4ـ ئاستیاگ (ئه‌ژدیهاك)
پاش هوخشته‌ر، كوڕه‌كه‌ی كه ناوی ئاستیاگ بوو ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
ئه‌ویش نزیكه‌ی 34 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی كرد. له سه‌رده‌می ئه‌ودا وڵاتی ماد هێمن و كڕوكپ بوو. ئاستیاگ به لاساییكردنه‌وه‌ی پاتشایانی ئاشووری باره‌گای دروست كرد و خه‌ڵكێكی زۆر تیای كه‌وتنه كار كردن.
ده‌ربارییه‌كان جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان له‌به‌ر ده‌كرد و له ڕێوڕه‌سم و بۆنه تایبه‌تییه‌كاندا زنجیر و ملوانكه‌ی زێڕینیان ده‌كرده مل.
ئاستیاگ كچێكی هه‌بوو به ناوی ماندانا، ئه‌م كچه درابوو به مێرد به یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی پارس له باشوور.
ئه‌ویش دواجار كوڕێكی ده‌بێ كه ناوی ده‌نێن كوورش.
كاتێ كوورش گه‌وره ده‌بێ خۆی به پارسێكی ته‌واو ده‌زانێ و بڕیاریش ده‌دا كه وڵاتی ماد داگیر بكات.
له‌ملاو ئه‌ولا سوپایه‌ك كۆ ده‌كاته‌وه و به سیاسه‌تیش خۆی له بابلییه‌كان نێزیك ده‌كاته‌وه و داوایان لێ ده‌كا كه پێكه‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌رنه سه‌ر ئیمپراتۆریی ماد.
بابلییه‌كانیش كه ده‌مێك بوو له حه‌سره‌تی (هاران)دا بوون كه ڕێگای هاتوچۆی نێوان سووریا و بابل بوو و له‌ژێر ده‌ستی ماده‌كاندا بوو، ده‌بن به هاوپه‌یمانی پارسه‌كان و دوو قۆڵی هێرش ده‌به‌نه سه‌ر وڵاتی ماد و پاش گه‌لێ شه‌ڕی قورس و گران، ئاستیاگ كه زۆریش به‌ته‌مه‌ن بوو وپاتشا و سه‌ركرده‌ی سوپای ماد بوو، له لایه‌ن پارسه‌كانه‌وه به دیلی ده‌گیرێ و چه‌مه‌سه‌ریی زۆر ده‌بینێ.
به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاتداریی ماده‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ستی پارسه‌كان و كوورش ده‌توانێ حكوومه‌تی هه‌خامه‌نشییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار دامه‌زرێنێ.
به‌وجۆره ئیمپراتۆریی ماد له ساڵی 550ی پێش له زایین‌دا ئه‌ستێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ترووسكه ده‌كه‌وێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رده‌می ماده‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌وه زۆر دوور بووه، هه‌ندێ له مێژووزانان له سه‌ر چه‌ند به‌شێكی ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریی ماده‌كان هه‌ندێ بیروڕای جیاوازیان هه‌یه. بۆ نموونه هروودت مێژووزانی یۆنانی ئه‌و ساڵانه وا ده‌خه‌مڵێنێ:
1ـ دیاكۆ، 727 تا 675ی پ. ز.
2ـ فرۆرتیش، 674 تا 653ی پ. ز.
3ـ سكاییه‌كان و ماد، 652 تا 625ی پ. ز.
4ـ هوخشته‌ر، 624 تا 585ی پ. ز.
5. ئاستیاگ، 584 تا 549ی پ. ز.
و دواجاریش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ماد له ساڵی 550ی پێش له زایین ده‌زانێ.
سنووری ئیمپراتۆریی ماد
سنووری ئیمپراتۆریی ماد له باكووره‌وه ده‌گه‌یشته ڕووباری ئه‌ره‌س، له باشووره‌وه هه‌تا خووزستان، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌تا به‌لخ و له ڕۆژئاواشه‌وه ده‌گه‌یشته ڕووباری هالیس واته ئه‌و چۆمه‌ی كه ئه‌وڕۆكه پێی ده‌ڵێن قزل ئیرماق. ئه‌م ناوچه به‌ربڵاوه، به‌شێكی گرنگی ئاسیای بچووك و ده‌ڤه‌ره‌كانی ئازه‌ربایجان و كوردستان و هه‌مه‌دان و ئه‌راك و ڕه‌ی و دامغان و فارس و به‌لخ به‌شێك له خووزستان و ته‌واوی مازنده‌رانی ده‌گرته‌وه.
سه‌رچاوه: مالپه ری دیاکو
سه‌رچاوه‌ی : وینه کان شار نیوز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )