
02-04-2010
|
 |
کاربر خوب
|
|
تاریخ عضویت: Jan 2010
محل سکونت: Iran
نوشته ها: 290
سپاسها: : 0
111 سپاس در 86 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فێربونی ++c هه‌نگاو به هه‌نگاو

ئه‌و زمانه‌ی كه به كاری ئه‌هێنین زمانی سی پڵه‌س پڵس ++C ه، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له زمانه هه‌ره تۆكمه و فراوان و قووڵه‌كان. ره‌نگه ئه‌م بابه‌تانه تا بكرێت به شێوازێك بێت خوێندكاری زانكۆ كه بابه‌تی پرۆگرامینگ ده‌خوێنێت سوودی لێوه‌ر بگرێت چ قوتابی بێت له به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر یان به‌شه زانستیه‌كانی تر، هاوكات هه‌ر كه‌سێكی تری عاشقی جیهانی پرۆگرامینگ بێ به‌ش نابێت و به‌ڵكو حه‌زه‌كانیان دێته ورده ورده جێ به پشتیوانی خوا.
به‌ڵام ئه‌م شێوازه بابه‌تانه كه دواتریش له سایتی سی فۆر كورد ده‌بینرێت پێویستی به ووردبینی و به دواداچوونێكی باشی هه‌یه لای خوێنه‌رانییه‌وه. هیوامان ئه‌وه‌یه دۆستی یه‌ك بین... پێكه‌وه بین... و لێك دانه‌بڕێن... به‌و شێوه‌یه ئێمه‌و ئێوه‌و هه‌موان به‌یه‌كه‌وه سودمه‌ند ده‌بین!.
-1زمانی پرۆگرام نوسین چییه Programming Language)
سه‌ره‌تا با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه كۆمپیوته‌ر بریتیه له ئامێرێك كه له راستیدا هیچ نازانێت، و مرۆڤ هێدی هێدی فێری ده‌كات كه پێویسته كاتێك یاسایه‌ك ئه‌وترێت پێی و بناغهیكی تێ ده‌گه‌یه‌نرێت، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. تا وای لێدێت ئه‌م یاسایانه ده‌بێت به زمانێك له نێوان ئێمه‌ی به كار هێنه‌رانی و كاكی كۆمپیوته‌ر!. زمانی پرۆگرام نووسین ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه كه له رێگه‌یه‌وه پرۆگرام نووس ئه‌توانێت فرمانی پێویست بدات به كۆمپیوته‌ر بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی پێویستیه‌كانی به‌كارهێنه‌ر. هه‌ندی له كاراكانی بواری پرۆگرام نووسین ده‌ڵێن پرۆگرام وه‌ك وه‌سفه‌ی رێگای دروست كردنی خواردن وایه (recipe) كاتێك هه‌ر كه‌سێ ئه‌و وهسفهیهی پێ بێت و كه‌ره‌سته‌ی پێویستی لا بێت ئه‌توانێت خورادنه‌كه دروست بكات. هه‌روه‌ها كۆمپیته‌ریش به پێی ئه‌و فرمانانه‌ی كه پێی ئه‌وترێت كه‌ره‌سه‌ی پێویست به كار ئه‌هێنێت بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی پێویست.ئه‌وه‌ی راستیش بێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كان وه‌ربگێردرێته سه‌ر شێوازی باینه‌ری پێویسته وه‌رگێڕێك هه‌بێت كه پێی ئه‌وترێت كۆمپایلهرCompiler كه ئه‌مه ئه‌كرێت به ووردی له كاتی تردا باسی لێوه بكرێت.
-2 زمانی سی پڵه‌س پڵه‌س (++C):
له راستیدا ئه‌م زمانه باشترین زمان نییه له هه‌موو بوارێكدا به‌ڵام فروانترین زمانه كه له زۆربه‌ی بواره‌كاندا كار ده‌كات و هه‌روه‌ها ته‌نها زمانه له نه‌وه‌ی سێهه‌می زمانه‌كانی پرۆگرام نووسین كه بوار ئه‌دات به پرۆگرام نووس له ئاستی به‌رزی پرۆگرام نووسین و ئاستی نزمیش كار بكات.
پێموایه له دوای كار كردنێكی زیاتر له گه‌ڵ ئه‌م زمانه لایه‌نه چاكه‌كانی زیاتر روون و ئاشكرا ده‌بێته‌وه.
به‌رێزان... ئه‌و ڤێرژنه‌ی له‌م زنجیره‌یدا به كاری ئه‌هێنین ڤیژوال سی پڵه‌س پڵه‌س ی 2005 ه، ئه‌مه‌ش ته‌نها له چه‌ند فرمانێكی كه‌م نه‌بێت جیاوازی نییه له گه‌ڵ ڤێرژنه‌كانی پێشتری، كه له كاتی پێویست دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه.
له گه‌ڵ سیت ئه‌پ كردنی ڤیژواڵ سی پڵه‌س پڵه‌س وێنه‌ی(1)ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت:
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره پێویسته كلیك له‌سه‌ر مینیوی File بكه‌ین و ئه‌نجا بچینه سه‌ر New دواتریش كلیك بكه‌ینه سه‌ر Project و هه‌ڵیبژێرین له دوای ئه‌مه‌ش وێنه‌ی 2 ده‌ر ده‌كه‌وێت:
له‌وێدا Win32 هه‌ڵده‌بژێرین و دواتریش ناوێك له به‌رامبه‌ر Name ده‌نووسین به مه‌بستی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆجێكته ئه‌م ناوه وربگرێت و هه‌ول بده بزانی له كوێشدا پرۆژه‌كه‌ت سه‌یڤ ده‌كه‌یت.
ئینجا وێنه‌ی 3 ده‌بینین:
لێره‌دا كاره‌كه‌مان گران نیه‌و ته‌نها كلیك بكه له‌سه‌ر Finish به‌و شێوه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یه‌كه ویستمان دروست ده‌بێت و بۆ كاركردن و نوسینی كۆدهكانمان ئاماده‌یه ، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م رووكارهی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێك كۆدی تیا نوسراوه:
لێره‌دا ده‌بێت هه‌ندێك گۆرانكاری بچوك بكه‌ین بۆ سه‌ره‌تای دانان و دروست كردن و نوسینی كۆدهكانمان كه ده‌بێت ئه‌و كۆده بگۆرین كه له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوه به‌و شێوه‌یه‌یه‌ی كه پێویسته و هه‌ول بده وه‌كو كۆده‌كه‌ی ئێمه‌ی لێ بكه كه له‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و به‌ردا دیار ده‌كه‌وێت :
لێره‌دا با بزانین ئه‌م فرمانانه چییه كه ئێمه به كۆمپیوتهركهمان داوه:
1- #include”stdafx.h”
ئه‌م نوسینه بۆ پێدانی زانیاریه به ++C كه فایلێك به ناوی stdafx به كار بهێنێت كه پرۆجێكتێكه له ناو ++CV وه‌ك ئه‌رشیفێكی هه‌موو كتێبخانه‌كانی ئه‌م زمانه‌یه. تێبینی :ئه‌م نووسینه له ڤێرژنه كۆنه‌كان پێویست نییه
2- #include
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه زانیاری تێدا بچێته ناو یاخـــــود لێی بێته ده‌ره‌وه input, output پێویسته ئه‌م كتێبخانه‌یه به‌كار بهێنی تێیدا
3- using namespace std
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و پێویستیانه‌ی كه له ڤێرژنه كۆنه‌كان بوونی نییه، به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نووسینانه‌ی سه‌ره‌وه پێویستن بۆ هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك. له دوای ئه‌مه‌وه به‌رنامه‌كه ده‌ست پێده‌كات، بۆیه له داهاتوودا جه‌خت ده‌كه‌ین له سه‌ر ئه‌و فرمانانه‌ی له دوای ()main ه‌وه ده‌نوسرێت.
-4 له‌م قۆناغه‌دا باس له ناو لاشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه ده‌كه‌ین كه بریتیه له نووسینی دوای ()main لێره‌دا ئه‌توانین یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی خۆمان بنووسین كه بریتیه له چاپكردنی ئه‌م رسته‌یه Hello World.
یه‌كه‌م فرمان كه لێره‌دا باسی لێوه ده‌كه‌ین فرمانی cout ه كه به كار دێت بۆ ده‌رخستنی زانیاری یان چاپ كردنی له شاشه‌ی ئه‌نجامه‌كان كه سینتاكسی نووسینی به‌م شێوه‌یه‌ی خوارهوهیى:
cout<<…………
ئه‌م فرمانه مانای وایه هه‌رچی شتێك كه له دوای هێمای >> ه‌وه دێت چاپ ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته له نیوان ئه‌م دوو كه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بنووسرێت «...» بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی بنووسرێت و نه‌گۆرێت. ره‌نگه بپرسی بۆ ده‌گۆرێت؟... له وه‌ڵامدا : ئه‌م پرسیاره‌ت له بیر نه‌چێت چونكه له وانه‌ی داهاتوودا باسی لێوه ده‌كه‌ین.!
كه‌واته ئه‌نجامی ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له Hello World.
باشه ئه‌ی چۆن ئه‌م به‌رنامه‌یه جی به جی بكه‌م؟؟. به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
-1كلیك بكه له سه‌ر كۆتا دێڕ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه جیكردنی به‌رنامه له‌و خاڵه بوه‌ستێت، له‌و كاته‌دا بازنه‌یه‌كی سوور ده‌رده‌كه‌وێت له شوێنی كلیك كردنت. له دوای ئه‌مه ئه‌توانیت به به كارهێنانی F5 به‌رنامه‌كه جێ به جی بكرێت. یان له مینیوی Debug دوای ئه‌وه Start Debugging به كار بهێنه. ئه‌و كاته شاشه‌یه‌كی پرۆمپ دۆز (شاشه‌یه‌كی ره‌ش ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی تێدا نووسراوه)
ئه‌گه‌ر ئه‌م شاشه‌یه ده‌ر نه‌كه‌وت ئه‌وا مه‌ترسه! چونكه له سه‌ر تاسك بارهكهدایه كلیكی لێبكه با ده‌ر كه‌وێت. چه‌ند گرنگه یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی سی پڵه‌س پڵه‌ست جی به جی كرد، هه‌ر بژێت... له گهڵماندابن له وانه‌كانی تر و ئارام بگرن له دۆستایه‌تی جیهانی پرۆگرامینگ. ئیتر ته‌نها خۆشیتان...
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|