*تۆپ به تێ هه‌ڵدان که‌یفی ساز ده‌بێ.
*ده‌لێی که‌ندووی مێشه هه‌نگوینی ده‌وریان لێداوی.
*ئه‌ستێره بێ رۆژ رزگاری نابێ.
*ده‌لێی نانی به ساجه‌وه سووتاوه،به که‌سێک ده‌ڵێن که له کاره‌کانیدا زۆر په‌له بکا.
*نه چۆم په‌ناگای رۆحه و نه دار سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤ.
*له نێو که‌عبه‌دا قیبله موهیم نییه.
*ئه‌سپێک به چل ساڵ فێری غار بێت بۆ قیامه‌ت باشه.
*قسه وه‌ک که‌نده‌ڵان وایه بۆ خۆی ده‌ڕووخێ.
*سه‌فه‌ر کردن ته‌مه‌ن درێژ ده‌کات.
*گای شاخ شکاو و کابرای ژن ته‌ڵاق دراو وه‌ک یه‌ک وان.
کارتان زۆره وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو.
*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ.
*له رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به ده‌ردی خۆی مرد.
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه وایه گوڵه گه‌نم به سه‌وزی ، خه‌ون به خه‌له و خه‌رمانه‌وه ببینێ.
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه نه ی‌بڕی ، ده تبڕێ.
*ژین ئه‌وینه و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه.
*به‌حر ناخرێته نێو جه‌ڕه‌وه ،یانی ده‌بێ به قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین.
*قه‌ل به قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه قسه بکه‌ی.
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه،هه‌میشه وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه.
*کاکه ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه،جێی ماره چۆله‌که‌ی تێدا نییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:45 PM
|