
03-06-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
*هێندێک کڵاو له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هێندێک کڵاو له‌سه‌ر ده‌نێن.
*که‌س وه‌ک کتری دوو روو نییه،هه‌م دۆستایه‌تی ئاو ده‌کا و هه‌م دۆستایه‌تی ئاور.
*شه‌م و شاعیر و شه‌مشه‌مه کوێره هه‌ر به شه‌و زیندوون.
*به راستی قه‌ڵه‌می کول،وه‌ک زوڕنای لۆتی هه‌باس هه‌ر بۆ ورچ هه‌ڵپه‌ڕاندنی باشه.
*قسه‌ی ژنان کای کۆن به با کردنه.
*خه‌ڵکی مردنی باوکیان زووتر له بیر ئه‌به‌نه‌وه تا تێدا چوونی میراتی باوکیان.
*نه دوو گا له دۆڵێک و نه چوار ژن له‌سه‌ر کاسه و که‌وڵێک.
*که‌ر به کورتانه‌وه ده‌خوا،یانی به ته‌ماعه.
*خۆڵ له کۆگای گه‌وره به‌سه‌ر خۆداکه.
*کار نییه ئاسان نه‌بێ،پیاو ئه‌و پیاوه‌یه نه‌به‌زێ.
*کونه مشک به پووڵ ده‌کڕێ،یانی ترسه‌نۆکه.
*هه‌ر ده‌ڕۆین و پێناگه‌ین،هه‌ر ده‌ڵێن و تێناگه‌ین.
*ژن تۆقی له‌عنه‌تیان هه‌یه وفریشته‌ی ره‌حمه‌ت.
*هه‌ر که‌س به ته‌مای خاڵ و مامی بێ ،به شه‌و بێ نان و به رۆژ بێ دۆ بێ.
*وه‌ک مانگا دۆشراوه،یانی زۆریان لێ ساندووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|