به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان ژنێکی کورده‌و ته‌مه‌نی 135 ساڵه
رۆژی 27/11 سایتی T-online و SMN و چه‌ندین سایتی تری ئه‌ڵمانی و ئه‌مڕۆش میدیاکان به‌گشتی به‌بایه‌خه‌وه هه‌واڵی به‌ته‌مه‌نترین ژنی جیهان که کورده‌و خه‌ڵکی گوندی ئاگری کوردستانی تورکیای سه‌ربه شاری دیاربه‌کره، به ده‌نگ و وێنه بڵاوکرده‌وه.
لهفيلمێكدا جگه له‌و کچه رۆژنامه‌نوسه ئهڵمانيیهی که ئه‌م ژنه‌ی خسته سه‌ر رووی سایته‌کان، کچه‌زای ئه‌و ژنه‌ش چه‌ند پرسیارێک به زمانی کوردی ئاڕاسته‌ی نه‌نکی ده‌کات له‌وانه:
-نه‌نه تۆ چه‌ند ساڵیت؟
- رۆڵه بیرم نایه‌ت زۆر ده‌مێکه له‌دایک بووم، ره‌نگه 150 ساڵ ببم!!
ژنه رۆژنامه‌نوسه ئه‌ڵمانه‌که له‌و فيلمه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌م ژنه پیرترین مرۆڤی جیهانه، خه‌ڵکی گوندێکی دیاربهکرهو ناوی (حه‌لیمه ئولجانی) یه، به‌پێی ئه‌و شوناسنامهیهی که هه‌یه‌تی له 1/7/1874 له ده‌وروبه‌ری دیاربه‌کر له دایکبووه، مانای ئه‌وه‌یه به‌ر له 135 ساڵ ئه‌م ژنه له‌دایک بووه، به‌م جۆره ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م ژنه 11 ساڵ له (کما شینین) ی ناسراوی یابانی گه‌وره‌تره.
ئه‌م ژنه پیرترین ژنی جیهانه‌و له گوندی ئاگری له نزیک سنوری ئه‌رمینیا له‌دایک بووه له دامێنی چیای ئاگری که ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ئه‌رمینیادا.
ئه‌م ژنه 6 منداڵی هه‌یه وه‌ک ڕۆژنامه نوسه‌که ده‌ڵێت، 3 کوڕ‌و سێ کچ، (54) کوڕه‌زاو کچه‌زای هه‌یه، زیاتر له 150 کوڕه‌زاو کچهزازای هه‌یه، زۆر زۆریش کوڕه زازازاو کچه زازازای هه‌یه، 3 له منداڵه‌کانی مردوون و سیانیان ماون.
له‌فیلمه‌كه‌دا کوڕهزازازاکهی لێی ده‌پرسێت: ته‌ندروستیت چۆنه؟
نه‌نه حه‌لیمه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: باشم و خراپم.
- له‌م ته‌مه‌نه‌دا چاوه‌ڕوانی چی ده‌که‌یت ؟
نه‌نه حه‌لیمه: زۆرجار خه‌وم نیه‌و هه‌ست به ئازار ده‌که‌م
جۆرنالیستهکه له‌دوا وته‌یدا ده‌ڵێت: به‌م شێوه‌یه پێده‌چێت ئه‌م ژنه به‌ردینه چه‌ند ساڵێکی تر بژی و هیوادارین ته‌مه‌نی هه‌ر درێژبێت.
بۆ بینینی دیمه‌نی ڤیدیۆیی ئه‌م ژنه كورده ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ره‌وه:
فه‌رمو