
02-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دراوسێی ماده‌كان
وه‌ك وتمان له هیندوئه‌ورووپییه‌كان گه‌لێ هۆز و تیره‌ی تر كه‌وتنه‌وه، له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین‌دا ماده‌كان له ناوچه‌ی چیای زاگرۆس و پارسه‌كانیش له باشووری ئێرانی ئێستاكه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدابوو.
ئه‌مانه به شێوه‌ی خانخانی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌ژیان و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌تی نه‌بوون.
له ده‌وروبه‌ری ئه‌وانیشدا گه‌لێ خه‌ڵك و نه‌ته‌وه و هۆزی تر هه‌بوون. بۆ نموونه له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ خه‌ڵكێ به ناوی سكاییه‌كان ده‌ژیان.
تۆزێ له ڕۆژئاواتر ئیمپراتۆرییه‌ك به‌ناوی ئیمپراتۆریی خالدییه‌كان هه‌بوو.
له ڕۆژئاوای ماده‌كاندا ئیمپراتۆرییه‌كی مه‌زن هه‌بوو به ناوی ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌كان.
پایته‌ختی ئه‌وان شاری نه‌ینه‌وا بوو كه كه‌وتبووه نێزیكی مووسڵی ئێستاكه‌وه.
ئه‌مانه له بنه‌ڕه‌تدا سامی بوون و له ناوچه‌ی عه‌ره‌بستانه‌وه هاتبوون و له‌وێ بۆخۆیان ئیمپراتۆرییه‌كی مه‌زنیان پێك نابوو.
ئیمپراتۆریی ئاشوورییه‌كان زۆر به‌هێز و بێبه‌زه‌یی بوو و هه‌رده‌م بۆ په‌ره‌پێدانی مۆڵگه‌ی خۆی هێرشی ده‌برده سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كانی و توانیی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیدا گه‌لێ ئیمپراتۆری و ده‌وڵه‌ت بڕووخێنێ و بیانخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، بۆ نموونه ئیمپراتۆریی هیتییه‌كانی ڕووخاند، فه‌له‌ستینی داگیر كرد، ئیمپراتۆریی هه‌زاران ساڵه‌ی عیلامییه‌كان كه له لای خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێستاكه‌ی كوردستاندا بوو تێك دا.
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا چیای ده‌ماوه‌ند و كه‌ویری لووت كشان و به‌سه‌ر پارس و ماده‌كاندا زاڵ بوون.
ئاشوورییه‌كان له گه‌لێ نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه پیتاك و سه‌رانه‌یان به زۆر وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له پارسه‌كان و ماده‌كانیش وه‌ریان ده‌گرت.
ئیمپراتۆریی ئاشووری ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز و مه‌ترسیدار بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكانی ناوچه‌كه.
به‌ڵام دواتر له نێو هۆزه ئاریاییه‌كاندا تاكه هۆزێك بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ری هه‌ڵدا و بوو به ئیمپراتۆرییه‌ك و دواتریش كه‌وته گیانی ئمپراتۆریی دڕنده‌ی ئاشوور و ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ی له ڕووپه‌ڕی مێژوودا بۆ هه‌میشه سڕییه‌وه. ئه‌ویش ئیمپراتۆریی به‌هێزی ماده‌كان بوو، باپیره‌ی كوردانی ئه‌وڕۆكه.
ئیمپراتۆریی ماد، ئیمپراتۆرییه‌كه كه كوردان ده‌بێ هه‌میشه به شانازییه‌وه یادی لێ بكه‌ن.
ده‌بێ كۆڕ و كۆمه‌ڵی پسپۆڕ و تایبه‌تی ته‌رخان بكرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئیمپراتۆرییه مه‌زنه.
ئاخۆ چۆن بوو ئه‌و ئیمپراتۆرییه پێك هات؟
1ـ دیاكۆ
وه‌ك وتمان ماده‌كان و پارسه‌كان كه هه‌ردوكیان له بنه‌ڕه‌تدا ئاریایی بوون، له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش له زایین‌دا سه‌ریان هه‌ڵدابوو و به‌شێوه‌ی خانخانی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پرش‌وبڵاو ده‌ژیان.
نزیكه‌ی 700 ساڵ پێش له زایین له نێو ماده‌كاندا كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌ژیا كه له لای هه‌موو ماده‌كانه‌وه ڕێزێكی تایبه‌تیی هه‌بوو، ئه‌و ناوی دیاكۆ بوو.
دیاكۆ مرۆڤێكی به‌ئاوه‌ز، تێگه‌یشتوو و هه‌ڵكه‌وته‌ی گونده‌كه‌ی بوو كه بڕوای وا بوو له نێوان زوڵم و داددا خه‌باتێكی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی هه‌یه.
خه‌ڵك كه لێزانی و تێگه‌یشتوویی و دادوه‌ریی دیاكۆیان دیبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرت و كێشه و ئاژاوه‌كانیان هانایان ده‌برده به‌ر ئه‌و.
دیاكۆ بوو به خۆشه‌ویستی هه‌مووان و ناوبانگی داخست، وای لێ هات كه له‌به‌ر دادگه‌ری و پیاوچاكییه‌كانی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داوای لێكرا كه ببێ به سه‌رۆك و پاتشایان.
ئه‌ویش كه بشێوی و به‌ربڵاوی و هه‌ته‌ران و ته‌ته‌رانی ناوچه‌كه ئازاری ده‌دا، به داخوازییه‌كه‌یان قاییل بوو و بڕیاری دا ماده‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆ كاته‌وه و له‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش پێك بێنێ.
یه‌كه‌م كارێ كه كردی داوای له خه‌ڵكه‌كه كرد كه واز له ته‌رانشینی بێنن و له ده‌وری یه‌كدا كۆ بنه‌وه و فه‌رمانی دا كه پایته‌ختێك چێ كه‌ن.
ئه‌وه بوو كه شاری (ئیكباتان)یان ئاوا كرده‌وه.
شاره‌كه حه‌وت شووره‌ی بازنه‌ییی به‌ده‌وردا كێشرا بوو و هه‌ر شووره‌یه‌ك له‌وی تر به‌رزتر بوو و باره‌گای شا و خه‌زێنه‌كانی له نێو ئاخرین شووره‌كه‌دا بوو.
چێوه‌ی دیواره ده‌ره‌كییه‌كانی زۆر له دیواره‌كانی (ئاتێن) پایته‌ختی یۆنان ده‌چوو.
ڕه‌نگه‌كانی ئه‌و شووره حه‌وته‌وانانه به ڕیز بریتی بوون له سپی، ڕه‌ش، ئه‌رخه‌وانی، شین و نارنجی.
له سه‌ربانی دوو شووره دوایینه‌كه، یه‌كێكیان به زیو و ئه‌وی دیكه‌شیان به زێڕ داپۆشیبوو.
به شاری ئیكباتان، هگمه‌تانه‌ش وتراوه و ئه‌وڕۆكه پێی ده‌ڵێن هه‌مه‌دان و هێشتاش هه‌ر ماوه و دراوسێی پارێزگای كرماشان ه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا و به گوێره‌ی دابه‌شبوونه جوگرافییه‌كانی وڵاتی ئێران‌دا بۆ خۆی پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه.
دیاره درێژایی زه‌مان هه‌موو شتێكی لێ سڕیوه‌ته‌وه و بۆنوبه‌رامه‌ی ماده‌كانی لێ نایه، به‌تایبه‌ت كه پاش ماده‌كان ئه‌و شاره هه‌میشه له‌ده‌ستی ناحه‌زانی ماد بووه و هه‌رچی شارستانیه‌تی ئه‌و شاره بووبێ سڕیویانه‌ته‌وه یان بۆ خۆیان بردوویانه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|