وه‌ک هه‌وری پڕله بارانی
چله‌ی زستان.
وه‌ک چۆڕاوگه‌ی چیایه‌کی
هه‌میشه به‌فر هه‌ڵگرتوو.
وه‌ک شه‌لاله‌که‌ی عه‌لی به‌گ.
چاوه‌کانم
په‌یتا
په‌یتا
فرمێسک بۆ تۆ !
هه‌ڵ ده‌ڕێژن...
وه‌ک باوکیکی جگه‌ر بڕاو.
وه‌ک دایکێکی
کۆرپه له‌لێ بزرکراو.
وه‌ک ئه‌وانه‌ی
چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی شیرینیان
به ده‌ستی خۆ
له غۆڕستانی سینه‌دا
ناشت بێ..!
خه‌م و خه‌یاڵ
ئێش و ئازار
ڕۆژی چه‌ند جار
جه‌سته‌ی جوان و
پڕ له حه‌زی
ئاواته‌کانم ده‌نێژن
دڵه‌ی له‌ت له‌ت و
خوێناویم.
هه‌مووئه‌ندامانی
له‌شم
ده‌ردی دووری تۆ
ده‌چێژن...!
|