فشه‌ي شاعیرانه...
فشه‌ي شاعیرانه
ـ كۆڵبار ده‌بات، ته‌نیا باوش پێوانه‌ی خۆشه‌ویستییه.
ـ گوڵی كوڵمه‌ی به ئاگری ئه‌سرین ئاو ده‌دات.
ـ به‌هه‌شت، سه‌ر ده‌كێشێته ناوقاپی چاوه‌كانته‌وه.
ـ ئه‌سرین، رێبواری شاری دهڵهكه بۆ باخی گوڵ ده‌چێ.
ـ به‌درێژایی خۆشه‌ویستی، پایه‌ندازی چاوه‌ڕوانیم چنی له كات و ساته‌كان.
ـ له په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌كانمه‌وه، ماڵی دڵ له وشه‌كان خانهتهكانی ده‌كه‌م.
ـ ته‌نیا مه‌سیحی نیگاته، ده‌توانێ مه‌زرای سووتاوی دڵ بگه‌شێنێته‌وه.
ـ پرێسكه‌ی خۆشه‌ویستی، له جیهان دانا شاردرێتهوه.
ـ ته‌مه‌ن قهرهپووڵێكه كه هیچ ئاره‌زوویه‌كی وای پێناكردرێ.
ـ كۆنتۆڕی دڵ، ته‌نیا كاتی عاشق بوونه كه كار ده‌كات.
ـ تاوانی عاشق ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕ ناكات كه دوو و دوو دهبێتهچوار.
ـ تۆ خوا به ماسی مه‌ڵێن كه ئاو له «ئۆكسیژێن» و «هیدرۆژێن» دروست بووه با دڵ نه‌گۆڕێ كاتی ژووان.
ـ عاشق نییه، په‌پووله‌یه‌كه تاقه‌تی بیستنی رازی شه‌می نه‌بێ.
ـ عیشق چاوساغی عه‌قڵه، له كوێرهرێی ژیان.
ـ زستان! شه‌رت بێ شكایه‌تی گوڵه گه‌زیزه‌ت لێ بكه‌م.
ـ ئاو ته‌نیا بڕوایه كه ماسی پێیدهژی.
ـ ژیان ئامۆژگارییه و ئه‌وین گۆرانی داواكراو.
ـ زنجیری هێلانه، ئاسمانی هه‌ڵفڕینی مه‌ل نه‌زم ده‌كاته‌وه.
ـ عاشق له ئاسمانی دڵ به‌رزتر نابێته‌وه.
ـ مه‌ل. هه‌ڵفڕین له‌گه‌ڵ خۆی ناباته ناوگۆڕ.
ـ عاشقی راسته‌قینه، له هیچ (ساحل)ێ دانابه‌زێ.
ـ بۆ ئه‌وه‌ی گوێم له سه‌وزبوونی خۆم بێ، هه‌موو ریشهكانم له عه‌رز ده‌رهێنا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|