موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #186  
قدیمی 02-09-2010
Zagros.p آواتار ها
Zagros.p Zagros.p آنلاین نیست.
کاربر خوب
 
تاریخ عضویت: Jan 2010
محل سکونت: Iran
نوشته ها: 290
سپاسها: : 0

111 سپاس در 86 نوشته ایشان در یکماه اخیر
Zagros.p به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



توانه وه به سه ر ڕۆحی گوڵێکدا


به هێمنی ئه م مه مله كه ته جێ ده هێڵم
نه وه ك هه نا سه كا نی فڕ ێم دا ته وه نێو جه نگه كا ن
له م دو با ره بو نه وه ی سه عا ته نه گریسا نه دا
سه ر م بۆ شتر له شو شه ی شه را بێك
چاوم نابیناتر له په پو له یه ك
پێش وه رزی گوڵ به گڕی چراكه م سوتا
له م وه رزی ‌‌غه ریبی یه دا
ڕۆحم ئاسه وارێك بو دورتر له نیگاكانی خۆم
ڕوحم پارچه یه ك پشكۆبو
من له سه ر چیایه كی دوور ده م دی!
ڕۆحم سێبه رێكی ته ڕبو هه میشه دوور ده كه وته وه لێم.
ئه و عا شقێكی مه ست بو ......منیش مه ست
ئه و له نێو ئا وا زه كا ندا مه ست ده بو
من به مه ی!!
ئه و سه مایی له ژێر به فردا ده كرد
من له یانه یه كی چڵكن!!
ئه و لێویی هه زاران گوڵی ماچ ده كرد
من سۆ زا نیه كانی دورگه یی مه رگم ده برده وه!!
من و ڕۆحم دوو ڕێبوار بوین
ئه و به یانیان له شه قه ی باڵی ده دا
به سه ر ڕۆخی ده ریا به ره و خۆر ده ڕوشت
من به ره و جه نجاڵی ئاسنه كان!!!!
ئه و له گه ڵ كزه بایه كدا خه و ده یبر ده وه
من به شه كه تی جه سته یه كی ماندوو
تا به یانی وڕێنه م ده كرد!!!
ئه و یاده وه ری نه بو بۆی بگریه ت
من دڵم له توره كه یه كدا دا به یاده كانم....!!
......... لێره وه به هێمنی ده ڕوم
جه سته یه ك سارتر له ختوكه ی كونده په پویه كی مۆن
جه سته یه ك سیس تر له تۆزی بیابانێكی تینو
له ژێر تریفه ی ئه ستێره یه كی شێتۆكه دا
هه نگاو به ئه سپایی ده نێم
نه وه ك جیلوه ی چاوه كانی بمگێڕێته وه بۆ عه زابه كانی خۆشویستن!!!
ڕۆحم خه ڵوه تگایه ك بو ..پڕ له عیسق
من هێلانه ی كۆتره كانم ده شێواند!
ڕۆحم
له گه ڵ ئاوازێكی هێمندا سه رزه وی پڕ ده كرده وه له ژیان
من له نێو گڕی جه نگه كاندا ژیانم له بیر كرد!!
ئه و گه ڕۆكێك بو نێو له پی پڕ بو له په پوله
چاوی له ئێواره یه كدا له خۆر وه ر گرت
دڵی له خه نده یه كی خوداوه ند دروست كرابو..
من گه ڕوكیك بوم ده سته كانم پڕبون له فیشه ك
چاوم له گۆزه یه كی شكاودا دۆزیه وه كه پڕ بون له شه هوه ت
دڵم له نێو خه زانی شه وێكدا جێهێشت!!!!!!!!
..........به هێمنی لێره وه ده ڕوم
له نێو دارستانێكدا به ئه سپایی هه نگاوده نێم
نه وه ك ئه هریمه نێك بم دۆزێته وه و بم با ته وه نێو جه نگه كان
به جه سته یه كی شێواو
شێواوتر له پرچی ده ر وێشێكی مه ست
به جه سته یه كی هیلاك
وه ك گه ڵایه ك دوای ته رزه بارانێكی زۆر
ده ڕۆم
له نێو یادگاریه كانمدا وێنه یه كم جێ هێشتوه
سیمایه ك بێ ڕۆح.....!!
ڕۆحم عارفێك بو ، بێ خودا نوێژی بۆ خۆی ده كرد.
ئه و ده فڕی و له قوڵایی ئاسمانه وه له منی ده ڕوانی
ده خه وتو له خه نیدا له منی ده ڕوانی
له ڕوژانی دڵداریمدا ده بو به مانگ ، له نێو تریفه كانه وه له منی ده ڕوانی
له رۆژانی جه نگدا ده بو به هه ڵۆ ،له ژێر ته پو تۆزه كاندا له منی د ه ڕوانی...!!
......له نێو كۆڵانه كانی منداڵیمدا وێنه یه كم تیا جێهێشت
سیمایه ك بێ ڕۆح..
من و ڕۆحم دووڕێبواربوین
من له سه ر زه وی
ئه و له نێو مانگ و هه و ره كان
من ڕێگام هه بو ............ئه و فڕینی هه بو
من ده گریام به سه رسیس بونی گوڵێكدا
ئه و ده مه و به یان خونچه یه كی ده كرده وه به گوڵ
من ده رگاكانم له سه ر خۆم دا ده خست
ئه و ئا سمانێكی بۆم واڵا ده كرد
من ده گریام بو مردنی خۆم
ئه و ژیانی ده كرده وه به به رمدا
ئێمه دوو ڕێبوار بوین
من ڕێگام هه بو ئه و فڕین.............
...............لێره وه ده ڕۆم
له ژێر گڕی خۆرێكدا به ئه سپایی هه نگاو ده نێم
نه وه ك بزه كانی تێكه ڵم كاته وه به جه نگه كان
ده ڕۆمو ئاوڕ له هیچ ناده مه وه
نه وه ك نیگاكانی فڕێمداته وه نێو یاده كانی
له شوێكدا دڵم به دیاری پێ دا
ئه و هه ناسه یه كی پڕ كرد له حه سره تو له ئاوازێكدا نوسیه وه
مه لێك له خه ونمدا بوی هێنام،
ئاوڕ له هیچ ناده مه وه
نه وه ك دیسانه وه مردویه ك بێته وه خه وم
ده ڕۆمو ئاوڕناده مه وه
نه وه ك سیحری چاوه كانی بمداته وه له خاچێكی سور...
لێره وه له ڕۆحم جیادبمه وه
ئه و ده بێته مه لێكی ئازاد
له یه كه م فڕینیدا مردن له یاد ده كات
له گه ڵ شه قه ی با ڵه كانی گه ڵای ته ڕو نامه كانی عیشق ده بارێنێ
ئه ی ڕۆحی ئا زادم
پێش وه رزی گه ڵا وه رین
ببه به به ها رودڵم پڕ كه له سه وزایی
ببه به شنه یه كی فێنك و ژوانم پڕ كه له خۆشه ویستی
ببه به ده ریاو پاراوم كه با له حزه كانی خۆشبه ختی
ببه به خوداو ئا شنام كه به نهێنیه كانی فڕین
ئه ی ڕۆحی ئازادم
من دیلێكم له و دیو قه فه سه كانه وه
خه ون به ڕوخساری گوڵه وه ده بینم.........................!!!!!!!!!!!!


ویرایش توسط behnam5555 : 02-09-2010 در ساعت 04:59 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید