موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #215  
قدیمی 02-18-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



دایه‌





دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم ئه‌ی دایه‌ی عیشق وئه‌وینم

بێ تۆ من چیم ئه‌ی دایه‌ چۆن بژیم بێ تۆو ڵای لایه
کوا لای لایه‌و ده‌نگی نه‌رمت کوانێ خۆشی کۆشی گه‌رمت


تاکو ماوم له‌و دونیایه‌ بۆ تۆ ده‌ژیم ته‌نیا دایه
ئه‌گه‌ر دوورم له‌ تۆ دایه‌ ژیانی من له‌ مه‌رگایه‌


باڵام گیانم وه‌ک په‌پووله‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر سه‌رتایه‌
له‌ باوه‌شی گه‌رمی تۆدا فێری عه‌شقی نیشتیمان بووم
ئه‌وڕۆژانه‌ی له‌ تۆ دوور بووم له‌ ژیانم په‌شیمان بوو


ڕۆحم کڵۆل وبرینه‌ جه‌سته‌م ئاواره‌ی زه‌مینه
تانها ده‌نگێ تخوا دایه‌ ڕزگارم که‌ له‌م هه‌ودایه


هه‌ر وه‌ک چرۆی لێوی به‌هار ئاواره‌ بووم به‌ ده‌ست ڕۆژگا
ده‌بێت ڕۆژێک بتبینمه‌وه‌ ئه‌ی دایه‌ گیان دایه‌ی ئازار


دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم دایه‌ی قسه‌ هه‌نگوینم
هۆ دایه‌ی یه‌که‌م نیشتیمان.... ادامه مطلب هۆ ئارامگای دڵ و گیان


ئه‌ی سۆزی گه‌رمی وڵاتم ئه‌ی خۆری له‌ دوور هه‌ڵاتم
ئه‌ی ژنه‌ گه‌وره‌که‌ی دونیا ئه‌ی ڕوناکی ڕێگای هاتم


دایه‌ گیان ئه‌ی چرای ئارام ئه‌ی دوا لوتکه‌ی هیواو مه‌رام
دایه‌ گیان ئه‌ی لێدانی دڵ ئه‌ی خۆشترین بۆنی له‌ گوڵ


حه‌ز ده‌که‌م ببمه‌ قوربانیت له‌ گیانشم بۆت ناکه‌م سڵ
ئه‌ی پاکترین وشه‌ی پاکم مه‌زنترین عه‌شقی خاکم


ده‌ستی پیرۆزی ژیانم نوێنه‌ره‌که‌ی ڕێگای چاکم
ئه‌و کاتانه‌ی دوورم له‌ تۆ هه‌ناسه‌ سوارو داماوم


به‌ڵام کاتێ نزیکم لێت هه‌ست ده‌که‌م تازه‌ خولقاوم
هه‌ر پێکه‌نینی دایکم بوو بزه‌ی ده‌خسته‌ سه‌ر لێوم


هه‌ر کوردستان و دایکم بوو منیان کردووه‌ به‌ خێوم
دایه‌ دایه‌ی میهره‌بانم به‌زه‌یی ترین ئینسانم


بێجگه‌ له‌ تۆ که‌س شک نابه‌م
ئه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌و گریان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید