
01-28-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چــــاو...
چــــاو
شێركۆ بێكه‌س
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و چیایه..
به‌تووله رێی مه‌یه‌له‌كدا..هێواش..هێواش
كێژێك ئه‌چێت بۆ رێواسان.
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و چیایه..
دڕنده‌یه‌ك هه‌ر له رێگه‌ی رێواساندا له ناو چاڵی بۆسه دایه!..
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: وا مامزێ له‌و پێده‌شته
تینوو..تینوو.. روی كردۆته كانیاوێ
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌و پێده‌شته فاقه‌و داوێ
له سه‌ره رێی ئاسك دایه.
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: له‌به‌ر ده‌می ئه‌و گونده‌دا
ئه‌سپێكی سپیی به‌ستراوه
سمكۆڵان‌و حیله‌یه‌تی
من لێره‌وه چاوم لێ‌یه: هه‌ر له ژێر سكی ئه‌سپدا..
مارێكی ره‌ش بۆ پێوه‌دان.. فیشكه‌یه‌تی
وا هه‌ڵئه‌ستم:
تفه‌نگه‌كه‌ی پشت سه‌ری خۆم دائه‌گرم‌و
به راكردن ئه‌گه‌مه به‌رده‌می گوند‌و
مار ئه‌كوژم‌و ئه‌سپه سپیش ئه‌كه‌مه‌وه‌و
خۆم هه‌ڵئه‌ده‌مه سه‌ر پشتی.
ئه‌ده‌مه غار..
ئه‌گه‌مه پێده‌شت‌و بنار
فاقه‌كه ئه‌ته‌قێنمه‌وه‌و
مامزه‌كه رزگار ئه‌كه‌م
هه‌ر له غار دام.. ئه‌گه‌مه شاخ‌و سه‌ر مله
ئه‌گه‌مه رێگه‌ی رێواسان..
ته‌قه ئه‌كه‌م له دڕنده‌و راوی ئه‌نێم..
كیژۆڵه‌كه‌یش قوتار ئه‌كه‌م.
كه له‌و سه‌ریش گه‌ڕامه‌وه بۆ لای ئێوه
له پاشكۆدا: كیژ‌و رێواس‌و مامزوو
ئه‌سپی سپیی خۆشه‌ویستیی ئه‌هێنمه‌وه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|