ئاشت ده‌بمه‌وه
ئاشت ده‌بمه‌وه
ئه‌وین وخۆشه‌ویستی پێویستیی گیان و ده‌روون و وه‌گه‌ڕخه‌ری هێزو هه‌ستی مرۆڤ له هه‌موو باره‌كانی ژیان دان. ئه‌گه‌ر ڕۆژێك خوای ئه‌وین بارگه و بنه‌ی له دنیای دڵی ئینسانه‌كان بپێچێته‌وه و به‌جێیان هێڵێ، گومانی تێدا نیه كه هه‌رگیز ئه‌و دنیایه له زستانی ناهومێدی، سیسی و بێ‌ده‌ره‌تانی ڕزگاریی نابێ و به‌هاری وه‌رزی وه‌دیهاتنی ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی نابینێ.
به‌ڵام ئه‌ویندار بوونیش هه‌روا سانا نیه.
ڕێگای ئه‌وین سه‌خت و دژواره. دڵدار ده‌بێ به جه‌فا ڕابێ تا وه‌فای دڵبه‌ر ببینێ و هه‌نگاو ده‌بێ ده‌ربه‌ستی دڕوو و داڵ و ماندوویی بڕینی هه‌وراز و نشێوی ڕێگا نه‌بێ، تا بتوانێ بگاته ڕووگه‌ی مه‌به‌ست و له زمزمی "كانی‌یه مرادان" بخواته‌وه.
"ئاشت ده‌بمه‌وه"،
پارچه شێعرێكی ته‌واو ئاشقانه‌یه كه یادێكی كۆن، به‌ڵام تا سه‌ر زیندووی له خۆی دا شاردۆته‌وه.
خۆشه‌ویستم! له كاتێكا شاری مێشكم؛
پڕ له ناوی خۆشی تۆ بوو.
له قووڵایی ده‌ریای ئه‌وینت ده‌خنكام،
دووریت دڵ و هه‌ستی ده‌گوشیم،
له‌شم سه‌رانسه‌ر كوترابوو، زامداری په‌رۆشی تۆ بوو.
له كاتێكا ده‌مگوت ئیدی، ناوی ناهێنم له ژینما،
چارشێوێكی ڕه‌ش ده‌كێشم به سه‌ر ترووسكه‌ی ئه‌وینما.
له حاڵێكا ڕق‌هه‌ستاو بووم،
سه‌ره‌ڕای وه‌ش كه ده‌مزانی،
ناتوانم فه‌رامۆشت كه‌م.
به تاوانی بێ‌وه‌فایی،
ئه‌وه‌ی من پێم‌ده‌گوت سارد بوون،
یان خه‌یانه‌ت به ئه‌وینمان،
یان پێشێل‌كردنی په‌یمان،
ئاگری ئه‌وینێ گه‌رمت، له دڵما بكووژێنمه‌وه،
له پێش چاوی خۆم ڕه‌شت كه‌م.
له كاتێكا سه‌لماندبووم وازی وازیی!
به داخه‌وه ده‌مگوت:
" باشم نه‌ناسیبوو" به خۆم ده‌گوت:
ئه‌وه جوانی بێ‌بایه‌خه،
له ئه‌وینی ڕاسته‌قینه‌ی دوور له هه‌وه‌س؛
چ‌نازانێ، ڕێگای وه‌فاداری بڕین،
له‌سه‌ر به‌ڵێنی مانه‌وه،
له ئیشقا سوور، بۆ ئاشق بوون،
له دڵداری دا توانه‌وه، ئه‌و بێوه‌فایه ناتوانێ.
له كاتێكا، ده‌مگوت له‌بیرم دانیه.
ئێستا داوی بۆ یه‌كی دی ناوه‌ته‌وه.
له‌من، ته‌نیا سێبه‌رێكی ته‌سكی بێ‌ڕه‌نگ، له‌زه‌ینی دا ماوه‌ته‌و.
له‌كاتێكا، له‌نێو زه‌ویی دڵی ته‌نگم،
داری تۆران و تووڕه‌ییم چه‌قاندبوو.
قه‌ڵای به‌رزی ئه‌وینی تۆم،
له مێشكم دا ڕووخاندبوو،
له‌و كاته دا نامه‌كه‌ت هات!! به سه‌رسامی،
به شێواوی، به‌ڵام به پوخت و پاراوی.
جارێك نا، سه‌د جار، هه‌زار جار،
وشه وشه، ڕسته به ڕسته،
دێڕ به دێڕ، ئه‌و نامه جوانه‌م خوێنده‌وه.
له‌سه‌ر ترووسكه‌ی ئه‌وینم،
چارشێوی ڕه‌ش، كه ده‌هات ڕووناكی ببڕێ،
ڕوویی، ڕه‌وی، ورده،ورده.
دیسان تیشكی خۆشه‌ویستیت،
تاریكایی دڵمی لادا، خۆی وه‌ده‌رخست له پشت په‌رده.
**********
ئاواته‌كه‌م! ئه‌و نامه‌یه‌ت ئاوێكی ڕوون و زوڵاڵ بوو،
به سه‌ر گڕی ڕق و زیزبوونم داكرا.
ته‌می تووڕه‌ییمی ڕه‌واند،
به‌یان به سه‌ر شه‌وی ناهومێدیم داهات.
چرای شادییم بۆ هه‌ڵكرا. دیسان ده‌ڵێم:
ئه‌ویندارتم! ئه‌ویندارتم!
جیا نابمه‌وه. وه‌ره‌وه لام ئازیزه‌كه‌م! ئاشت ده‌بمه‌وه،
ئاشت ده‌بمه‌وه!
ئاشق ساڵی 1361ی هه‌تاوی
ئه‌م شێعره ساڵی 1988
له یه‌كێك له ژماره‌كانی گۆڤاری "كاروان" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-21-2010 در ساعت 07:06 PM
|