ئه‌و وێنه‌یه 6 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا
-
ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه له لایه‌ن وێنه‌گرێكی فه‌رنسییه‌وه گیراوه له نه‌یجه‌ر ، شه‌ش ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه و له كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی هه‌واڵی بلاَوكراوه‌ته‌وهوێنه‌كه كورِێكی بچووك نیشان ده‌دات كه به گریانه‌وه هه‌وڵی راكێشانی لاشه‌ی دایكی ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه كیانی له ده‌ستداوه و توانای جووڵه‌ی نییه ، دایكی لاشه‌یه‌كی یاردو سرِی بێ جووله‌یه وئه‌و كات كه‌س ئاگای له گریان و رۆرۆی ئه‌و منداڵه نه‌بووه ته‌نیا وێنه‌گره‌كه نه‌بێت ئه‌وانی دیكه هه‌ر هه‌موویان سه‌ریان به خه‌مه‌كانی خۆیان كردووه یه‌كیان دایكی له‌ده‌ستداوه ، یه‌كێكی تر باوكی ، یه‌ك خوشك وبرای مه هه‌موویان له برسان گیانیان له‌ده‌ستداوه یان بوونه‌ته قوربانی شه‌رِی ناوخۆ له‌م ولاَته كه وه‌ك زۆربه‌ی ولاَته‌كانی دیكه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانه سروشتییه‌كانی و هاولاَتیانی به‌م شێوه‌یه له برسان ده‌مرن