فشه‌ي شاعیرانه...
ـ دێموكڕاسی، شتێكی باشه، ته‌نانه‌ت مرۆڤ ده‌توانێ به بوونی ئه‌و به ملهوڕیش ده‌نگ بدات.
ـ ئه‌گه‌ر ئامۆژگارێكانی ئێمه فیلم بێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین مناڵه‌كانمان دوای رۆشن كردنه‌وه‌ی كه‌ڵكی لێوه‌رگرن.
ـ زۆر كات پێویسته بۆ ئاگابوونه‌وه، چاویلكه‌ی نه‌زانی لێبده‌ن.
ـ ئه‌گه‌ر ئه‌دیسۆن لایه‌نگری نوور و رۆشنییه، ده‌ی ئه‌و هه‌موو فتیله و فانووسه چییه له‌سه‌رده‌ستی ئێمه ماوه‌ته‌وه!؟
ـ گه‌نم خواردن یه‌ك هه‌ڵه بوو، به‌لآم نان وه‌رگرتن ئه‌ویش له‌مڕۆدا غه‌ڵه‌ت كردنه.
ـ دوای ئه‌وه‌ی كاری هیچ كام له دایره‌كانی نه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری، كردیان به به‌رپرسی ئیداره
ـ ئه‌وه‌نده بیره‌وه‌ری رۆژی هه‌وه‌ڵی قوتابخانه تاڵ بوو كه سه‌رۆكی ئه‌وێ، ویستی كه به شیرنی له مامۆستاكان میوانداری بكات.
ـ لات وابوو كه دۆستایه‌تی نان و په‌نیریش تا سه‌ر نه‌بێ؟
ـ سه‌گ نانی خه‌ڵكی پێ بده‌ی، خۆت ده‌گرێ.
ـ له زۆر سه‌فدا، به پیاو گه‌پ ده‌ده‌ن.
ـ ژین كتێبێكه كه بێپارهش وه‌ك بێسه‌واد هه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كانی ده‌كات.
ـ نه‌خۆش، له نه‌خۆشخانه به سه‌دان كه‌س ناكه‌وێت.
ـ ته‌له‌یفوون بۆ قسه‌ی مفت پووڵ زۆر ده‌خات.
ـ ئینسان هه‌میشه منداڵه و ته‌نیا ئهسباببازێكانی گه‌وره ده‌بێ.
ـ له كۆشكی خه‌یاڵه‌وه ئهسبابكهشی زۆر سه‌خته.
ـ ئه‌وه‌نده له شاعیری به په‌له بوو كه پێش ئه‌وه‌ی شێعر بڵێ دیوانه‌كه‌ی چاپ كرد.
ـ جه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌می شكاو، وه‌ك خوێنی شه‌هید راناوێستێ.
ـ ته‌نیا ژنێ كه له مشك ناترسێ، ژنی مشكه.
ـ له جوغرافیای مشكدا ته‌نیا كونهمشكه له جه‌زیره‌یه‌كی ئه‌منه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|