
03-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕه‌وشتی قسه‌كردن
ڕه‌وشتی قسه‌كردن
1- هه‌وڵبده به‌ده‌نگێكی بیستراو قسه‌بكه‌یت تا له‌وته‌كانت تێبگه‌ن به‌جۆرێك كه ده‌نگیشت هێنده به‌رز نه‌بێت كه ده‌وروبه‌رت بێزار بكه‌یت .
2- سه‌یری ئه‌و كه‌سه بكه كه‌قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت نه‌ك سه‌ردابخه‌یت ، یان ئه‌گه‌ر قسه‌ت بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌كرد پێویسته ڕوو له‌هه‌موویان بكه‌یت و به‌جۆرێك نه‌بێًت كه ڕووی ده‌مت ته‌نها له‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بێت به‌ڵكو پێویسته وته‌كانت بۆ هه‌موویان بێت .
3- قسه به‌كه‌س مه‌بڕه و كه‌سیش به‌درۆ مه‌خه‌ره‌وه .
4- له‌كاتی قسه‌كردندا ئاگاداری ده‌وروبه‌رمان بین و وه‌هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌ش بین كه‌قسه‌ی تیا ده‌كه‌ین ، بۆنمونه ئه‌گه‌ر قسه‌ت له‌گه‌ڵا كه‌سێك ده‌كرد كه‌خه‌فه‌ت باره ئه‌وا قسه‌یه‌ك مه‌كه كه‌زیاتر بێتاقه‌ت و بێزاری بكه‌یت .
5- تا ده‌توانیت كه‌م قسه‌بكه و زۆر گوێبگره .
6-زۆر وه‌صفی خۆت مه‌كه .
7-بیر له‌وته‌كانت بكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ری ببڕیت ، وه‌ك وتراوه (پێش ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت تۆ خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه‌ی) چونكه ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ به‌ته‌مای بیكه‌یت ئه‌گه‌ر چاك بێت یان خراپ ئه‌وا له‌لای خۆته‌و خۆت ده‌توانیت كۆنتڕۆڵا بكه‌یت به‌سه‌ریدا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه قسه‌كه‌ت كرد ئیتر نا‌توانیت بیشاریته‌وه‌و لێی په‌شیمان بیته‌وه .
8- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت كرد به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێك هه‌وڵبده هه‌ر له‌و كاته‌دا داوای لێبوردنی لێبكه‌یت ، چونكه وه‌ك وتراوه (شوێنی فیشه‌ك چاك ده‌بێته‌وه به‌ڵام شوێنی قسه چاك نابێته‌وه) ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر وته‌یه‌كی خراپ له‌زارت ده‌رچوو به‌رامبه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبده دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆتدا بنێیت و زۆر به‌زووی ئاشتی بكه‌ره‌وه كه‌ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیت له‌ناو خه‌ڵكیدا زیاد بكات.
9- هه‌واڵێك بڵاومه‌كه‌ره‌وه كه‌لێی دڵنیا نه‌بیت ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌درۆزن ناوبانگ ده‌رنه‌كه‌یت .
10- له‌كاتی قسه‌كردندا بنێشت جوین و سه‌یری ئه‌م لاو ئه‌ولا كردن جوان نییه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كه‌سێتیت له‌ناو خه‌ڵكیدا .
11- هه‌وڵبده له‌ناو ئه‌و كۆڕ كۆمه‌ڵانه‌دا دانه‌نیشیت كه‌قسه‌ی ناشیرین و بوهتان كردنیان تێدایه‌و خۆتی لێ دووربخه‌ره‌وه .
ئه‌مانه هه‌ندێك خاڵی گرنگن كه‌ده‌توانین به‌ویستی خودا هه‌ریه‌كه‌مان جێبه‌جێی بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین قورسایی خۆمان له‌ناو خه‌ڵكیدا بپارێزین . دیاره زۆر شتی تریش هه‌ن كه‌به‌هه‌مان شێوه پێویسته بۆ پارێزگاری له كه‌سایه‌تی خۆمان جێبه‌جێی بكه‌ین ، به‌ڵام وه‌ك وتراوه (مشتێك نمونه‌ی خه‌رمانێكه) به‌و هیوایه‌ی كه‌خۆم و ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێزیش بتوانین لێی سودمه‌ند بین .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|