده‌برێ، وه‌ک:
بڕۆ ده‌ره‌وه!
ده‌رگاکه داخه!
به‌جێم مه‌هێڵه!
حه‌وته‌م ـ جووت که‌وانه‌ی بچووک « »:
هه‌ندێ جاریش هێمای " " له جیاتیی جووت كه‌وانه‌ی بچووك به‌کار ده‌به‌ن و، له‌م شوێنانه به‌کار ده‌برێ:
١. كاتێ بمانه‌وێ گرنگیی تایبه‌تی بده‌ین به وشه‌یه‌ك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك، ده‌یخه‌ینه ناو
ئه‌و هێمایانه‌وه، وه‌كوو:
زانایان «زمان» به كۆڵه‌كه‌ی نه‌ته‌وه داده‌نێن.
من "مێژوو" به چرای تاریكستانی داهاتوو ده‌زانم.
كاتێ بتوانین «ئه‌لفبێ جۆربه‌جۆره كوردییه‌كان» بكه‌ین به «یه‌ك ئه‌لفوبێ»، ئه‌و كاته گه‌لێ كێشه‌مان
چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
٢. وته‌یه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ناشكێنرێت و ده‌ستكاری ناكرێ، ده‌خرێته ئه‌و ناوه‌وه، وه‌ك:
پیاوه گه‌نجه‌كه وتی: "ڕاست ده‌كه‌ی، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین، من ڕابین هوودم."
قازی موحه‌ممه‌د، چاونه‌ترس ڕووی تێ كردن: «ئێوه ئه‌مڕۆ قازی موحه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، سبه‌ینێ له هه‌ر
دڵۆپه خوێنێكی من، سه‌دان قازی موحه‌ممه‌دی تر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.»
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر ڕسته‌كه به خاڵ، بۆر، هێمای پرسیار، هێمای سه‌رسوڕمان و هتد كۆتاییی هات،
ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه ناو كه‌وانه‌كانه‌وه.
هه‌شته‌م ـ جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره ( ):
جووت كه‌وانه‌ی گه‌وره به چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌چێ:
١. وشه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك ده‌خرێته نێوانی، كه واتایه‌كی تایبه‌تیی تری هه‌بێت، وه‌ك:
پیره‌مێرد (حاجی تۆفیق) له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
شاری سلێمانی (كه كه‌وتۆته دامێنی چیای ئه‌زمه‌ڕ) سلێمان پاشای بابان بنیادی ناوه.
٢. وشه‌ی بێگانه، وه‌ك:
ئاگره‌دیوار (firewall) پێش به خۆترنجێنه‌ران ده‌گرێ بۆ ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.
میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچه‌که‌ی زوو ده‌رکردبوو.
بۆ نووسین به کوردی پێویسته ته‌خته‌کلیل (keyboard)ێكی کوردی دامه‌زرێنی.
٣. ساڵی ده‌ستپێك و كۆتاییی ڕووداوێ، یان ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی كه‌سێ، وه‌ک:
سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی (٩٤١ ـ ١٠١٤) كه پاره و پوولیشیان هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌مه‌دان، مه‌هاباد،
كرماشان و شاره‌زوور بوو.
حه‌مه پاشا (١٧٨٣ ـ ١٨٤٦)، كه به پاشای كۆره به‌ناوبانگه، توانیی له ساڵی ١٨٢٠دا سه‌ربه‌خۆییی
كوردستان له ڕه‌واندز ڕاگه‌یه‌نێ.
تێبینی:
كه‌وان كه داده‌خرێ نابێ بكلێنرێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌كه هێشتا ته‌واو
نه‌بوو ده‌بێ بلكێت به كه‌وانه‌وه، وه‌ك:
ئه‌مساڵ (حج)ێكی كرد.
وشه‌ی (file)یان له کوردی‌دا كرد به «په‌ڕگه».
سه‌رنج: وشه‌كانی ناو كه‌وانه‌كان نابێ له‌گه‌ڵ كه‌وانه‌كاندا بۆشایییان هه‌بێ.
نۆیه‌م ـ هێڵ یان ته‌قه‌ڵ (ـ):
ئه‌م نیشانه‌یه له‌م شوێنانه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت:
١. بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌سی گفتوگۆكه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده نه‌نووسرێ "وتی"، وه‌ك:
سۆز ڕووی كرده ئاكۆ و وتی:
ـ ئاكۆ، گوێت له سه‌ربازه‌كانه؟
ـ به‌ڵێ، دیاره هه‌ر به دوامان ده‌گه‌ڕێن.
ـ تۆ بڵێی بماندۆزنه‌وه؟
ـ خه‌مت نه‌بێ، ناتوانن.
ـ ئه‌گه‌ر كوژرام، دڵنیا به له گۆڕیشا هه‌ر خۆشم ده‌وێی.
٢. ده‌توانرێ له بری ئه‌و كه‌وانه گه‌وره‌یه به‌كار بهێنرێ كه له خاڵی یه‌كه‌می جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره‌دا
باسمان كرد، وه‌ك:
پیره‌مێرد ـ حاجی تۆفیق ـ له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
ده‌توانی هه‌رچه‌نده میوه ـ جگه له مۆز ـ پێت خۆشه، بخۆی و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ت دابه‌زێ.
٣. له نێوان ژماره و ژمێرراودا، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، هه‌ر چه‌ند ده‌كرێ خاڵیش دابنرێ، وه‌ك:
هه‌ندێ له مه‌رجه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت بریتین له:
١ـ بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢ـ ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣ـ ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤ـ سه‌رچاوه‌كان ده‌بێ دیاری كرێن.
وه‌ك وتمان ده‌شكرێ خاڵ دانێین:
١. بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢. ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣. ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤. له كۆتاییی دێڕێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌كه جێی نه‌بووه‌وه و ویستت به‌شێك له وشه‌كه هه‌ر له‌و دێڕه
بنووسی ته‌قه‌ڵ داده‌نێی، وه‌ك:
.............................. ڕێباــ
زه‌كان ...........................
تێبینی: له‌م شوێنانه ته‌قه‌ڵه‌كه بێ بۆشایی ده‌نووسرێ:
كاتی ئاوه‌ڵابوون: ١٢ـ١٦.
له هه‌فته‌یه‌كدا ٧ـ٨ میل ڕا ده‌كات.
ده‌یه‌م ـ سێ خاڵ (...):
ئه‌م «سێ خاڵ»ه له بری وشه، یان ڕسته، كه قرتێنراوه، به مه‌به‌ستی كورتكردنه‌وه، به‌كار ده‌برێ، وه‌ك:
من سنه، كرماشان، مه‌هاباد، سلێمانی، كه‌ركووك و ...م چاو پێ كه‌وتووه.
له كوردستاندا نه‌وت، ئاسن، زێڕ، زیو، گۆگرد و ... ده‌ست ده‌كه‌وێ.
بیستووته ...؟
فریام كه‌ون! فریام كه‌ون! فر...
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی وشه‌كه‌دا پێویست به "سێ خاڵ" هه‌بوو ئه‌وه ده‌لكێ به وشه‌كه‌وه ئه‌گینا ده‌بێ
سه‌ربه‌خۆ بنووسرێ.
یانزه‌یه‌م ـ بۆشایی (space):
به مه‌ودای نێوان دوو وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن «بۆشایی». ئه‌مه زیاتر له نووسین به كۆمپیۆته‌ر و
كه‌ره‌سته‌ی نووسین زۆر گرنگه. سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه‌ن:
(ئاڵای شه‌كاوه ـ ئاڵایشه‌كاوه)
له یه‌كه‌مدا بۆشایی هه‌یه، له دووه‌مدا بۆشایی نییه. دیاره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕاسته.
یان هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی كه پێویست به «بۆشایی» ناكات، بۆشایی داده‌نێن، وه‌كوو:
"له گه ڵ" كه ده‌بێ بنووسرێ "له‌گه‌ڵ".
نووسه‌ر ده‌بێ بزانێ له چ شوێنێكدا "بۆشایی" پێویسته، یان پێویست نییه، ئه‌گینا وشه‌كان واتای هه‌ڵه
ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و تێگه‌یشتنیان قورس ده‌بێت.
سه‌یری چه‌ند نموونه‌یه‌ك بكه‌ن:
(باسكرا) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (باس كرا).
(وامه‌كه) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (وا مه‌كه).
(جێیهێشت) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێی هێشت).
(خۆشمده‌وێی) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆشم ده‌وێی).
تێبینی: (و)ی په‌یوه‌ندی، وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ وشه‌كانی پێش و پاشیه‌وه
بۆشاییی هه‌بێت:-
(كرێكار‌و وه‌رزێر) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (كرێكار و وه‌رزێر).
(گڕو تین) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێ: (گڕ و تین).
وشه‌ی لێكدراو نابێ بۆشاییی هه‌بێ، وه‌ك:
(خۆل كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (خۆڵكێش).
(وێنه كێش) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (وێنه‌كێش).
(سكاڵا نووس) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (سكاڵانووس).
(له گه‌ڵ) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (له‌گه‌ڵ).
(جێ ژوان) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (جێ‌ژوان).
(باوك مردوو) نابێ بۆشاییی هه‌بێ: (باوكمردوو).
له‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا هێمندا، ده‌بینن كه دانانی بۆشایی له (كه‌ماڵ)دا چه‌نده ماناكه ده‌گۆڕێ:
كه‌ماڵت بێ كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟
كه‌ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی من
كه دیاره ده‌بێ ئاوا بنووسرێ:
كه ماڵت بێ، كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟
كه ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی من
دوازده‌یه‌م ـ هێڵی لار (/)، (\) و پیتی (ر):
١. بۆ نووسینی ڕێكه‌وت كه به ژماره ده‌نووسرێ، كه‌ڵك له هێڵی لاری (/) وه‌رده‌گرین، وه‌ك:
شاری كه‌ركووك له ١٠/٤/٢٠٠٣ ڕزگار كرا.
٢. بۆ نووسینی «دابه‌شكردن» له ناو ده‌قێك كه پیتی تێدا به‌كار چووه، كه‌ڵك له هێڵی لاری (\)
وه‌رده‌گرین، وه‌ك: خێراییی تێشك (٣٠٠ هه‌زار كم\چركه)دایه.
٣. پیتی (ر) له ناو ژماره‌دا له جیاتیی (ممیز) به‌كار ده‌چێ، وه‌ك:
- ٢٣ر٠
- ٤٨ر١٢
ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌باشی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر و،
خوێنه‌ریش به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌كه تێ نه‌گات.
هه ر خووش بن    
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|