
02-13-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ پێغە مبە ری ئازیزم...
بۆ پێغە مبە ریئازیزم
هەتاوێ سە رلێ شێواوم
هەتاوێ
دڵ بریندارم
هە تاوێ
دڵ پڕئازارم
هە تاوێ رووڕەش کراوم
نە ئاسمانێ
لەئامێزی خۆیم دەگرێ
نەهیچ کێوێ
قوتم ئە داو دام ئەشارێ
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
نەئەزانم
بەرەو کوێوە سەربکێشم
نەئەزانم
لە کام بنارە سە وزەدا بحە ومە وە
لە کام بنارە سپیە دا
ئاوی ژیان بخۆمە وە
لە کام بنارە رەشە داخوێن خۆم رێژم
لە کام بنارە سوورەدا
لاشەی شینی ئەوینی خۆم
لە قوڕنێژم
نە ئەزانم
لە کام دەشتا
قاسپەی زەردی پڕدانی خۆم ئەدۆزمە وە
لە کام زەریامۆسیقایی ئەرخە وانی یەک هەناسە م ئەبینمە وە
لە کام قە دپاڵ
سرودی کاڵی پڕگیانی نیگاکانی هەزار پارچەم ئەخوێنمە وە
لە کام دۆڵا
خرۆشی رۆباری دەنگم ئەبیسمە وە
هەتاوێ سەرلێ شێواوم
برینێکم
لە گۆنای مانگ
هەڵ پەڕیوم
برینێکم
بە قە د ژمارە دڵوپی
نیگای ئێوە
بەرە و باڵای
گیانی گوڵانم روانیوە…..
نە ئە و مانگە م
بە قامکی دوولە ت کرێم
نە ئە و ریخە م
لەناو دەسیا ئوقرە گرم
شەڵا ئە وهە نگە بوومایە
کەناوشانی گیانی
ماچ کرد
شەڵا ئە و مانگە بوومایە
بە قامکی
دوولە ت دەبووم
هەتاوێ دڵ بریندارم
هەتاوێ
سەرلێ شێواوم
برینێکم
نەئەومانگە م
ئە ئە وهە نگەم
دەپێم بڵێن
ئیتر من کێم.
شەڵا- بریا (کاش )
کانی دینار – خەرمانانی 1375
ویرایش توسط behnam5555 : 02-13-2010 در ساعت 12:20 AM
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|