
02-25-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ره‌ها....
ده‌ستی له‌ژێر چه‌ناگه‌یدا بوو. په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که‌ی، سه‌رچڵه‌کانی دره‌ختێکی لێوه دیار بوو. با، نه‌ده‌هات. باران، زۆر به شێنه‌یی ده‌باری.
باران وه‌ک ئه‌وه‌ی له کونی ئاوپڕژێنی حه‌مام بێته‌ده‌ر، راست ده‌هاته خوار.
هه‌ر بۆیه له په‌نجه‌ره‌ی کراوه‌ی نه‌ده‌هاته ژووره‌وه. دیوه‌که کپ و مات بوو.
ده‌نگی ترپه‌ی پێی باران یارمه‌تی ئه‌ویدا به بێ بڕیار بچێته ناو خه‌یاڵه‌وه
هه‌ندێ جار به بێ ئه‌وه‌ی بته‌وێ، ده‌چیته ناو فانتازیایێکهوه که قه‌ت بیرت لێ نه‌ده‌کرده‌وه. بۆ ماوه‌ی چه‌ند چرکه یان زیاتر جه‌سته‌کان ده‌به‌زێنی و باوه‌ش ئه‌که‌ی به باڵای نه‌رمی ده‌روونی شته‌کاندا... "باران"، "ده‌نگ"، "بێده‌نگی"، "ته‌ڕی"، "دووری"، "وێنه" و "تیشک" و
سێبه‌ری هه‌وری پڕ له باران ناو هۆدهکهشی گرتبۆوه. رووناکی خۆر جار به جار وه‌ک ئه‌وه‌ی راویان نابێ خۆی ئه‌کرد به ژوورا و ژووره‌که‌ی پڕ له روناکی ده‌کردو زۆر به خێرایی به‌جێی ده‌هێشت
ده‌ست له ژێر چه‌ناگه، چاوی بڕیبووه په‌نجه‌ره‌که. بیری، یان رۆحی فڕیبوو. هه‌ندێ جار رووت رووت خۆی ده‌خسته به‌ر ته‌ڕی باران و، هه‌ر له‌وێوه‌ش سوار سه‌ره‌تاتکه‌ی تیشکی خۆر ده‌بوو.
هه‌ندێ جاریش ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و له‌سه‌ر لێفه‌ی نه‌رمی بیده‌نگی پاڵده‌که‌وت
خۆی!؟ نا خۆی نه‌بوو. ئه‌وه‌ی له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ وه‌ک ده‌سماڵێکی ناسکی به‌ر با ده‌ڕۆی، خۆی نه‌بوو. خۆی بوو، به‌ڵام نه‌ک خودی خۆی، وشه بوو. وشه‌ی خۆ. خۆی ده‌یتوانی وشه‌ی خۆی هه‌ستپێبکا، که‌وتبووه ناو جیهانێکیتر. هه‌موو شته‌کان وشه بوون، خۆیان نه‌بوون

وشه‌کان بوون و ماناکان و وه‌سفه‌کان. له‌و جیهانه‌دا چێژی وه‌رده‌گرت و له‌زه‌تی ده‌بینی.
له ناو وشه‌ی ئاسمان و وه‌سفی شینی ئه‌و ده‌فڕی.
به‌ره‌و دواوه نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام گه‌یشته رابردوو. وشه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ئێستا و ئاینده‌دا گه‌مه‌یان ده‌کرد. کاتی مناڵی و هه‌رزه‌کاری.
وشه‌کان دههاتنو ده‌چوون. دایک، باوک، خۆڵ، کۆڵان، قیژو قاو و ده‌نگه‌ده‌نگ. له‌گه‌ڵ رفیقهکانی کایه‌ی ده‌کرد.
هه‌ندێ جاریش به ته‌نیا.
وشه‌ی خۆزگه سوار وشه‌ی با ببوو، ده‌هات و ده‌چوو.
خۆزگه پێدهکهنیو هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده ده‌نگی به‌رز ده‌کرده‌وه، ده‌بوو به قریشکه‌و ده‌یزریکاند.
وشه‌ی قریشکه وه‌کوو باران به‌سه‌ر مناڵه‌کان ده‌هاته خوارێ‌و تێکه‌ڵی وشه‌ی خۆڵ ده‌بوو و تێکدهئاڵان.
له‌م جیهانه‌دا، وشه‌کان ئازادتر له جیهانی وجود بوون: ره‌ها بوون. قریشکه ده‌یتوانی ببارێ. ئاو ده‌کرا له تینوا بمرێ و مرۆڤیش ده‌کرا ئازاد بێ. وشه‌ی خۆڵ یارمه‌تی وشه‌ی تهڕیداو به‌یه‌که‌وه وشه‌ی بۆنی خۆڵیان درووست کرد‌و سوار وشه‌ی پرژو بڵاو ده‌بوون.
بیره‌وه‌ری له‌ناو وشه‌ی بۆنی خاک له دایک ده‌بوو. وشه‌کان سنووریان نه‌بوو.
دنیایێکی سه‌یر بوو
ههورهتریشقهیێک تابلۆی په‌نجه‌ره‌ی بۆ یه‌ک چرکه له چاو ون کرد. جیهانی وشه نه‌ماو گه‌ڕایه‌وه جیهانی وجود
وشه‌کان له جیهانی خۆیاندا ره‌ها بوون. که‌چی که گه‌ڕایه‌وه، وشه‌کان به وجودی خۆیانه‌وه لکابوون. جوڵه‌یان نه‌ده‌کرد. هه‌تا وجوود نه‌جوڵایه، وشه‌ش نه‌ده‌بزوا.
ده‌بوو وه‌ک ئه‌وان بیر بکاته‌وه. وه‌ک ئه‌وان ببینێت، وه‌ک ئه‌وان هه‌ستپێبکا. هه‌ستی به به‌ستنه‌وه‌و زیندان کرد. هه‌ستی به زیندانی وجود کرد.
دوو جیهان: جیهانی وشه، جیهانی وجود. له جیهانی وشه، خه‌م، نیشتمان، بیره‌وه‌ری، خۆشه‌ویستی، دایک‌و... نهیاندهبهستیتهوهو ئازادی تام‌و چێژی خۆی هه‌بوو به‌ڵام له جیهانی وجوود، ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیش ده‌یبه‌ستیته‌وه
باران نم نم، ده‌نگ و ته‌ڕی بلاو ده‌کرده‌وه. ده‌ستی برد بۆ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و کاغه‌زێکی هێناو وشه‌کانی یه‌ک یه‌ک بانگ کرده‌وه‌و ئاماده‌یانی کرد
فه‌رهاد نێعمه‌تپوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|